براكان ته‌نها به‌خه‌ونێكی یوسفیان زانی خستیانه بیره‌وه
ئه‌ی خه‌ڵكانێكی خراپ كه دڵنیان خێرێك له رێگه‌دایه بۆت
ده‌بێت چ پیلان و چ ئاسته‌نگێك بخه‌نه سه‌ر رێگه‌ت؟
بۆیه با خه‌ون و پلانت لای خۆت بن ، ئاینده‌ش بۆ چاكه‌كارانه

هاوكاریی و یارمه‌تیدان پێداچوونه‌وه‌یان پێویسته
كاتێك هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌ڕووكه‌شدا هاوكارن
به‌ڵام له‌راستیدا ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان مه‌به‌سته

متمانه‌پێكردن و درۆكردن دژ به‌یه‌كن كۆ نابنه‌وه
بۆیه ناكرێت درۆ بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی متمانه‌ت پێیه‌تی
ناشكرێت متمانه به‌و كه‌سه بكه‌یت كه درۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كات
چونكه ئه‌و كاته‌ی درۆ ده‌ژی ، متمانه ده‌مرێت

كه سه‌رده‌مه‌كه سه‌رده‌می ماندووبوون و ماندووكردن بێت
له‌ئه‌نجامدا هه‌ر یه‌كه‌و به‌جۆرێك ئه‌وی دیكه ماندوو ده‌كات
بۆیه وا باشه ماندووبوونت بۆ خۆت و بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت
كه شایانی ئه‌وه‌ن له‌پێناویاندا ماندوو بیت

له‌و بۆنه‌یه‌ی بۆی بانگ ده‌كرێیت و ، جێگه‌یه‌ك بۆ تۆ نییه
له‌و شوێنه‌ی به‌بێ پرس جێگه‌ت ده‌به‌خشن به‌خه‌ڵكی دی
وا چاكه به پێوه نه‌وه‌ستیت ، به‌جێهێشتنی هێمنانه شكۆدارتره

مرۆڤ له‌چاوه‌ڕوانی روودانی زۆر شت‌دا ، ژیان به‌ترسه‌وه به‌ڕێ ده‌كات
بۆیه ده‌ڵێن : وا باشه هه‌ر كات مرۆڤ ئه‌و ترس و نیگه‌رانییه‌ی بۆ هات
بیر له‌و به‌ساڵاچووه بكاته‌وه كه ئێستا له‌كۆتاییه‌كانی ژیاندایه‌و
زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌ڕوودانیان ده‌ترسا ، هیچیان روویان نه‌دا

هه‌موو كات به‌ندیخانه رووبه‌ری نێو دیوار‌و ئاسن نییه
له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی مرۆڤ خۆی بێت
یان توندڕه‌ویی و مانه‌وه بێت له‌سه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌كی خه‌یاڵیی
یان ترسێكی بێ بنه‌ما ، یان خۆبه‌ستنه‌وه به‌رازییكردنی ئه‌وانی دی
بۆیه ده‌ڵێن: سه‌ختترین به‌ندیخانه ئه‌ویانه كه دیواری نییه

ژیان موڵكی تایبه‌تی كه‌سمان نییه تا به‌ئاره‌زووی ئێمه بێت
بۆیه ئاساییه كه‌سانێك ببینیت كه حه‌ز به‌بینینیان ناكه‌یت
قسه‌ی ئه‌وتۆشت گوێ لێبێت كه حه‌ز به‌بیستنیان ناكه‌یت
ئاساییشه كه‌سانێك هه‌بن كه‌حه‌ز به‌بینینی ئێمه نه‌كه‌ن
كه‌سانێكیش هه‌بن كه‌حه‌ز به‌بیستنی قسه‌ی ئێمه نه‌كه‌ن

لای بریندارانی جه‌نگ ، هێشتا جه‌نگ كۆتایی نه‌هاتووه
چونكه ئه‌وان له‌دوای جه‌نگیش له‌جه‌سته‌ی برینداریان ده‌ڕوانن
بۆیه تا ده‌توانیت شه‌ڕ به‌رپا مه‌كه ، شه‌ڕ ته‌واو ده‌بێت و ده‌نوێت
به‌ڵام ناخی ئازاردراوی به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌ئاگاو خه‌به‌رداره

له‌وانه‌یه هیچ شتێك له‌گومانی خراپ خراپتر نه‌بێت
هیچ شتێكیش له خراپ تێگه‌یشتن زیانبه‌خشتر نه‌بێت
چونكه كه‌مترین گومانی خراپ و بچوكترین خراپ تێگه‌یشتن
قووڵترین و گه‌وره‌ترین په‌یوه‌ندیی نێوان دوو كه‌سی تێكداوه

راسته ده‌توانیت ببووریت ، به‌ڵام نا‌توانیت هه‌موو جار متمانه بكه‌یت
بۆیه دووركه‌وتنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی رووباری ژیانت لێڵ ده‌كه‌ن
مافێكه له‌و مافانه‌ی كه پێویسته به‌خۆتی ببه‌خشیت

ئه‌گه‌ر له‌مردن بڕوانین وه‌ك دابڕانێكی هه‌تاهه‌تایی
هێنده به‌ئازاره ، هیچ قسه‌یه‌ك دڵنه‌وایی مرۆڤی پێناكرێت
ته‌نها باوه‌ڕبوون به‌خوداو رۆژی دوایی سه‌بووریی به‌مرۆڤ ده‌دات
چونكه كه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا ، دیده‌نی ده‌كه‌وێته قیامه‌ت و
هه‌ر له‌وێشدا ده‌رفه‌تێكی دیكه هه‌یه بۆ دیداری ئه‌به‌دی

دڵه‌كان له‌ئاستی یه‌كتردا هه‌رگیز به‌د گومان نابن
زمانی كه‌س نابێته ئامرازی بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌ی ناڕاست
مرۆڤه‌كان به‌دڵیاكیی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و ، به‌وه‌فادارییه‌وه ماڵئاوایی ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌ستنوێژ بگرن و ، زمان و دڵیش به‌ڕۆژوو بن

كه بڕوات وایه خودات به‌سه بۆ بینینی پاكیی ناخت
كه دڵنیایت نیه‌تت باش و ، ویژدانت به‌ئاگاو ، دڵت زیندووه
با ئه‌وان هه‌ر كراسی ره‌شی گومانت بۆ بدروون
ژیان ئاوایه ، ئه‌وانه‌ی له نییه‌تی خۆیان به‌گومانن
زۆر زه‌حمه‌ته بڕوا به‌ناخی پاكی مرۆڤی چاك بكه‌ن

ژیان ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بوو وه‌ك له‌مناڵییه‌وه بۆیان وێنا ده‌كردین
كه ده‌توانین به‌سه‌ر باڵی گسكێكه‌وه به‌ئاسمانی خه‌ونه‌كانماندا بفڕین
ژیان رێگایه‌كی پێچاوپێچی پڕ له‌هه‌ورازو نشێو‌و ده‌روازه‌ی داخراوه
مه‌گه‌ر رێنمایی خودایی هاوكارت بێت له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه‌ی
كه جیهانێكی شایان به‌خۆت و به‌خه‌ون و ئاواته‌كانت به‌ڕوودا بكاته‌وه

هه‌رچه‌نده راست بیت ، لای كه‌سی ناڕاست تۆ راست نیت
بۆیه هه‌موو جار گشت هه‌ڵه‌كان له‌ئه‌ستۆی تۆدا نییه
چونكه ئه‌و پاكییه‌ی له‌ناخی كه‌سانی وه‌ك تۆدایه
ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و رق و قینه‌ی له‌ناخی هه‌ندێكدایه

به‌هۆی خراپ تێگه‌یشتن له ژیان و ، خراپ پێگه‌یاندن بۆ ژیان
كه‌م كه‌س توانای دڵخۆشكردنی خۆی و خه‌ڵكی دیكه‌ی هه‌یه
ئه‌ركی مرۆڤی چاكه رێگاكانی دڵخۆشكردن بۆ خۆی و خه‌ڵك بدۆزێته‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی نه‌توانی ، ده‌توانێت ده‌رگای خه‌م له‌خه‌ڵك نه‌كاته‌وه

هه‌ر كه‌سه‌و واده‌زانێت شوێنی ئه‌وانی دی له‌شوێنی خۆی خۆشتره
نهێنی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه كه‌س له ورده‌كاری ژیانی كه‌س ئاگادار نییه
ره‌نگه ئه‌م هه‌سته‌ش به‌شێك بێت له‌نهێنی ئه‌و په‌نده‌ی كه ده‌ڵێت:
چیمه‌نه‌كه‌ی ئه‌و دیوی په‌رژینه‌كه سه‌وزتر خۆی ده‌نوێنێت

مه‌رج نییه هه‌موو دیدارێك له‌خۆشویستنه‌وه بێت
مه‌رجیش نییه هه‌موو دوورییه‌ك له‌فه‌رامۆشكردنه‌وه بێت
ئه‌وانه‌ی سینه‌یان له‌ئاستی یه‌كدا ساف و بێگه‌رده
گله‌یی و گازانده‌ی دووریی و نزیكیان له دڵدا نییه

هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت هه‌ستت تاقیت بكه‌نه‌وه ، به وشه‌ی ناپه‌سه‌ند
نازانن هه‌ستی مرۆڤ هی ئه‌وه نییه گه‌مه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت
یان ئاگایان له‌و قسه پڕ مانایه نییه كه ده‌ڵێت: مناڵه‌كان بۆ گاڵته‌و خۆشیی
به‌ردیان ده‌گرته بۆقه‌كان ، به‌ڵام بۆقه‌كان به‌ڕاستی ده‌مردن