🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍
3.53K subscribers
222 photos
125 videos
117 links
ئـەو تا ئەبـەد بەڵێنـی پێ یـاوم
پێویستیم بە ئێـوە نییە'🫂🤞🏽󾓨!


🤴🏻شـادەمــاری دڵـم
👸🏻ℳ𝓮𝓲𝓝𝓮 𝑺𝒉𝓪𝒕𝒔


꧁ 𝘮 🕊🤍 𝘴 ꧂
Download Telegram
مـن و تـۆ "ئێـمــەین"
ئێتـر دونیـا با کـاول بێـت'🕊️🤍!


ꨄ︎ℳ𝓮𝓲𝓝𝓮 𝑺𝒉𝓪𝒕𝒔ꨄ︎

19,february,2023
4:04 p.m 💌👫💯

          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شـایەنـی منـه،
دەی ئاخـر تەنهـا ئەو ئەتوانێـت
بەرگـەی ڕاستەقینەیـم بگرێت'🕊️🤍!


شـادەمــاری دڵــم'🫀💍🙈!


20,february,2023
10:10 p.m 💌👫💯

           𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
گـەر تـۆ نەبیـت
سـەر نــا
دڵ لە ژیـان هەڵدەگـرم'🕊️🤍!


ꨄ︎ℳ𝓮𝓲𝓝𝓮 𝑺𝒉𝓪𝒕𝒔ꨄ︎

26,february,2023
9:09 p.m 💌👫💯

          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
پیاوی ژیان کردنـم'🕊️🤍!

هەر ئەو ڕۆژەی بۆ یەکەم جار لە کامێرە چاوەکانتم بینی و ئەو شەوەی بە دەنگی هەناسەکانت خەوم لێ کەوت.
ئیتر دڵم خورپەی کرد وەک ئەوەی پێم بڵێ ئیتر تەواو ئەوەی ویستت هات'!
لەو ڕۆژەوە هەنگاو ئەنێم بۆ نەخشاندنی داهاتویەک پڕ لە جوانی، داهاتویەک کە مردنیشم لە باوەشت بێت، ناخۆشی هەر ئەبێت بەڵام تۆ هەمیشە بۆت کردووم بە ڕێگایەک بۆ پەڕینەوەی ناخۆشیەکان..!ٚ
کە ئەڵێم هەنگاو ئەنێم
مەبەستم هەنگاو نان نییە بە پێیەکان..؟
ئاخر مەرج نییە بۆ هەنگاو نان
تاکە ئامڕاز پێیەکان بێت'!
ئەوەتا ترپەکانی دڵم هەمیشە هەنگاو دەنێن لە نیشتنیان لەسەر دڵی تۆ.
زۆر کات ترپەکانی دڵم هەنگاوێکی وایان ناوە، زەحمەتێک لە زەحمەت زیاتر!
ئەو ختورانەی بە دڵی مندا دێت چەندین وڵات ئەبڕێت تا لای تۆ.
ئەوانە بەس نین پیاوەکەم..؟
ئاخر کە ئەو ترپانەم وەستا ژیانم ئەوەستێ، هەنگاوەکانم کۆتاییان پێ دێت،
حەز و ئاواتەکانم ئەبن بە تۆز'!
هەر ترپەیەک لە دڵی من هەنگاوێکە،
هەر هەنگاوێکیش ئاهـ و حەسرەتێکە..
گەورەترین حەسرەتیش بینینی تۆیە، ئەو ترپانەی دڵم بە ویستی تۆیە ترپەی دێ و بۆ بینین و گەشتن بە تۆیە ئاهـ و ئازار ئەکێشێت'!

3-3-2023

💌👫💍
دڵتەنگ مەبن..
ڕەنگە ئەوەی دێت بۆتان
مەرد و پیاو و باڵا بەرز و
چـاو قاوەییەکی ئافسوناوی بێت
وەک پیـاوەکـەی مـن'🕊️🤍!


شـادەمــاری دڵــم'🫀💍🙈!


13,march,2023
7:07 p.m 💌👫💯

             𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پیـاوی ژیـان کردنــم'🕊️🤍!

گەر تــۆ پێبکەنیت
پیــری درەنگتــر دێــت
بـۆ بەر پـەنجــەرەی عــومـرم..
ھەموو گوڵەکانی ســەر کــراســە ڕەنگــاو ڕەنگــەکانیــشم
بە گەشــی دەمێننــەوە،
گەر تۆ پێبکــەنیت
مــەرگ چـەند فـەرسەخێــک
لە بەختــەوەریـم
خۆی بەدوور دەگــرێت..
خــۆر بە شێوەیــەکــی جوانتــر ھەڵـدێ و مانــگ دڵـگیرانەتــر لـە ئاسمـاندا دەگــەشێتــەوە، گـەر تـۆ پێبکـەنیـت شەقامـە تـاریکـەکانـی تـەمەنـم تـوانای نائـومێـد کردنــی منیـان نابێـت..
پێـکەنینــەکانی تــۆ ئەو تــابلــۆ ڕەنگـاڵانــەن کـە بە دیــواری دڵــمەوە ھەڵــمواسیــون، ئـەو دەنــکە یاقــوتــانەن کــە ملوانکــەی شادیــم لێیــان چنیــووە، سومبــولی ئەو دێــڕانەن کــە ووشەگـەلێــکی ڕازاوەیــان
لە ئامێــز کــردووە...
نووری چاوەکــانی من، پیــاوەکەم
گــەر تۆ پێبکەنیــت؛
ژیــان بەم ھەموو ناشرینیــەوە، هێشـتــا جــوانە...
ژیــان بەم ھەموو مردنــەی ڕۆژەکــانیەوە،
ژیــــانــــە...!



شـادەمــاری دڵــم'🫀💍🙈!


12,April,2023
9:09 p.m 💌👫💯

        𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پیـاوی مــن'🕊️🤍!

لە شەوی قەدردا نزا دەکەم:-
ببی بە چارەنووسم,
و ڕەمەزانی داھاتوو لە پاڵ یەکدا عیبادەت بکەین🥺🤲🏻!


خـانمــەکــــەت'🙈💍!


18,April,2023
4:04 a.m 💌👫💯

          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئــەو،
تاکە پیاوە کە لە رۆحمدایە..'🕊️🤍!


شـــادەمــاری دڵـــم'🫀💍!


26,April,2023
12:14 p.m 💌👫💯


          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
پیــاوی ژیـان کـردنـم..
خـەم غەڵەتی کردووە سەردانم بکات
تـا تــۆم هەبێـت..'🕊️🤍!


خـانـمە وردیلۆکەکەت'🙈💍!


30,April,2023
3:33 p.m 💌👫💯


          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
پیـاوی ژیان کردنــم..'🕊️🤍!

لە ڕۆژی 24 ساڵەی لەدایکبوونمدا..
ئەمەوێت پێت بڵێـم:
سوپاس بۆ ( بوونت )
لە ژیانمـا پێویستم بە بوونی تۆ بوو.
سوپاس بۆ ئەوەی خۆشەویستیەکەت لەگەڵما ڕاستەقینە بوو لە کاتێکدا لەم ژیانە هەتا هەست و سۆزیش مەسڵەحەتـە.
سوپاس ئەی ئەوەی بۆ ڕۆحـم
نزیکتر بوویتە لە جەستــەم.
ئەوەی خۆشەویستی خودی فێرکردم خۆشەویستیەکەت بوو، بوونـت جوانترین شتی دونیایە بۆ من ڕووی دابێت، قەرەبووی دۆڕانەکانمە، وات کرد جوانی ژیانم پڕ بکات، زەردەخەنەکانمت گۆڕی بۆ جوانتـر،
پێشتر تەنانەت پێکەنینیش ڕاستی نەبوو، مزگێنی بێت ئێستا لە ناخی دڵمەوە پێئەکەنم، دەستم کردووە بە لەبیر کردنی هەموو ڕوداوە ناخۆشەکانی ژیانم، دەستم کردووە بە دیلێتکردنی فرمێسکەکانی ئەوکات، تۆ زۆرت گۆڕی لە قەناعەتەکانم و زانیت چۆن لێم تێبگەیت و تەنانەت بیرکردنەوەشم بگۆڕیت، پێش شێوەت حەزم لە عەقڵ و بیرکردنەوەتە، هەستەکەم بەس تۆ لێم تێ ئەگەیت و کاریگەری تۆشم پێوە دیارە، خۆشمویستی چونکە بینیم دونیات بۆ من ئیهمال کرد و هەموو ژیانت بۆ بەدەستهێنانم و ئاسودەیم تەرخان کرد، جوانتر لە گرنگی پێدانت قەدر گرتنت بوو، هەندێک جار ڕسق ئیحساسێکە و لەگەڵ تۆ لەو ئیحساسەدا ئەژیم، ئەو ئاسوودەییەم بە خێری تۆیە.


خـانـمە لاسـارەکــەت'🙈💍!


2,May,2023
11:11 p.m 💌👫💯


          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەناگـە ئارامەکەی من تۆیت
سەرەڕای ئەوەی
سەدان شــار لە نێوانمـانە،
بۆ هەر 24 کاتـژمێری ڕۆژەکـانم
لە ڕۆحم بۆم نزیکتـری،
لـێک دووریـن،
بەڵام تۆ ڕووبەڕومی
دەی ئەوەتـا لەوپەڕی دوونیاش
بەیەکەوە سەیری یاری ئەکەین،
بە دیارتەوەم و سەیرت ئەکەم
پێئەکەنم بەم جۆش و خرۆشەت
بۆ بردنەوەی یاریەکـەت.
سـوپاس کە بۆ ساتێکیش
تەنهـام ناکەیـت و هەمیشە لامیـت
سانیـە بە سانییە چاوەڕێم
ڕۆژگار بوەستێـت،
ببینە چەند لێک نزیکین
پیـاوی مــن..'🕊️🤍!

( هــەلە مەدریـد )✌️🏽🥰💯
سوپـاس جـامی شـای ئیسپـانیا
بۆ پێدانی ئـەم دڵ خۆشیەت
بـۆ دڵـەکـەی مــن..


خـانـمە نـازدارەکـەت'🙈💍!


7,May,2023
1:30 a.m 💌👫💯


          𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹