Abdulrahman Sedeeq
967 subscribers
1.11K photos
150 videos
13 files
3 links
نوسەر و توێژەر
Download Telegram
به‌شێك له‌مرۆڤی سه‌رده‌م له‌ساتی پێداچوونه‌وه‌ به‌ژیانياندا
زیاتر خوازیاری هێمنیی ده‌بن و ، زۆرتربش حه‌ز به‌بێده‌نگیی ده‌كه‌ن
خۆیان ناچار ناكه‌ن روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی كاره‌كانیه‌وه‌ بده‌ن به‌خه‌ڵك
تێكه‌ڵیی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه‌
واز له‌و بیرۆكه‌یه‌ش ده‌هێنن كه‌ له‌خه‌می راگرتنی دڵی هه‌مواندا بن
كه‌ وا په‌روه‌رده‌ كراویت زمانت پاك بێت و ، فێری وشه‌ی نه‌شیاو نه‌بوویت
مه‌چۆره‌ مه‌یدانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ زمان پیسان ، ئه‌و شه‌ڕه‌ براوه‌ش تیایدا دۆڕاوه
ژیانی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ ئه‌و كاته‌ ده‌ست پێده‌كات
كه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و راستییه‌ی ئه‌و ته‌نها یه‌ك جار ده‌ژی
ئیدی له‌ ساته‌وه‌ به‌و جۆره‌ ده‌ژی كه‌خۆی ده‌یه‌وێت
نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه‌ خه‌ڵك نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشن
لێره‌ بێت یان له‌وێ ، كه‌س له‌ سزا ده‌رباز نابێت
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌تاریكییدا به‌قسه‌ی درۆ ئازارت ده‌ده‌ن
سبه‌ی له‌روناكییداو به‌ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان ، په‌شیمانیی ئازاریان ده‌دات
هه‌میشه‌ باش به‌ ، به‌ڵام له‌سه‌رحیسابی مافه‌كانی خۆت نه‌بێت
كۆتایی به‌ هه‌ر كارێك بێنه‌ ، كه‌ شایانی ئه‌وه‌یه‌ كۆتایی پێبێت
له‌و كه‌سانه‌ دوور به‌ ، كه‌ به‌گومانی ره‌شیان رۆژی ژیانت تاریك ده‌كه‌ن
دوو جۆر خۆشاردنه‌وه‌ هه‌ن له‌په‌نای ناوو وێنه‌ی خوازراودا
جۆرێكیان ئه‌و كه‌سه‌ چاكانه‌ن كه‌ده‌یانه‌وێت زیانیان پێ نه‌گات
جۆرێكیشیان ئه‌و كه‌سه‌ خراپانه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت زیان له‌خه‌ڵك بده‌ن
خوداش ئاگای له‌نییه‌ت و وته‌و كاری هه‌ردوو لایان هه‌یه
له‌مێژه‌ وتوویانه‌ : نهێنییه‌كانت دیلی ده‌ستی تۆن
ئه‌و كاته‌ی باسیان ده‌كه‌یت تۆ ده‌بیته‌ دیلی ده‌ستیان
بۆیه‌ نهێنییه‌كانت بۆ هه‌موو جۆره‌ كه‌سێك باس مه‌كه‌
چونكه‌ هه‌ندێك هه‌ن ته‌نها حه‌ز له‌بیستنیان ده‌كه‌ن
هه‌ندێكیشیان هه‌ن ئاره‌زووی گێڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن
كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ هه‌موو پرسیارێك بكات
كه‌سیش ناچار نییه‌ وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێك بداته‌وه‌
بؤية رێگه‌ مه‌ده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌تخه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌
پرسیار له‌باره‌ی هه‌موو شتێكت ، ستایلی ژیانت ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانت
جۆره‌ پرسیارێك وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ تۆمه‌تبار بیت و خۆیان دادوه‌ر بن
هه‌رچی مرۆڤ ده‌یڵێت و ده‌ینووسێت ده‌بنه‌ خه‌رمانی وشه‌كانی
له‌دوا وێستگه‌ی ژیانیشدا مرۆڤ خه‌رمانی وشه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات
كه‌س حاڵی به‌حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ دادگای رۆژی دواییدا
لاپه‌ڕه‌ی پڕ له وشه‌ی ناپه‌سه‌ندو نه‌شیاویان له‌حزوری خوادا په‌خش ده‌كرێت
باشیی و خراپیی هه‌ر ده‌رچوونێنك له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دایه‌
ئایا مرۆڤ خۆی ده‌دا به‌ده‌م رێگاوه‌؟ یان مرۆڤ رێگای خۆی دیار كردووه‌؟
بۆیه‌ هه‌ندێك نازانن بۆ كوێ ده‌چن ، چونكه‌ ئامانجیان دیار نه‌كردووه‌
هه‌ندێكیش ده‌زانن بۆچی ده‌رچوون و ، ئاراسته‌ی خۆیانیان دیار كردووه
تۆ كاری چاك بكه‌ ، با ئه‌وان قسه‌ی خراپ بكه‌ن
قسه‌ی خه‌ڵكی بێئاگا ، هیچ بایه‌خێكی نامێنێت
كاتێك كاره‌ چاكه‌كانت ، ویژدانێكی ئاسووده‌ت پێ ده‌به‌خشن
له‌بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤ خۆشحاڵ ده‌بوو به‌تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا
به‌ڵام كه‌ ده‌وروبه‌ر هه‌ستی مرۆڤبوونیان ون كردو كه‌وتنه‌ ئازاردان
ئێستا مرۆڤ خۆشیی له‌ته‌نهایی و له‌ دابڕان له‌وانی دی ده‌بینێت
ده‌بێت چ ویژدانێكیان هه‌بێت ئه‌وانه‌ی مرۆڤ ناچار به‌ ته‌نهایی ده‌كه‌ن
كه‌ هه‌ڵه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر كردی
بیر له‌به‌هێزترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌
بیر له‌چاكترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ بكه‌ره‌وه‌
نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان شایانی چاكترینن
به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆت شایانی چاكترینی
ئه‌نجامی خوێندكاری كۆلێژێك به‌راورد ناكرێت به‌خوێندكاری كۆلێژێكی دیكه‌
چونكه‌ هه‌ر یه‌كێكیان به‌ پرسیاری جیاواز له‌وی دی تاقی ده‌كرێنه‌وه‌
بۆیه‌ نابێت كه‌س بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك بدات به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی خۆی
چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی خۆشیی و ناخۆشیی جیاواز ده‌بنه‌وه
تۆ له‌چاكه‌ی خۆتدا ده‌ته‌وێت خۆشییه‌كانت له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا به‌ش بكه‌یت
كه‌چی هه‌ندێكیان له‌پاداشتی ئه‌و كاره‌تدا ، نه‌ك به‌به‌ش رازیی نابن
به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت هه‌ر چی خۆشیت هه‌یه‌ لێت بدزن
بۆیه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویسته‌ مرۆڤ چاك بێت
به‌ڵام چاكێكی وریا ، كه‌خراپه‌كاران نه‌توانن فێڵی لێ بكه‌ن
كه‌ ده‌زانیت چیت ناوێت ، ئه‌وه‌ نیوه‌ ئاسانه‌كه‌ی باسه‌كه‌یه‌
نیوه‌ گرانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانیت چیت ده‌وێت ، چونكه‌
هه‌تا نه‌زانیت چیت ده‌وێت؟ ناگه‌یت به‌وه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت
كاتێك له‌سه‌ره‌تاو یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ر كه‌سێك بێ ئاگاین
ره‌خنه‌گرتن له‌كۆتایی و دوا هه‌نگاوی ، كارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌
بۆیه‌ با بڕیار له‌سه‌ر راستیی و ناڕاستیی هه‌نگاوی كه‌س نه‌ده‌ین
له‌و كاته‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌هه‌مان رێگه‌ی سه‌ختی ئه‌ودا نه‌ڕۆیشتووین
خولیاو ئاره‌زووی هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه‌یه‌
له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانت ساردت بكه‌نه‌وه‌
بۆیه‌ واباشه‌ ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر گوێشت له‌قسه‌یان گرت ، به‌گوێیان نه‌كه‌یت
له‌م سه‌رده‌می گرانییه‌دا دیاری هه‌رزان به‌ڵام جوان هه‌ن بۆ پێشكه‌شكردن
گوێگرتنێكی دڵسۆزانه‌ له‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌زانیت شایانی گوێ لێگرتنه‌
سوپاسكردنێكی مرۆڤدۆستانه‌ له‌و كه‌سه‌ی چاكه‌یه‌كت له‌گه‌ڵدا ده‌كات
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی راستگۆیانه‌ به‌ڕووی ئه‌و كه‌سه‌ی شايانى زه‌رده‌خه‌نه‌ته
شه‌ڕه‌ ده‌روونییه‌كانی ناخی مرۆڤ جوڵه‌یه‌كی بازنه‌یی به‌رده‌وامن
ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستێنرێن ، وه‌ك ده‌ستاڕ ته‌مه‌ن و ژیانی مرۆڤ ده‌هاڕن
بۆیه‌ تا ده‌توانیت رابوردوو له‌ رابوردوودا به‌جێ بهێڵه‌ ، چونكه‌
ناكۆكییه‌كانی ژیانی رابوردووت ، ئێستای خۆت ئازار ده‌ده‌ن
ئێستای ئازاردراویشت ، هه‌ر ئاینده‌و داهاتووی خۆت ئازار ده‌ده‌ن