Xendan
9.44K subscribers
43K photos
1.62K videos
14 files
19.7K links
Download Telegram
🔻زیاتر له‌ 15 كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكی به‌شداری له‌ گه‌مارۆی ده‌ریایی ئێراندا ده‌كه‌ن


xendan.org/detailnews/209562
2
🔻 سیستانی ده‌رگای به‌ڕوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان داخستوه‌.

xendan.org/detailnews/209558
2
🔴وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراقی بانگهێشت کرد، سه‌ركۆنه‌ی بەردەوامی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە عێراقەوە كرد.
2
ئاژانسی ئیندیپێندنت؛

⬅️ کەمبونەوەی ئاسۆی نوری مالیکی تەنها بەهۆی ناكۆكی ناوخۆییەوە نییە، بەڵکو بۆ ڕەتکردنەوەی ئاشکرای ئەمریکایە بۆ گەڕانەوەی بۆ خولی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

⬅️ هەڵبژاردنی نزار ئامێدی بۆ سەرۆک کۆمار وادەیەکی دەستوری چارەنوسساز کرایەوە، کە پێویستە تەنها لە ماوەی تەنها 15 ڕۆژدا کاندید لە گەورەترین كوتله‌ کاندید بکرێت.

⬅️ "چوارچێوەی هەماهەنگی" کە پێشتر مالیکی پەسەندکردبو، بە شێوەیەکی کاریگەر دەستیکردوە بە گەڕان بەدوای جێگره‌وه‌یه‌كدا، شەڕیش لەگەڵ ئێران تێچوی ئەم بژاردەیەی زیاتر کرد.

⬅️ عێراق جارێکی دیکە خۆی لە نێوان واشنتن و تاراندا گیریخواردوە و هێرشە ئاسمانییەکان لایەنە لایەنگرەکانی ئێرانی کردە ئامانج و هێرشەکانیش بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان کردە ئامانج.

⬅️ دۆخەکە تەنها لە مالیکیدا سنوردار نییە، بەڵکو ململانێیەکی فراوانتر لەسەر شێوەی حکومەتی داهاتو لە نێوان لۆژیکی کۆدەنگی ناوخۆیی و فشاری هاوکێشە ناوچەییەکان ئاشکرا دەکات، لەگەڵ مانەوەی سودانی لەنێو ئەو ناوانەی کە بۆ خولی دوەم لەبەرچاودەگیرێت.
3
كه‌ناڵی NRT بڵاویكرده‌وه‌، چەند چەکدارێک له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسیه‌وه‌ تەقەیان لە بارەگای سەرەکی کەناڵەکەمان له‌ سلێمانی کرد و هه‌ڵاتن، هیچ زیانێكی گیانی تۆمارنه‌كراوه‌.
4
🔻ئه‌م هه‌ڵكشانه‌ بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانی خستۆته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌كی زۆره‌وه‌


xendan.org/detailnews/209570
3
🔻هیوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئه‌مریكا و ئێران، نرخی نه‌وتی دابه‌زاند.


xendan.org/detailnews/209572
2
🔻ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس؛

🔴پاکستان پێشنیاری خولی دوەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تارانی لە ئیسلام ئاباد كرد.

🔴ئەگەری هەیە ڕۆژی پێنجشەممە 16ی (نیسان/4) داهاتو خولی دوەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بەڕێوەبچێت.
🔻کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمریکا:
🔴پێشبینیده‌كه‌ین لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتودا هاتوچۆی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە دەستپێبکاتەوە.

🔴پێدەچێت نرخی وزە لە ئەمریکا بەرزبێتەوە تاوەکو ناردنی کەشتیوانی لە گەروی هورمز دەستپێدەکاتەوە.
🔻سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی ئه‌مریكا، كه‌شتییه‌كە گه‌روی هورمزی تێپه‌ڕاند.


xendan.org/detailnews/209574
🔻جه‌ی دی ڤانس: هه‌نگاوی ئێرانیه‌كان به‌س نه‌بو بۆ رازیكردنی ئێمه‌



xendan.org/detailnews/209576
2
🔻پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستوریی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانمان، ته‌نیا به‌ ته‌بایی و كاری هاوبه‌شی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌بێت.

xendan.org/detailnews/209583
🔻بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: هه‌وڵی یه‌كێتی گۆڕینی ئازاری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانه‌ بۆ ژیانێكی نوێ


xendan.org/detailnews/209584
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴مام مەجیدی قسە خۆش ناسراو بە خاڵە مەجیدی قمرتلی كه‌ شه‌وی رابردو كۆچی دواییكرد، له‌دواین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان، بۆ له‌ده‌ستدانی هاوڕێكانی ده‌گری و نیگه‌رانی له‌ نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌رده‌بڕێت
🔻مه‌سعود بارزانی: نابێت ئه‌نفال فه‌رامۆشبكرێت


xendan.org/detailnews/209589
🔴ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، چه‌كدارێك دەستڕێژی له‌ناو خوێندنگه‌ی ئەحمەد کوینجو له‌ شاری روحای باكوری كوردستان كرد، بەهۆیەوە 13 کەس برینداربون و له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌بارمته‌ گیراون.

🔴له‌ئێستادا هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و گه‌مارۆی خوێندنگه‌كه‌یان داوه‌.
🔻كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین كۆتایی دێـت و كه‌شی به‌هاری ده‌ستپێده‌كات



xendan.org/detailnews/209588
🔻په‌یامی سودانی بۆ یادی ئه‌نفال...

xendan.org/detailnews/209591
6
🔴پێنج سەرچاوە بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز؛ هێشتا وادەی گه‌ڕی دوه‌می دانوستانه‌كان دیارینەکراوە، به‌ڵام تیمە دانوستانکارەکانی ئەمریکا و ئێران دەتوانن لە چەند ڕۆژی داهاتودا بگەڕێنەوە ئیسلام ئاباد.
3
🔻نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری عێراق؛

🔷شاڵاوەکانی ئەنفال یەکێکە لەقێزەونترین کردەوەکانی جینۆساید لەمێژوی مۆدێرندایە کە شوێنەوارە بە ئازارەکانی لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا چەسپاون.

🔷لەساڵیادی ئەم کارەساتەدا، داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دەکەین هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ دیاریکردنی شوێنی پاشماوەی ڕوفاتی شەهیدانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ کەسوکاریان، هەروەها دابینکردنی چاودێری زیاتر بۆ برینداربوانی ئەو چەکە قەدەغەکراوە نێودەوڵەتییانە و قەرەبوکردنەوەی مرۆیی و مادی کەسوکاری قوربانییەکان، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتوەکان بەتایبەتی دوای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ئەنفالی بەجینۆساید و تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی ناساند.

🔷جەختده‌كه‌ینه‌وه‌ لەگرنگی پتەوکردنی یەکڕیزی نێوان هەمو پێکهاتەکانی گەلی عێراق و پاراستنی دەستکەوتە بەدەستهاتوەکان و سیستمی دیموکراسی بۆ گەیشتن بەئایندەیەکی باشتر لەدادپەروەری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی .
3
🔴مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌ و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر گه‌یشتنه‌ دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر كۆببنه‌وه‌.

🔴ئامانجی سەرەکی سه‌ردانه‌كه‌، هەڵسەنگاندنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی 29ی (کانونی دوەم/1)ی 2026ی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریایە.
5