Xendan
9.43K subscribers
43.3K photos
1.62K videos
14 files
19.8K links
Download Telegram
🔺 راوێژكاره‌كانی كۆشكی سپی ئامۆژگاری تره‌مپ ده‌كه‌ن ڕێگه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ بدۆزێته‌وه‌.

🔺 به‌گوێره‌ی شیکارییه‌ك: دوای سێ هەفتە، شەڕی ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵی ترەمپ ده‌رچوه‌.

🔺 تره‌مپ وتی، له‌ روی سه‌ربازییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتون، به‌ڵام وته‌بێژی خاته‌م ئه‌لئه‌نبیا ده‌ڵێت: به‌ هێرشه‌ ورده‌كانمان کاریگەری ئێرانمان پیشاندا.

xendan.org/detailnews/208861
👍3
🔺روسیا هێرشی سەر دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێرانی سه‌ركۆنه‌ دەکات

🔺 هێرشەکەی ئەمڕۆ "پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکانه‌".

xendan.org/detailnews/208862
👍2
🔺 فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: بۆمبی پێنج هەزار پاوه‌ندیمان خستە سەر بنکەکانی ئێران

xendan.org/detailnews/208863
👍42
🔺 22 وڵات بەشداریی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی گەروی هورمز راده‌گه‌یه‌نن

🔺 ئه‌و وڵاته‌ كه‌ زۆرینه‌یان ئه‌وروپین ده‌ڵێن: ئێران دەستبەجێ هەڕەشەکان رابگرێت

xendan.org/detailnews/208864
👍21
🔺 سوپای پاسداران "دیاری جەژن"ی خۆی بۆ گەلی ئێران ئاشکرا دەکات

xendan.org/detailnews/208865
👍51
🔺پۆلیسی سکۆتلاند ده‌ستگیركردنی پیاوێکی ئێرانی و ژنێکی ڕۆمانی راگه‌یاند، دوای ئەوەی هەوڵیاندا بچنە ناو بنکەیەکی ژێردەریایی ئەتۆمی بریتانیا.
👍31
🔺 محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له‌باره‌ی هەڵگرتنی سزاکانی سەر نەوتی ئێران کە لە ئێستادا لە دەریادا گیری خواردوە، ده‌ڵێت: ببورن نەوتەکەمان فرۆشتوە.
👍31
🔺تەلەفزیۆنی ئێران بە پشت به‌ستن به‌ بەیاننامەیەکی سەربازی: درۆنێك له‌ ئاسمانی تاران خرایه‌ خواره‌وه‌.

🔺 "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دوژمن پێش ئەوەی بتوانێت هیچ ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامبدات بەسەر ئاسمانی تاران خراوەتە خوارەوە".

🔺 میدیای فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت: لە سەرەتای شەڕەوە تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 127 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوی دوژمن لە جۆری جیاواز لەناوبراون.
👍31
🔺ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: پێشبینی دەکرێت بەم زوانە ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ کۆتایی پێبێت.

xendan.org/detailnews/208866
👍21
🔺 سوپای ئیسرائیل: ئێران هه‌وڵده‌دات بازنه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ فراوانتر بكات.

🔺 "ئێران هێرشیكرده‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه‌ بنكه‌ی ئه‌تۆمی تێدایه‌".

xendan.org/detailnews/208867
👍31
🔺سەرۆک کۆماری ئێران داوای گه‌ره‌نتی دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.

🔺 پزیشكیان پێشنیاری چوارچێوەیەکی ئەمنی ناوچەیی ده‌كات.

xendan.org/detailnews/208868
👍31
🔺 ئاکسیۆس: تیمی ترەمپ پلانی ستراتیژی بۆ دانوستانەکانی ئاشتی ئەگەری لەگەڵ ئێران دادەنێت

xendan.org/detailnews/208870
1👍1
🔺 له‌ هه‌ولێر ده‌نگی سێ ته‌قینه‌وه‌ بیستران

🔺 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌ڵێت، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سێ درۆن له‌ ئاسمانی هه‌ولێر ته‌قێنرانه‌وه‌.
👍21
🔺 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێ کە هەوڵیدا بارەگای پشتیوانی دیپلۆماسی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بکاتە ئامانج، خرایە خوارەوە.
👍31
🔺 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ سێ دیپلۆماتكاری باڵا و دو كارمه‌ندی دیكه‌ی ئێران له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات و داوای لێكردون له‌ 24 كاتژمێردا وڵاته‌كه‌ به‌جێبهێڵن.
👍41
🔺 دوای بۆردومانكردنی ناوچه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئیسرائیل، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

🔺 قالیباف: پلانی نوێمان هه‌یه‌ و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.

xendan.org/detailnews/208874
3👍3
🔺 ئێران شەش مەرج بۆ ڕازیبون بە راگرتنی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌نێت

🔺 سوپای پاسداران دەڵێت: وانەیەکی مێژویی فێری دوژمنان دەکەین.

xendan.org/detailnews/208875
4👍1
🔺 ترەمپ: گەورەترین وێستگەکانی کارەبای ئێران لەناودەبەین ئەگەر لەماوەی 48 کاتژمێردا گەروی هورمز نەکەنەوە

xendan.org/detailnews/208876
2
🔺دەیلی مەیل: ژێردەریایی ئەتۆمی بریتانیا گەیشتە دەریای عەرەبی

xendan.org/detailnews/208877
2👍1
🔺 ئێران مه‌رجی تێپه‌ڕبون به‌ گەروی هورمزدا راگه‌یاند

xendan.org/detailnews/208878
3
🔺 سوپای پاسداران: هیچ هۆشدارییەکمان بۆ چۆڵکردنی دەوحە دەرنەکردوە

xendan.org/detailnews/208880
2