كه هه‌ڵه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر كردی
بیر له‌به‌هێزترین وه‌ڵامدانه‌وه مه‌كه‌ره‌وه
بیر له‌چاكترین وه‌ڵامدانه‌وه بكه‌ره‌وه
نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان شایانی چاكترینن
به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆت شایانی چاكترینی
بیر له‌به‌هێزترین وه‌ڵامدانه‌وه مه‌كه‌ره‌وه
بیر له‌چاكترین وه‌ڵامدانه‌وه بكه‌ره‌وه
نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان شایانی چاكترینن
به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆت شایانی چاكترینی
ئه‌نجامی خوێندكاری كۆلێژێك به‌راورد ناكرێت به‌خوێندكاری كۆلێژێكی دیكه
چونكه هه‌ر یه‌كێكیان به پرسیاری جیاواز له‌وی دی تاقی ده‌كرێنه‌وه
بۆیه نابێت كه‌س بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك بدات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی خۆی
چونكه هه‌ریه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی خۆشیی و ناخۆشیی جیاواز ده‌بنه‌وه

تۆ له‌چاكه‌ی خۆتدا ده‌ته‌وێت خۆشییه‌كانت له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا به‌ش بكه‌یت
كه‌چی هه‌ندێكیان له‌پاداشتی ئه‌و كاره‌تدا ، نه‌ك به‌به‌ش رازیی نابن
به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت هه‌ر چی خۆشیت هه‌یه لێت بدزن
بۆیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویسته م‌رۆڤ چاك بێت
به‌ڵام چاكێكی وریا ، كه‌خراپه‌كاران نه‌توانن فێڵی لێ بكه‌ن

كه ده‌زانیت چیت ناوێت ، ئه‌وه نیوه ئاسانه‌كه‌ی باسه‌كه‌یه
نیوه گرانه‌كه ئه‌وه‌یه كه بزانیت چیت ده‌وێت ، چونكه
هه‌تا نه‌زانیت چیت ده‌وێت؟ ناگه‌یت به‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت

كاتێك له‌سه‌ره‌تاو یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ر كه‌سێك بێ ئاگاین
ره‌خنه‌گرتن له‌كۆتایی و دوا هه‌نگاوی ، كارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه
بۆیه با بڕیار له‌سه‌ر راستیی و ناڕاستیی هه‌نگاوی كه‌س نه‌ده‌ین
له‌و كاته‌ی كه ئێمه به‌هه‌مان رێگه‌ی سه‌ختی ئه‌ودا نه‌ڕۆیشتووین

خولیا‌و ئاره‌زووی هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه‌یه
له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانت ساردت بكه‌نه‌وه
بۆیه واباشه ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر گوێشت له‌قسه‌یان گرت ، به‌گوێیان نه‌كه‌یت

له‌م سه‌رده‌می گرانییه‌دا دیاری هه‌رزان به‌ڵام جوان هه‌ن بۆ پێشكه‌شكردن
گوێگرتنێكی دڵسۆزانه له‌و كه‌سه‌ی كه ده‌زانیت شایانی گوێ لێگرتنه
سوپاسكردنێكی مرۆڤدۆستانه له‌و كه‌سه‌ی چاكه‌یه‌كت له‌گه‌ڵدا ده‌كات
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی راستگۆیانه به‌ڕووی ئه‌و كه‌سه‌ی شايانى زه‌رده‌خه‌نه‌ته

شه‌ڕه ده‌روونییه‌كانی ناخی م‌رۆڤ جوڵه‌یه‌كی بازنه‌یی به‌رده‌وامن
ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستێنرێن ، وه‌ك ده‌ستاڕ ته‌مه‌ن و ژیانی م‌رۆڤ ده‌هاڕن
بۆیه تا ده‌توانیت رابوردوو له رابوردوودا به‌جێ بهێڵه ، چونكه
ناكۆكییه‌كانی ژیانی رابوردووت ، ئێستای خۆت ئازار ده‌ده‌ن
ئێستای ئازاردراویشت ، هه‌ر ئاینده‌و داهاتووی خۆت ئازار ده‌ده‌ن

م‌رۆڤ تا گه‌شت به‌ناخی خۆیدا نه‌كات بۆ پاككردنه‌وه‌ی
ته‌نها به‌گه‌شتی ده‌ره‌كیی دڵخۆشیی به‌ده‌ست ناهێنێت
بۆیه زۆرێك له‌گه‌شتی ئه‌م سه‌رده‌مه م‌رۆڤ ئاسووده ناكه‌ن
ئه‌وان ده‌چنه شوێنێكی دی ، به‌ڵام ناچنه هه‌ستێكی دی
ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه له‌شوێنی خۆیان جووڵه‌یان نه‌كردبێت

خۆشیی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای گه‌ردن ئازادیی له كه‌س ناكات
چونكه نه به‌زمان و ، نه به‌كردار ، زیانی بۆ هیچ كه‌سێك نه‌بووه

گوێ مه‌ده به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی هه‌ر كه‌سه‌و لای خۆیه‌وه بۆ تۆی ده‌كات
چونكه هه‌ر یه‌كه‌و له‌ڕووانگه‌ی خۆیه‌وه بڕیارت له‌باره‌وه ده‌دات
بۆیه ئه‌وانه‌ی كه نازانن له‌كوێوه هاتوویت تا به‌م رۆژه گه‌یشتوویت
مافی ئه‌وه‌یان نییه خۆیان بكه‌نه پێوه‌رو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تۆ بكه‌ن

م‌رۆڤ بیری ده‌چێت كه سته‌مه ده‌روونییه‌كانيش لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ره
له‌باره‌ی هه‌ر چاوێكه‌وه ، كه گریاندویه‌تی
له‌باره‌ی هه‌ر دڵێكه‌وه ، كه شكاندوویه‌تی
له‌باره‌ی هه‌ر ناخێكه‌وه ، كه تاساندوویه‌تی
له‌باره‌ی هه‌ر چاوێكه‌وه ، كه گریاندویه‌تی
له‌باره‌ی هه‌ر دڵێكه‌وه ، كه شكاندوویه‌تی
له‌باره‌ی هه‌ر ناخێكه‌وه ، كه تاساندوویه‌تی
هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه تۆ زیاده‌ڕه‌ویی ده‌كه‌یت له‌خۆشویستنیاندا
دڵنیا ده‌بن له لێبوورده‌ییت و ، ئاسایی ده‌بێت به‌لایانه‌وه
ئازارت بده‌ن به‌و وشانه‌ی واده‌زانن كه هیچ نین و بچووكن
بیریان نه‌ماوه م‌رۆڤ ئه‌و كاته ده‌كه‌وێت
كه پێی له‌به‌رده بچووكه‌كان هه‌ڵده‌كه‌وێت

به‌كه‌می مه‌زانه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دڵێكی باش و
ناخێكی ساغ و ، نییه‌تێكی پاك و ، هێزێكی چاكیت
ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له (بڕ) دا له‌تۆ زیاتریشيان هه‌بێت
مایه‌ی دڵخۆشیت بێت كه تۆ له (جۆر) دا له‌وان زیاترت هه‌یه
چونكه هه‌میشه كه‌می چاك ، باشتره له زۆری بۆر

كه بڕیارت داوه كارا بیت و ، بجووڵێیت ، هه‌ر ده‌بێت چاوه‌ڕوانی
قسه‌ی ناڕه‌وای وه‌ك به‌ردی هه‌ندێك كه‌سیش بیت
به‌ڵام كۆڵ مه‌ده‌و ، به‌رده‌وام به ، به‌كاره‌كانیشت
شوێن پێی جوان له‌دوای هه‌نگاوه‌كانت به‌جێ بهێڵه

م‌رۆڤ له‌بنه‌ڕه‌تدا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و ، حه‌ز به ژیان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانیدا ده‌كات
بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌مڕۆدا حه‌زیان له‌ته‌نهاییه ، له‌وانه‌یه له‌رابوردوودا وا نه‌بووبن
ئه‌وه ده‌ستخستنه نێو ورده‌كاریی ژیانیان و ، خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ده‌وروبه‌ره
كه ئه‌وانی ناچار به‌دووركه‌وتنه‌وه‌و حه‌زكردن له‌ته‌نهایی كردووه

له‌نێوان دوو كاردانه‌وه‌دا مافی خۆته كامیان په‌سه‌ند ده‌كه‌یت
مافی خۆته بڕیار بده‌یت و به‌هه‌موانی رابگه‌یه‌نیت كه
ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ورازو نشێوه‌كانی رێگادا به‌جێیان هێشتوویت
ره‌وا نییه هاوشانت بن ، كاتێك ده‌گه‌یته راسته رێگاكان
مافی خۆشته لێبوورده بیت و ، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌یته‌وه

پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر ، ئنجا كه‌سانێك ده‌توانن ببنه ئه‌ستێره
كه‌سانێكيش له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك ئه‌ستێره دێنه بوون و ده‌دره‌وشێنه‌وه
به‌ڵام نه‌زانێك یان حه‌سوودێك هه‌ر زوو كار له‌سه‌ر كوژاندنه‌وه‌یان ده‌كات
ناوانبارن ئه‌وانه‌ی دره‌وشانه‌وه له‌ناخی سه‌ركه‌وتوواندا ده‌كوژێننه‌وه
چونكه م‌رۆڤ به‌كوژاندنه‌وه‌ی رووناكیی ناخی پیر ده‌بێت ، نه‌ك به‌ته‌مه‌ن

ژیان ئاوایه ، هه‌موو ئه‌وه‌ی حه‌زیان لێده‌كه‌یت ، مه‌رج نییه روو بده‌ن
هه‌موو ئه‌وه‌ش كه رووده‌ده‌ن ، مه‌رج نییه حه‌زیان لێ بكه‌یت
ئیدی له‌و نێوانه‌دا هه‌وڵدان و خۆگونجاندن به‌رده‌وامیان هه‌یه

ئه‌و ساتانه‌ی خه‌ڵك ، مرۆڤی باش و خراپ وه‌ك یه‌ك ده‌بینن
ته‌نها خۆشییه‌ك هه‌بێت ئه‌وه‌یه كه خودا ئاگاداره به‌هه‌موو شتێك
له ناخی هه‌موان .. له نییه‌تیان .. له پاڵنه‌ری پشت كاره‌كانیان
ده‌زانێت كێ له‌ناخدا خراپه ، به‌ڵام خه‌ڵك وه‌ك باشی ده‌ناسن
ده‌شزانێت كێ باشه ، به‌ڵام لای خه‌ڵك به‌خراپ ناسێنراوه

ئاساییه كاتی بۆشایی و ده‌ست به‌تاڵییمان هه‌بێت
به‌ڵام نائاسایی ئه‌وه‌یه ئه‌و بۆشایی و ده‌ستبه‌تاڵییه
به‌قسه‌ی خراپ و ، باسكردنی خه‌ڵك پڕ بكه‌ینه‌وه