Xendan
9.46K subscribers
43K photos
1.62K videos
14 files
19.6K links
Download Telegram
🔻دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ له‌ ئێران ده‌كات


xendan.org/detailnews/209518
4
🔴وەڵامی ئێران بۆ کۆتاییهاتنی دانوستانەکان لە پاکستان بەبێ ئەنجام؛ ئاساییه‌ کە لە یەک کۆبونەوەدا نەتوانرا هیچ ڕێککەوتنێک بکرێت؛ داواکارییەکانی ئەمریکا زیاده‌ڕۆییان تێدابو.
2👍2
🔻توركیا هێرشده‌كاته‌ سه‌ر نه‌ته‌نیاهۆ

xendan.org/detailnews/209525
3
🔻محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و سه‌رۆكی شاندی ئێران بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا:

🔷 پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، جەختمانکردەوە کە ئێمه‌ نیه‌تی چاک و ئیرادەی پێویستمان هه‌یه‌، بەڵام بەهۆی ئەزمونم له‌ دو شەڕی ڕابردو، متمانەمان بە لایەنی بەرامبەر نه‌بو.

🔷 هاوکارانم لە شاندی ئێران چەندین دەسپێشخەریی پێشوەختەیان خسته‌ڕو، بەڵام لە کۆتاییدا لایەنی بەرامبەر نەیتوانی لەم خولەی دانوستانەکاندا متمانەی شاندی ئێرانی بەدەستبهێنێت.

🔷 ئەمریکا لە لۆژیک و بنەماکانی ئێمە تێگەیشتوە، ئێستاش کاتی ئەوە هاتوه‌ بڕیار بدات کە ئایا دەتوانێت متمانەمان بەدەستبهێنێت یان نا.

🔷بێگومان "دیپلۆماسیی هێز" لەپاڵ تێکۆشانی سەربازیدا بە ئامرازێکی دیکە دەزانین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی ئێران، هیچكاتیش لە هەوڵەکانمان ناوەستین بۆ چەسپاندنی دەستکەوتەکانی 40 ڕۆژی بەرگریی نیشتمانیی ئێران.
3
🔻ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز به‌پشت به‌ستن به‌ بەرپرسانی کۆشکی سپی؛
🔴ئەرکی ڕاگەیاندنی هەنگاوی داهاتو دژ به‌ ئێران بۆ ئیدارەی ئەمریکا، سەبارەت بە دانوستانەکان لە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپه‌.
3
🔻هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا بۆ 120 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زی


xendan.org/detailnews/209520
2
🔴لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی باشوری به‌یروت، 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 40 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
4
🔻مێژوی دیپلۆماسیمان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ئێران دامه‌زراوه‌.
xendan.org/detailnews/209529
5
🔻ئه‌و شارانه‌ی زۆرترین كوژراویان هه‌یه‌، بریتین له‌: تاران، خوزستان، لوڕستان، ئیسفه‌هان، كرماشان، و ئیلام.


xendan.org/detailnews/209522
5
🔻دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا؛

🔷لەسەر زۆربەی خاڵەکان ڕێککەوتن کرا، بەڵام تەنها پرسی ئەتۆمی ڕێککەوتنی لەسەر نەکرا.

🔷ئەمریکا دەستبەجێ گەروی هورمز دادەخات و ڕێگری لە هەر کەشتییەک دەکات کە پارەی بە ئێران داوە.

🔷سوپای ئەمریکا ئامادەیە کۆتایی بەو بەشە كەمەی ئێران بهێنێت كە ماوەتەوە.

🔷گەمارۆدانی گەروی هورمز بەمزوانە دەستپێدەکات. وڵاتانی دیکەش بەشدار دەبن.

🔷ئێران نایەوێت واز لە تەماحە ئەتۆمییەکانی بهێنێت! بە زۆر شێوە.

🔷خومەینی و زۆربەی سەرکردەکانیان مردون، هەمو ئەمانە بەهۆی تەماحی ئەتۆمییانەوەیە.

🔷باشترە بەرپرسانی ئێران دەسبەجێ گەروی هورمز بكەنەوە.
xendan.org/detailnews/209533
👍4
🔻 "هێزەکانی ڕوسیا هێشتا پێویستیان بە کۆنترۆڵکردنی 17 بۆ 18 لەسەدی ناوچەی دۆنێتسک هەیە "

🔻 هێزەکانی ڕوسیا دوای کۆتایی هاتنی "ئاگربەستی جەژنی قیامە" شەڕ دەستپێدەكەنەوە.

xendan.org/detailnews/209532
4
🔹پوتن بۆ پزیشکیان: هاوكار دەبین لە دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی.
🔹ڕوسیا بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییە چالاکەکانی لەگەڵ هەمو هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا.
🔶پزیشكیان: ئامادەین بۆ رێككەوتن، بەڵام هەژمونخوازی ئەمریكا رێگرە.
🔶ئەگەر ئەمریکا پابەند بێت بە یاساییە نێودەوڵەتییەکانەوە، گەیشتن بە رێککەوتن دور نییە.
xendan.org/detailnews/209537
2👍1
🔻تورکیا دەستیکردوە بە دروستکردنی ڕێگای سەربازیی نوێ بەمەبەستی بەیەكەوەبەستنی بنكە سەربازییەکانی.

🔻ئەو زنجیرە چیایە چەندین گوندی کوردی تێدایە کە ساڵانێکە دانیشتوانەکەی ئاوارەبون و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.

🔻سەرەڕای دەسپێكردنی پڕۆسەی ئاشتی، تورکیا هێشتا بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێگە سەربازییەكانی لە چیاكاندا.
xendan.org/detailnews/209538
4
🔻محەمەدباقڕ قالیباف، سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری ئێران؛

🔷هەڕەشەكانی ترەمپ هیچ كاریگەرییەكان لەسەر گەلی ئێران نابێت و ناچینە ژێر باری هیچ هەڕەشەیەک.

🔷 دەسپێشخەری زۆر باشمان بۆ نیشاندانی نییەتی ئێران داڕشت کە بوە هۆی پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا.

🔷 متمانەمان بە ئەمریکییەکان نییە، ئەوان دەبێت كارێك بكەن كە جارێكی دیكە متمانەیان پێ بكەینەوە.

🔷 بە هەموانمان نیشاندا کە دوژمنانی ئێران گەیشتوەتە چ بێدەسەڵاتییەک و تەسلیمی هەڕەشە نابین.

🔷 ئەگەر جەنگیان بوێت، دەجەنگین و ئەگەر بە لۆژیک بێنە پێشەوە، بە لۆژیک ڕەفتار دەکەین.

🔷ئێوە قەرزاری گەلی ئێرانن و هێشتا دەبێت هەوڵێکی زۆر بدەن بۆ ئەوەی ڕابردو قەرەبو بکەنەوەـ
xendan.org/detailnews/209539
5
🔻مەڵپەڕی ئەکسیۆس: وتوێژەکانی پاکستان بەهۆی پارەکانی ئێران و گەروی هورمزەوە شکستیانهێنا.

🔻ئەم چەقبەستوییە هەڕەشە لەو ئاگربەستە دەکات کە هەفتەی ڕابردو لەسەری ڕێککەوتبون بۆ ماوەی دو هەفتە.

🔻کەس پێشبینی نەدەکرد ئەو دو وڵاتە بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی، بەڵام ئەمریکا هیوای بۆ بەردەوامبون خواستبو.
xendan.org/detailnews/209540
5
🔴ئیسماعیل قائانی جارێكی دیكە دەركەوتەوە و پەیامێكی توند ئاراستەی ئەمریكا و ئیسرائیل دەكات
xendan.org/detailnews/209543
4
🔻فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم"

🔷دەستدەکەین بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆی دەریایی بۆ ناو بەندەرەکانی ئێران یان چونە دەرەوە لێیان.

🔷 جێبەجێکردنی قەدەغەکە ئەمڕۆ دوشەممە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بە کاتی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات (5:00ـی ئێوارە بەكاتی كوردستان) دەستپێدەکات.
4👍1
🔻کۆی گشتی هەناردەی نەوت 18 ملیۆن و 604 هەزار بەرمیل بوە لە مانگی ڕابردودا.

🔻داهاتی مانگی سێ بەراورد بە مانگی دو، نزیکەی پێنج ملیار دۆلار کەمیکردوە.

🔻لە بۆری نەوتی كوردستانەوە نزیكەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.
xendan.org/detailnews/209547
2
🔻وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا: هەڕەشە لە ئاسایشی بەندەرەکانمان بكرێت، هیچ بەندەرێک پارێزراو نابێت
xendan.org/detailnews/209549
2
🔻لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان تاقیکردنەوەکان دەستپێبکەن.

🔻 تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 لە ڕۆژی 14ـی (حوزەیران/6) بۆ 8ـی (تەمموز/7) ئەنجامدەدرێن.

🔻 تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی 9ـ لە 14ـی (ئایار/5) بۆ 25ـی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن.
xendan.org/detailnews/209551
2
🔻وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی سنوردار بۆ سەر ئێران دەکات

🔻بژاردەی دەستپێکردنەوەی بۆردومانی گشتگیر دژی ئێران "ئەگەرێكی لاوازە لای ترەمپ".
xendan.org/detailnews/209545
2