ئیمارات پاڵپشتی دارایی ئەو کەسە دیارانەی سۆشیاڵ میدیای کردوە کە دژی حەماس و ئیخوان موسلیمین قسە و پڕوپاگەندە بڵاو بکەنەوە ، بە موچەی 1500 دۆلاری مانگانە!
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی
چەند کەس بەموچەی ١٥٠٠ دۆلاری خەریکی چەواشەکردنتانە و وادەزانن کوردپەروەرە نازانن دۆلار پەروەرە ؟
🤬55💩8💯3😈2😡2
پوختەی بابەتێکی نیویۆرک تایمز لەبارەی زیادبونی هێرشەکانی جولەکە هاوردەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا:
جەنەراڵەکانی پێشوی سوپای ئیسرائیل ، بەرپرسانی هەواڵگری و سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل هێرشەکانی جولەکە هاوردەکانی کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین بە (تیرۆری جولەکە) و پاکتاوی نەتەوەیی ناودەبەن و ئیدانەی دەکەن ، حکومەتەکەی ناتانیاهۆش بەوە تۆمەتبار دەکەن کە سەبەبی سەرهەڵدان و زیادبونیەتی!
ئەو جەنەراڵ و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانەی هەواڵگری پێشوی ئیسرائیل هۆشداری دەدەن لەوەی هێرش بۆسەر فەڵەستینیەکان لەوانەش ، کوشتن و سوتاندنی ماڵ و ئاوارەکردنی زۆرەملێیان ، ئاسایش و دیموکراسی ئیسرائیل تێکدەدات!
زیاتر لە 200 کەسی ناسراوی ئیسرائیل کە دەیان جەنەراڵی خانەنشین و سەرۆکی پێشوی ئەمنی تیایە ، داوایان لە حکومەتی ناتانیاهۆ کردوە هێرشەکان ڕاگرێ!

ئیسرائیل بەرەو هەڵبژاردن دەچێ و کۆتایی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنە ، ئەم ڕاستیانە لەکاتی هەڵبژاردن دەبیستیت لە زمانی ئەو تاوانبار و خوێنڕێژانەوە کە وەکو بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاریدەهێنن !
😡36🔥2❤1💩1🙏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕسواکردنی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەلایەن خەڵکی وڵاتەکەیەوە!
ئەم کابر زۆر پاڵپشتی ئیسرائیلە ، بەڵام لێرە ئەم ڕسوابونەی بەو هۆیە نییە و سەبەبی ترە
👏52💩2👍1🤯1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ بەم شێوە ئەیەوێ دەنگ کۆکاتەوە و بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات ، ئەڵێ : ئایەتوڵاکان و حیزبوڵا و حەماس و تورکیا دەیانەوێ من هەڵبژاردن بدۆڕێنم! ئەی دەنگدەران لە خۆتان بپرسن (دوژمنەکانی ئیسرائیل دەیانەوێ کێ هەڵبژاردن بباتەوە؟ من دەتوانم پێتان بڵێم ، ئەوان نایانەوێ من بیبەمەوە. ئێمە شەڕ لەپێناو جیهانێکی ئازاد دەکەین ، ئەوان ئەمە دەزانن و لەبەر ئەوەیە نایانەوێ من بیبەمەوە! ڕێگە نادەین ئەوان بیبەنەوە.)
💩49🙏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەکی یەکێک لەسەربازە هەڵاتووەکانی ئیسرائیل لەکردەوەکەی ئەمڕۆی غەززە
❤35👍10🔥4🤯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆماس ماسی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا ناوی 14 کەس ئاشکرا دەکات کە دەستیان لەگەڵ جێفری ئێپستین تێکەڵبوە لەو تاوان و پیلانگێڕیانەی کردویەتی:
ئەمە ناوەکانە:
— Jes Staley
— Leon Black
— Les Wexner
— David Copperfield
— Lapo Elkann
— Tom Pritzker
— Glenn Dubin
— Frédéric Fekkai
— Edoardo Teodorani-Fabbri
— Jean-Luc Brunel (deceased)
— Daniel Siad
— Ramsey Elkholy
— Prince Andrew
— Lesley Groff
🔥24😁6👍3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا مایک جۆنسۆن لەبارەی ئێرانەوە : وادیارە ئەوە بەشێکە لە دینەکەیان کە درۆ بۆ کەسێک بکەن کە لەگەڵیا ڕێک نین!
لەڕاستیدا ئەمە قسە بەرامبەر ئێران دەکات ، بەڵام سوکایەتی بە دینی ئیسلام دەکات! ئەو دەڵێ (دینەکەیان) ناڵێ (شیعە)!
😡31💩9🤔5
ئەڵمانیا بە فەرمی ڕایگەیاندوە کە چەند هێرشێکی درۆنی لە ماوەکانی ڕابردوو لەلایەن ڕوسیاوە کراونەتە سەر وڵاتەکەی ، ڕوسیا ئەوە بە دژایەتی وڵاتەکەی دەزانێ و ئەڵێ وەڵامیان دەدەنەوە ، ئەمەش دۆناڵد تەسک سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندایە و ئەڵێ : پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک و ڕۆمانیا و ئێستاش ئەڵمانیا هاتە ڕیزیانەوە کە ڕوسیا گرژیەکانی لە دژیان زیاد کردوە لە ناوچەکە
جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا خەریکە فراوانتر دەبێ!
👏28😁6👍1🤯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جەی دی ڤانس جێگری ترەمپ : توشی شۆک نابم ئەگەر ئێمە لە سەردەمی کۆتایهاتنی دنیا بژین!
🤔22🤣11💯6
وتەبێژی سوپای پاسداران : سزای توند و بەئازار چاوەڕێی دەستدرێژیکارانە و ئەمریکیەکان لەو هێرشە تازانەیان پەشیمان دەبنەوە!
👏34❤3✍2
بەرپرسێکی سەربازیی باڵای ئێران بۆ تەسنیم : ئێران بە چەندین قات گەورەتر وەڵامی هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا دەداتەوە ، بنکەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکە بە خێرایی هێرش دەکرێتە سەریان! ئەمریکیەکان دەبێ سەیری ئاسمان بکەن و شایەتی سوکایەتی بە خۆیان بن!
❤32👍4👏4🤯2
Lens - لێنز
ئەڵمانیا بە فەرمی ڕایگەیاندوە کە چەند هێرشێکی درۆنی لە ماوەکانی ڕابردوو لەلایەن ڕوسیاوە کراونەتە سەر وڵاتەکەی ، ڕوسیا ئەوە بە دژایەتی وڵاتەکەی دەزانێ و ئەڵێ وەڵامیان دەدەنەوە ، ئەمەش دۆناڵد تەسک سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندایە و ئەڵێ : پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک و…
ڕوسیا : ئەڵمانیا بەدوای هەڵکشانی گرژیەکانە لەگەڵمان!
😁25🔥14🤔2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا : سەرکردایەتی ڕوسیا ڕوبەڕوی وڵاتەکەمان دەبێتەوە بە شێوەیەکی دوژمنکارانەی ئاشکرا ، دەمەوێ وەسفی ئەم دۆخەی ئێستای پەیوەندیەکانمان بکەم کە لە بەرژەوەندی حکومەتی ئەڵمانیا نییە ، بەڕاشکاوی دەڵێم (پەشیمانین)!
🔥24🤣20😁2💩1
بەیاننامەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتیمانی غەززە :
داگیرکەر بەردەوامە لە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ئەمنی، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و پشیوی
ئەمڕۆ بەیانی، تاوانێکی تری داگیرکەری ئیسرائیلی ئەنجامدرا، کە ناوچەی ئەڵکەتیبە لە ڕۆژئاوای شاری غەززەی بە بارانێکی چڕی هێرشە ئاسمانییەکان ئامانج کرا، بە بەشداری دەیان فڕۆکەی جەنگی لە جۆرە جیاوازەکان.
لەژێر ئەم پەردەیەی ئاگری چڕدا، هێزێکی تایبەتی ئیسرائیلی بە ئۆتۆمبێلی مەدەنیەوە بە نهێنی چووە ناوچەکە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی، لەوانە ژنێک و منداڵان، هەروەها برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری دیکە.
لەبەرامبەر ئەم تاوانە دڕندانەیە، ئەمانەی خوارەوە پشتڕاست دەکەینەوە:
• یەکەم: بە خەڵکی خۆمان سەرەخۆشی دەڵێین بە کۆمەڵێک شەهیدی ئەم تاوانە، و داوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران و پێکەوتووان دەکەین.
• دووەم: داگیرکەر ئەفسەری دەزگای ئاسایشی ناوخۆ، معین محمد العرابید، ڕفاندووە، دوای ئەوەی لە کاتی پێکدادانی لەگەڵ هێزە هێرشبەرە ئیسرائیلییەکە بریندار بوو. هاوسەرەکەی شەهید بووە و ژمارەیەک لە کوڕ و کچەکانی بریندار بوون.
• سێیەم: پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەفسەر العرابید کاری ئاسایی خۆی دەکرد لە چوارچێوەی ئەنجامدانی ئەرکەکەی، بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان و پاراستنی ئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە ناوەوەی بەڕێوەبەرایەتی غەززە.
• چوارەم: ئامانجگرتنی سیستەمی ئەمنی و پۆلیسی لە بەشی غەززە لەلایەن داگیرکەرەوە بۆ ماوەی سێ ساڵە وەستانی نەکردووە. لەو ماوەیەدا، داگیرکەر سەدان لە سەرکردە، ئەفسەر و کادرەکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتیمانی و هێزی پۆلیسی کوشتووە، لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ شکاندن و لابردنی ئەم سیستەمە و بڵاوکردنەوەی ئاژاوە؛ بەڵام سەرەڕای ئەم تاوانە دڕندانە، نەیتوانیوە ئامانجەکانی خۆی بەدەست بهێنێت.
• پێنجەم: چڕکردنەوەی ئامانجگرتنی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ، کە لە دوای ڕێککەوتنی وەستاندنی ئاگردان لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە زیاد بووە، بەهۆی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئەم دوو دامەزراوەیە لە دامەزراندنی ئاسایش، پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یارمەتیدانی هاووڵاتیان لە بارودۆخە کارەساتبارەکەی خەڵکی غەززە.
• شەشەم: دڵنیایی بە خەڵکی خۆمان دەدەین کە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەرکەکەمان، هەرچەندە ڕووبەڕووی هەر ئاستێک لە ئاڵەنگاری و قوربانی ببینەوە. ئەمە ئەو سوێندەیە کە خواردوومانە و ئەو متمانەیەشە کە خەڵکی خۆمان لە ماوەی ٢٠ ساڵدا لە ئێمە بینیوە؛ ماوەیەک کە لەوێدا هەزاران شەهیدمان لە ئەندامانی دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ پێشکەش کردووە.
• حەوتەم: ئاگاداری خەڵکی خۆمان دەکەینەوە لەوەی بەدوای ڕوایەتەکانی داگیرکەر بکەون کە دەربارەی ئەم ڕووداوە بڵاویان دەکاتەوە، هەروەها ئەو هەواڵە گومڕاکەرەی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی داگیرکەر بڵاوی دەکەنەوە.
• هەشتەم: بانگەوازی ناوبژیوانان و دەستەبەرییەکانی ڕێککەوتنی وەستاندنی ئاگردان دەکەین بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و فشار بخەنە سەر داگیرکەر بۆ وەستاندنی تاوانە ڕۆژانەکانی بەرامبەر بە خەڵکی خۆمان و ئامانجگرتنی بەردەوامی دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ.
• نۆیەم: سڵاو و ڕێز بۆ گەلی خۆمان کە بە خۆڕاگرییەوە وەستاوە و دەبێتە سەری پاراستن لەبەرامبەر هەوڵەکانی داگیرکەر بۆ بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و لەرزاندنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتیمانی
سێشەممە، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦

🫡28😢13💔6😡2
ترەمپ بۆ فۆکس نیوز : ئەگەر هێزەکانی ئێران وەڵامی هێرشەکەمان بدەنەوە ، زۆر توندتر لێیان دەدەین! ئەگەر دوبارەشی بکەنەوە ، شێت و گەمژەن! هەوڵیان دا ڕادارەکانیان بنیات بنێنەوە چونکە هیچیان نەدەبینی ، ئێمەش وەستاین تا ڕادارەکانیان بە نزیکەیی دروستکردەوە و لێمان دایەوە! پێموایە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران شایەنی ئەوە نیە لەسەر کاغەزیش بنوسرێ! چانسی زۆرمان پێدان!
😁25💩17🤔4
ترەمپ بۆ فۆکس نیوز : لەوانەیە ئێران بە تەواوی بسڕینەوە ئەگەر بەردەوام وەڵامی هێرشە ئاسمانیەکانمان بدەنەوە!
🤣32💩16🥱2
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات داوا لە ئەمریکیەکان دەکات هۆشیاربن و ئاگایان لە خۆیان بێ ، ئەوەش بەهۆی هەڵکشانی هێرشەکانیان لەگەڵ ئێران
😁26💩11