وە من دڵم پڕە لەو قسانەی کە ناتوانم بۆ ھیچ خزم و تەنانەت ھیچ ھاورێ'یەکیش باس بکەم.
هیچ ئومێدێکی نوێ نیە ، لە شارەکەی خۆتدا لە ژوورەکەی خۆتدا هەست بە غەریبی دەکەیت، ڕەشبین نیم بەڵام دڵخۆشی هەرگیز لە دەرگا نادات، من ئەمرم ئەمەش دواهەمین حیکایەتی منە.
ئازارم دەدان بینینی کەسانی دڵخوازم کە گرنگی بە خەڵکی تر ئەدەن ، تەنانەت ڕاهاتووم و ئاسایی بوو و ئەو بیرۆکەیەم قبوڵ کرد کە من بۆ ھیچ کەسێک گرنگ نەبووم"
...
...
کاتێک کەسێک بێتاقەتە و لێی ئەپرسی چیتە ئەڵێت نازانم ئەوە ئەو مرۆڤەیە کە باسێکی زۆر لە دڵیدا هەیە و نازانێ باسی کامیان بکات.
..
..
گەر ڕۆژێ لە گۆ کەوتم بزانە کە نەمتوانیوە شعرێ بڵێم ئازارمی تیا جێ بێتەوە..
لە سەروو هەموو نەهامەتیەشەوە، هەندێک کات بیر دەکەمەوە و خەم لەوە دەخۆم تەنانەت کەسێکمان نییە دوای ماندوو بوونی رۆژەکەمان بە خەیاڵیش بێت بڕۆینە باوەشی.
...
...
گەر ئیشارەی چاوەکانت هیوای نەخستابایە دڵـ
کەی لە کۆڵی خۆم دەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە:)
کەی لە کۆڵی خۆم دەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە:)