Lens - لێنز
15.5K subscribers
13.1K photos
14K videos
1 file
39 links
لێرە ڕاستی و دروستی بزانە
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لایەنگرانی شای ئێران: من فارسم ، من موسڵمان نیم

I'm Persian, I'm not Muslim
💩143🤮66😡21🤬53😁3
ئەفسەرە زایۆ-نییەکانی کورد!

.

لە ناو عێراقیی و کوردەکانی عێراق و ( ئێراندا)، لەگەڵ پەهلەوییەکان و وڵاتانی کەنداودا، زایۆ-نیزم زۆرتریین جەماوەری هەیە بەراورد بەهەر شوێنێکی سەر ئەم زەمیینە. قسەمان لەسەر گەلی کوردە، هەر کوردێک بە بیانووی ئەوەی دژایەتیی تۆتالیتاریانیزم و ویلایەتی فەقیهی شیعەکان ئەکات، لایەنگریی لە زایۆ-نییە منداڵکوژەکانی ئیسرائیل بکات، هیچ بەهایەکی ئینسانیی و پرەنسیپێکی ویژدانیی نییە و دەهۆڵ بۆ شەڕ و کاولکاریی و هەژاریی و برسییەتی زیاتر ئەکوتێ. زایۆ-نیزم، حەرەکەیەکی فاشییانەیە و تەنانەت لە لایەن زۆربەی جووەکانی دونیاشەوە، رەتکراوەتەوە.

یوڤال هەراری، یەکێک لە وردەکارتریین سکۆلارەکانی بواری زانستیی و مێژوونووسی شەڕەکان و لێکەوتەکانی زیرەکیی دەستکرد ....تاد، لە شەڕی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ی نێوان حەماس و ئیسرائیلدا، ناماقوڵییەکی نائینسانیی ئەوەندە گەورەی کرد کە کاری کردە سەر تەواوی مێژوو و کرێدتی ئینسانیی ئەو زانایە و تا ئەم ساتەش ئەیەوێ قەرەبووی ئەو جەریمە ئینسانییە بکاتەوە، بەڵام بۆی نەکراوەتەوە و تەنانەت جورئەتی نەکردووە تا ئەم ساتەیش بە باش و خراپ، قسەیەکی جدیی لەسەر ئەم شەڕانگێزییەی ئیسرائیل و ئەمێریکا دژ بە ئێران، بکات. ناماقوڵییەکەی ئەوە بوو نەعرەتەی زایۆنیزم ئەوەندە خراپ رەتاندنی گوتی" ئیسرائیل بۆ دیفاعکردن لە خۆی( مەبەستی حەماس بوو) مافی هەیە تا رادەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییش بڕوات"

لە بەرامبەردا، صەدان و بگرە هەزاران جووی عەقڵانیی، سکۆلاری ئینسانیی، نوخبەی شەریف، ئەکادیمیستی بە ویژدان و لێکۆڵیار و زانای جۆراوجۆری جوومان هەن، نەک هەر ئیدانەی جەرائیمەکانی نەتەن-یاهۆ و لۆبیی زایۆ=نیی لە ئیسرائیل و لە ئەمێریکا و جیهاندا ئەکەن، بگرە بە تاوانباری جەنگ ئەژماری ئەکەن و تاوانی جینۆساید ئەدەن بەسەریدا. وەڵاش شۆون Shawn ، ئیلانا گلازەر Glazer و جێفری ساکس Sachs، عومەر بارتۆڤBartov ، ژنە فەیلەسوف جودیث باتلەرButler، نۆرمان فینکلشتاینFinkelstein کە دایک و باوکی رزگاربووی هۆلۆکۆستن، دۆریت نەعمانNaaman هیام یەعقوبییYaqubi ، رۆماننووس داود گرۆسمان Grossman، راز سیغاڵSegal ، هێنری سیغمان Siegman کە دەوڵەتی ئیسرائیل بە دەوڵەتێکی ئاپارتاید( رەگەزپەرست و هەڵاوێرد) ئەناسێنێت، لیستەکە-لیستەکان دوور و درێژن .

لە بەرامبەردا، ئێمەی کورد، حەشیمەت و حەشاماتی وامان هەیە ئەگەر بەهۆی لۆگاریثمی سۆشیاڵ مێدیاوە نەیاتە بەرچاومان یان دۆستێک، بەهۆی قێزەونی بۆچوونەکانیانەوە بۆمان نەنێرێت، مرۆڤ یەک تۆز کەرامەتی ئینسانیی هەبێت هەر حەز ناکات لە دووریشەوە بیان ناسێت. من نامەوێ ناوی کەس بهێنم و بڵێن لێدان و طەعن بەکار ئەهێنم، بەڵام بۆ ئەوەی لای هەندێ گەنج بناسرێن، ناوەکانیان بە حەرفی یەکەم ئەنووسم... ( ح ن-- هە م م-- ی ا -- -- ف ر-- ئا ر-- ش ک-- ک ن-- بەشێکی بەرچاو لەوانەی لە درەو مێدیا و ئاوێنە نیوز و مێدیا سێبەرەکانی قوباد و مێدیا سێبەرەکانی پارتیی ئەنووسن.

هۆکاری ئەم زەلیلبوونە ئینسانییە، ئەم پرۆ زایۆ-نییبوونە و ئەم حیقد و کەراهییەت رشتنە بەرامبەر ئێران، بۆ بەرژەوەندیی گیرفانیان کە لە رێگەی رێکخراوە ناحکومییەکانەوە تێیانئەڕژێنێت لەگەڵ نەخۆشیی ناسیۆنالیزمی ئەم کوردە ئاکار قاچاغچییانە، ئەگەڕێتەوە کە لە بێئومێدیی و نائینسانییبوون و عاشق بە هۆڤییەکی وەکو نەتە-نیاهۆ، پەنای بۆ ئەبەن و بە خەیاڵ و ئەندێشەی ئەم کوردایەتییە ، ئەیانەوێ، دەوڵەتی کوردیی لە کوردستانی ئێران دابمەزرێ و مەرجەعەکەی ئەمانیش لە هەرێمەوە قیادەی بکات و هەژموونی خەلانۆچکە رەیعییەکەی بارزانیی بدەن بەسەر پرۆژەی کوردبوونەکەی ئۆجەلاندا. رێک وەکو رێساکانی کوانتەم، یەک نەفەریان نییە حەنینی بۆ میلیاردێرە دزەکانی کوردایەتیی نەبێت و غەڵیظیشی لە کوردبوونەکەی ئەولا نەبێت!

ماویەتی
49👏20💯10🔥9🏆1
Lens - لێنز
ئەفسەرە زایۆ-نییەکانی کورد! . لە ناو عێراقیی و کوردەکانی عێراق و ( ئێراندا)، لەگەڵ پەهلەوییەکان و وڵاتانی کەنداودا، زایۆ-نیزم زۆرتریین جەماوەری هەیە بەراورد بەهەر شوێنێکی سەر ئەم زەمیینە. قسەمان لەسەر گەلی کوردە، هەر کوردێک بە بیانووی ئەوەی دژایەتیی تۆتالیتاریانیزم…
رێز و تەقدیرم بۆ هەموو ئەوانە هەیە کە خەبات دژی سەرکوتکارییەکانی جمهوری ئیسلامیی ئەکەن، بەڵام کاتێک دڵیان بە فاشیزمی ئەو حەرەکە زایۆ-نییە خۆشە و غەزەلی لەگەڵدا ئەکەن، ئەمانە بانگەوازی خوێن و قەتڵوعام و وێرانکردن ئەکەن و داوای تەسلیمبوون بە ئیرادەی عەنتەرییاتی ئیسرائیل و ئەمێرکیا ئەکەن. رێژەی هەرە زۆری مرۆڤایەتیی بە زۆریینەی رای ئەمێریکیی و جووەکانیشەوە، دژی ئەم دەستدرێژییانەی ترەمپ و نەتەنیاهۆن، بەڵام هەوادارێکی زۆر لە ناو کوردە عێراقیی و ئێرانیی و پەهلەوییەکان و خەلیجییەکاندا هەیە. ئەمەش سەنگی مەحەکە بۆ ئینسانییەت و عەقڵانییەت و نیشتماندۆستیی کە نیشتمانەکەی خۆت یان دراوسێکەت بە چەکە پێشکەوتووەکانی سەردەم، خوازیاریت وێران بکرێت و حەز و ئایدیۆلۆژیا و خواستە شەخصیی و ماددییەکانت بێنەدی...

کامیار سابیر
🔥43👏2422💯9
ئێستا

کوژرانی دوو سەربازی جولەکە لە باشوری لوبنان
104😁35🤣19🔥14❤‍🔥7👌3🙏2
هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل 11294 موشەک و بۆمبیان بەکارهێناوە لە 16 رۆژی یەکەمی هێرشەکەیان بۆسەر ئێران بە بەهای 26 ملیار دۆلار

ئەوە تەنها تێچوی موشەک و بۆمبەکان بەبێ هیچ بابەتێکی تر
😁57😡41💔137🤯3🤬31
بە وتەی نێوەندگیرەکان ، ئێران داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکەیی لە ئەمریکا نەکردوە ، ئەمەش پێچەوانەی ئەو ئیدیعای ترەمپە کە وتی ، تاران داوای کردوە 10 ڕۆژ هێرشەکان ڕاگرین بۆسەر ژێرخانی وزە!

سەرچاوە: WSJ
👍58🤣44😁134
کۆشکی سپی و پێنتاگۆن خەریکی تاوتوێکردنی ناردنی 10,000 سەربازی دیکەی ئەمریکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بڕیارەکە چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو بدرێت و لە کاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ بژاردە سەربازییەکان دژی ئێران تاوتوێ دەکات، لەوانەش ئەگەری ئۆپەراسیۆنی زەمینی.

سەرچاوە: Axios
🤬87🥴15🤮11👎4😁43
ئیمارات لە هەوڵی پێکهێنانی هێزێکی دەریایی فرەنەتەوەیدایە بۆ کردنەوەی گەروی هورمز.

ئیمارات ئامادەیە هێزی دەریایی خۆی بڵاو بکاتەوە و لۆبی هاوپەیمانانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ پشتگیریکردنی.

تا ئێستا تەنها بەحرەین پشتگیری لە پلانەکەی ئیمارات کردوە، لە کاتێکدا ئەوانی تر هۆشیارانە ماونەتەوە و پشتگیرییان دەرنەبڕیوە.

سەرچاوە: FT
🤣90😡32👎74😁2🤬1
کۆشکی سپی بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی پەیامە غامز و شاراوەکان!
💩94😁12😡7🥱31
سوپای پاسداران لەسەر موشەکەکانی سوپاسی گەلی ئەڵمانیا و ئیسپانیا و پاکستان و هندستان دەکات!
103🤣27👍11
داگیرکەری جولەکە بڕیاریدا تا 15-4 مزگەوتی ئەقسا بە داخراوی بهێڵێتەوە

مزگەوتی ئەقسا بە
بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و رێککەوتنەکانی نێوان عەرەب و ئیسرائیل دەسەڵاتەکەی لەلایەن ئەوقافی ئوردنەوە بەڕێوەدەبرێت و نابێت جولەکە دەستوەردان بکات لە کاروباری مزگەوتەکەدا.

ئەم بڕیارە تاکلایەنانەی جولەکە بە
داخستنی مزگەوتی ئەقسا بۆ دروستکردنی واقیعێکی نوێیە بە زەبری هێز بەسەر مزگەوتەکەدا!

ئامانجی سەرەکی لەپشت ئەم بڕیارانەوە جێبەجێکردنی خەونی گڵاوی جولەکەیە بە ڕوخاندنی مزگەوتەکە و داگیرکردنی بە
تەواوەتی و قەدەغەکردنی یەکجارەکی لە موسڵمانان.

موسڵمانانی جیهان ئەم جومعەیە باسی داگیرکردن و ڕوخاندنی قیبلەی یەکەمی موسڵمانان ناکەن؟
🤬126💔27💯31
کەناڵی (کان نیوز)ی ئیسرائیلی: ناتانیاهۆ بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ ، ئەوەش بەهۆی کورتهێنانی هێزی سەربازی سوپای ئیسرائیل
🤣116💩205😁2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەشکار : ئایا خەڵکی ئێران ئاوی خواردنەوە و خواردنیان هەیە؟

ترامپ : بیرت دێت کاتێک چەند ساڵێک پێش ئێستا نانمان خوارد لە ترامپ تاوەر؟ تۆ گۆڕانکاریت بەسەردا نەهاتووە. ڕەنگە ئێستا جوانتریش بووبیت!

ئەوەش سەرۆکی ئەمریکا! پرسیاری برسێتی و تینوێتی گەلێکی لێ دەکەن و ئەویش داڵغەی لای ڕوخسار و جوانی ئافرەتێکە!
🤮91💩36😁13😡41😈1
ڕۆژنامەی گاردیان: محەمەد بن سەلمان وەک (دەرفەتێکی مێژویی) سەیری جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات بۆ دوبارە داڕشتنەوەی (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)!
💩104🤬53😡8😁32
ئێران زیانی زۆری بە چەندین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیاندوە ، ئەمەش زۆرێک لە سەربازانی ئەمریکای ناچار کردوە کە بنکەکانیان چۆڵ بکەن و لە ئوتێلەکان و شوێنی کاتییەوە کار بکەن!

بنکە سەرەکییەکانی وڵاتانی وەک کوەیت ، قەتەر و سعودیە بەر هێرش کەوتون ، کە بوەتە هۆی کەوتنەوەی قوربانی و زیان گەیاندن بە کەرەستەکان

سەرچاوە: NYT
🔥9036
بزووتنەوەی حەماس:

• بانگەوازی هاووڵاتیانمان دەکەین بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ مزگەوتی ئەقصا و دەرگاکانی و نزیک ئەو شوێنانەی دەستیان پێی دەگات، و پشتگیری کردن لە خۆڕاگری (ڕباط) بە هەموو شێوەیەک.

• هەروەها بانگەوازی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنە ئەستۆ لەبەر ئەو هێرشانەی دژ بە مزگەوتی ئەقصا دەکرێت، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین هێرشەکان لە مێژووی نوێیدا.
💔18545👍9😡6🫡4😢1💯1
جومعەیەکی تر مزگەوتی ئەقسا بێ نوێژ و جەماعەتە بە فەرمانی جولەکە!
😡125🤬66😢161