Lens - لێنز
15.5K subscribers
13.1K photos
14K videos
1 file
39 links
لێرە ڕاستی و دروستی بزانە
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئیتمار بن گڤیر وەزیری ئەمنی قەومی قەوارەی زایۆنی خۆی سەرپەرشتی دەرکردنی فەڵەستینیەکان لە ماڵەکانیان دەکات و دەڵێ : جولەکەکان لە سەروو یاساوەن و ئێمە خاوەنی ئەم خاکانەین لێرە! ئێوە دوو سەعاتتان هەیە لێرە بڕۆن و ئێوە هیچ گرنگ نین بەلامەوە!
🤬45🤮2🔥1
پاڤێڵ دورۆڤ دامەزرێنەری تەلەگرام دەڵێ : ڕوسیا دۆسیەیەکی تاوانکاریی لە دژم کردوەتەوە بە تۆمەتی (یارمەتیدانی تیرۆر ) ، چونکە دەسەڵاتداران بەهانەی نوێ دروست دەکەن بۆ سنوردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە تەلەگرام و سەرکوتکردنی تایبەتمەندێتی و ئازادی ڕادەربڕین ! ئەمە دیمەنێکی خەمناکی دەوڵەتێکە کە لە گەلەکەی خۆی دەترسێت!
😡11🤔1💩1
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران مەجید تەخت رەوانچی دەڵێ : ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران ، ئەوە قومارێکی ڕاستەقینە دەکات! هەموان دەبێ بزانن کە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێک هەیە ، بەڵام کۆتایهێنان بەو جەنگە ئاسان نابێ!
👏161👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سی ئای ئەی پەیامێکی بە فارسی بڵاوکردەوە و داوا لە ئێرانیەکان دەکات کە پەیوەندیان پێوە بکەن (بۆ هاوکاریکردنیان ) !
🤣16😡5🥴4
لێکۆڵینەوەی میدیایی ئاشکرای دەکات حکومەتی زایۆنی ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی ئەسیوپی دەعوەت کردوە بۆ قەوارەی زایۆنی و هەموو تێچویەکی گەشتەکەی بۆ خەرجکردون ، تەنیا بۆ ئەوەی چیرۆکگەلێ بگێڕنەوە لە میدیاکانیان کە لە بەرژەوەندی قەوارەی زایۆنی بێت!

لەو گەشتەیاندا ڕۆژنامەنوسە ئەسیوپیەکان هیچ فەڵەستینیەکیان نەدواندوە و قسەیان لەگەڵ هیچ فەڵەستینیەک نەکردوە ، تەنیا قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی زایۆنی و ئەندامانی کنێست لە حیزبی لیکودی فەرمانڕەوا کردوە! مەبەست لە ڕێکخستنی ئەم گەشتە بۆ ئەو ڕۆژنامەنوسانە ، سپیکردنەوەی ڕوی ڕەشی قەوارەی زایۆنیە لەو هەموو جینۆسایدەی لە غەززە ئەنجامی داوە!

گەشتی هاوشێوەش لەلایەن حکومەتی زایۆنیەوە بۆ ڕۆژنامەنوسی ئەفریقای باشور و کینیا ڕێکخراوە!

بەپێی لێکۆڵینەوە میدیاییەکە زیاتر لە 20 ڕۆژنامەنوسی ئەسیوپی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی زایۆنیەوە پاڵپشتی دارایی کراون و براونەتە قەوارەی زایۆنی .. پەیامنێر و کەسایەتی میدیایی 10 میدیای ئەسیوپی لەو گەشتە بەشداربون و تەنیا ئەو قسە و چیرۆکە درۆینانەیان لە ڕاپۆرتەکانیان باسکردوە کە بەرپرسانی زایۆنی پێیان وتون!
🤬27
Lens - لێنز
لێکۆڵینەوەی میدیایی ئاشکرای دەکات حکومەتی زایۆنی ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی ئەسیوپی دەعوەت کردوە بۆ قەوارەی زایۆنی و هەموو تێچویەکی گەشتەکەی بۆ خەرجکردون ، تەنیا بۆ ئەوەی چیرۆکگەلێ بگێڕنەوە لە میدیاکانیان کە لە بەرژەوەندی قەوارەی زایۆنی بێت! لەو گەشتەیاندا ڕۆژنامەنوسە…
هەروەها 10 تیکتۆکچی و گۆرانیبێژی کینیاش گەشتیان لەلایەن حکومەتی زایۆنیەوە بۆ ڕێکخراوە بۆ سپیکردنەوەی ڕوی ڕەشی قەوارەی زایۆنی و ئەو جینۆسایدانەی لە غەززە کردونی!

هاوڵاتییەکی کینیا باسی لەوە کرد ، زۆرێک لە مەسیحیەکانی کینیا ، قەوارەی زایۆنی بە پلەی یەکەم وەک شوێنێکی پیرۆز دەبینن . ئەو هاوڵاتیە دەڵێ : هەندێک لە کینیەکان پێیان وایە (لەبەر ئەوەی عیسای مەسیح لە قەوارەی زایۆنی لەدایک بووە ، بۆیە دەبێت لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بین!)
🤬29
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرۆکی AfDی ئەڵمانیا - ئەلیس ڤایدێڵ دەڵێ: کۆگاکانی گاز لە ئەڵمانیا نزیکن لە خاڵیبون! کەچی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەو گازەی مابومان بۆ ئۆکرانیای بنێرێ بە بۆری! ئەمە خزمەتی بەرژەوەندی ئۆکرانیا دەکات! حیزبی CDU پێشتر ئەوەی ڕاگەیاند و ڕاوێژکار خۆیشی ڕایگەیاند ، ئەمە ڕاوێژکاری ئۆکرانیایە نەک ئەڵمانیا! ئێمە وەکو AfD لە بەرەی گەلی ئەڵمان و بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانی ئەڵمانیا دەبین ، ئەوە جیاوازی ئێمەیە لەگەڵ CDU!
🔥15😁3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ: لە لایەک تەحەدای میحوەری شیعەی بریندار دەکەین ، بەڵام میحوەری سونەی ئیخوان موسلیمینیش هەیە! ئێمە بەرژەوەندی بەهێزمان هەیە لە دروستکردنی میحوەرێکی تایبەت بە خۆمان ، میحوەرێک لەو وڵاتانەی کە دژی هەردوو میحوەرەکەی ئیسلامی توندڕەون! ئەمەش زۆر لە وڵاتان دەگرێتەوە ، هەندێک لەم ڕۆژانەدا سەردانمان دەکەن و ئەوانی تریش ئێمە سەردانیان دەکەین! من باسی بازنە و میحوەرێکی تەواو دەکەم کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەباوەش دەگرێ! ویستم ئەو دەربڕینە ئینجیلیە (لە پوریم) بەکاربێنم کە دەڵێ (لە هۆدوەوە بۆ کوش)! هەموو شتێک لەنێوانیان درێژ دەبێتەوە بۆ دەریای ناوەڕاست!
😡22🤮7💩61🔥1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قەوارەی زایۆنی سپۆنسەری گەشتکردنی بۆ ڕۆژنامەنوس و ئینفلوەنسەرە ئەفریقیەکان ڕێکخستوە بۆئەوەی بچنە قەوارەی زایۆنی و هەواڵ و چیرۆک لە بەرژەوەندی قەوارەی زایۆنی داڕێژن و بڵاوبکەنەوە! لەو وڵاتانەش ، ڕۆژنامەنوسانی ئەفریقای باشور ، ئەسیوپیا ، ڕواندا ، کامێرون ، مەغریب و کینیا !

لە ئەفریقای باشور ، سێ دەزگای گەورەی ڕاگەیاندن شکستیان هێنا لە ئاشکراکردنی ئەوەی کە گەشتەکانیان بۆ ڕوماڵکردن لەلایەن قەوارەی زایۆنیەوە پاڵپشتی دارایی کراوە!

لە ڕاپۆرت و پۆست و پڕوپاگەندەکانی ئەو ڕۆژنامەنوس و ئینفلوەنسەرە ئەفریقیانەدا ، بە هیچ شێوەیەک قسەی فەڵەستینیەکان نەگوازراوەتەوە!
💩20😡7🤮1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ: دەزانین مێژوو هەلێکی تر ناداتە قەوارەی زایۆنی! بەڵێ بەو شێوەیە! ژمارەیەکی دیاریکراو لە موعجیزە هەیە کە گەلێک دەتوانێت ئەنجامی بدات.. گەڕانەوە لە مردن ، شکاندنی هەموو یاساکانی مێژوو — چونکە ناتوانیت لە مردن بگەڕێیتەوە، بەڵام ئێمە لە مردن گەڕاینەوە!

دیقەت بدەن ، خۆیشیان دەزانن کە ئاخیر دەرفەتیانە و دوای لەناوچونی ئەمجارەیان دەرفەتی تریان نابێ!
💩29💯8🤮51🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ: غەززە پێویستی بە پەروەردەکردنەوەیە!

لەڕاستیدا غەززە بوە قوتابخانەیەک بۆ جیهان و ئەوە جیهانە کە پێویستی بەوەیە لەلایەن غەززەییەکانەوە پەروەردە بکرێت ، لە 7ی ئۆکتۆبەر دەرسێکی قەوارەی زایۆنی و هاوپەیمانەکانی دادا و قوتابخانەکە بەردەوامە و هەر بەردەوامیش دەبێ ان شاء اللە
😡25🤮7💩64🔥1🤬1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ: دەنگی توندڕەوەکان لەلای چەپەوە درۆ لەبارەی جینۆساید(ی غەزە) بڵاودەکەنەوە و دەنگی توندڕەوەکان لەلای ڕاستەوە داوای فەحسی DNAی جولەکەکان دەکەن! هەردوکیان هەڵەن ، هەردوکیان مەترسیدارن و پێویستە ڕوبەڕوی هەردوکیان ببینەوە!
🤮22👎7💩6😡31🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ: قەوارەی زایۆنی بارگرانی نییە بۆ ئەمریکا ، بەڵکو قەوارەی زایۆنی سەرمایەیەکی ستراتیژییە بۆ ئەمریکا!

قسەکەی کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور کە کەمێک لە سەروتر دامانناوە و لەبارەی قەوارەی زایۆنی وتویەتی ، بیخوێننەوە کە دەڵێ: قەوارەی زایۆنی وڵات نیە و پڕۆژەیەکی تیرۆری ئەمریکایە!
🤬28💩6🤮52🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ لەبارەی ئێرانەوە: بە ئێرانمان وتوە کە ئەگەر هێرش بکاتە سەرمان ، بە هێزێکی باوەڕپێنەکراو وەڵامیان دەدەینەوە!
🤬29🤮7💩61🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناتانیاهۆ: هەرچەندە ئێمەی جولەکە 0.2%ی دانیشتوانی سەر زەوی پێکدەهێنین ، بەڵام بەخشینی جولەکە بە مرۆڤایەتی لە هەموو بوارێکدا ، لە بواری پزیشکی و زانستی و فیزیایی ، لە زۆر ناوچە بێ ڕکابەرە!

ئەی لە بواری ژن و منداڵ و پیر و پەککەوتە کوشتن و کاولکاری؟ بێگومان هەر بێ ڕکابەرن .. بێگومان کاتێک زانایانی ئەتۆمی بەنمونە ئێران بکوژیت ، زانا و پزیشکە گەورەکانی جیهان بکوژی کۆمەڵێک مشەخۆری زایۆنی دەمێننەوە و لاف و گەزاف لێدەدەن بەوەی هەیە!
🤬35🤮9💩7💯52🔥1
ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە دەڵێ : ئێران بە پەرۆشەوە دەیەوێ ڕێکەوتن بکات ، بەڵام ئێران ناتوانێت ئەو دەستەواژە پیرۆزە بڵێ کە "ئێمە چەکی ئەتۆمی دروست ناکەین!"
💩20😡53🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زیلینسکی : ئەم جەنگە کردمی بە کەسێکی بێ هاوڕێ . نا ! پیرتر و ژیرتری کردم!
💩14🤪11🤮21🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ترەمپ: گەلەکەمان بەشێوەیەکی گەورەتر و باشتر و دەوڵەمەندتر و بەهێزتر لە جاران گەڕایەوە
💩17🤪6😡3🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆنگرێسمانێک دروشمی (ڕەشپێستەکان مەیمون نین)ی بەرزکردوەتەوە و لە هۆڵی کۆنگرێس دەکرێتە دەرەوە
10🔥9🤔2
بیڵ گەیتس داوای لێبوردن لە ستافی دامەزراوەی گەیتس دەکات لەسەر بونی پەیوەندی لەگەڵ جێفری ئێپستین لە ڕابردودا و بە (هەڵەیەکی زەبەلاح) ناوی دەبات کە زیانی بە ناوبانگی دامەزراوەکەی گەیاندوە!
🤮194🌚3😡2🔥1