ئیدی بێ هودەیە نووسین ،
ئێمە نە گەمەکەری ئەم یاریە بووین نەبینەرێک ،
ئێمە جگە لە دیوارێکی گۆڕەپانەکە هیچی تر نەبووین🖤؛
ئێمە نە گەمەکەری ئەم یاریە بووین نەبینەرێک ،
ئێمە جگە لە دیوارێکی گۆڕەپانەکە هیچی تر نەبووین🖤؛
چاوەڕوان بووم شکۆیەک کۆمان بکاتەوه، یان موعجیزەیەک ڕزگارمان بکات، موعجیزەکان ئاشنای ڕێگەی ئێمە نەبوون، بۆیە هەنگاوەکانمان لێک دوورکەوتنەوە، هەر یەکەمان چارەنوسێکی جیاواز و زەوییەکی دوور و ڕێگەیەکی نوێی هەبوو...
ئێمە ناتوانین کەسێک ڕزگار بکەین کە نایەوێت خۆی ڕزگار بکات، ناتوانین سنگێک لە باوەش بگرین کە بە دڕک داگیرمان دەکات، ناتوانین یارمەتی کەسێک بدەین کە غرورەکەی ڕێگە نادات بڕووخێت، خۆشەویستی ناتوانێت دەستی درێژ بکاتەوە کاتێک بێهودەیی دەیبڕێت، دڵیش ناتوانێت لەبەردەم دەرگایەکدا بوەستە کە چەندین جار بە دەموچاویدا دەکوژرێت .
من ناتوانم بە تۆ بڵێم دڵتەنگ مەبە، چونکە خۆم مرۆڤێکی ئەوەندە دڵخۆش نیم، هەر من ناا خۆی ژیان بۆ هیچ کام لە مرۆڤەکان بایی ئەوەندە باش نیە کە دەیبینن، ئێمە هەموومان لە پشت دەرگاکانمان خەریکین بۆ شتێک دەگرین کە بۆ کەس مایەی گرینگی نیە، بۆ نمونە منداڵێک بۆ یارییە شکاوەکەی، تۆ بۆ دڵە شکاوەکەت هەردووک پەرێشانن، دەی ناکرێ کەستان بەوەی ترتان بڵێن کە هیچی وا نیە،نە ئەو لە شکانی دڵی تۆو نە تۆ لە شکانی یارییەکەی دەگەیت..
گرەو لەسەر مانەوەی کەس مەکە!
ئەمە ئامۆژگاری کەسێکە کە گرەوەکەی دۆڕاندوە!
-مەحمود دەروێش
ئەمە ئامۆژگاری کەسێکە کە گرەوەکەی دۆڕاندوە!
-مەحمود دەروێش
لەتۆیا ئەمرم و لەدەرونی کەسێکی تر ئەڕوێم نەبوونت دەنگە دەنگێکی زۆری نەناوەتەوە حاڵی بوویت!
شوشە عەترەکەم زۆر خۆش دەویست!
لەدەستم کەوتە خوارەوەو شکا، زۆر پێی بێتاقەت بووم بەڵام بە درێژایی ڕۆژەکە کە دەچوومە ژورەوە بۆنێکی زۆر خۆش دەهات پێشتر بۆنی ئەم عەترە ئاوا بڵاو نەده بویەوە، دواتر بۆم دەرکەوت دەبوو بشکێ هەتا ئاوا بۆنەکەی بە تەواوی بە ژورەکەدا بڵاو ببێتەوە مەبەستمە بڵێم: لەوانەیە دڵت شکابێ یان شتێک هەبێ لە دڵتدا کە پێی شکابیت وەلێ لەوە دڵنیابە کە ئەم شکانە بۆ ئەوە بووە شتێکی جوان و شاراوە لە ناختدا دەربخات، بۆ ئەوەی ئەزموونی تازەت نیشان بدات، مێشکت فراوان بکات و چۆنیەتی بیرکردنەوەت بگۆڕێت، هەر بۆیە گەر شکایت خەمبار مەبە خودا دەیەوێت باشتر و جوانتر بدرەوشێیتەوە🩶،،