Abdulrahman Sedeeq
966 subscribers
1.11K photos
150 videos
13 files
3 links
نوسەر و توێژەر
Download Telegram
بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج ، زۆربه‌ی كات
هه‌نگاوی بچوك و به‌رده‌وام به‌رهه‌مدارتره‌
له‌هه‌نگاوی گه‌وره‌و ناجێگیر كه‌ له‌توانادا نه‌بێت
په‌نا به‌خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
له‌ ئازاره‌كانی ژیان .. له‌ ونكردنی رێگاكان
له‌ خه‌یاڵاتی ناخۆشی شه‌وان ..
له‌گریانی بێده‌نگی دڵان .. له‌خراپبوونی دواساته‌كان
كه‌ ئه‌وان دڵره‌قییان نواندو ، تۆ میهره‌بانیی
ئه‌وان خراپه‌یان كردو ، تۆ كاری چاك
ئه‌وا به‌پێوه‌ری چاكه‌كاران تۆ سه‌ركه‌وتوو بوویته
‌له‌گه‌یشتن به‌كه‌ناری ئارامیی و ئاسووده‌یی ویژدان
به‌شێك له‌وانه‌ی شه‌وان به‌ئاسووده‌ییه‌وه‌ سه‌ر ده‌خه‌نه‌ سه‌ر سه‌رین
ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ڕۆژدا ئاسووده‌ییان به‌خشیوه‌ته‌ هه‌ندێك له‌مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌مین
خۆت ماندوو مه‌كه‌ به‌دوای ئه‌وانه‌وه‌ كه‌ چاودێرییت ده‌كه‌ن
له‌كۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ بۆ تۆی به‌ئاوات ده‌خوازن
ئه‌وه‌ی چاكه‌ت بۆ بخوازێت ، چاكه‌ دێته‌ رێگه‌ی
ئه‌وه‌ش خراپه‌ت بۆ ده‌خوازێت ، خراپه‌ دێته‌ رێگای خۆی
هه‌ڵه‌كانيشت سوودیان هه‌یه‌ ، چونكه‌ مرۆڤه‌كانت بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن
هه‌ندێك هه‌موو راسته‌كانت له‌بیر ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی یه‌ك هه‌ڵه‌ ده‌كه‌یت
هه‌ندێكیش له‌وانه‌ی له‌بیریان كردوویت
ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌یت ، تۆیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه
پێ مه‌خه‌ره‌ سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی كه‌ نازانیت له‌كوێ كۆتایی دێت
له‌سه‌ر هه‌ر رێگه‌یه‌كیشدا ییت ، گرنگه‌ بزانیت بۆ كوێ ده‌چیت
چونكه‌ گه‌ر نه‌زانیت بۆ كوێ ده‌چیت ، هه‌موو رێگه‌كان بۆ تۆ وه‌ك یه‌ك ده‌بن
له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌ هێزت پێ ده‌به‌خشێت له‌كاتی تێكشكاندا
ئه‌و راستییه‌ بێت كه‌ ده‌ڵێت: ژیان كاتییه‌و هه‌ر چۆنێك بێت كۆتایی دێت‏
بڕوا مه‌كه‌ كه‌ ده‌ڵێن : ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست چوو
ئه‌وه‌ دوا هه‌ل و ده‌رفه‌ت بوو هه‌رگیز دووباره‌ نابێته‌وه‌
تا مرۆڤ مابێت هه‌ل و ده‌رفه‌ت ده‌مێنن
تا ژیان مابێت ده‌رگا كراوه‌یه‌ به‌ڕووی هیوادا
چونكه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئاگاداریی هه‌موو راستییه‌كانت نین
هه‌رچی بكه‌یت له‌ گومان و زمانی ئه‌وان پارێزراو نابیت
بۆیه‌ دوودڵ مه‌به‌ له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی كه‌ دڵنیای له‌ڕاستیی و دروستیی
پیرۆز بێت ساڵی نوێی كۆچی
به‌هیوای ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ناخییدا كۆچ بكات
له‌ جه‌نگه‌وه‌ بۆ ئاشتیی
له‌ سته‌مه‌وه‌ بۆ دادپه‌روه‌ریی
له‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ بۆ دڵنیایی
هه‌واڵی بێ بنه‌ما ، چوار ده‌وری مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ته‌نیوه‌
هه‌واڵی ناڕاست تێكه‌ڵ به‌خۆراكی رۆژانه‌ی مرۆڤ بووه‌
بۆ ئاسووده‌یی ناخ و ، بۆ ئارامیی دڵ و ، بۆ پاراستنی مێشك
ئیدی‌ كاتی دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌بیستن و بینینی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه
كه‌ رۆژانێكی سه‌ختت به‌ڕێ كردو ، كه‌س پێی نه‌زانی
كه‌ خه‌مبار بوویت و ، كه‌س هه‌ستی پێ نه‌كردی
كه‌ به‌رده‌وام بوویت ، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س یارمه‌تیت بدات
دڵخۆش به‌ ، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی گه‌یشتنه‌‌ به‌قۆناغی پێگه‌یشتن
باشه‌ هه‌موو كات بیر له‌خۆشیی ئه‌وانی دیكه‌ بكه‌یته‌وه‌
به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی داهاتووی خۆشت له‌بیر نه‌كه‌یت
ناخی هه‌ر مرۆڤێك جیهانێكی فراوانه‌
ده‌ریایه‌كی قووڵه‌ له‌نهێنی و په‌نهانیی
ناخی هه‌ندێك پڕه‌ له‌ نهێنی چاك
هی هه‌ندێكیش پڕه‌ له‌ نهێنی خراپ
بۆیه‌ قه‌ت مه‌ڵێ فڵانه‌ كه‌س له‌خۆم باشتر ده‌ناسم
بۆ ئه‌وه‌ی ڕسته‌كان مانای خۆیان ببه‌خشن
بۆشایی و ماوه‌ی نێوان وشه‌و وشه‌ پێویستن
بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی جوان و ماناداریش له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا
به‌وردیی ماوه‌ی نێوان خۆت و ئه‌و بپارێزه‌
نه‌بادا له‌زۆر نزیكییدا ، دووركه‌وتنه‌وه‌ رووبدات
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌م خۆت نه‌خوات
خه‌م له‌ هه‌موو كه‌س مه‌خۆ
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س بیرو هۆشت ڕه‌ش دانه‌پۆشێت
ئاگاداری وزه‌ی رۆح و ، هێزی ناخی خۆت به
له‌و شته‌ی له‌به‌ر ده‌ستی مرۆڤدایه‌ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌
كه‌ له‌و ساته‌و ، له‌و شوێنه‌و ، له‌و بارودۆخه‌دا
ئه‌وه‌ی لێ دروست بكات كه ‌پێویستیی پێیه‌تی
نه‌ك ئه‌وه‌ی لێ دروست بكات كه‌ حه‌زی لێیه‌تی
مرۆڤ ئه‌و ساته‌ ماندوو ده‌بێت كه‌ رۆح و جه‌سته‌ی پێكه‌وه‌ ناڕۆن
رۆحی سه‌ردانی هه‌ندێك شوێن ده‌كات
به‌ڵام جه‌سته‌ی هه‌ر له‌شوێنی خۆیه‌تی
بۆیه‌ پێشینان گوتوویانه‌ : به‌دوای چوان مه‌چۆ
چونكه‌ حه‌زی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌ نایه‌نه‌وه‌‌ زۆر سه‌خته
خه‌مبار مه‌به‌ كه‌ نه‌تتوانیوه‌ گوڵێك له‌باغی دڵی زۆر كه‌سدا بڕوێنیت
به‌س نییه‌ تا ئێستا دڕكێكت له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌سدا نه‌چاندووه‌
تا ئه‌و كاته‌ی زیانت بۆ كه‌س نه‌بێت و ، ژیانت بۆ خێری هه‌مووان بێت
هه‌میشه‌ سێبه‌رێك له‌میهره‌بانیی خودا ، وا به‌سه‌ر ناخته‌وه
ژیان ، ساته‌ وه‌ختی سه‌ختی تێدایه‌ له‌بواری هاوڕێیه‌تییدا
وه‌ك ئه‌و ساته‌ی كه‌ قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ دوودڵی له‌وتنی
له‌نێوان وتن و بێده‌نگییدا بڕیارێكی خێرات بۆ نادرێت
ئه‌گه‌ر ده‌یڵێیت ، ئازاردانی هه‌ستی كه‌سێكی له‌دوایه‌
ئه‌گه‌ر نا‌یڵێیت ، ئازاردانی ناخی خۆتی به‌دواوه‌یه