سـتـوک🌻،
Channel photo updated
بـا ڕەقـی ئـەم گـەردونە لـە دڵـتا ڕەگ بگـرێ 💙؛
من!
ئەتەوێ ڕاشکاوانەتر بڵێم⸮ من ئەو کەسەم کە چەندین جار ویستومە خراپ بم، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم چون بۆم دەرکەوت گوڵ گەشە ناکات گەر ڕەگی نەبێت مرۆڤێکیش گەر خۆی لە بنەڕەتەوە میهرەبانی لەناخیدا چەسپیبوو، هیچ شتێک ناتوانێ خراپەکاری لەناخیدا قەڵەمڕەو بکات، من بەندەیەکم ژیان ئەکەم بۆ مەرگ، دەستبەخۆگرتوو بەرامبەر بە هەڵوێستە خراپەکانیان، بەڵێ ئەوە منم ئەوها خوڵقاوم 🌻 ٫،

پێکەنینمان بەڕووی یەکدا درۆی ڕەشە بەسەر ڕووی هیچ کاممانەوە لێوێک نەماوە بۆ کشان.
ئیدی بێ هودەیە نووسین ،
ئێمە نە گەمەکەری ئەم یاریە بووین نەبینەرێک ،
ئێمە جگە لە دیوارێکی گۆڕەپانەکە هیچی تر نەبووین🖤؛
ئێمە نە گەمەکەری ئەم یاریە بووین نەبینەرێک ،
ئێمە جگە لە دیوارێکی گۆڕەپانەکە هیچی تر نەبووین🖤؛
چاوەڕوان بووم شکۆیەک کۆمان بکاتەوه، یان موعجیزەیەک ڕزگارمان بکات، موعجیزەکان ئاشنای ڕێگەی ئێمە نەبوون، بۆیە هەنگاوەکانمان لێک دوورکەوتنەوە، هەر یەکەمان چارەنوسێکی جیاواز و زەوییەکی دوور و ڕێگەیەکی نوێی هەبوو...
ئێمە ناتوانین کەسێک ڕزگار بکەین کە نایەوێت خۆی ڕزگار بکات، ناتوانین سنگێک لە باوەش بگرین کە بە دڕک داگیرمان دەکات، ناتوانین یارمەتی کەسێک بدەین کە غرورەکەی ڕێگە نادات بڕووخێت، خۆشەویستی ناتوانێت دەستی درێژ بکاتەوە کاتێک بێهودەیی دەیبڕێت، دڵیش ناتوانێت لەبەردەم دەرگایەکدا بوەستە کە چەندین جار بە دەموچاویدا دەکوژرێت .