This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم ژنە پۆڵەندیە باوەڕی بە پڕوپاگەندە و درۆکانی میدیاکان نەبوە لەبارەی دۆخی ئەمنی ئێستای سوریا و بڕیاری داوە بچێتە ئەو وڵاتە ، ئەڵێ : سوریا وەکو ئەفغانستان نیە ، کچان لێرە دەتوانن پیاسە بکەن و هەرچۆن بیانەوێ کات بەسەرببەن ، لێرە زیاتر هەست بە سەلامەتی دەکەم وەک لە هندستان!
❤26👍5👎3🤔1
نوسینگەی ناتانیاهۆ : ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی دژە جولەکەیە کە کوردی کۆمەڵکوژ کردوە و حەماسی تیرۆریستی داڵدە داوە و نیوەی قوبرسی داگیر کردوە و ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنوس و سیاسی دەستگیرکردوە کە دژی ئەون. ئێستا دەیەوێ لەڕێگەی سوریاوە دەستدرێژیەکانی بۆسەر ئیسرائیل درێژ بکاتەوە ، ئێمە تەحەمولی ئەوە ناکەین . هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ ترساندن و تۆقاندنی سەرکردە و سەربازانی ئیسرائیل هیچی لێ سەوز نابێ ، کە ئێمە تاکە وڵاتی دیموکراسی ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین!
💩55😁10😈5🔥2🤣1
Lens - لێنز
نوسینگەی ناتانیاهۆ : ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی دژە جولەکەیە کە کوردی کۆمەڵکوژ کردوە و حەماسی تیرۆریستی داڵدە داوە و نیوەی قوبرسی داگیر کردوە و ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنوس و سیاسی دەستگیرکردوە کە دژی ئەون. ئێستا دەیەوێ لەڕێگەی سوریاوە دەستدرێژیەکانی بۆسەر ئیسرائیل…
عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکپارتی بۆ ناتانیاهۆ : هۆکاری ئەوەی کە تۆڕەکەی ناتانیاهۆ شەو و ڕۆژ سەرۆکەکەمان (ئەردۆغان) دەکاتە ئامانج ئەوەیە کە سەرۆکەکەمان هەڵوێستێکی بێ سازشی بەرامبەر ئیسرائیل هەیە . جینۆساید و کۆمەڵکوژی و درۆ و کوشتن و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بونەتە ناسنامەی ناتانیاهۆ
👏38💯19🤣1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆم باراک : سوپای تورکیا بەهێز و ئازایە و زۆر باشیش پڕچەک کراوە ، خۆیان دەزانن چی دەکەن . ئایا دەکرێ جەنگی سێیەمی جیهانی ڕوبدات؟ پێموایە دەکرێ جەنگی سێیەمی جیهانی بەهۆی هەر کردەوەیەکەوە ڕوبدات (وەک ئەو هێرشەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆسەر بنکەیەکی سەربازی لە سوریا)!
😡44😈2🤔1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆم باراک کوفر دەکات و ئەڵێ : هەموو پێغەمبەرەکان بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نێرراون ، نە بۆ ئەمریکا و نە بۆ ئوسترالیا و نە بۆ چین نەنێردراون ، کەوابێ ئەگەر خوا و پێغەمبەرەکانی کێشەی ناوچەکەیان پێ چارەسەر نەکرابێ ، ئیتر ئێمە چۆن ئەتوانین لە ساڵ و ساڵ و نیودا چارەی بکەین؟!
نقڵی کوفر ، کوفر نییە ، ببورن تەنیا قسەکەیمان بۆ گواستنەوە وەک خۆی ، کە کوفرێکی تەواوە !
💩46😡23🤯3
ترەمپ : قانونێکمان هەیە کە ئەڵێ ناتوانی خۆت هەڵبژێریتەوە ، ئەگەر ئەوە بگۆڕن ، زۆر دڵخۆش دەبم!
😁36💩11🔥4😡2
ترەمپ : ئەگەر هەڵبژاردنی نیوە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بدۆڕێنین ، لێپێچینەوەم لێدەکرێ!
😁39💩9🔥5
ترەمپ : خوشکەکەی عەبدولڕەحمان السید لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 ئاهەنگی دەگێڕا!
😁34💩8🤪8
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چالاکوانێک ڕوبەڕوی سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا دەبێتەوە و هاوار دەکات : ئیسرائیلیەکان 20 هەزار منداڵیان لە غەززە کوشتوە و تۆ پارە دەدەیتە ئیسرائیل!
سەرۆک وەزیرانەکە و ژمارەیەک لە خەڵک بەو کەسە پێدەکەنن! ژمارەیەک لە خەڵکیش چەپڵە لێدەدەن!
👍39😡17❤3🔥2👏1
بەرپرسانی باڵای سوپای ئیسرائیل باوەڕیان وایە ناتانیاهۆ بەنیازە هێرش و جینۆساید بۆسەر غەززە دەستپێبکاتەوە بەمەبەستی هەڵپەساردنی هەڵبژاردنی 27ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ، ئەمەش بەهۆی خراپی دۆخی حیزبەکەی ناتانیاهۆ لە ڕاپرسیەکان بۆ هەڵبژاردن! ئەو بەرپرسە باڵایانەی سوپای ئیسرائیل وتویانە : ئێمە ناچینە ناو جەنگێکی نوێی ناپێویست!
🤬42🔥10🤯4😡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆبۆتێکی مرۆڤئاسای چین لە 9.32 چرکەدا 100 مەتر دەبڕێ! بەوەش ڕیکۆردی ڕۆبۆتێکی تری شکاند کە پێشتر بە 9.58 چرکە 100 مەتری بڕیبوو! واتە خێرایی ئەم ڕۆبۆتەی دەیبینن 14.5 مەترە لە چرکەیەک!
👏24😎5🤔1
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : ژمارەیەکی بێشومار پەیاممان لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ هاتوە لەبارەی دروستکردنی هاوپەیمانی و هەماهەنگی ئابوری و ئەمنی نوێ لە ناوچەکە!
🤔27👏19
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم گەنجە سەرلێشێواوە لە هندستان (ماهاراشترا) داوای لە باوکی کردوە ئایفۆنی بۆ بکڕێ و باوکی ڕەتیکردوەتەوە ، بەو هۆیەشەوە گەنجەکە چوەتە سەر شاخێک و هەڕەشەی کردوە ئەگەر ئایفۆنی بۆ نەکڕن خۆی دەخاتە خوارەوە و خۆی دەکوژێ ، وەک لە ڤیدیۆکە دەبینن ، باوکی چوە بۆلای کوڕەکەی بۆئەوەی قەناعەتی پێ بکات ، بە زارەکیش وەعدی پێداوە ئایفۆنی بۆ بکڕێ ، بەڵام کوڕەکە قەناعەتی نەکردوە ، بۆیە باوکی دوا چارەی ئەوە بووە کە پەلاماری کوڕەکەی بدات و نەهێڵێ خۆی فڕێداتە خوارەوە ، بەڵام کاتێک باوکی هەوڵی ڕزگارکردنی کوڕەکەی دەدات ، کوڕەکە باوکیشی ڕادەکێشێ و هەردوکیان دەکەونە خوارەوە و دەمرن! سەرچاوەکان باسی ئەوە ئەکەن کە کوڕ و باوکەکە سێ سەعات لەو شوێنە گفتوگۆیان کردوە و باوکیشی وەعدی کڕینی ئایفۆن15ی پڕۆماکسی پێداوە ! قورستر و دڵتەزێنتر لەوەش ، دایکی کوڕەکەش کاتێک مێردەکەی و کوڕەکیی بینیوە کەوتونەتە خوارەوە ، ئەویش خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و هەرسێکیان مردون!
پەروەردەی سەقەت ئەوە نەتیجەی دەبێ! داوای شتی بێمانا لە دایک و باوکتان مەکەن!
😢38👏5🤯4👍2🙏2🤔1
سەرکردەی پێشوی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) و هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) سیپان حەمۆ ، کە ئێستا جێگری وەزیری بەرگری سوریایە بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵات ، ڕایگەیاندوە: هەندێک هێز، لە پێش هەمویانەوە ئیسرائیل ، هەوڵی وروژاندن و تێکدانی پرۆسەی تێکەڵبونی هێزە کوردیەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا دەدەن! ئێمە قۆناغە سەختەکەمان تێپەڕاندوە ، بەڵام هێشتا هەندێک زەحمەتی دەمێنن . دیمەشق ئێستا پایتەختی هاوبەشی هەموومانە . ئەوانەی دەیانویست کورد وەک ئامرازێکی سەربازی بۆ پلانە ناوچەییەکان بەکاربهێنن "شکستیان هێناوە" لە کاتێکدا تورک ، عەرەب و کورد هەمویان سەرکەوتون .
تورکیا لەم دواییانەدا ناوی سیپان حەمۆی لە لیستی داواکراوەکانی خۆی سڕییەوە ، ئەوەش دوای چەندین ساڵ بەدواداچوون بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ەوە
👏43❤11👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زایۆنیەکان لە خەلیلی کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین گوێدرێژێک لە جوتیارێکی فەڵەستینی دەدزن و گوێدرێژەکە بەدوای سەیارەیەکدا ڕادەکێشن تا دەمرێ!
سەیری دیمەنەکە بکەن ، بۆ مورتەزەقەی بنێرن و پێیان بڵێن : ئەمانە بە دۆست و خەمخۆری خۆت دەزانی؟!
🤬73💔9😈3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم عەبدولـلەتیفە زایۆنیە ، ناوی (حاخام دەیڤد یوسف)ە و ئەڵێ : غەززە خاکی ئیسرائیلە و هی ئێمەیە ، کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستینیش هی ئێمەیە ، جێنین لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین هی ئێمەیە ، هەمووی هی ئێمەیە! فەڵەستینیەکان بە خۆیان دەڵێن گەل ، بەڵام گەل نین (بەشەر نین!) ئەوان هەر بەشەر نین و مافی هیچیان نییە ، ئێمە خاوەن مافین! غەززە دەبێ هەمووی وێران بکرێ و ئێمە دەچینە ئەوێ دەژین!
ئەم حاخامە یەکێکە لەو دوو حاخامە فەرمیەی لە 2024 هەڵبژێرراون! پۆستی وەکو وەزیری ئەوقافی خۆمان و زیاتریشە!
💩57😡9😁6😱2🤮2❤1🔥1