Lens - لێنز
13.5K subscribers
15.4K photos
16.7K videos
1 file
46 links
لێرە ڕاستی و دروستی بزانە
Download Telegram
مەراسیمی بەخاکسپاردنی محمد اليازوري قائیدی لیوای خانیونسی کەتیبەکانی قەسام کە بە بۆردومانه فرۆکە جەنگیەکانی زایۆنی کوژرا لەکاتی ئاگربەست و ڕێککەوتن

کەتۆڵەی ئەم تاوانانە کرایەوە گلەییتان هەیە ؟
💯33💔27🫡11
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
«NAZA»، بەڵگەنامەیەک کە لەسەر بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ کوشتنی بەکۆمەڵ لە غەززە دەدوێت، لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز ٢٥ خولەک چەپڵەیان لێدا بەپێوە (standing ovation).

ئەم وەڵامە درێژترین وەستانی پەسەندکردن لە مێژووی فێستیڤاڵی ڤێنیز بوو؛ بینەران هەڵدەستان و هاواریان دەکرد و ئاڵای فەلەستینیان هەڵدەگرت.

ئەم بەڵگەنامەیە لەلایەن ڕۆژنامەنووسە ئیسرائیلییەکان «یوفال ئەبراهام» و «ڕاچێل زۆر» بەرهەمهێنراوە. ناوی فیلمەکە لە دەستەواژەیەکی سەربازیی ئیسرائیلییەوە وەرگیراوە کە بۆ مردنی پێشوەختە ژمێردراوی مەدەنییەکان بەکاردێت کە لە هێرشێکدا ڕێگەپێدراوە.

بەڵگەنامەکە کە لە شەودا و لەسەر سەربانەکانی تەل ئەبیب فیلمبرداری کراوە، سیستەمەکانی پشت کوشتنی بەکۆمەڵی مەدەنییە فەلەستینییەکان لە غەززە ئاشکرا دەکات. هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ هەندێک ئەفسەری هەواڵگریی ئیسرائیلی تێدایە کە وردەکارییەکانی سیستەمەکانی دیاریکردنی ئامانج بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد باس دەکەن؛ سیستەمەکان بە پشتبەستن بە داتا و زانیارییەکانی وەرگیراو لە هەزاران مۆبایلی هاککراوی فەلەستینی، ئامانجە فەلەستینییەکانیان دیاری کردووە.

«NAZA» بۆ خەڵاتی «شێری زێڕین» (Golden Lion) پێشبڕکێ دەکات؛ ئەم خەڵاتە بڕیارە لە ١٢ی ئەیلوول پێشکەش بکرێت.
25😡8🕊1
ئەسۆشیەیتد پرێس لە زمانی بەرپرسیارێکی باڵای سەربازی لە هێزە هاوپەیمانەکانی سعودیە:

«سەرسام و شۆک بووین بەوەی هێزەکانی ئاسمانی سعودیە هیچ هێرشێکیان نەکرد بۆ سەر حوسییەکان، لە کاتی پێشڕەوییان بەرەو بەندەری موخا.»
26😎6🤔4
هێزە یەمەنییەکان بە تەواوی کۆنترۆڵی دوورگەی ززوقەریان کردووە، دوای کۆتایی هاتنی پێکدادانەکان، و زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازیان بە دیل گرتووە کەژمارەیەک سەرکردەی مێلیشیاکانی نزیک لەسعودیەی تێدایە
37🤔3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتەیەکی زێڕینی زانایەکی سعودی کەلەکەناڵی سعودیە پەخشکراوە

دەڵێت سوننە و شیعە و ئیسماعیلی هەموومان یەک خوا دەپەرستین و ڕوو لەیەک قیبلە دەکەین و هەموومان چاوەڕێی قیامەتین نابێت لەناوخۆماندا جەنگ بکەین
💯465
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەند چەکدارێکی حوسی بە نەعل و پێی پەتی و چەکی سادەوە لەسەر باب المندب ، دوای ئەوەی لە دەستی میلیشیاکانی نزیک لە سعودیەیان دەرهێنا!
57🤔3🤮1
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی : ئیسرائیل ئەو سەربازە بەریتانیانەی لە ئیسرائیل دەرکرد کە چاودێری توندوتیژی جولەکە هاوردەکانیان دەکرد لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین و زانیاریی هەواڵگری و سیخوڕییان دەدا بە ئیدارەی ترەمپ! ئەمەش دوای سزاکانی بەریتانیا بۆسەر ئۆردوگا جونشینەکانی کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین!
🤯24🤮15🔥5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل : سوریا دەوڵەتێکی داعشییە ، جۆلانی (ئەحمەد شەرع) چاکەت و پانتۆڵی لەبەر کردوە و شکڵی خۆی گۆڕیوە ، لە ئەمریکاش کەمێک کەیفیان پێی دەهات ، بەڵام سوریا سەر بە کێشەیە! پەیوەندیی سوریاش لەگەڵ تورکیا ئەوە مەترسیەکەی گەورەتر کردوە!
😡36💩15👏1😎1
میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران بەم شێوەیە تەعبیر لە دۆخەکە دەکەن!
👏454🤔1
ئەکسیۆس : محەمەد بن زاید ڕۆژی پێنجشەمە دوو جار تەلەفۆنی بۆ ترەمپ کردوە و داوای لێکردوە بۆردومانی حوسیەکان بکات و ترەمپیش وتویەتی نایکەن! ئەوەش لەکاتێکایە کە ئەدیمراڵ کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم پێنجشەمە بە سەردانێک گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە بۆ هەماهەنگیەکی بەپەلە!

عەبدولـلەتیف ئەیوت ئەو پارەی سعودیە دەیداتە ئەمریکا بۆ ئەوەیە بیپارێزێ ! ئەمەش جوابی ترەمپ !
😎39🤗7🤮4😡4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ترەمپ : کۆنترۆڵی گەروی هورمزمان کردوە کە من بە (گەروی ترەمپ) ناوی دەبەم! گەروی ترەمپمان کۆنترۆڵ کردوە!
💩50😡6
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ترەمپ : دەستمان بەسەر نەوتی ڤەنزوێلادا گرتوە ، 65 ملیار بەرمیل نەوت!
💩44😡10
ترەمپ بۆ دەنگدەرانی ئەمریکا : دەزانن چی ڕودەدات ئەگەر دەنگ نەدەن؟ دەچنە دۆزەخەوە! نامەوێ ئەوە ڕوبدات ، بۆیە تکایە بچن دەنگ بدەن!
🔥21🤮16💩14
نرخی بەنزین و گازوایل لە ئەمریکا بۆ ئاستێکی مێژویی بەرزبوەوە و یەک گالۆن بە 6 دۆلارە! ساڵێک پێش ئێستا گالۆنێک بە 3.70 دۆلار بوە!
🔥33👏7
جەزائیر فڕۆکەخانەکانی بەڕوی هەموو فڕۆکە سەربازی و مەدەنیەکانی ئیماراتدا داخست ، ئەمەش دوای ئەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاند و باڵیۆزی ئیمارات لە وڵاتەکەی دەردەکات

پێشتر سەرۆکی جەزائیر ئیماراتی بە (دەوڵەتێکی بچوک) ناوبرد و وتی (پێ بنێتە سەر خاکی هەر وڵاتێک ، خوێن لەسەر خاکی ئەو وڵاتە هەڵدەستێ)!

پێشتر جەزائیر لە ساڵی 2021 پەیوەندیەکانی لەگەڵ مەغریب تێکچو ، بەمەش ئیمارات دوەم وڵاتی عەرەبیە کە پەیوەندیەکانی لەگەڵی تێکبچێ بەم شێوەیە!
👏323
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پاسەوانێکی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە مۆسکۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕوسیاوە دەستگیر کرا بە تۆمەتی (خیانەتی گەورە) ، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا بە پێدانی زانیاری بە ئۆکرانیەکان لەبارەی دیپلۆماتکارانی بەریتانی ! ڕوسیا بانگەشەی ئەوە ئەکات کە ئەو کەسەی دەستگیریان کردوە ، زانیاری و وردەکاری لەبارەی جوڵەی دیپلۆماتکاران ، سەیارەکانیان و شوێنی نیشتەجێبونیان کۆکردوەتەوە بۆئەوەی لە پیلانێک بەکاریبهێنن بۆ هێرشکردنە سەر دیپلۆماتکارەکان و دواتر لۆمەی ڕوسیا بکرێ لەوەی ئەو هێرشە ڕوسیا ئەنجامی داوە!
👏29🤔1
بەرپرسێکی ئیسرائیل بۆ کەناڵ12ی ئیسرائیلی : کۆنترۆڵکردنی باب المندب لەلایەن حوسیەکانەوە زۆر ترسناکترە لەو دۆخەی گەروی هورمز ئێستا تیایەتی هۆکارەکەشی بە سادەیی جیۆمێترییە (ئەندازەییە) ! حوسیەکان ئێستا دەتوانن بە موشەکی دژە تانک هەرچیان بوێ لە باب المندب بیکەنە ئامانج! دەتوانن بە چاوی سەری خۆیان کەشتیەکان ببینن (واتە ئامێری تایبەتیان پێویست نیە بۆ بینینی کەشتیەکان) ، لەکاتێکدا لە گەروی هورمز ڕادار و سیستەمی چاودێری و موشەکی دژە کەشتی پێویستن بۆ هەڕەشەکردن لە هاتوچۆی کەشتیەکان!
25🤗6👌2🙏1
دوو هەفتە دوای مردنی شا هیراڵدی نەرویج و دوو ڕۆژ دوای کۆتایهاتنی پرسەی براکەی ، شازادە ئاستریدی نەرویج لە تەمەنی 94 ساڵی مرد!
👍18💩10🤮4😱1😎1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مێلیشیا زایۆنیەکان ئەمرۆ سەرقاڵی دزینی مەڕوماڵات بوون

باو و باپیریان زەویەکانیان دزی و ئەمانیش مەڕوماڵات

تۆ پشیلەکەت بدزن چی دەکەیت ؟
😡57🤯3💔1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە ئیسکوتلاند خەڵکی ماندوو نەبوون لەخۆپیشاندان دژی زایۆنی و بەردەوام بوونی ئابلۆقە و جینۆسایدی غەززە دوور لەروماڵی هەواڵەکان
👏6012🤮2