Xendan
9.43K subscribers
43.3K photos
1.62K videos
14 files
19.8K links
Download Telegram
🔺 دیمه‌نی سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز له‌ سلێمانی، نرخی یه‌ك بتڵ گه‌یشتوه‌ته‌ 25 هه‌زار دینار.

🔺 هاوڵاتیان به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ باس له‌ نه‌بونی غاز ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زوه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
🔺 راوێژکاری ئەڵمانیا: به‌شداری ئێمه‌ به‌ مه‌رجی راگرتنی هێرشی سه‌ربازییه‌

🔺 فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا، لە برۆکسلەوە قسەی کرد:

🔺 پێشوازی لە ئاماژەکانی ترممپ سەبارەت بە ئەگەری کۆتایی هێنان بە ململانێی سەربازی لە ئێران دەکەین.

🔺بەشداریی ئێمە لە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەرجی وەستاندنی چالاکیی سەربازی لەوێیە.
🔺 "دامەزراوەكانی وزەی دوژمن و هاوپەیمانەکانی دەکەینە ئامانج، ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانمان نوێ بکرێنەوە".

🔺 وتەبێژی بارەگای سەربازی خاتەم ئەلئەنبیە:

🔺 ئێران بەنیازی ئەوە نەبوە کە مەودای شەڕەکە فراوانتر بکات بۆ ئەوەی دامەزراوە نەوتییەکان بگرێتەوە یان زیان بە ئابوری وڵاتانی دراوسێ بگەیەنێت.

🔺 لەگەڵ بەئامانجگرتنی دوژمنان لە دامەزراوە وزەیەکانمان، ئێمە بە شێوەیەکی کاریگەر چوینە ناو قۆناغێکی نوێی شەڕەوە.
🔺 ئێران بیر لە سەپاندنی باج به‌سه‌ر ئەو کەشتیانە دەکاتەوە کە بە گەروی هورمزدا ​​تێدەپەڕێن

xendan.org/detailnews/208788
3
هێرشكرایه‌سه‌ر کۆمەڵگەیەکی دادوەری و 14 کەس گیانیان لەدەستدا

🔺 فاتیمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران:

🔺 هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەیەکی دادوەری لە لوڕستان، 14 کەس گیانیان لەدەستدا کە دو دادوەر و 10 کەسی مەدەنیشیان تێدابو.

🔺 بانگەشەی دوژمنی زایۆنیستی بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان جگە لە بیانویەک بۆ کوشتنی گەلی ئێران هیچی تر نییە.
👍4
🔺 حەج و عومرەی کوردستان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: ڤیزای عومڕە ڕادەگیرێت

xendan.org/detailnews/208789
🔺 سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت: لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کارەکانیان چڕتر دەکەنەوە

xendan.org/detailnews/208790
👍2
🔺دوای حەوت هەزار هێرش دژی ئێران، واشنتن هەڕەشەی هێرشێکی نوێ و "توند" دەکات

xendan.org/detailnews/208793
🔺 ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆر له‌باره‌ی رێگه‌دان به‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمه‌وه‌: مەسرور بارزانی بە تۆم باراكی وت، ئەمە لەپێناو سەرۆك ترەمپ دەكەم.

🔺 له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، "تۆم باراك بەڵێنیداوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی گەنجینەی ئەمریكا بەشداری دانوستانەکانی بەغدا و هەولێر بكات لەبارەی داهات و بازرگانی دەرەکی".
👍21
جه‌ژنتان پیرۆز بێت

خودا كوردستان بپارێزێت و ئارامی و ئاشتیش بۆ تەواوی ناوچه‌كه‌ و جیهان بگەڕێتەوە.
10
🔷بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل؛
🔴وەک بەڵێنماندابو سەرکەوتو بوین لە گۆڕینی ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
🔴هێشتا زوه‌ بۆئه‌وه‌ی بوترێت خه‌ڵكی ئێران دژی رژێمه‌كه‌یان هه‌نگاو ده‌نێن
🔴موشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی ئێرانمان له‌ناوبردوه‌.
🔴بەردەوام دەبین لە له‌ناوبردنی سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.
🔴خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌دۆخێكی سه‌ختدان و په‌رۆشی ئه‌وه‌ین له‌ په‌ناگه‌كان بێنه‌ده‌ره‌وه‌.
🔴کاردەکەین بۆ نەهێشتنی بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکانی ئێران.
🔴 زەمینە بۆ ئێرانییەکان خۆشده‌كه‌ین تا چارەنوسی خۆیان دیاریبكه‌ن.
🔴كه‌شتیگه‌لی ئێرانمان له‌ ده‌ریای قه‌زوین، له‌ناوبرد.
🔴زۆر ئامانجمان له‌ ئێران به‌كوشتنی سه‌ركرده‌كانیان به‌دیهێناوه‌.
👍7
🔻لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی بازاڕ، نرخی نەوت ڕو لە دادەبەزینە

🔻وڵاتە گەورەکانی ئەوروپا و ژاپۆن ئامادەیی خۆیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی گەروی هورمز ڕاگەیاند
xendan.org/detailnews/206892
🔻كەشناسی هەرێم: کەشی ئەمڕۆ و سبەی هەور و باران دەبێت.

🔻پلەكانی گەرماش بە نزیکی 3 تـا 5 پلە نزمتر دەبێتەوە.
xendan.org/detailnews/208813
🔻ئیسرائیل بۆردومانکردنی چەند پێگەیەکی لە باشوری سوریا ڕاگەیاند

🔻"هێرشەکان بارەگای سەرکردایەتی و كۆگای چەکیان لە چەند سەربازگەیەکی سوپای سوریا کردوەتە ئامانج".
xendan.org/detailnews/208814
🔻دادگای قودس تۆمەتی ئاڕاستەی سەربازێکی ئیسرائیلی کرد کە لە سیستەمی "قوبەی ئاسنین"دا خزمەتی دەکرد.
🔻سەربازەکە تەمەنی 26 ساڵە و تۆمەتبارە بە "ئەنجامدانی تاوانی ئەمنی و پێدانی زانیاری بە لایەنەکانی دیکە.
🔻"لە پەیوەندیدا بوە لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان و زانیاری هەستیاری پەیوەست بە بەرگری ئاسمانی دزە پێکردوە".
xendan.org/detailnews/208820
👍1
🔻ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا؛
🔷بۆ دانیشتنی پەرلەمانی سوریا، چاوەڕێی ئاساییبونەوەی بارودۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریاین.
🔷 لیژنەمان ناردوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە "ناوچە ڕزگارکراوەکان" دەستپێبکەن.
🔷 40%ی بودجەی ئەمساڵ بۆ خزمەتگوزارییەکانی وەک تەندروستی و پەروەرده تەرخاندەکرێت.
🔷 بڕیارماندا بە زیادکردنی موچە و کرێی گشتی بۆ هەمو فەرمانبەران بە ڕێژەی 50%.
🔷 روداوەکانی ناوچەکە گەورە و دەگمەنن، لە دوای جەنگی جیهانی دوەمەوە شاهیدی نەبوین.
🔷 کار دەکەین بۆ دورخستنەوەی سوریا لەو ململانێ و کێشمەکێشانەی ناوچەکەی گرتوەتەوە.
xendan.org/detailnews/208817
👍3
🔻"پێویستە لایەنە سیاسیەكان هەماهەنگ و هاوكاری یەكتریبن"

🔻مسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لە پەیامێكدا بەبۆنەی نەورۆزەوە؛

🔷نەورۆزی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ گۆڕانكاری و ئاڵۆزی و گرژیی زۆر لە ناوچەكەمان و جیهان بە گشتی.

🔷پێویستە لایەنە سیاسیەكان هەماهەنگ و هاوكاری یەكتریبن، پشتیوانی ئارامی و ئاسایشی وڵاتەكەمان بن.

🔷هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە دەستپێكێك بۆ تەبایی و برایەتیی زیاتری نێوان لایەنە سیاسیەكان.

🔷ئومێدی ئەوە دەخوازم گەلانی ناوچەكە دور لە شەڕ و گرژی و ئاڵۆزی بتوانن لە ئاشتی و ئارامیدا بژیین.
🔻ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا؛
🔷کارەبای 24 کاتژمێری، لەپاش وەستانی ئەم جەنگە ئاسایی دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت.
🔷 ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە کارەبای 24 کاتژمێرییان پێنەگەیشتوە، دوای ئەم شەڕە بۆیان جێبەجێدەکرێت.
🔷چەندین رێکاری پێویستمان گرتوەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە لەسەر ژیانی هاووڵاتییان.
xendan.org/detailnews/208823
👍5