Lens - لێنز
13.6K subscribers
15.3K photos
16.6K videos
1 file
44 links
لێرە ڕاستی و دروستی بزانە
Download Telegram
ئەمریکا ڕێکخراوی (Palestine Action)ی خستە لیستی تیرۆرەوە کە بنکەکەی لە بەریتانیایە. دامەزرێنەری ڕێکخراوەکە (هودا أموري) لە وەڵامدا دەڵێ : وەک کەسێکی فەڵەستینی - عێراقی ، حەقیقەتی ئەوەی کە ئەمریکا هەردوو نیشتمانەکەم (فەڵەستین و عێراق)ی کاول کردوە و سەرەڕای ئەوەش ئەوان من بە تیرۆریست دەزانن ، دوڕوییەکە ئەوپەڕی دیارنیە!

بەریتانیا لە 2025 ڕێکخراوەکەی قەدەغە کرد بە بیانوی تیرۆر! زیاتر لە 2000 کەسیش بە بیانوی ئەوەی پاڵپشتی ڕێکخراوەکە دەکەن ڕوبەڕوی دادگا بونەتەوە!

کەیسی ڕێکخراوەکە ئێستا لە دادگایە بۆ گەڕاندنەوەی چالاکیەکانی
🤬40🤯2
ڕاتکۆ ملادیچ فەرماندەی پێشوی سوپای سربیا کە بە (قەسابەکەی بۆسنە) ناسرابوو ، لە زیندان مرد

ئەمە دەستی لە جینۆسایدی موسڵمانانی بۆسنە هەبوە بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو!
🔥32💩92
فاینانشیاڵ تایمز : ئیسرائیل تاوتوێی دەرکردنی بەرپرسانی بەریتانی و ئەڵمانی و ئیتاڵی لە سەنتەری هاوئاهەنگی غەززە دەکات (کە ئەمریکا سەرپەرشتی دەکات) ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە ڕەخنە لە سیاسەتی داگیرکاری جولەکە لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین دەگرن! پێشتر ئیسرائیل هەریەکە لە ئیسپانیا و هۆڵەندای لەسەر ڕەخنەگرتن لە داگیرکاریەکانی لە سەنتەرەکە دەرکردوە!
🤬37🤯1
وەزیری دارایی ئیسرائیل (بێزالیل سمۆتریچ ) : ئەگەر هەڵبژاردن ببەینەوە زیاتر لە یەک ملیۆن جولەکەی تر دەهێنین بۆ ئیسرائیل! هەروەها 40 ئۆردوگای جولەکەنشینی تر دروستدەکەین و نیشتەجێکردنی عەرەب هەڵدەوەشێنینەوە!
🤬35💩5🤯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوو پیاو لە نیپاڵ دەستگیرکران دوای ئەوەی لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێ ئاڵتونی ئەو کەسانە دەدزن کە لە لافاو و کارەساتەکەی ئەم دواییەی سنوری چین خنکاون و مردون!
🤮34👏5👎1🤯1😡1
دوای سەردانە لەناکاوەکەی بەڕێوەبەری CIA بۆ ڕوسیا ، ترەمپ ئەڵێ : نیگەران نیم لەوەی ڕوسیا هێرش بکاتە سەر وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ!

ئایا ئەمە بە مانای ئەوەیە ڕوسیا دەستکراوە کراوە لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆ؟!
😁25🔥5🤔4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل : هەروەک چۆن یەکەی 8200مان هەیە ، ئەبێ یەکەی 9200 دامەزرێنین ، بەڵام ئەمە یەکەیەکی سەربازی و سیخوڕی نەبێ ، بەڵکو ڕێکخراوێکی سەر بە دەوڵەت بێ و تەرخان بکرێ بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ڕای گشتی جیهان و دروستکردنی درۆی مەعقول بۆ جوانکردنی ئیسرائیل! ئەبێ لە قەتەرەوە ئەوە فێربین ، نابێ ڕێگەیان پێبدەین ئێمە دابەش بکەن ، ئەوان ئێمەیان دابەش کردوە ، ئێمە لەم ڕوەوە وێران کراوین و فینیش کراوین!
🤬24💩13
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل : قەتەریەکان و دژە جولەکەکان بەرپرسن لەو کەمپەینە ترسناک و ژەهراویەی لە دژمان دەکرێ ، بەڵام وەزیرەکانی ئیسرائیلیش کە سێڵفی لە تەنیشت تیرۆریستان (مەبەستی لە تیرۆریستان زیندانیە فەڵەستینیەکانە!) دەگرن ئاسانکارییان بۆ ئەوە کردوە بۆیان! بەهۆی ڕەفتاری گەمژانەی وەزیرەکانمانەوە سەربازەکانمان لە جیهاندا نابوت بوون!
💩27🤔5🔥3
ناتانیاهۆ: ئیسرائیل لە مەترسیدایە و یەکبگرن!

ناتانیاهۆ بە ئاشکرا داوای لە ئیتمار بن گڤیر وەزیری ئەمنی قەومی و بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل کردوە کە بۆ هەڵبژاردنی مانگی 10 یەکبگرن و ئەمەی پێ وتون: ئەگەر یەکنەگرن ، ئەوە حکومەتێکی چەپڕەوی ئیزینکۆت و یائیر گۆلانمان لەگەڵ حیزبە عەرەبیەکان دەبێ! خاکی ئیسرائیل لە مەترسیدایە! باوەڕم وا نیە کە بەهۆی حەزە شەخسیەکانتانەوە وڵاتەکەمان بخەنە مەترسیەوە!

بەپێی ڕاپرسیەکان حیزبەکەی سمۆتریچ (Religious Zionism party) تەنیا نزکەی 3.25%ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێ! تا ئێستاش بن گڤیر ڕەتی دەکاتەوە لەگەڵ سمۆتریچ بێت!
💩32😁7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل : لەگەڵ کچەکەم (ئابیگایل) چوینە کرواتیا ، ئەمەش دوای ئەوەی ڕای گشتی لە دژمان لە هەڵکشان بوو . کچەکەم لە ڕیزدا وەستا بۆ ئایسکرێم ، ئەو کەسەی ئایسکرێمەکەی دەفرۆشت ، لە کچەکەمی پرسی (خەڵکی ئیسرائیلی)؟ کچەکەم وتی (بەڵێ) ، ئایسکرێم فرۆشەکە وتی (ئیسرائیل .. نەخێر!) وە دواتر ئایسکرێمەکەی فڕێدا! کچەکەم سەیری ئایسکرێم فرۆشەکەی کرد و پێی وت (فەک یو - بە نەفرەت بی!) من زۆر شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم کە وای کرد!
💩27👎9😁4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل : 600 هەزار ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین دەژین !
💩21👎15🤯2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەفسەری پێشوی CIA (جۆن کریاکۆ) : یۆنانیەکان لە تورکەکان دەترسن ، یۆنانیەکان نازانن بۆ کوێ بچن ، لەبەر ئەوەیە ڕویان لە ئیسرائیلیەکان کردوە (بۆئەوەی لە تورکیا بیانپارێزێ)! گەلی یۆنان هیچ لەمانەی ناوێ! لەبەر ئەوە درەنگ یان زوو ڕۆژی حساب دێ لەنێوان گەلی یۆنان و حکومەتی یۆنان!
🤔16😁6💩4🔥2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەفسەری پێشوی CIA (جۆن کریاکۆ) : بەپێی ئەزمون من وا تێدەگەم کە یۆنانیەکان باوەڕیان وایە ئیسرائیل دەیەوێ خاکەکەیان داگیر بکات ، ئیسرائیلیەکان داوایان لە حکومەتی یۆنان کردوە کە ڕێگەیان پێبدەن دورگە بکڕن لە یۆنان و بیکەن بە خاکی جولەکە! خەڵکی یۆنانیش دەبینن چی لە قوبرس ڕودەدات ، کە حکومەتی ئیسرائیل و وەبەرهێنەرانی ئیسرائیل چەندین گوند و گەڕەکیان لە شارەکانی قوبرسی یۆنانی کڕیوە و بنکەی سەربازی ئیسرائیل و مۆسادی ئیسرائیل هەیە ، کە پێشتر هەرگیز یەک دانەشی تیا نەبوە بە ئاشکرا! خەڵکی یۆنان لەوە توڕەن کە حکومەتی یۆنان داوای لە ئیسرائیل کردوە بەرامبەر تورکیا بیپارێزێ ، نەک هەر ئەوەش بەڵکو حکومەتی یۆنان دەرگای بۆ ئیسرائیلیەکان واڵا کردوە کە بچنە وڵاتەکەی و بە هەمیشەیی بمێننەوە!
🤔17👎8🤯4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەفسەری پێشوی CIA (جۆن کریاکۆ) : خەڵکی یۆنان نایانەوێ بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل بکەن ، بەڵام حکومەتی یۆنان دەیکات! لەبەر ئەوەیە من دەڵێم ڕۆژی حەق و حساب دێ لەنێوان خەڵک و حکومەت! ساڵی داهاتو (2027) هەڵبژاردنی نیشتمانییە لە یۆنان! پێموایە ئەمە بابەتێکی زۆر گەورە و سەرەکییە و چیتر بابەتەکە هەر بابەتی ئابوری نابێ!
👏15🤔14🔥1
ئۆیۆ نیمبا پاشای ئۆگەندا کە بوە بچوکترین پاشای دنیا کە لە تەمەنی 3 ساڵی و لە ساڵی 1995 بوە پاشای وڵاتەکەی ، ئەمڕۆ لە تەمەنی 34 ساڵیدا مرد!

بەرپرسانی ئۆگەندا ئەڵێن ، هۆکاری مردنی نازانرێ بەڵام لە ئەمریکا خەریکی وەرگرتنی چارەسەر بووە!
😁22🤔12
ئەم کابرا ناوی (گرزیگۆرز براون)ە و سەرکردەی ڕاستڕەوی توندڕەوی پۆڵەندیە ، تۆمەتبارە بەوەی کە نکۆڵی لە ڕودانی هۆڵەکۆست دەکات و ئەڵێ ئەوەی وتراوە گوایە شوێن بۆ سوتاندن و لەناوبردنی جولەکە هەبوە درۆ و ساختەیە! لەسەر ئەم قسانەی تۆمەتبارە و ڕەنگە زیاتر لە 3 ساڵ زیندانی بکرێ!
🤬33💯4👍1👎1
نیکۆلا ناتانیاهۆلا : جەنابی شێخ مەزڵوم ڕاست ناکات هەڵنەوەشاوەتەوە
😁47💩12🤪10
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فارس نیوزی ئێران ئەڵێ ، هێزە جەماوەریەکانی ئێران بەرەو گەروی هورمز بە بەلەم دەڕۆن لەدوای قسە (بێماناکانی) ترەمپ لەبارەی ڕێگا ئاویەکەوە!
👏406
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەردۆغان : تۆڕی جینۆسایدکار غەززەی کردوەتە گەورەترین گۆڕستانی منداڵان ، کە تەنانەت کۆلارەش وەکو هەڕەشە دەبینن و لە منداڵانی غەززەیان قەدەغە کردوە!
💯42👍142💩2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەردۆغان : لە کەمپەکانی هیتلەر و کێڵگەکانی کوشتاری پۆڵ پۆت ، ملیۆنان کەس لە باکگراوند و بیروباوەڕی جیاواز جینۆساید کران ، بەداخەوە مرۆڤایەتی لەوکاتەدا جگە لە سەیرکردن هیچی نەکرد بەرامبەر ئەوەی ڕودەدات! ئەمڕۆ لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین و لوبنان هەمان شت دوبارە دەبێتەوە و کاردانەوەی پێویست دژی ئەو تۆڕە سیاسییە جینۆسایدکارە نیشان نەدراوە کە هیچ یاسا و ڕێسا و پرەنسیپ و بەها و سنورێک ناناسن! نە دامەزراوە جیهانیەکان و نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیانتوانیوە بە توندی دژی بوەستنەوە بۆ ڕێگری لەو کۆمەڵکوژیەی ئەمڕۆ هەیە !
💯38👏17🤝4🤮2