Lens - لێنز
15.5K subscribers
13.1K photos
14K videos
1 file
39 links
لێرە ڕاستی و دروستی بزانە
Download Telegram
عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەبارەی ئەو هێرشەی لە دهۆک کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندی پێوە دەکات و نیگەرانی خۆی و ‏كۆمەڵی دادگەریی كوردستانی گەیاندووەتە سەرۆكی هەرێمی کوردستان.

عەلی باپیر، ئەو هێرش و پەلاماردانەی بە "زەرەر و زیان و هۆكاری ‏نائارامی و لێدان لە ئاسایش و سەروەریی هەرێمی كوردستانی زانی‎"، هەروەها هیوایی ‏خواستووە، "هەرچی زووە ئەم شەڕ و ململانێیەی باڵی بەسەر ناوچەكەدا كێشاوە، ‏كۆتایی بێت."
61👍22🥱8🕊2
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵەکەت لە دهۆک دەکەین
59👍32🥱11🥴6👎2🕊1
ئایا گوێتان لێبوە و دەزانن؟ ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، 8 کەس لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆردومانی ئەمریکا و ئیسرائیلی صەلیبی و جولەکە شەهید بوون ، کە ئەو 8 شەهیدە 4یان منداڵ بوون!
🤬145😡20😢101
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ترەمپ سوکایەتیەکی گەورە بە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەکات و دەڵێ : پێیوا نەبوو کە دەبێ قۆندەرەکانم ماچ بکات ، بەڕاستی پێی وا نەبوو کە دەبێ ماچی بکات (بەڵام ناچار بوو کە ماچی بکات)! ئێستا موحتەرەمە لەگەڵم ، بۆ خۆی باشتر وایە موحتەرەم بێ!
🤣130😁14🤮13🥴9💩7🤯3😡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ترەمپ: هەمیشە حەز دەکەم لەگەڵ فاشیلەکان کات بەسەر ببەم ، چونکە هەست بە باشی دەکەم ! ڕقم لەوانەیە کە زۆر زۆر سەرکەوتون ، چونکە دەبێ هەر گوێ لە چیرۆکی سەرکەوتنیان بگریت! من حەزم لەو خەڵکانەیە کە فاشیلن ، بۆئەوەی گوێ لە من بگرن باسی سەرکەوتنەکانمیان بۆ بکەم!
😡64💩60🤣35🤮11🥴4
ئێران : کۆگایەکی دژە درۆنی ئۆکرانیامان لە دوبەی وێران کرد ، کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد لە دوبەی پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکا دەکات!

ئۆکرانیا دەڵێ درۆیە و ڕەتی دەکاتەوە!
👏99🤣3715
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی: ترەمپ تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا دەکات !
😁101🤣21🔥42
تۆم باراک نێردەی ترەمپ بۆ سوریا دەڵێ ، سوریا دەتوانێت ببێتە بەدیلی سەقامگیری لەجیاتی گەروی هورمز و دەریای سور! ئاماژە بەوەش دەکات : پڕۆژەی (چوار دەریا) دەتوانێت تورکیا و سوریا بکاتە ناوەندێکی وزەی جیهانی!
🤣91😡25💩41🤔1
موشەکبارانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر شاری (بیت شێمیش)ی ئیسرائیل
🔥105👏447😍2👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرۆکی (میت)ی تورکیا ئیبراهیم کاڵن: ئەم جەنگە ئاگرێکی گەورەی ناتەبایی لە ناوچەکەمان هەڵدەگیرسێنێ! نەهێشتنی توانای ئەتۆمیی ئێران کۆتا ئامانجی مەبەستدارەکانی ئەم جەنگە نییە ، بەڵکو زەمینەسازییە بۆ ململانێیەک کە دەتوانێت دەیان ساڵ لەنێوان تورکی و کورد و عەرەب و فارس بەردەوام بێ! زەمینە خۆش دەکات بۆ شەڕێژی خوێناوی و درێژی براکوژی! ئێمە تا کۆتایی لە تێکۆشان دەبین دژی ئەمە!
💯87👏38👍11🤔42
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرۆکی (میت)ی تورکیا : بێگومان هێرشەکانی ئێران بۆسەر وڵاتانی کەنداو مایەی قبوڵ نییە! بەڵام پێویستە هەرگیز لەبیری نەکەین کە کێ هۆکاری سەرەکی هەڵگیرسانی ئەم جەنگەیە! کە ئیسرائیلە و پێویستە فشارەکانمان لەسەر ئیسرائیل زیاد بکەین کە ئەم جەنگەی هەڵگیرساندوە!
👏88💯2611
ئەودەستەی کە ئامادەیە بۆ تێوەگلاندنی گەلی کورد لەم جەنگە نەخوازراوە بۆردومانی پێشمەرگە و ماڵی سەرۆکی هەرێم و … دەکات مەناعەتی نیە بۆردومانی قوتابخانەش بکات بۆ ئەوەی گەلی کورد بخاتە جەنگەوە !

لە فیتنەی جولەکە و جاسوسەکانی بترسن پیلانی بۆگەنیان هەیە بۆ ئەوەی کورد و عەرەبی خلیج تێوەگلێنن لەم جەنگە بۆ ئەوەی بیکەنە جەنگی قەومی و مەزهەبی و ڕزگارکردنی جولەکە و ئەمریکی!

کردنەوەی قوتابخانە هەڵەیە و پێویستە کورد بپارێزین لە پیلانی جولەکە!
💯98👏24👍9😡86
سەرۆکی ئێران : ئێمە لەکاتی دانوستان و گفتوگۆدا دوو جار هێرشمان کراوەتەسەر و ئێستاش سەرەڕای بەڵێنەکانی ئەمریکا دەبینین کە ژێرخانی وزەمان دەکرێتە ئامانج ! بۆردومانی ژێرخانی وزەمان و تیرۆرکردنی کەسایەتیەکانی ئێران دەرخەری ئەوەیە کە دەستدرێژیکاران جێگەی متمانە نین!
👏99💯2922
سەرۆکی ئێران (پزیشکیان) : بەداخەوە خاکی بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاردەهێنرێن! قەوارەی زایۆنی نیازی هەیە جەنگەکە فراوان بکات و وڵاتانی ناوچەکە هەمووی تێوەگلێنێ ، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە هۆشیار بن!
💯12614🫡2
قەتەر و ئۆکرانیا ڕێکەوتنێکیان بۆ بەرپەرچدانەوەی درۆن و موشەک ئیمزا کرد!
🤣100😡17🤬51
ژیرترین و دڵسۆزترین سەرکردە لەئێستادا ئەو کەسەیە سەرەڕای هەموو ئیستیفزاز و پیلانگێڕیەکان بەکەمترین زەرەر ڕێگە نادات گەلەکەی بکرێتە سوتەمەنی جەنگ و پیلانی جولەکە

ئەمە بکەنە پێوەرتان لەم ڕۆژانەدا کە ئاقڵ تیایدا حەیران و سەرگەردانە
80👏38💯24
ڕۆیتەرز: ترەمپ بە یاریدەدەرەکانی وتوە ، دەیەوێ خۆی بەدور بگرێ لە (جەنگێکی هەمیشەیی) و بەدوای دەرچونێک لە جەنگەکە لەڕێگەی دانوستانەوە دەگەڕێت ، داوای لە یاریدەدەرەکانی کردوە کە جەخت لە خشتەی 4 بۆ 6 هەفتەیی جەنگەکە بکەنەوە کە ڕایگەیاندبوو!
💩101😁165😡4
کابرایەک لە پاریس دەستگیر کراوە کە ویستویەتی بۆمبێک لە دەرەوەی یەکێک لە بانکەکانی ئەمریکا لە پاریس بتەقێنێتەوە ، پۆلیس ڕێگەی لەو هەوڵە گرتوە و نەیهێشتوە تەقینەوەکە بکرێ! ئەو کەسەی ویستویەتی تەقینەوەکە بکات و دەستگیر کراوە ، بە پۆلیسی وتوە 600 یۆرۆی لەڕێگەی (سناپ چاتەوە) پێدراوە لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە!

سەرچاوە: Le Parisien

ئەوروپی ئەوەندە هەرزانن؟! بە 600 یۆرۆ ئامادەن تەقینەوە بکەن؟!
🤣89💩22🤔10👌31👎1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جەی دی ڤانس جێگری ترەمپ : بەرژەوەندیمان لەوا نییە بچینە ناو جەنگێکی درێژخایەن لە ئێران! بەمزوانە لەو جەنگە دێینە دەرەوە و نرخی گاز دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی!

سەرچاوە: Benny Johnson
🤣98😡22💩113🤮3👏1
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وتی (سوپای ئیسرائیل بەرەو لەناوچون دەچێت).. ڕژێمی تاوانکاری زایۆنی بە هاندان بۆ پەرەسەندنی گرژیەکان لە ناوچەکە و هێرش کردنە سەر ژێرخانی پیشەسازیی ئێران ، هەوڵ دەدات ئەم هۆشداریانەی سەرۆک ئەرکانی سوپاکەی پشتگوێ بخات و متمانە بۆ کابینە و سوپا گەندەڵەکەی بگەڕێنێتەوە! لەجیاتی ئەوەش ، وەڵامی ئاگرینی ئێران لەناوچونی سوپای ئیسرائیل خێراتر دەکات!
👏1118🙏2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پیاوێکی ئازەربایجانی لە تەبرێزی ئێران ، ماڵەکەی بە بۆردومانی ئەمریکا و ئیسرائیل وێران بوە و پەیامی بۆ ترەمپ هەیە و پێی دەڵێ : ناتوانی هیچ بکەیت ، لە کۆتاییدا ئێمە سەردەکەوین!
👏12235🫡13❤‍🔥2