Xendan
9.44K subscribers
42.9K photos
1.62K videos
14 files
19.6K links
Download Telegram
🔺 دیمه‌نه‌كه‌ "كاره‌سات دروستده‌كات"؛ لەدوای بەدواداچونێکی خەندان خۆڵ و خشاکەکەی سیتەک پاکدەکرێتەوە.

🔺 سه‌رۆكی شاره‌وانی سیته‌ك بۆ خه‌ندان: سوپاس بۆ راپۆرته‌كه‌ی پێشوتان، ئه‌م ناوچه‌یه‌ پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌.
👍5
🔺 ده‌سته‌ی سەلامەتی فڕۆکەوانی ئەوروپا قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوه‌كو 24ی ئه‌م مانگه‌ درێژدەکاتەوە.
1
🔺 پزیشكیان: دەستدرێژیی دوبارەی قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی سەرەتایی ئاگربەست و ئاماژەیەکی مەترسیدارە.

xendan.org/detailnews/209435
👍41
🔺 وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی راگه‌یاند

xendan.org/detailnews/209436
👍4
🔺 ئیسپانیا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سه‌ركۆنه‌ دەکات و باڵیۆزخانەکەی لە تاران دەکاتەوە

xendan.org/detailnews/209434
👍4
🔺 جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: شه‌وی رابردو تاران لە لێواری وەڵامدانەوەی پێشێلکاری ئاگربەستی بو، بەڵام پاکستان دەستوەردانی کرد.
4
🔻ئاژانسی ڕۆیتەرز؛

🔴هەفتەی داهاتو جارێکی دیکە یاسادانەرانی ئەمریکا هەوڵی پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک دەدەن کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران و ناچارکردنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپه‌ بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆنگرێس پێش دەستپێکردنی هەر هێرشێکی سەربازی دیکە.
👍4
🔻نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان؛

🔴لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ شەهباز شەریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان داوای پاڵپشتی ئیسلامی ئابادی کردوە بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئیسرائیل کە لوبنان و گەلەکەی دەکەنە ئامانج.
👍5
🔻خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێ بڵاوكرایه‌وه‌..


xendan.org/detailnews/209445
👍3
🔻ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی؛

🔴ئێران بۆ هەر سیناریۆیەکی ئەگەری ئامادەیە.
🔴ئەمریکا ناتوانێت لە دەرئەنجامەکانی دڕندەیی ئیسرائیل ڕزگاری بێت.
2
🔷دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا؛
🔴سه‌ركرده‌كانی ئێران به‌زمانێكی ته‌واو جیاواز له‌ كۆبونه‌وه‌كان، بۆ میدیاكان قسه‌ ده‌كه‌ن.
🔴گه‌شبینم كه‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران نزیكه‌.
🔴ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌كان رێكه‌وتن نه‌كه‌ن، هێرشی ئه‌مجاره‌مان زۆر ئازاربه‌خش ده‌بێت.
🔴ئێرانیه‌كانمان به‌زاندوه‌ و هیچ سوپایه‌كیان نه‌ماوه‌.
🔴به‌نه‌ته‌نیاهۆم وت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیل له‌ لوبنان سنورداربكات و به‌ئارامی مامه‌ڵه‌ بكات.
🔴سه‌ركرده‌كانی ئێران ژیرانه‌ هه‌نگاو ده‌نێن و ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته.
3
🔴ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەی كاری كۆبونەوەی رۆژی شەممە 11ی (نیسان/4)ی 2026ی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی خشتەكەش، لە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامدەدرێت.
2
🔻موجتەبا خامنەیی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ چله‌ی عه‌لی خامنه‌یی باوكیدا:

🔴ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام دەستبەرداری مافەکانی نابێت.
🔴ئامادەیی خەڵک لە مەیدانەکاندا فاکتەرێکی گرنگ بو و پێویسته‌ وەک 40 ڕۆژی ڕابردو بەردەوام بێت.
🔴ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام لەهەمان کاتدا دەستبەرداری مافەکانی نابێت.
🔴دەسەڵاتە خۆبەزلزانەکانی جیهان سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان ئاشکراکرد کاتێک بەردەوام بون لە کوشتنی منداڵەکانمان
🔴هێزە چەکدارەکان سەرەڕای ئەو زیان و لێدانانەی کە بەریان کەوت، توانیان ڕێڕەوی شەڕەکە بکەنە سەرکەوتنێکی گەورە.
🔴 پێویستە هەموان ئەمە بزانن؛ بە ئیزنی خودای گەورە، ئێمە بێگومان دەست لەو دەستدرێژکارە تاوانبارانە هەڵناگرین کە هێرشیان کردوەتە سەر وڵاتەکەمان.
🔴 داوای قەرەبوی یەک بە یەکی ئەو زیانانەی گەیەندراون و له‌گه‌ڵ خوێنی شەهیدان و بریندارانی ئەم جەنگە دەکەین.
🔴 بەڕێوەبردنی گەروی هورمز دەبەینە قۆناغێکی نوێوە.
2
🔻عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران؛

🔴ئاگربەستی ناوچەیی، لەنێویاندا لە لوبنان، زیندانیکردنی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ خێراتر دەکات، دادگاییکردنه‌كه‌شی ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکاتەوە.

🔴ئەگەر ئەمریکا بیەوێت ئابوری خۆی لەناو ببات بە ڕێگەدان بە نەتەنیاهۆ بۆ تێکدانی ڕێڕەوی دیپلۆماسی، ئەوە له‌كۆتاییدا دەبێتە هەڵبژاردەی خۆی، ئێمه‌ پێموانوایه‌ كارێكی نه‌فامانه‌یه‌، به‌ڵام ئامادەین بۆی.
3
🟠میلانیا ترەمپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له‌ وتارێكی له‌ناكاودا سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی ئیپستن؛

🔷هەرگیز پەیوەندییم لەگەڵ جێفری ئیپستن نەبوە، ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی منن.

🔷ئەو درۆیانەی کە من بە جێفری ئیپستن دەبەستنەوە، پێویستە ئەمڕۆ کۆتاییان پێبێت.

🔷من قوربانی ئیپستن نیم، داوای دانیشتنی کۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كه‌م بۆ ڕزگاربوان.
3
🔻ئیسرائیل چوار ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامداوه‌

xendan.org/detailnews/209447
2
🔴ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند، بە بۆنەی جەژنی ئیستەری ئۆرتۆدۆکس (زیندویی شکۆمەندی مەسیح)، لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 11ی (نیسان/4) تا کۆتایی رۆژی 12ی (نیسان/4)ی 2026 ئاگربەست ڕادەگەیەنین.
3
🔻کریستوفر لانداو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا؛

🔴رۆژی پێنجشەممە 9ی (نیسان/4)ی 2026 نزار خه‌یروڵا باڵیۆزی عێراق لە واشنتن بانگهێشتكرا به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن گروپە چەکدارەکانەوە و لە خاکی عێراقەوە ئه‌نجامده‌درێن.

🔴حکومەتی عێراق شکستیهێناوه‌ لە ڕێگریکردن لەو هێرشانەی گروپه‌ چه‌كداره‌كان.
2
🔻کەناڵی CBSnews:

🔷دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌داواكاریه‌كه‌ی ئێران رازی بو بۆئه‌وه‌ی لوبنانیش بخرێته‌چوارچێوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌وه‌ و هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر به‌یروت رابگیرێت.

🔷له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەزامەندی "سەرەتایی"ی ده‌ربڕیوه‌ بۆئەوەی لوبنان بخرێتە نێو دانوستانەکانی ئاشتییەوە کە بڕیارە لە کۆتایی سبه‌ینێ لەگەڵ ئێران بەڕێوەبچێت.
3