This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەڵاحەدین بەهادین : چەکدانان جیایە لە چەک پێدانان
28-2-2025
28-2-2025
ئەبێت دان بەوەدابنێین کە سیاسیەکانیشمان ساڵێک لەدوای تێگەیشتن و دووربینی و حیکمەتی ئەم پیاوەوەن
باسی شرۆڤەکار و دەمڕوتەکان ناکەین باسی نوخبەی سیاسی دەکەین
💯54👏18🫡6❤2💩2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بیست و دوو ساڵی تەمەنی لە زیندانی زایۆنی تەواو کرد ، دوای ئازادکردنی هەواڵی مەرگی دایکی بیست
💔74😢31
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
“ ئیسرائیل کوردی رۆژئاوا دەکاتە دەوڵەت چونکە لەگەڵ ئەحمەد شەرعی پیاوی موساد ڕێککەوتوین “
نیکۆلا ناتانیاهۆلا : ئیسرائیل جولەیەکی کرد بەس کەم بوو

شرۆڤەی نوێی ئەمشەوە
🤣60🤮18💩11🤯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتەی سەرۆک کۆماری سوریا لەکۆبونەوەی لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی کوردی سوریا
ئەحمەد شەرع : مافەکانی کورد هەنگاوی سیاسی نین بەڵکو بڕوای تەواومان پێیەتی و نەمانکردووە بەبەشێ لەڕێککەوتن و گفتوگۆ
❤44👍10🫡4👏2💩1🕊1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پارتی و موساد لەپشت هەڵمەتی سوکایەتی بە ئۆجەلان و مەزلوم عەبدیەوەن بەتیرێک دوو نیشانە دەپێکن
پارتی دەیکاتە ماددەی موزایەدە بەسەر پەکەکە و لەکەدارکردنی کەسایەتی ئۆجەلان بۆ ئەوەی پارتی و بارزانی وەک نوێنەری کورد نیشانبدرێن و ئەوان وەک خائین و خۆفرۆش لەکاتێکدا کەس وەک پارتی پەیوەنده بە تورکیاوە نیە
موسادیش دەیکاتە کارتی فشار لەسەر ڕای گشتی کوردی کە پەکەکە و ئۆجەلان و مەزلوم عەبدی موسادیان نائومێد کردووە لەوەی کورد ببێتە مەقاشی جولەکە لەم جەنگەدا
بەهەردوولاوە پەلاماری پرۆسەی ئاشتی و رێککەوتنی پەکەکە و ئۆجەلان لەگەڵ تورکیا و رێککەوتنی مەزلوم عەبدی و سوریا دەدەن

💯47👍8❤1👎1
تەخوینی ئۆجەلان و عەبدیی، سەرچاوەکەی لە کوێوەیە؟
1. گومانی تێدا نییە، ع. ئۆجەلان و م. عەبدیی، دوو مرۆڤی سیاسیین هەڵەیشیان زۆر کردووە، بەتایبەت، ئەو خۆشخەیاڵبوونەی عەبدیی بە دەعمە غەربیی و کەمپەینە مێدیاییەکانی نەتەن-یاهۆ، بەڵام بەراورد بەو سیمبۆڵانەی ناو زێرابەکانی کوردایەتیی، بەراوردکردنیان هەر زۆر نالۆژیکییە! چ بەوانەی لە دەسەڵاتدان، یان ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن ئەزانن( بە مردوو بە زیندوویانەوە) .
2. کوردایەتییە پرۆکسییە ئیقلیمییەکەی هەرێمی بنەماڵە سیاسییەکان، بە درێژایی مێژوو، مەئمورییەتی جێبەجێکردنی پیلان و پلانە موخابەراتییە ئیقلیمیی و جیهانییەکانیان لە ناوچەکەدا جێکەوت کردووە و بەتایبەتییش لە کوردستانی عێراق و ئێراندا. ئێستا، بە شەپۆل دەفعی هەوادارانی بندیوار و موچەخۆرە گەندەڵەکانیان و گاڕانی ئەکادیمیستە بەتاڵەکانیان ئەکەن، بەسەر نەیارەکانیاندا ( نەیارانی کوردایەتیی ) ، بتفێنەوە.
3. بارزانیی وەکو قائیدی فاشیلی ضەرورە و قائیدی وەهمیی وەحدەی قەومیی کوردیی-عەرەبیی سوننیی( بە تایبەت بەعثییەکان)، خۆی و برازاکەی و کوڕەکانی و حکومەتە بنەماڵەییەکەیان، گەرانتۆری -کەفیلی Guarantor ئەو رێککەوتنانە بوونە کە لە نێوان ئەلشەرع و عەبدییدا کراون بە چاودێریی باراک، ئەردۆغان و ئیسرائیل، کە هەموویان حەلیفی رەسەن و بگرە ماستەرمایندی ماڵی بارزانیین، کەچیی هەرچی سەگوسواڵ و داڵاشی کوردایەتیی هەیە، بەریانداوەتە گیانی ئۆجەلان و عەبدیی... ئەمە بۆچوونی ئەو کەسانە پشتڕاست ئەکاتەوە کە دەیان ساڵە جەخت لەوە ئەکەنەوە، هەرکەس کوردایەتیی بکات، ( عادییەکەی بێت یان ئەصڵییەکەی، عەشیرەتییەکەی بێت یان ئەفەندییەکەی، حەکیمە خوێندەوارەکانیان بن یان موغەفەل و مۆبە جاهیلەکانیان، لە حیزبی دەسەڵاتدار بن یان ئۆپۆزیسیۆنی زۆربڵێ، سەرەنجام هەموویان ئاو لە ئاشی چەتەگەرییە موخابەراتییە ئیقلیمیی و جیهانییەکەی فشقییاتی سەربەخۆیی ئابووریی و کەرەکەری ریفراندۆم و مەهزەلەی دەوڵەتی بنەماڵەیی کوردیی ئەکەنەوە).
4. فشارێکی زۆری نێودەوڵەتیی و ئیقلیمیی و ناوخۆیی لەسەر هێزەکانی عەبدیی و پەکەکە هەن، ئەوان زۆر عەقڵانیی و جەریئانە بڕیاری بێدەنگکردنی چەکەکانیان داوە و رەهەندیی ئاشتییان گرتووەتە بەر، بەدڵنیاییشەوە، پلانی بی و سیشیان هەیە، لە واقیعدا، ئەو جەرائەتە سیاسییە و ئەو روئییە عەقڵانییە و ئەو کاریزماییە فیکرییەی ئۆجەلان، نواندوویەتی، هەموو ئەرباب و ئەحباب و نوخبە فشەکەرەکانی کوردایەتیی لە چلەکانەوە تا ئێستا کۆبکەیتەوە، جورئەت ناکەن، پارەگرافێکیشی هەرس بکەن، چونکە ئەو ناسیۆنالیزمە فەنتازییەی ئەوان، بەس لە کوانووی بێمەعریفەیی و بێفیکریی خۆیاندا کەڕوو هەڵئەهێنێتەوە، هەرگیز دەرکی سیاسییان، ناگاتە ئەو ئاستەی لەدەرەوەی خەیاڵگەرمیی و خۆشخوانیی خۆیان، شتێکی تر ببیننەوە.
5. بەشێکی تری ئەم هێرشە بازاڕییانە ئەوەیە کە ڤێرژنی کوردبوونە سیاسیی و ئاشتەواییەکەی ئۆجەلان و کوردانی سوریا و تورکیا، رێگەیەکی جیاوازتری لەم چەتەگەرییە میلیشیاییەی کوردستانی عێراق گرتووەتە بەر و باڵۆنی کوردایەتییەکەی ئەمان ئەتەقێنێ، بۆیە هەست بە حەسادەت و نەقص ئەکەن و بە هەلی ئەزانن، مامۆستاکانی زانکۆ و مۆبەکانی سۆشیاڵ میدیا و جەبانەکانی ئەنەکەسە، بەگەڕ بخەن و تۆڵە بکەنەوە. مرۆڤ یەک پرسیار لە خۆی بکات ئەوە تێئەگات کە بۆچی ماڵی بارزانیی و حکومەت، خۆیان تەبەنیی ئەم هێرشانە ناکەن، بەڵام فوو لە ئاگری بن کای کوردایەتیی ئەکەن!؟
6. تاکە ترسێک هەبێ ئەوەیە کە ئەم چوونە ناو سوپای سوریای ئەلشەرعەوە، ئیسرائیل و ئەمێریکا، کوردەکان بەکاربهێنن بۆ هەژموونە عەسکەریی و ئەمنییەکانی خۆیان لە دژی حیزبوڵای لوبنانیی و شەڕێکی طائیفیی و قەومیی بەسەر گەلی کورددا بسەپێنرێ کە لە دەرەوەی ئیرادەی خۆی بێت، بەڵام لێرەشدا خۆشبەختانە شوکر هۆشیارە ئۆجەلان وەکو رەدع رێگە نەدات، نەخشەی جەهەننەمیی کوردە زایۆ-نییەکان و موخابەراتی ئیسرا-ئیلیی، سەرکەوتوو بێت.
7. وەکو ئینصافیش بڵێین، هەندێ برادەر و دۆست و کەسانی رەخنەگر هەن، رەخنەی جدیی و ریشەیی و عەقڵانیی لە پەکەکە و عەبدیی ئەگرن، ئەمانە ناکرێ لەسەر جەبهەی فاشیلی کوردایەتیی حیساب بکرێن، چونکە خۆیان ناسیۆنالیزمی نەژادیی و ناسیۆنالیزمی طائیفیی بە سەرەطان ئەزانن و ئەنتی ئەو کوردایەتییە چەتەگەرییە پرۆکسییەی بنەماڵە سیاسییەکانی هەرێمن.
کامیار سابیر

❤16👍8👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وانەیەک بۆ ڕاپۆرت نوس و جاسوسەکان
ئەمە جاسوسی حزبی بەعس بووە لەسوریا و کاری ڕاپۆرت نوسین بووە لەسەر خەڵکی و سەدان کەسی بێتاوان بەهۆی ڕاپۆرتی ئەمەوە دەستگیرکراون و ئەشکەنجە دراون و کوژراون
ئێستا دادگایی دەکرێت و فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت

👏48🤪5👍3🤯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زایۆنی وەفایان بۆ ئەمریکا نەبێت بەتەمای وەفای بۆ کورد هەبێت ؟
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بە توندی ڕەخنە لە نەتانیاهۆ و ئیسرائیل دەگرێت:
«ئیسرائیل ناحەز و سپڵەیە ، دوو لە سێی چەکەکانی کە ئیسرائیل پارێزگاری پێ دەکات، لە ئەمریکا دروست کراون و پارەکەشی لەلایەن باجدەرانی ئەمریکییەوە دابین کراوە».
جێگری ترەمپ ئیسرائیل بەسپڵە دەزانێت !!!

💯46🔥3👎2😁1
قالیباف (سەرۆکی پەرلەمانی ئێران) : هاوکێشەی ئەم جەنگە ڕونە (یان هیچ یان هەمووی) .. لە ناوچەیەکدا کە ئێمە نەوت نەفرۆشین ، کەس نابێ نەوت بفرۆشێ . ئەگەر ئاسایشی ئێمە دڵنیایی لەبارەیەوە نەبێ ، هیچ ژێرخانێک سەلامەت نابێ و ئاسایشی گەروی هورمزیش لە غیابی هێزەکانی ئەمریکادایە! بەردەوام وتومانە کە دۆخی گەروی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ!
👏26
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ : ئێمە نامانەوێ لەگەڵ تورکیا ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوبدات ، بەڵام یەک شت دەزانم و ئەویش ئەوەیە (ناتوانی پشت بە خواست و نیازەکانی دوژمن ببەستی)! ئەگەر دەتەوێ بەرگری لە دەوڵەتی ئیسرائیل بکەی ، دەبێ بەردەوام تواناکانت بەرەوپێش ببەیت و تواناکانت لە تواناکانی دوژمن بەهێزتر بن! چونکە خواست و نیازەکان دەگۆڕێن ، دەزانی چی کاتێ دەگۆڕێن؟ کاتێک تۆ لاواز و بێهێزی! هێرش دەکەنە سەرت کاتێک لاوازی و ڕێزت لێدەگرن کاتێک بەهێزی ، ئەوان تەنیا ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ بەهێزەکان دەکەن! لەگەڵ لاوازەکان هاوپەیمانی ئاشتی ناکەیت ، هەربۆیە دەبێ بەردەوام هێزی خۆمان زیاد بکەین!
👎15💩11🤔2
Lens - لێنز
ناتانیاهۆ : ئێمە نامانەوێ لەگەڵ تورکیا ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوبدات ، بەڵام یەک شت دەزانم و ئەویش ئەوەیە (ناتوانی پشت بە خواست و نیازەکانی دوژمن ببەستی)! ئەگەر دەتەوێ بەرگری لە دەوڵەتی ئیسرائیل بکەی ، دەبێ بەردەوام تواناکانت بەرەوپێش ببەیت و تواناکانت لە تواناکانی…
ناتانیاهۆ : هەرکەسمان بوێ بۆردومانی دەکەین ، ئەمە ئاسایشی ئێمە دابین دەکات و وجودمان دەهێڵێتەوە!
🤬26💩13🤯1
Lens - لێنز
ناتانیاهۆ : ئێمە نامانەوێ لەگەڵ تورکیا ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوبدات ، بەڵام یەک شت دەزانم و ئەویش ئەوەیە (ناتوانی پشت بە خواست و نیازەکانی دوژمن ببەستی)! ئەگەر دەتەوێ بەرگری لە دەوڵەتی ئیسرائیل بکەی ، دەبێ بەردەوام تواناکانت بەرەوپێش ببەیت و تواناکانت لە تواناکانی…
ناتانیاهۆ : لە بواری ژیری دەستکرد (AI) لەدوای ئەمریکا و چینەوە دەبینە سێیەم زلهێز!
💩28👎4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ : ئەمە (ئیسرائیل) دەوڵەتی ئێمەیە و هەموو جولەکەکان بانگهێشت کراون کە بێنە ئێرە ، چەندین شەپۆلی دژە جولەکە لە جیهان هەیە و زۆر جولەکە دێن بۆ ئێرە ، هەر وەک چۆن کۆچبەرەکان لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوەوە هاتنە ئێرە!
ئەمە دانپێدانانێکی ڕاستەوخۆیە لە هاوردەکردنی جولەکە بۆسەر خاکی فەڵەستینی داگیرکراو!
💩29👎2🔥2🤯2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ: دەوڵەتی فەڵەستین دابمەزرێ کۆتاییمان دێت!
ناتانیاهۆ : ناتوانم ئەو کەسانە بێنمە ناو حکومەتەکەم کە دەوڵەتی فەڵەستینیان دەوێ! مێژو دەرفەتێکی ترمان ناداتێ و خوایش دەرفەتێکی ترمان ناداتێ ، کەس دەرفەتێکی ترمان ناداتێ وەک ئەوەی ئیستا! هەر ئەوەیە و هەر ئەم دەرفەتەمان ماوە! ئەگەر دەوڵەتی فەڵەستین دامەزرێنی کۆتاییت هاتووە!
😁20💩6🔥5❤1
ناتانیاهۆ لەبارەی تورکیاوە : حەقیقەتەکان بە خێرایی دەگۆڕێن ، هێزێک کۆتایی دێ و هێزێک سەرهەڵدەدا ، بەڵام گرنگترین هێز کە پێویستە هەڵکشێ ، هێزی ئێمەیە!
💩25👎3🤮2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ : ئێمە ئیسلام لەناونابەین و هیچ نیازێکی لەناوبردنی ئیسلامم نییە!
بۆ نمونە ئەگەر نیازی هەبێ چۆن ئەیکات؟ فەرموو بیکە ئەگەر پێت دەکرێ .. ئیسلام ملیۆنانی وەک تۆی بەڕێکردوە و هەر لە گەشەدایە و هەر ئیسلام سەردەکەوێ و تۆش بونت نامێنێ
💯19😁10💩6🤪1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ : من وتم (چەکی ئەتۆم بکەوێتە دەستی ئێران ، ئیسرائیل کۆتایی دێت) ، دەبێ ئەمە بکەین ئەگەرنا کۆتاییمان پێدێ و لێرە نامێنین!
😁20💩5🔥4