Lens - لێنز
13.6K subscribers
15.3K photos
16.5K videos
1 file
44 links
لێرە ڕاستی و دروستی بزانە
Download Telegram
ژمارەی فڕۆکە جیاوازە تێکشکێنراوەکانی ئەمریکا لە هێرش بۆسەر ئێران
59🔥33😁5
فەرمانبەرێکی داماو بەم قسانە تێکەوتبوو تەلەفۆنی کردبوو بۆ بەرێوەبەری گشتی وتبوی مودیرەکەمان 30 بەرمیل نەوتی خواردووە

مودیر عامیش دەستخۆشی لێکردبوو وتبوی بەیانی دێن بۆ لێکۆڵینەوە!

مودیر عامەکە تەلەفۆنی کردبوو بۆ بەڕێوەبەری دائیرەکە و وتبووی : کوڕی باش نەوت ئاوا ناخورێت بەرمیلەکان ببەرەوە جێی خۆی ، بەیانی دێین بۆ لێکۆڵینەوە و دواتر بیبەرەوە!

بەیانی لیژنە ڕۆشت فەرمانبەرەکەی سزادا بە تۆمەتی دروستکردنی بوهتان بۆ مودیرەکەیان!

گەندەڵی لە سەری سەرەوە تێوەگلاوە!
🤣100💯7💔7🤔3🤮32👌1
ترەمپ: هێزەکانی ئێران بە شێوەیەکی زۆر خراپ شکستیان خواردووە و ئیتر هیچ بوونێکیان نەماوە. ئەوان زۆر درەنگیان کرد لە گفتوگۆکردن بۆ ڕێککەوتنێک کە بە قازانجی خۆیان بوو، و ئێستا باجی ئەو درەنگکردنە دەدەن.
💩75😁4
سەرۆکی ئێران، مەسعود پێزیشکیان:

مەحاڵە وڵاتێک بە هێزی ئاسمانی و بۆردومان ناچار بکرێت بە خۆبەدەستدان.

غەزە، لەگەڵ ئەوەی ڕووبەرەکەی بچووکە، دوای سێ ساڵ هێشتا ناچار نەکراوە بە خۆبەدەستدان.
هەروەها ناتوانن ئێرانیش ناچار بکەن بە خۆبەدەستدان، و بە دڵنیاییەوە ئێمە خۆمان بەدەست نادەین.
78👍18🥴1💯1
محەمەد عەلی: کاتێک لەڕیزەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەندام بووم، یەکێک لەئامادەبووانی ئەم مێزە؛ ئەوکات وانەی ئەخلاقی پێدەوتینەوە


دکتۆر محەمەد عەلی ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیجی خۆی دەنوسێت:
مرۆڤ شایانی ڕێزە یان....؟
یەک:ساڵانی ١٩٩٦-٢٠٠٠؛ لەزانکۆی سەڵاحەدین خوێندکاری زانکۆبووم، لەڕیزەکانی یەکگرتووی قوتابیانی ئیسلامی کوردستانیش ئەندام بووم. یەکێک لەئامادەبووانی ئەم مێزە؛ ئەوکات وانەی ئەخلاقی پێدوتینەوەو دەیگوت "براکانم بەیەک دێڕیش بێت؛ خزمەتێ بکەن بەم سەحوە ئیسلامیە کەساسە باسەرکەوێت". لەو سەردەمی گرانی و بێکاریەدا؛ زۆر میسالیانە قسەیان دەکردو بە گەنجە بێچارەکانیشیان دەوت " دەبێ گەنجانمان دوای تەواوکردنی زانکۆ؛ لەخزمەتکردن بەسەحوە بەردەوام بن نەوەک کۆچبکەن بۆ وڵاتانی کافری ئەوروپا".

دوو: لەژێر ناوی عەدالەتخوازی، بەپشتگیری خەڵکی خەمخۆر و بێچارەی ئەم وڵاتە، توانیان موچەیەکی خانەنشینی وەزیری بپچڕن. ئەوەی مایەی گاڵتەجارییە، ئێستا ئامادەن نەک شوێن نەوەی یەکەمی بنەماڵەکان؛ بەڵکو بەدوای نەوەی چوارەم بکەون و ئاوڕێکیان لێبدرێتەوە، و تەمەنیش باقی بێت؛چانسی بەدواکەوتنی نەوەی پێنجەم و شەشەمیشیان لەدەستنادەن!

سێ: ئەوەی مایەی پێکەنینە؛ لەماوەی ڕابردودا وتارێکی نوسیبوو کە "ئایا گیڤاراو ئەدیسۆن دەچنە بەھەشت یان نا؟"
ڕەفاھیەت و موچەی زەبەلاح و دیدارو کۆنفرانس و شیعرو قسەی قەبەی بێناوەڕۆک و فەوج و قەوانی دەوڵەت وخوانی بەرپرسەکان و بۆ ئێوە، نیشتمان و بێکاری و کۆچ و زوھدو نەبوونی بۆ گەنجان و ئەوانی تر.
دەمێکە وتراوە "مرۆڤ شایانی ڕێزە نەوەک بەزەیی". بەڵام لەھەندێک هەلومەرجدا مرۆڤ شایانی دووەمیانە!
👏45💔115🔥2
2035 ئەمانە دەبنە سپۆنسەری نامیلکەی شیعریەکانتان “
🤣55🤪12🤮11💯43🤯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تاڵیبان کارە باشەکەی ئەنجامدا

مۆبایلی زیرەکی لە پلەدار و سەربازیەکان قەدەغەکرد

ماوەیەکی زۆرە مۆبایلی لە نزیکەکان و پاسەوانەکان قەدەغەکردووە

مۆبایلی زیرەک جاسوسێکە لەگیرفانی هەمووماندا ئەگەر کۆنترۆلی نەکارهێنانی نەکەین ئەوا بەبێ بەرامبەر داتای هەموو میللەت و وڵاتان دەدەینە دەست دوژمنان
72👍25👏14💯14🥴1
داواکاری گشتی ئیسرائیل : حەماس لەسەر تۆڕی ئێکس هەژماری وەهمی دروستکردووە بۆ دروستکردنی جەنگ و ئاشوبی ناوخۆیی لە ناوخۆی ئیسرائیل


ئەی جولەکە و موساد و زایۆنی چیان کردووە بۆ هەمان مەبەست لەناو گەلانی مسوڵماندا ؟
🤣80😁16👏1110🫡5
حیزبوڵڵا:

بەئامانجگرتن و لەناوبردنی ئۆتۆمبێلێکی سوپای ئیسرائیل، دوای ئەوەی چاودێری کرا و بینییان کە موڵک و کەلوپەلی دزراوی ماڵەکانی هاووڵاتیانی باشووری لوبنان دەدزێت.
54👏27🫡12
یەکەم وێنەی دکتۆر حوسام ئەبوو سەفیە لە کاتی دانیشتنی دادگایییەکەی کە ئێستا بەردەوامە لەوەی پێی دەوترێت “دادگای باڵای داگیرکەری” لە قودسی داگیرکراو. لە وێنەکەدا نیشانەکانی ماندووبوونی توند و ئاسەواری ئەشکەنجە و مامەڵەی نالەبار لەسەر دیارە.



دکتۆر حوسام بەڕيوەبەری نەخۆشخانە بوو لە غەززە و لەناو خەستەخانە و بەجلی پزیشکی و لەسەر کارەکەی فڕێنرا لەلایەن سوپای زایۆنیەوە و ئيستا وەک جەنگاوەر دادگاتی دەکرێت
😢71💔34🤬273😁1
ترەمپ : بەتوندی لەئێران دەدەینەوە
😡44💩18🥱9🤬81👏1😁1
ئەبو بەکر عە لی : ئەبێت دەستنوێژ هەڵگرن ئینجا ناوی من بەرن



هەمووی تێکچووە هەر مەلا مەعاز بەناوبانگە
😁63🤣34💩24🤮81
ناتانیاهۆ چەنی حەزەکرد ئێستا ئۆجەلان لەجێی ئاشتی جەنگی ڕاگەیاندایە و ڕۆژانە هەزار کورد بکوژرایە لەپێناو خەونی زایۆنی و ناتانیاهۆ

کورد لەبیری ناکات کەس لەسەر زەوی بەقەدەر ناتانیاهۆ و ئیسرائیل هاوکاری تورکیا نەبوون دژ بە کورد

کورد تۆڵەی لە ناتانیاهۆ کردەوە
💯98👎14🤮10👌64👏2🔥1
ئەمریکا هێرشی بۆسەر ئێران دەستپيکردەوە
👎50🤬268🤔6🔥3🤣3
لە ئیتاڵیا ٥٧ گەورەشاری ئیتاڵی مانگرتنی سەرتاسەریان ڕاگریاند دژ بە ئیسرائیل

بەتۆ ئەڵێن حەقی غەززەت چیە ؟
ئیتاڵی مسوڵمانیش نین بەڵام ئینسان ، ئەوەی ئەڵێ حەقی غەززەم نیە ئینسان نیە
👏12024💯20🫡4💩1
ئێران گەرووی هورمزی داخستەوە
👏74
دوو کەشتی سەرپێچی قەدەغەکردنی هاتوچۆیان کرد لەلایەن ئێرانەوە لێیاندراوە
👍672👏1
جاڕنامەی دەستنوێژی سیاسی

(وەڵامێک بۆ کاک ئەبوبەکر کاروانی)

د. کامەران محەمەد مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی

دوای خوێندنەوەی ڕوونکردنەوەی (بۆ موزایەدەچییەکان)، پێویستە لەسەر چەند ئاستێکی لۆجیکی هەڵوێستە بکەین:

یەکەم: گەورەترین کەلێنی ئەم ڕوونکردنەوەیە لەوەدایە کە بەرێزت وا دەزانیت ناوەڕۆکی قسەکانت (باسی سەربەخۆیی) دەتوانێت شەرعییەت بە (شوێن)ی ئامادەبوونت ببەخشێت. لە فەلسەفەی زماندا، شوێن بەشێکە لە مانا و لە فەلسەفەی مێژووشدا شوێن ڕەگەزێکی بنەڕەتی دروستکردنی مێژووە. کاتێک تۆ لە هۆڵێکی پاشایانەدا و بە سپۆنسەری دەزگایەک کە نوێنەرایەتی سەرمایەی سێبەر دەکات، باسی سەربەخۆیی دەکەیت، تۆ ئەو چەمکە پیرۆزە لە بەهایەکی نەتەوەییەوە بۆ کاڵایەکی نمایشکاری دەگۆڕیت. دەسەڵات پێویستی بەوە نییە تۆ ستایشی بکەیت، تەنها ئەوەی ڕێگەت پێ دەدات لەسەر سەکۆکەی ئەو ڕەخنە بگریت، گەورەترین ستایشە بۆ ئەو، چونکە پێت دەڵێت: "من هێندە بەهێزم، تەنانەت ڕەخنەکانی تۆش دەبنە دیکۆر بۆ هۆڵەکەم".

دووەم: ئاماژەدانت بەوەی کە حیزبە ئیسلامییەکان یان ناوەندەکانی تر پارە لە هەمان سەرچاوە وەردەگرن، لە زانستی لۆژیکدا بە (هەڵەی پەلکێشکردنی ئەویتر) دەناسرێت. گەندەڵی یان دووڕوویی ئەوانی تر، نابێتە پاساو بۆ ئینتیحاری ئەخلاقیی ڕۆشنبیر. ئەرکی ڕۆشنبیر ئەوە نییە بڵێت: "منیش وەک ئەوانم"، بەڵکو ئەرکی ئەوەیە لە هەمووان جیاواز بێت. کاتێک جەنابت دەڵێیت: "خۆزگە هەموو پارەی نەوت ئاوا خەرج بکرایە"، تۆ لە ڕاستیدا شەرعییەت بە تاڵانکردنی سیستماتیک دەدەیت، بە مەرجێک چەند کتێبێکی لێ چاپ بکرێت، ئەمەش مەترسیدارترین جۆری (سێنیکایزم)ە کە تێیدا فەیلەسوف دەبێتە پاساودەری جەلاد.

سێیەم: جەنابت باسی بوێریی و متمانە بەخۆبوون دەکەیت، بەڵام ئەوەی ئەلیف و بێیەکی لە زانستە مرۆڤایەتیەکاندا خوێندبێت دەزانێت کە بوێریی لە ناو یان سایەی دەزگای دەسەڵاتدا، تەنها ڕێگەیەکی ترە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو دەسەڵاتە. سیاسییەکان پێویستییان بەو نووسەرە (بوێرانە!) هەیە هەتا بە جیهان بڵێن ئێمە دیموکراتین. تۆ بەشداریت لە پڕۆسەیەکدا کردووە کە تێیدا باس کردن لە کوردستان و خەونی سەربەخۆیی کرا بە چوارچێوەیەک بۆ چرکاندنی چەند وێنەیەکی شازادە گەنجەکان.

چوارەم: ئاماژەدانت بەوەی کە: هەندێک لە ڕەخنەگرەکانت دەبێت دەستنوێژ هەڵگرن ئینجا باسی جەنابت بکەن، پاشەکشەیەکی مەترسیدارە بۆ ناو جۆرێک لە دەستەبژێرێتی ئایینی. لە فەلسەفەی مۆڕاڵدا، هیچ کەسێک لە سەروو ڕەخنەوە نییە و پیرۆزیی کەسیی نابێت ببێتە قەڵغان بۆ پاراستنی هەڵەی سیاسی. کاتێک جەنابت ئیمان و متمانە بەخۆبوونی خۆت دەکەیتە پێوەر بۆ بێدەنگکردنی بەرانبەر، تۆ لە ڕاستیدا هەمان ئەو مۆدێلە بەکاردێنیت کە دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان لە جیهاندا بەکاری دەهێنن، واتە کاتێک دەڵێن: ئێمە خاوەن مێژووی شۆڕشین و کەس بۆی نییە ڕەخنەمان لێ بگرێت. مامۆستا! ڕۆشنبیر کاتێک دەشکێت کە بیەوێت بە پیرۆزییەکانی ڕابردووی، وەڵامی ناشرینییەکانی ئێستای بداتەوە.

پێنجەم: جەنابت دەڵێیت: خۆزگە پارەی نەوت هەر بۆ وەبەرھێنانی کلتووری و میدیای وەک ڕووداو و سەردەم سەرف بکرایە نەک لە قومارخانەکاندا بیدۆڕێنن. ئەمە لوتکەی تەسلیمبوونی مەعریفییە، چونکە تۆ بژاردەکانت لە نێوان دوو جۆر لە گەندەڵی کورت کردووەتەوە: یان پارەکە لە قوبرس بدۆڕێنرێت، یان لە ناوخۆدا بۆ کڕینی ویژدانی ڕۆشنبیران و جوانکردنی ڕوخساری دەسەڵات بەکاربێت. لە چ فەلسەفەیەکی دادپەروەریدا، پارەی دزراو حەڵاڵ دەکرێت، تەنانەت ئەگەر قورئانیشی پێ چاپ بکرێت. کاتێک ڕۆشنبیر ڕازی دەبێت پارەیەک کە بە ناحەق لە قوتی خەڵک بڕاوە، ببێتە خەرجیی چاپکردنی دیوانەکەی، ئەوا لە ڕاستیدا بووەتە هاوبەشی ئەو سیستمە و بەشێک لەو مەکینەیەی کە نادادی بەرهەم دەهێنێتەوە.

شەشەم: بەڕێزت دەپرسیت چ بەرژەوەندییەکم هەیە و چیم هەیە؟ ئایا بەڕاستی بەرژەوەندی هەر بە تەنها ڤێلا و پارەی کاشە؟ گەورەترین بەرژەوەندی بۆ ڕۆشنبیر بریتییە لە سەرمایەی ڕەمزی و حزوور لە ناو کایەی گشتیدا بە سپۆنسەری هێز. کاتێک دەزگایەکی نزیک لە دەسەڵات تێچووی مەراسیم و چاپی کتێبەکەت دەگرێتە ئەستۆ، ئەوە گەورەترین ئیمتیازە کە نایەکسانی لە نێوان تۆ و ئەو گەنجە نووسەرەدا دروست دەکات کە لە پەراوێزدا نانێکی بۆ خواردن نییە. بەرژەوەندی لێرەدا لەوەدایە کە تۆ دەبیتە دەنگی ڕێگەپێدراوی ناو کۆشکەکان، لە کاتێکدا دەنگی ڕاستەقینە لە دەرەوەی دیوارەکان لەبرساندا قۆڕەی سکی دێت.

لەکۆتاییدا ئەم ڕوونکردنەوەیە نەک هەر وێنەکەی ڕاست نەکردەوە، بەڵکو سەلماندی کە (کوردبوونی کۆمپانیایی) خەریکە هەموو دیوارە ئەخلاقییەکان دەڕوخێنێت. کاتێک ڕۆشنبیر نەتوانێت جیاوازی لە نێوان (نان) و (ئیمتیاز)دا بکات و کاتێک میحراب و مەزادخانە تێکەڵ بکات، ئیتر هەر گوتارێکی نەتەوەیی و ئایینی دەبێتە مەرەکەبێکی بێڕۆح.
52💯23👌6👍4
بۆیە شکۆ نە وەرگێڕانی دەوێت و نە ڕوونکردنەوە، بەڵکو تەنها (نەخێر)ێکی ڕاستەقینەی دەوێت بەرانبەر بەو مێزەی کە بۆنی برسییەتیی گەلی لێ دێت.

دکتۆر کامەران
60🫡20👍12👏6💯5
مورتەزەقەی زایۆنی ئەژنۆیان ئەلەرزێ چونکە ترەمپ لێیان توڕەیە

حەفتەی جارێ ترەمپ بەهەموو کورد ئەڵێت دز کەسیان جورئەت ناکەن قسە بکەن
😁67🤣34🤬10🤔4👍2💩2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حزب اللە ڤیدیۆی نوێ بڵاودەکاتەوە ،

دوور لەڕووتان ڕێک ئەیکا بە زائیدی سەربازە ترسنۆکە زایۆنیەکەدا
🤣8051👏9❤‍🔥6🫡4👍2😁1