Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Photo
#ئاگاداربە...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا پێش دەستگیرکردن و دوای دەستگیرکردنی".
#ڕاستییەکە:
ئەو وێنەیەی کە گوایە سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ دوای دەستگیرکردنەکەی نیشان دەدات راستەقینە نییە، و بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە بەکارهێنانی ئامرازی تایبەت بە شیکاری وێنە، ئەنجامەکان دەریانخست کە ڕاستی نییە و بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
هەروەها لەکاتی شیکردنەوەی وێنەکە لە ڕێگەی ئامرازی Gemini گووگڵ و لەسەر بنەمای شیکردنەوەی تەکنیکی وێنەکە دەرکەوت کە ڕاستەقینە نییە و بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم وێنە ساختەیە دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ لە 27 ی ئاداری 2026 لەبەردەم دادگایەکی فیدراڵی لە مانهاتن ئامادە بوو، لە کەیسێکی "تیرۆریستی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان"، پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکرا.
سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2026-04-04-truth-about-image-nicolas-maduro-after-being-arrested

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەو خانمەی لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ناوی مەهلا غەفاری (Mahla Ghaffari) یە. ئەو نمایشکارێکی جلوبەرگ (Model) و چالاکوانێکی ئێرانییە و هیچ پەیوەندییەکی خزمایەتی بە قاسم سولەیمانییەوە نییە".
#ڕاستییەکە:
ئەو بانگەشەی کە گوایە ئەو کەسەی لە وێنەکەدا دەردەکەوێت حەمیدە سولەیمانی ئەفشار نییە و دەگەڕێتەوە بۆ مەهلا غەفاری کچە مۆدێل و چالاکوانی ئێرانی، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوت کە وێنەکە لە ڕاستیدا دەگەڕێتەوە بۆ حەمیدە سولەیمانی ئەفشار، خوشکەزای قاسم سولەیمانی.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ وێنەکە، دەرکەوت وێنەکە گرتەیەکە لە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن حەمیدە ئەفشار لە هەژماری فەرمی خۆی لە بەرواری 8ی شوباتی 2026 بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت: "تۆ بەجدیتە؟".
هەروەها لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت: "ئایا چاوەڕێی گەلێک دەکەیت کە ناوکی قەیسی فڕێ نەدات، تۆوی شوتی لە چەرەزاتی جەژندا بەکار بهێنێت، و 'عەنبەر نەسارا' (پیسایی گوێدرێژ) وەک دوکەڵ بۆ چارەسەر بەکاربهێنێت لە جیاتی دەرمان ... بێت و 400 کیلۆ یۆرانیۆم ڕادەست بکات؟ ئایا تۆ بەجدیتە؟!"
بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە لەگەڵ ئەو بانگەشە چەواشەکارانە دوای ئەوە دێت کە مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە 4ی نیسانی 2026 لە هەژماری فەرمی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: "تا ئەم دواییانە حەمیدە سولەیمانی ئەفشار و کچەکەی خاوەنی گرین کارت بوون و ژیانێکی خۆشگوزەرانیان لە ئەمریکا دەگوزەراند، ئەفشار خوشکەزای ژەنەراڵی کۆچکردووی ئێران قاسم سولەیمانی و لایەنگرێکی سەرسەختی ڕژێمی ئێرانە، کە ئاهەنگی هێرشەکانی بۆ سەر ئەمریکییەکان گێڕاوە و وڵاتەکەمانی بە 'شەیتانی گەورە' ناوبردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم هەفتەیە، مافی نیشتەجێبوونی یاسایی ئەفشار و کچەکەی هەڵوەشایەوە، ئێستاش لە ژێر چاودێری دەزگای کۆچبەران و گومرگی ئەمریکادان، چاوەڕێی دوورخستنەوەیانن لە ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ ڕێگە نادات وڵاتەکەمان ببێتە پەناگەیەک بۆ ئەو کەسە بیانییانەی کە پشتگیری لەو ڕژێمە تیرۆریستییانە دەکەن کە دژی ئەمریکان.
بەپێی ماڵپەڕە هەواڵییەکان، نەرجس سولەیمانی، کچی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە 4ی نیسانی 2026 ڕەتیکردووەتەوە کە ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دەستگیرکراون پەیوەندییان بە بنەماڵەی باوکیەوە هەبێت.
نەرجس سولەیمانی ڕایگەیاند: "ئەو بانگەشەیەی کە گوایە ئەو کەسانە پەیوەندییان بە قاسم سولەیمانیەوە هەیە، شتێکی بێمانا و باوەڕپێنەکراوە، چونکە هەردوو منداڵی براکەی پیاون نەک ژن".
شایانی باسە لە مانگی ئاداری 2026دا، چالاکوانان لەوانە ڕۆژنامەنووس لۆرا لۆمیر لە ڕێگەی پۆستەوە حەمیدە ئەفشار و کچەکەیان بە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ڕاگەیاند، لۆرا لۆمیر لە 9ی ئازاری 2026 پۆستێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "من وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکام ئاگادار کردۆتەوە سەبارەت بە خوشکەزا \ برازای قاسم سولەیمانی، ئەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشە لە ئیدارەی ترەمپ دەکات، بابەتی هاوسۆزی رژێمی ئێران و ئایەتوڵا بڵاو دەکاتەوە، ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ هاویشتنی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕۆکی جیهادی دیکە بڵاو دەکاتەوە لە کاتێکدا ژیانێکی زۆر خۆشگوزەران لە لۆس ئەنجلس دەژیت."

https://krd.t4p.co/story/2026-04-05-truth-about-hamida-afshari-photo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "میدیای ئێران ئەم ڤیدیۆیەیی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: ساتی دەستگیرکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە".
#ڕاستییەکە:
ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە و گوایە دەستگیرکردنی فڕۆکەوانێکی ئەمریکییە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی لە ئێران، ڕاست نییە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئاداری 2026 کە ئەندامێکی هێزە تایبەتەکان لە شاری بنغازی لیبیا نیشان دەدات لەکاتی ئۆپەراسیۆنی نیشتنەوە بە پەڕەشوت.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لەلایەن دەزگا ڕاگەیاندنەکانی لیبیا لە بەرواری 2ی ئاداری 2026 بڵاوکراوەتەوە، کە ئەندامێکی هێزەکانی هەورەگرمە لە شاری بەنغازی لیبیا نیشاندەدات کە سەرەڕای ئەوەی قاچی شکاوە هاوکارەکانی پێشوازییان لێکردووە لە کاتی نیشتنەوەدا، واتە ڤیدیۆکە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ئێستاوە نییە.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی یەکشەممە 5ی نیسانی 2026 ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە ئەو کارمەندە ونبووە ئەمریکییە ڕزگار بکەن کە فڕۆکە جەنگییەکەی لەسەر خاکی ئێران خرایە خوارەوە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "Truth Social" نووسیویەتی: "ئێمە ئەومان گەڕاندەوە! ئەی ڕۆڵە ئەمریکیەکانم، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئەمریکا یەکێک لە بوێرترین ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی لە مێژووی ئەمریکادا ئەنجامداوە بۆ ڕزگارکردنی یەکێک لە ئەفسەرە سەر سوڕهێنەری تیمەکەمان، کە پلەی عەقیدی هەیە و ڕێزێکی زۆری هەیە. زۆر خۆشحاڵم کە ڕایبگەیەنم کە ئێستا سەلامەتە و تەندروستە!"
ئاماژەی بەوەشکردووە: "بە فەرمانی من، سوپای ئەمریکا دەیان فڕۆکەی ناردووە، کە هەڵگری کوشندەترین چەکی جیهانن، بۆ ئەوەی بیهێننەوە، بریندار بووە، بەڵام بە تەواوی باش دەبێت".

https://krd.t4p.co/story/2026-04-05-truth-about-downed-pilot-in-iran

بەهۆی ئەو پرسیارە زۆرانەی کە دروست بووە بەهۆی ئەو وێنەیە، وەڵامەکە لەلای خانەی تاکتیکیدایە:
ئاژانسی هەواڵی فارس ڕەشکردنەوەی ئەو وێنەیەی ڕاگەیاند کە گوایە کەللەسەری سەربازێکی ئەمریکییە لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی، ئەمەش بەهۆی گومان لە ڕەسەنایەتییەکەی، دواتر دەرکەوت کە وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ سوتانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیجۆ.
ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بەرزکردنەوەی متمانە بە میدیای ئێرانی.
ئاژانسی هەواڵی فارس ڕەشکردنەوەی ئەو وێنەیەی ڕاگەیاند کە گوایە کەللەسەری سەربازێکی ئەمریکییە لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی، ئەمەش بەهۆی گومان لە ڕەسەنایەتییەکەی، دواتر دەرکەوت کە وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ سوتانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیجۆ.
ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بەرزکردنەوەی متمانە بە میدیای ئێرانی.
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Photo
#ئاگاداربە...
#بڵاوکراوەی_ساختە...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ووڵاتی ( شیشان ) دژی ئەمریکا و ئیسرائیل پشتگیری ئێران دەکەین ئامادەین".
#ڕاستییەکە:
ئەو ڤیدیۆیەی کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە چیچان لە پشتگیری ئێران دەکات و چوونە ناو شەڕەکە ڕادەگەیەنێت، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2024، کە نمایشێکی سەربازی لە گرۆزنی پایتەختی چیچان نیشاندەدات، و هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکانی ئێستای ئێرانەوە نییە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە دەگەڕێتەوە بۆ نمایشێکی سەربازیی لە سەرەتای ساڵی 2024 لە گرۆزنی پایتەختی چیچان، کە سەرۆک کۆماری چیچان ڕەمەزان قادیرۆڤ بەشداریی تێدا کرد و لەو کاتەدا پەیوەندی بە چوارچێوەی شەڕی ئۆکرانیا هەبووە، ئەوەش بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ئێستای ئێرانەوە نییە.
سەبارەت بەو هەواڵەی کە لەگەڵ ڤیدیۆکەدا هاوپێچکراوە، ئاماژە بە ڕاپۆرتێک دەکات کە لە 31ی ئاداری 2026 لە کەناڵی "پرێس تیڤی" ئێرانی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا هاتووە کە یەکەکانی جەنگی چیچان سەر بە ڕەمەزان قادیرۆڤ ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بڵاوبوونەوە لە ئێران و شەڕکردن شانبەشانی ئێران، لە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشێکی زەمینی بەرفراوان.
بە پێچەوانەوە، هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەلایەن ڕەمەزان قادیرۆڤەوە بڵاو نەکراوەتەوە، هەروەها هیچ لێدوانێکی راستەوخۆ یان تۆمارێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیدا بڵاو نەکراوەتەوە کە نیازی ناردنی هێز بۆ ئێران پشتڕاست بکاتەوە، بەهەمان شێوە، میدیای ڕووسی و نێودەوڵەتی ئەم هەواڵەیان بڵاو نەکردووەتەوە، کە ئەمەش ئەو بانگەشەیە ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی چوونە ناو جەنگ.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە ناوچەی قەفقازەوە ئاماژەیان بە هیچ نیشانەیەکی مەیدانی نەکردووە بۆ جموجۆڵی سەربازیی ڕاستەقینە بەرەو ئێران، چ لە لایەنی چیچانی یان ڕووسییەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەوەی بڵاوکراوەتەوە دەکەوێتە ژێر لێدوانی گریمانەیی یان پەیامی سیاسی، و بڕیارێکی سەربازیی ڕاستەقینە نییە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چیچان دەوڵەتێکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو کۆمارێکە لەناو ڕووسیادا، هەربۆیە خاوەنی بڕیارێکی سەربازی سەربەخۆ نییە، هەر دەستێوەردانێکی سەربازی چیچان لە چوارچێوەی سوپای ڕوسیادایە، و لەژێر بڕیاری سەرکردایەتی لە مۆسکۆیە.
سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2026-04-06-truth-about-chechnya-entry-into-war-on-iran-side

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئیسرائیل بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی لەسێدارەدانی زیندانیە فەلەستینیەکان بە لێدانی کارەبا ئەمە ئەنجامدانی کارێک دژی مرۆڤایەتی".
#ڕاستییەکە:
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە گوایە لەسێدارەدانی زیندانیانی فەلەستینی لەسەر کورسی کارەبایی نیشاندەدات، چەواشەکارانەیە، بەوپێیەی دەرکەوت ڤیدیۆکە کۆنە و لە ساڵی 2024 بڵاوکراوەتەوە و لە ڕاستیدا کەرەستەی ماڵەکانی ترس نیشان دەدات.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چێند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن کەناڵێکی یوتیوب لە بەرواری 3ی ئاداری 2024 بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش وەک ڕێکلامێک بۆ ئەو کەرەستانەی کە ماڵەکانی ترس بەکاردەهێنرێن، کە کورسییەکی کارەبایی پیشان دەدات کە لەلایەن کۆمپانیای Distortions Unlimited بەرهەم هێنراوە.
بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیەی لەگەڵ ئەو بانگەشەیە چەواشەکارانەیە دوای ئەوە دێت کە کنێستی ئیسرائیلی داگیرکەر لە 30ی ئاداری 2026 یاسایەکی دەرکرد کە سزای لەسێدارەدانی بەسەر زیندانیانی فەلەستینی دەسەپێنێت لە دادگای سەربازی، بە بیانووی "ئەنجامدانی هێرش دژی جوولەکەکانی ئیسرائیل".

https://krd.t4p.co/story/2026-04-07-truth-about-video-execution-palestinians-electric-chair-by-israeli-occupation

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لە بەغدا بە ماتۆرێک نەخۆش دەگەیەننە نەخۆشخانە، تا ناو هۆڵی چارەسەری نەخۆشخانەکەدا".
#ڕاستییەکە:
ئەو ڤیدیۆیەی کە شۆفێری ماتۆرێک نیشان دەدات کە بە شێوەیەکی نائاسایی یارمەتی نەخۆشێک دەدات، گوایە کە لە نەخۆشخانەیەکی عێراق وێنەی گیراوە، نادروستە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە لە کەرتی غەززەیە نەک عێراق.
گەڕانی پێچێوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کەمپی ئەلمەغازی وێنەگیراوە، و لە 6ی نیسانی 2026 بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا گەیاندنی چەند بریندارێک بۆ بەشی فریاکەوتن لە بۆردومانێک نیشاندەدات.
بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە، گەشتین بە چەند ڤیدیۆیەکی دیکەی هەمان شوێن و هەمان ڕووداو، کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس جیهاد ئەبو شەمەلە بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڤیدیۆکە لە نزیک نەخۆشخانەی ئەقسا، نزیک لە دەروازەی کەمپی ئەلمەغازی تۆمارکراوە.

https://krd.t4p.co/story/2026-04-08-truth-about-person-taken-to-hospital-in-iraq-on-motorcycle

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندە چەند وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "وەفدی ئێران بە فڕۆکەیەکی پاکستان کە شەش فڕۆکەی دیکەی جەنگی یاوەری بوون بەرەو ئیسلام ئاباد بەڕێکەوتن".
#ڕاستییەکە:
ئەو وێنانەی کە بڵاوبوونەتەوە، گوایە فڕۆکەیەکی پاکستانی نیشاندەدات کە شاندێکی ئێرانی هەڵگرتووە بە یاوەری شەش فڕۆکەی جەنگی پاکستانی بەرەو پاکستان دەڕۆن، ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەم وێنانە کۆنن و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019، کە فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان نیشاندەدات بە یاوەریی فڕۆکەکەی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، کاتێک دەچێتە ناو ئاسمانی پاکستانەوە، بەمەبەستی پێشوازیکردن لێی.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ وێنەکان، دەرکەوت کە لەلایەن ماڵپەڕە هەواڵییەکان لە بەرواری 17ی شوباتی 2019 بڵاوکراوەتەوە، کە یاوەرکردنی فڕۆکەکەی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستانەوە نیشئندەدات لەکاتی چوونە ناو ئاسمانی پاکستانەوە، بەمەبەستی پێشوازیکردن لێی.
هەروەها دەتوانرێت تێبینی بکرێت کە لۆگۆی سەر کلکی فڕۆکەکە لۆگۆی هێڵی ئاسمانی سعودییە، ئەم لۆگۆیە بە ڕەنگی سەوز جیا دەکرێتەوە لەگەڵ هێمای دارخورما و دوو شمشێر، کە هەمان هێمایە کە لەسەر ئاڵای شانشینی سعودیەدا هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە فڕۆکەکە سعودییە و فڕۆکەیەکی پاکستانی نییە کە شاندێکی ئێرانی هەڵگرتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس لە 10ی نیسانی 2026، ئێران پلانی نییە بەشداری دانوستانەکانی ئاشتی لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا بکات تا ئاگربەست لە لوبنان ئەنجام نەدرێت.

https://krd.t4p.co/story/2026-04-10-truth-about-images-pakistani-plane-iranian-delegation-escorted-warplanes

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "نوێترین وێنەی هادی عامری لە دوای رووداوەکەی ڤیستفاڵی زیقار کە تیادا گرژی و ئاڵوزی دروست ببو".
#ڕاستییەکە:
ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ڕوخساری هادی عامری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر نیشان دەدات، ڕاستی نییە، دەرکەوت کە وێنەکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە بەکارهێنانی ئامرازی تایبەت بە شیکاری وێنە، ئەنجامەکان دەریانخست کە ڕاستی نییە و بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
هەروەها لەکاتی شیکردنەوەی وێنەکە لە ڕێگەی ئامرازی Gemini گووگڵ و لەسەر بنەمای شیکردنەوەی تەکنیکی وێنەکە دەرکەوت کە ڕاستەقینە نییە و هەندێک نیشانەی گوماناوی تێدایە کە دەکرێت ئاماژە بن بۆ دەستکاریکردن یان دروستکردنی بە زیرەکی دەستکرد.
سەرەڕای ئەوەش، وێنەکە هەندێک وردەکاری ناجێگیر نیشان دەدات کە بەزۆری لە وێنە دیجیتاڵییەکاندا دەردەکەون، وەک پێکهاتەی پێست لە شوێنی برینەکان و وردەکارییەکانی تێکەڵکردنی قژ و ڕیش لەگەڵ دەموچاو، کە نیشانەی باوە لە ناوەڕۆکی دیجیتاڵی دەستکاریکراودا.

https://krd.t4p.co/story/2026-04-11-truth-about-hadi-alamiri-photo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا " گریان چی بەسەر چاوەکانی دایکێک هێناوە لە غەززە کە هەر چوار منداڵەکەی لەبەرچاوی کوژراون و گریان چاوەکانی بەو شێوە لێکردووە".
#ڕاستییەکە:
ئەو وێنەیەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە دایکێک لە غەززە نیشاندەدات کە هەر چوار منداڵەکەی لەبەرچاوی کوژراون، هەڵەیە، دەرکەوت کە وێنەکە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023 لە تورکیا دوای بوومەلەرزەیەک کە لەو کاتەدا لە وڵاتەکە ڕوویدا، و هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکانی ئێستاوە نییە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ وێنەکە، دەرکەوت کە لە 15ی شوباتی 2026 لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەو بوومەلەرزانەی کە لە 6ی شوباتی 2023 لە تورکیا ڕوویدا، بە گوڕی 7.7 لە قەزای پازارجیک لە پارێزگای کەهرامانمارش، و لە قەزای ئەلبیستان 7.6 پلە.
بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە بەرفراوانەکانی باشووری لوبنان، لە کاتێکدا حزبوڵڵا ئەنجامدانی هێرشی سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند، لەوانەش شوێنەکانی دەوروبەری شاری بینت جبەیل.

https://krd.t4p.co/story/2026-04-15-truth-about-image-mother-gaza-whose-four-children-were-killed

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "وێنەیەکی دزەپێکراوی دەروازەی هۆڵی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستاندا دەردەکەوێت کە محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پێش ئەوەی بچێتە ناو هۆڵەکەوە لەژێر چاودێری پاکستاندا، لەلایەن کۆمەڵێک هێزی دەریایی ئەمریکاوە پشکنینیان بۆ دەکرێت".
#ڕاستییەکە:
ئەو وێنەیەی کە بانگەشەی ئەوە دەکات محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پێش ئەوەی بچێتە ژووری دانوستانەکانەوە لەلایەن هێزەکانی دەریایی ئەمریکاوە پشکنینی بۆ دەکرێت، وێنەیەکی ساختەیە و بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروست کراوە، هەروەها و CNN هیچ وێنەیەکی هاوشێوەی بڵاو نەکردۆتەوە.
لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە بەکارهێنانی ئامرازی تایبەت بە شیکاری وێنە، ئەنجامەکان دەریانخست کە ڕاستی نییە و بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
بە هەمان شێوە لە کاتی پشکنینی ماڵپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی CNN، هیچ وێنەیەکی هاوشێوەمان نەدۆزیەوە.

https://krd.t4p.co/story/2026-04-17-truth-about-photo-mohammad-bagher-ghalibaf-searched-by-us-marines