رێز له‌وانه بگره كه دڵی خه‌ڵك خۆش ده‌كه‌ن
هه‌رچه‌نده خۆیان خه‌مبارن
رێز له‌وانه‌ش بگره كاتێك توڕه ده‌بن
په‌نا بۆ ته‌نیایی ده‌به‌ن ، نه‌ك بۆ ئازاردانی خه‌ڵك

هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی دێنه سه‌ر رێگات زیانبه‌خش نین
وه‌ك ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی واده‌زانیت له‌دژی تۆ هه‌ڵی كردووه
به‌ڵام له‌وانه‌یه بۆ لادانی ئاسته‌نگ و پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانت بێت

قه‌دری ژیان و كات و ته‌مه‌ن ده‌زانیت
هه‌ر كات گه‌یشتیته ئه‌و بڕوایه‌ی ، ژیان ئه‌و ساته‌یه ئێستا تێیدا ده‌ژیت
چونكه راسته ژیان هه‌موو ساتهكانه ، به‌ڵام هه‌ندێك سات هه‌موو ژیانه

مرۆڤ ئه‌و ساته ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر ده‌بێت كه
بڕوا به‌و درۆیه نه‌كات كه حه‌ز به‌بیستنی ده‌كات
ئه‌و راستییه‌ش پشتگوێ نه‌خات كه ڕقی لهبیستنیهتی

لات ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر له‌پاداشتی چاكه‌دا خراپه‌ت له‌به‌رامبه‌ردا كرا
چونكه له‌پێش ئێستاش وتوویانه : پێت سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر
له‌و شوێنه‌ی خێرێكت چاند بێت خراپه‌یه‌ك دروێنه بكه‌یت
چونكه هه‌موو زه‌وییه‌ك شیاو نییه بۆ ئه‌وه‌ی چاندنی تێدا بكه‌یت

زۆرێك له‌وانه‌ی بێده‌نگن ناخیان پڕه له‌و قسانه‌ی
كه ناتوانن بیڵێن یان بینووسن یان له‌بیری بكه‌ن
ئێمه نازانین ئه‌وان له‌به‌رچی بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه
بۆیه با به‌ئاره‌زووی خۆمان بێده‌نگیی هیچ كه‌سێك لێك نه‌ده‌ینه‌وه

مرۆڤ له‌گه‌وره‌ییشدا پێویستیی به‌ڕێنمایی و رێنیشاندانه
لهمناڵییدا پێی ده‌ڵێن نزیكی ده‌ریا نه‌كه‌وێت نه‌بادا بخنكێت
به‌ڵام له‌گه‌وره‌ییدا ته‌نیاو فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن
بۆیه له‌نێو وشكانی خه‌مه‌كانی خۆیدا ده‌خنكێت

له‌سه‌رده‌می زۆربووندا مرۆڤ پێویستیی به خۆدۆزینه‌وه هه‌یه
بۆیه با یه‌كێك له‌نزاكانمان ئه‌مه بێت : خودایه بمدۆزه‌ره‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌م كه له‌پێناویدا منت هێنایه بوون

مناڵییه‌كی جوان له‌ناخی هه‌ندێك له‌گه‌وره‌كاندا هه‌ر ده‌مێنێت
پاراستنی ئه‌و جۆره له‌مناڵیی ، پاراستنی راستگۆیی و پاكییه له‌ناخیاندا

جاران خه‌ڵك له‌كه‌سی درۆزن زیز ده‌بوون
بۆیه درۆزن ناچار ده‌بوو له‌داهاتوودا راستگۆ بێت
به‌ڵام ئێستا كه خه‌ڵك له‌كه‌سانی راستگۆ زیز ده‌بن
كه‌سی راستگۆ ناچار ده‌كه‌ن له‌راستگۆیی سارد بێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه وانه‌بین ، با رێز له‌كه‌سانی راستگۆ بگرین

ئارامییت له‌ئاست قسه‌ی بێمانادا
مانای وانییه وه‌ڵامی شیاوت پێ نییه
به‌ڵكو پێت باشتره به‌تێپه‌ڕبوونی كات
رۆژگار وه‌ڵامی پێویستیی بداته‌وه
مانای وانییه وه‌ڵامی شیاوت پێ نییه
به‌ڵكو پێت باشتره به‌تێپه‌ڕبوونی كات
رۆژگار وه‌ڵامی پێویستیی بداته‌وه
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌بیرت ده‌كه‌ن ، كه‌من ئه‌وانه‌ی بیرت ده‌كه‌ن
بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ بزانێت ، خه‌ڵك چه‌ند به‌خێرایی له‌بیری ده‌كه‌ن
ئه‌و كات له خه‌می رازییكردنی هیچ كه‌سێكی دیكه‌دا نابێت
ته‌نها له‌خه‌می رازییكردنی خودا ده‌بێت

خه‌ڵك مافیان نییه له‌باره‌ی رێگا‌و هه‌نگاوی تۆوه ئاگادار بن
بۆیه ئه‌گه‌ر كارێكت ئه‌نجام دا ، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌وه مه‌ده
نه‌بادا خه‌ڵك وا فێر بكه‌یت كه ئه‌ركی تۆیه‌و مافی ئه‌وانه
له‌باره‌ی هه‌ر هه‌نگاوێكته‌وه روونكردنه‌وه‌یان پێ بده‌ی

ژیانی هه‌ر كه‌سێك چیرۆكێكه شتێكی له‌باره‌وه ده‌زانیت
به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانه له‌پشت هه‌ر یه‌ك له‌و چیرۆكه زانراوانه
چیرۆكێكی دیكه‌ی نه‌زانراو هه‌یه ، خودا نه‌بێت كه‌س نایزانێت
بۆیه خێرا بڕیار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی و ژیانی كه‌س مه‌ده

مرۆڤ ئه‌و ساته ئاسووده ده‌بێت
كه زووتر ده‌ست به‌رداری ئه‌و شتانه ده‌بێت
كه زیان و ئازاری پێ ده‌به‌خشن نه‌ك سوودو ئارامیی

له‌كات و شوێنی خۆیدا ، شتی بچووك گه‌وره‌و كاریگه‌ره
یه‌ك ره‌فتاری جوان بۆته هۆی هاوڕێیه‌تییه‌كی درێژخایه‌ن
یه‌ك وشه‌ی خێر ، بۆته مایه‌ی كوژانه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕێك
یه‌ك كه‌سی چاك ، ژیانی سه‌دان كه‌سی خراپی گۆڕیوه
ره‌فتاری ناشیرین و وشه‌ی شه‌ڕو كه‌سی خراپیش به‌پێچه‌وانه‌وه

مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له‌ڕووكه‌شدا ده‌بینرێت باشتر بێت
ئه‌وه‌ی به‌دوای مروارییه‌وه بێت ته‌ماشای قوڵایی ده‌كات
با دوا بڕیارت ته‌نها له‌سه‌ر روخسار نه‌بێت

هه‌ندێك له‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یخه‌یته سه‌ر مێشكت
رۆژه‌كه‌ت لێ تاڵ ده‌كه‌ن و ، له‌وانه‌شه گرفتی سبه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن
وه‌ك ئه‌و ئامێره ئهلكتڕۆنییهی ئه‌و كاته كاری قورس ده‌بێت
كه له‌یه‌ك كاتدا زیاتر له‌یه‌ك سایت و په‌یجێكی تێدا ده‌كه‌یته‌وه
یان زیاد له‌توانای خۆی دۆسیه‌و به‌رنامه‌ی تێدا هه‌ڵده‌گریت

هه‌ر كه‌س سه‌ركه‌وتنی خۆی هه‌یه ، له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانی دی ناچێت
خۆت به‌راورد مه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌یان (سه‌ركه‌وتن) یان به‌ده‌ست هێناوه
له‌وانه‌یه سه‌ركه‌وتنی تۆ ئه‌وه بێت له‌ده‌یان (كه‌وتن)دا ههستابیتهوه
بۆ مانه‌وه له‌ژیانێكی دژواریشدا ، به‌رگه‌ی ده‌یان ناخۆشیت گرتبێت

ژیان به‌رده‌وامه‌و ، مرۆڤ په‌ند له‌رووداوه‌كانی رۆژگار وه‌رناگرێت
وێنه‌یه‌ك پێش 120 ساڵ
له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونیدا ساڵی 1902 ئامۆژگاری ساڵی 1903 ده‌كات

ساڵی نوێ له‌روخسارو روواڵه‌تدا نوێبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه ، به‌ڵام
ئه‌و ساڵه نوێیه له‌ژیاندا ، كه مرۆڤ بتوانێت خۆی تێدا نوێ بكاته‌وه
چونكه ژیان به‌تێگه‌یشتنی نوێی باشتر ، به‌ره‌فتاری به‌رزی چاكتر
به‌رهه‌مێكی باشتر‌و ئه‌نجامێكی چاكتری ده‌بێت له‌ساڵی نوێ‌دا