Lens - لێنز
13.6K subscribers
15.3K photos
16.5K videos
1 file
44 links
لێرە ڕاستی و دروستی بزانە
Download Telegram
Lens - لێنز
بینێرن بۆ بۆکانە حوشتری ئێرانی ١٠ ڕۆژە ئەم ملیاردلێرە تورکە ڕەگەز پەرستە نوکتەی لەسەر شەرەف و ژنی کورد کردووە و هەموو جیهان باسی دەکەن جگە لە مورتەزەقەی کوردی لەکردنەوەی نەخۆشخانەیەک لە ئیزمیر ئەم تورکە رەگەزپەرستە خۆی هەزەلی دەکات و دەڵێت : “پزیشکێک…
ئاهەنگی کردنەوەی دیڤان هۆتێل لە هەولێر بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی

دیڤان یەکێکە لە زنجیرە هۆتێلەکانی ئەو بازرگانە تورکەی کە سوکایەتی بە ژنی کورد کردووە

بایکۆتی بکەن …
ئەم براندانەش بەشێکن لە کۆمپانیاکانی ئەو ملیاردێرە تورکە
Divan
Vestel
Arçelik
Beko
👍7527🔥10🤮2💯2👏1
خەونی سەربەخۆیی پيویستی بەسەربەخۆییە نەک وشەکانیشی لەلایەن دز و بەچکە دز و کوردفرۆشەوە سپۆنسەر بکرێن
💯8112
ترامپ بۆ ABC:

“ئێستا وەڵامی ئێران دەدەینەوە، وەڵامەکە زۆر گرنگە، چونکە هێرشیان کردووە و هەلیکۆپتەرێکیان خستووەتە خوارەوە.”
💩595😁2
لەپاش بۆردومانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ، ئێران هێرش بۆ سەر ژمارەیەک ئامانجی ئەمریکی لەناوچەکە دەستپێکرد
👏6643
ئەمە ئەو شتانەن کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لە جامی جیهانی ٢٠٢٦ ڕوویداوە:

• یاریزانی سویسری، Breel Embolo، ڤیزاکەی خرایە ژێر پشکنینەوە و تەنها چەند ڕۆژ دوای هاوتیمەکەی توانی بچێتە پاڵیان.

• یاریزانی تیمی نیشتمانی عێراق، Aymen Hussein، نزیکەی ٧ کاتژمێر لە کاتی چوونە ناو ئەمریکا بۆ لێپرسینەوە ڕاگیرا.

• تیمی نیشتمانی ئێران چەند ڕۆژێک خەریکی پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزا بوو لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە Türkiye. ئەمریکا تەنها ڕێگەی پێدان بچنە ناو وڵات لە ڕۆژانی یارییەکاندا. هەروەها ڤیزای ١٥ ئەندامی دەستەکە ڕەت کرایەوە.

Omar Abdulkadir Artan، کە باشترین ناوبژیوانی ئەفریقی ساڵی ٢٠٢٥ ناونرا بوو، ڤیزای پێ نەدرا. سەرەڕای ئەوەی بە پاسپۆرتی دیپلۆماسی گەیشتە ئەمریکا، ڕێگەی پێ نەدرا بچێتە ناو وڵات و گەڕێندرایەوە. فیفا ڕایگەیاند کە ناتوانێت لە پاڵەوانێتییەکەدا ناوبژیوانی بکات.

• تیمی نیشتمانی باشووری ئەفریقا زۆر دواتر لە خشتەی دیاریکراو گەیشتە ئەمریکا، چونکە بەشێک لە دەستەکەیان ڤیزایان وەرنەگرت.

• هەندێک لە ستافی تیمی نیشتمانی سێنگال ناچار کران پێڵاوەکانیان دابکەنن و تووشی پشکنینەوەی درێژخایەن ببنەوە، کە هۆکاری تۆمەتبارکردنی ڕەگەزپەرستی بوو.

• تیمی نیشتمانی ئۆزبەکستان بە سەگەکانی دۆزینەوەی تەقەمەنی پشکنرا و ڤیدیۆکەی لە میدیای نێودەوڵەتیدا بڵاوبووەوە.

• هەندێک لە هاندەری سکۆتلەندی، سەرەڕای ئەوەی مافی چوونە ناو ئەمریکایان هەبوو بە بەرنامەی ESTA، مۆڵەتی گەشتکردنیان تەنها چەند ڕۆژ پێش گەشتەکەیان هەڵوەشێندرایەوە.

• زۆرێک لە هاندەران کە پێشتر بلیت و شوێنی مانەوەیان کڕیبوو، داواکارییەکانیان بۆ ڤیزا ڕەت کرایەوە و تووشی زیانی دارایی بوون.
👎37💩28😡136🔥4🤯4💔1
شەش کاتژمێر لەمەوبەر واتە کاتژمێر دووی نیوە شەو ئەبوبەکر عەلی کاروانی هێرشی کردووە لەگەڵ شەڕە موشەکی نێوان ئەمریکا و ئێران

جیهان سەرقاڵی جەنگێکی مەترسیدارە بەتایبەت لەسەر ناوچەکە بەکوردیشەوە ، ئەو شەڕیەتی لەگەل ژمارەیەک خەڵکی ئاسایی کە ڕەخنەیان لێگرتووە

ئەمانە خۆیان بەموقەدەس دەزانن لەپێڕی مەریوان وریا قانع و فاروق ڕەفیقن ، خۆیان لەسەروو ڕەخنەوە دەبینن ، شێت و هار دەبن کەسێک لەگوڵ کاڵتریان پێبڵێت
هەمووشتێک بۆ ئەم نوخبە خۆبەڕۆشنبیرزانە حەڵاڵە

کورتەی چیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەم زۆربڵێیە کە سنعەتەکەی بەس قسەفڕێدانە ئامادەیە لە پەیجێکی فەیسبوکەوە تاوەکو کەنال و کۆر و هەر مایکێک بخرێتە بەردەمی و لەسەر هەرشتێک پرسیارئ لێبکرێت ئەو پسپۆڕە و بێوەستان سەعاتێک قسەت بۆ دەکات

بەشێک لە خەیاڵە شیعریەکانی و قسەکانی کردووەتە کتێبێک بەناونیشانی “ دیوانی پایزەخەونی سەربەخۆیی “

تائێرە کەس کيشەی نیە و ئازادە چی دەڵێت و چی پێخۆشە ، ئەوەی بووەتە جێی سەرنجی خەڵکی و کاردانەوەیان نواندووە بەرامبەری ئەوەیە کە بۆ ئەم دیوانە شیعریە لەجیاتی دەست بکات بە گیرفانی پڕی خۆیدا کە خانەنشینی وەزیرە دەسی کردووە بەگیرفانی منداڵێکی بنەماڵە و دەسەڵاتدا کە خەونی هەموو تاکێکی کوردیان لەناوبردووە تا بە سەربەخۆیی دەگات

جگە لە زمانی جەستەی لەو بۆنەی ناساندنی شیعرنامەیەدا لەوەستان و دەستگرتن لەحزوری ئەزبەنی ئیدریسی بچوکی کوڕی سەرۆکی هەرێمی ماوەبەسەرچوودا

بۆ ئەم ڕەخنەش خەڵکێکی زۆر کۆمێنتی نوسیوە ژمارەیەکیش لەوانە بەزمانێکی نزم و جوێن و بازاڕی بۆیان نوسیوە کە کەمترینیان کەسانی پەروەردە کراو و ئیسلامین و خەڵکی گشتین کە جوێن بە هەمووکەس و هەموو شتێک دەدەن

کاک ئەبوبەکری خانەنشینکراو بە پلەی وەزیر لەجێی قبوڵکردنی ڕەخنەکان و ئیهمالکردنی جوێنەکان ، توشی هێستریا بووە و بەو نیوەشەوە لەجیاتی وەڵامی ڕەخنەکان بداتەوە خۆی توڕەکردووە لەجوێنەکان ، بە یەک وشەش نەچووە بەلای وەڵامی ئەوانەدا کە زۆرینەن و ئیسلامی نین و دژە پارتین و جوێنینا پێداوە تەنها وەڵامی ئیسلامیەکانی داوەتەوە و بە “موزایەدەچی و داڕوخاوی ئەخلاقی و دواکەوتوویی عەقیدەیی “ وەسفیان دەکات و تەنانەت هەڕەشە لە حزبەکەی دەکات بەبێ ئەوەی حزبەکەی هیچی خراپیان لەسەر وتبێت و باس لەبڵاوکردنەوەی مەلەف دەکات

وتاریکی دوور و درێژ و زۆربڵێیانەی نوسیوە وەک عادەتی هەمیشەیی بەڵام تەنگە نەفەسی و توڕەیی و پەرچەکرداری لەهەموو دێڕەکانیدا رەنگیداوەتەوە کە سیفەتی کەسی شاعیر و عاتیفیە

لەم جەنگە جیهانیەی لەناوچەکەدایە و لەم خراپی باری ئابوری خەلکی کوردستان ئەم باسە هیچ شایەنی لەسەر وەستان نیە و خەلکی سەرقاڵکردن بە شەڕی شەخسی خۆیەوە و پارە وەرگرتن بۆ سپۆنسەری شیعر لەسەر خەونی سەربەخۆیی لە دەسەڵات شایەنی لەسەر وەستان و قسەلەسەر کردن نیە

ئەویش بخەنە ریزی ڕۆشنبیرە مەزنەکانی گەلەکەمان و ئیهمالی بکەن …
👏49💯16🤮101
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساتی خستنە خوارەوەی درۆنیکی ئەمریکی لە بوشەهری ئێران
👏8521
ژمارەی فڕۆکە جیاوازە تێکشکێنراوەکانی ئەمریکا لە هێرش بۆسەر ئێران
59🔥33😁5
فەرمانبەرێکی داماو بەم قسانە تێکەوتبوو تەلەفۆنی کردبوو بۆ بەرێوەبەری گشتی وتبوی مودیرەکەمان 30 بەرمیل نەوتی خواردووە

مودیر عامیش دەستخۆشی لێکردبوو وتبوی بەیانی دێن بۆ لێکۆڵینەوە!

مودیر عامەکە تەلەفۆنی کردبوو بۆ بەڕێوەبەری دائیرەکە و وتبووی : کوڕی باش نەوت ئاوا ناخورێت بەرمیلەکان ببەرەوە جێی خۆی ، بەیانی دێین بۆ لێکۆڵینەوە و دواتر بیبەرەوە!

بەیانی لیژنە ڕۆشت فەرمانبەرەکەی سزادا بە تۆمەتی دروستکردنی بوهتان بۆ مودیرەکەیان!

گەندەڵی لە سەری سەرەوە تێوەگلاوە!
🤣100💯7💔7🤔3🤮32👌1
ترەمپ: هێزەکانی ئێران بە شێوەیەکی زۆر خراپ شکستیان خواردووە و ئیتر هیچ بوونێکیان نەماوە. ئەوان زۆر درەنگیان کرد لە گفتوگۆکردن بۆ ڕێککەوتنێک کە بە قازانجی خۆیان بوو، و ئێستا باجی ئەو درەنگکردنە دەدەن.
💩75😁4
سەرۆکی ئێران، مەسعود پێزیشکیان:

مەحاڵە وڵاتێک بە هێزی ئاسمانی و بۆردومان ناچار بکرێت بە خۆبەدەستدان.

غەزە، لەگەڵ ئەوەی ڕووبەرەکەی بچووکە، دوای سێ ساڵ هێشتا ناچار نەکراوە بە خۆبەدەستدان.
هەروەها ناتوانن ئێرانیش ناچار بکەن بە خۆبەدەستدان، و بە دڵنیاییەوە ئێمە خۆمان بەدەست نادەین.
78👍18🥴1💯1
محەمەد عەلی: کاتێک لەڕیزەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەندام بووم، یەکێک لەئامادەبووانی ئەم مێزە؛ ئەوکات وانەی ئەخلاقی پێدەوتینەوە


دکتۆر محەمەد عەلی ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیجی خۆی دەنوسێت:
مرۆڤ شایانی ڕێزە یان....؟
یەک:ساڵانی ١٩٩٦-٢٠٠٠؛ لەزانکۆی سەڵاحەدین خوێندکاری زانکۆبووم، لەڕیزەکانی یەکگرتووی قوتابیانی ئیسلامی کوردستانیش ئەندام بووم. یەکێک لەئامادەبووانی ئەم مێزە؛ ئەوکات وانەی ئەخلاقی پێدوتینەوەو دەیگوت "براکانم بەیەک دێڕیش بێت؛ خزمەتێ بکەن بەم سەحوە ئیسلامیە کەساسە باسەرکەوێت". لەو سەردەمی گرانی و بێکاریەدا؛ زۆر میسالیانە قسەیان دەکردو بە گەنجە بێچارەکانیشیان دەوت " دەبێ گەنجانمان دوای تەواوکردنی زانکۆ؛ لەخزمەتکردن بەسەحوە بەردەوام بن نەوەک کۆچبکەن بۆ وڵاتانی کافری ئەوروپا".

دوو: لەژێر ناوی عەدالەتخوازی، بەپشتگیری خەڵکی خەمخۆر و بێچارەی ئەم وڵاتە، توانیان موچەیەکی خانەنشینی وەزیری بپچڕن. ئەوەی مایەی گاڵتەجارییە، ئێستا ئامادەن نەک شوێن نەوەی یەکەمی بنەماڵەکان؛ بەڵکو بەدوای نەوەی چوارەم بکەون و ئاوڕێکیان لێبدرێتەوە، و تەمەنیش باقی بێت؛چانسی بەدواکەوتنی نەوەی پێنجەم و شەشەمیشیان لەدەستنادەن!

سێ: ئەوەی مایەی پێکەنینە؛ لەماوەی ڕابردودا وتارێکی نوسیبوو کە "ئایا گیڤاراو ئەدیسۆن دەچنە بەھەشت یان نا؟"
ڕەفاھیەت و موچەی زەبەلاح و دیدارو کۆنفرانس و شیعرو قسەی قەبەی بێناوەڕۆک و فەوج و قەوانی دەوڵەت وخوانی بەرپرسەکان و بۆ ئێوە، نیشتمان و بێکاری و کۆچ و زوھدو نەبوونی بۆ گەنجان و ئەوانی تر.
دەمێکە وتراوە "مرۆڤ شایانی ڕێزە نەوەک بەزەیی". بەڵام لەھەندێک هەلومەرجدا مرۆڤ شایانی دووەمیانە!
👏45💔115🔥2
2035 ئەمانە دەبنە سپۆنسەری نامیلکەی شیعریەکانتان “
🤣55🤪12🤮11💯43🤯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تاڵیبان کارە باشەکەی ئەنجامدا

مۆبایلی زیرەکی لە پلەدار و سەربازیەکان قەدەغەکرد

ماوەیەکی زۆرە مۆبایلی لە نزیکەکان و پاسەوانەکان قەدەغەکردووە

مۆبایلی زیرەک جاسوسێکە لەگیرفانی هەمووماندا ئەگەر کۆنترۆلی نەکارهێنانی نەکەین ئەوا بەبێ بەرامبەر داتای هەموو میللەت و وڵاتان دەدەینە دەست دوژمنان
72👍25👏14💯14🥴1
داواکاری گشتی ئیسرائیل : حەماس لەسەر تۆڕی ئێکس هەژماری وەهمی دروستکردووە بۆ دروستکردنی جەنگ و ئاشوبی ناوخۆیی لە ناوخۆی ئیسرائیل


ئەی جولەکە و موساد و زایۆنی چیان کردووە بۆ هەمان مەبەست لەناو گەلانی مسوڵماندا ؟
🤣80😁16👏1110🫡5
حیزبوڵڵا:

بەئامانجگرتن و لەناوبردنی ئۆتۆمبێلێکی سوپای ئیسرائیل، دوای ئەوەی چاودێری کرا و بینییان کە موڵک و کەلوپەلی دزراوی ماڵەکانی هاووڵاتیانی باشووری لوبنان دەدزێت.
54👏27🫡12
یەکەم وێنەی دکتۆر حوسام ئەبوو سەفیە لە کاتی دانیشتنی دادگایییەکەی کە ئێستا بەردەوامە لەوەی پێی دەوترێت “دادگای باڵای داگیرکەری” لە قودسی داگیرکراو. لە وێنەکەدا نیشانەکانی ماندووبوونی توند و ئاسەواری ئەشکەنجە و مامەڵەی نالەبار لەسەر دیارە.



دکتۆر حوسام بەڕيوەبەری نەخۆشخانە بوو لە غەززە و لەناو خەستەخانە و بەجلی پزیشکی و لەسەر کارەکەی فڕێنرا لەلایەن سوپای زایۆنیەوە و ئيستا وەک جەنگاوەر دادگاتی دەکرێت
😢71💔34🤬273😁1
ترەمپ : بەتوندی لەئێران دەدەینەوە
😡44💩18🥱9🤬81👏1😁1
ئەبو بەکر عە لی : ئەبێت دەستنوێژ هەڵگرن ئینجا ناوی من بەرن



هەمووی تێکچووە هەر مەلا مەعاز بەناوبانگە
😁63🤣34💩24🤮81