ڕۆژگاری‌ژیانم🌻Rozhgari
1.42K subscribers
2.77K photos
811 videos
54 files
2.17K links
⚘ اللَّهُمَّ صَلِّ على سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَصَحبِهِ وَسَلَّمْ ⚘
.
.
شێخ سەعیدی نوورسی دەفەرموێت:

"خۆبەکەم‌زانین و وازهێنان لە خۆبەزل‌زانین، چێژێکی دەستبەجێ و پاداشێکی خێرای تێدایە کە مرۆڤی خۆبەکەم‌زان لە قورسایی باری ڕیاکاریی ڕزگار دەکا."
Download Telegram
كوورەكەی ژنی هێنا . باوكی چوو بیرۆزبایی لێ بكات .

ووتـی . كوڕم وەرەقە و قەڵەم و لاستیكێك بێنه .
كوڕەكه ووتی . باوكه بۆ چیته ؟
باوكى ووتی . تۆ بیهێنه
... كورەكه بۆی هێنا

باوكى ووتی . كورم شتێك بنووسه . كوڕەكه نووسی و پاشان باوكەكه ووتی دەی به لاستیكەكه بیسڕەوه . كورەكه سڕییەوه .
باوكى ووتی . دەی دیسان بینووسەو بیسڕەوه . چەند جارێك ئەم كارەی پێ كرد .

كوڕەكه ووتی . توخوا بابه گیان بۆ چی وا دەڵێی ؟

باوكى ووتی . كوڕم ژیانی هاوسەرگیری پێویستی بەم لاستیكه هەیه .
دەبێت خۆت و خیزانت بەدەستانەوه بێت و هەر كاتێك ڕوداویك یان موقیفێكی ناخۆشت لەو بینی بیسڕەوەو ئەویش گەر شتێكی ناشرینی لێت بینی بیسڕێتەوه .

ئەگەر وا نەكەن لاپەرەكانی ژیانتان له چەند ڕۆزێكدا پڕ دەبێت له ڕەشی .
ئەوكات سڕینەوەی زۆر زەحمەت دەبێ

🌹@Rozhgari🌹
بەشی یــەکــەم :
مامۆستا مەلا عبداللەی کاتب دەگـێڕێــتەوە
دەفـــەرمـــوێ :

ــ کاتی خۆیی عەلاقە و پەیوەندییەکی لــە سنوور بەدەرم بە خوالێخــۆشـبوو : (شێخ سەمسەددینی بورهانی)یەوە بووە
لــە ساڵی (۱۹۱٥) دا وەفاتی کردووە ، بۆ ماوەی چل ساڵ لە خزمەت (شێخ عوسمانی سیراجەددینی) یەکەمدا سەیر و سلوکی کردووە ،، ئەم عەلاقەیەی من بەم زاتەوە چــەند ساڵێک دوای وەفاتی ئەو بووە و بەخــزمەت سێ چوارێک
لە زانا هەرە بەرزەکـانی موریدی ئـــەم زاتە گەیشتتووم ..

ــ ئێمە کە مەنسـوبان و موریـدانی شێـخی بورهان بوویـن ، ئیخلاصـی تەواومـان بۆ بنـەمـاڵەی تەوێڵە و بیارە هـــەبوو ،
وە مــن بۆ خۆم لە مامۆستا (سەید حەسەنی إبنُ الواژی)م بیستبوو کــە ئەیفەرموو : " هەر کـەس موڕشـیدی زیندووی نەبێ وەیا مـوڕشیـدەکـەی وەفات بفەرموێ وەکوو مەشـکەی وشـکەوە بوو وایــە ، ئێستاش تەنها کـەسێ کـە بەکاری ئەوە
بێ ئینسان خۆی تەسلیم بکا تەنها (شێخ عەلائەددین)ی بیارەیە ..
بەڵام بەداخەوە ! من لەبەر پیری توانام نەماوە ڕێـگاکەش دوورە بەسواری ئەسپ ماین ناتوانم بچـــم بــۆ خــزمەتی ..
ـــــــ ــــــ ــــــــ ــــــــ ــــــــ ـــــــــ ـــــــ ــــــــ ـــــــــ ــــــــ ــــــــ
ئــەم مامۆستا سەید حەسەنە یەکێک بوو لە موریدەکانی شێخی بورهــان ، لـە ڕێبازی تەصەوفدا زۆر شارەزا بوو ، وە لـە عیلمی زاهیریشدا زۆر دەستێکی باڵای هەبووەو تەئلیفات و نوسراوی بـە شیعرو پەخـشان گەلێک زۆرە باوکیشی کەناوی (سەید عەبدوڵڵای واژەیی بووە ) زانایەکی زۆر پایە بەرز بووە ..
ــــــ ـــــ ـــــــ ـــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ــــــــــ ــــــــــ ــــــــ ـــــــ

ـــ ئینجا بە مەفادی فەرموودەی (إذا أراد اللـە شیئاََ هیأ لــە اسبابە) خوا وایکرد لــەگەڵ (مەلا سەید باقی) برادەرم ، بـۆ خوێـندن ڕوومان لـە (سلێمانی) و (هەڵەبجە) کرد ، وا ڕێـکەوت لـە هیچ کامیان جێـگەمان دەست نەکەوت ، ئــەنجا بەنیەتی زیـارەت بەرەو (بیارە) و (تەوێـڵە) کـەوتینە ڕێ و شەو چووینە بیارە ، بڕیارمان دا بۆ زیارەت بچینە تەوێــڵە ،،
بەیـانـی کـە هەستاییـن دوای نوێـــژ (مەلا سەید باقی) کـە بەڕاستی زۆر ساڵح بوو وتی من ئـەم شـەو بەخزمەت
شێخی زیائەدین (قدِّس سرُّەُ) گـەیشـتم فەرمووی :
(( کـاکە فەقێ بە رەفیقەکەیشت بڵێ بۆچی ئـەچن بۆ
تەوێـڵە ! ئەگـەر بۆ لای مردوو دەچـن لێرەش هەیە
گەر بۆ لای زیندوویش دەچن زیندوو وا لێـــرە
ئیتـــر بۆچـی ئەچـــن بـۆ تـەوێڵــــــە))

ــ منیش هەر چەندە (شێخی زیائەدین)م هەر بەیەکێک لـە شێرە پیاوەکـانی بێشەی تەوحید ئەزانی بەڵام گوێم بە خەوەکەی (مەلا سەید باقی)نەداو هەر وتم
دەچینە (تەوێـڵە) ..
بۆ بەیانی دوای نان و چایی خوا حافیزیمان لـە فەقێـکان کرد و لـەناو حەوشی خانەقایا تووشی خوالێخۆشبوو (میرزا ئەحمەد) هاتیـن ــ کە پیاوی بەردەست شێخ بوو ــ وتی کاکە فەقێ گیان ئەوە بۆ کـوێ ئەچن ؟ وتمان بۆ تەوێـڵە
ئەویش وتی ئەی لێرە بەخزمەت (شێخ عەلائەددین) گەیشـتوون ...؟؟

وتی مادەم تازە هاتوون با لانی کەم چاوتان بە شێخ بکەوێ خۆ زەرەر نـاکەن ، ئێمەش وتمان ئاخر ڕۆژمان لێ درەنگ دەبێ
وتی ئێستا خێرا دەتان بەم ...
(میرزا ئەحمەد ) پــێشـمان کــەوت ، خوا ئەزانێ کــە گـەیشتینە سەر پردەکەی بەینی ماڵی شێخ و خانەقا ،
من لـە دڵـەوە بە خەیاڵ زۆر پاڕامەوە لە حەزرەتی (شێخ عەلائەدین) قدِّس سرُّەُ
عەرزم کرد : قوربان ئێمە لە دوورەوە بە ئیخلاصێکی زۆر گـەرمەوە هاتین بۆ خزمـەتتان ، ئـەگەر تۆ (ولی)و دۆستی خوای ، شتێکی وام حاڵیی بفەرموو کە دوودڵیم نەمێنێ و تووشی بێ ئەدەبی نەبـم ...
ئەم قسانە خەیاڵێک بوو لەبەینی خوادا بەدەم ڕێگەوە عەرزی ئەو زاتەم ئەکرد ،،
(( خوا ئەزانێ تا لـە پردەکە گەیشتینە نزیک بانەکەی ماڵی حەزرەتی شێخ تەئسیراتێک ڕووی کردە دڵم کـە بەلامۆ لە ڕۆژ ئاشکراتر بوو کە لە تەڕەف حەزرەتی (شێخ عەلائەدین)ەوە بوو ، لــەگەڵ گەیشتینە سەر بانە ئەوەندە زۆری ل سەندم خەریک بوو بێ ئیختیار دەس بکەم بە صەیحە و هـاوار ))

دووبارە لـە دڵەوە لێی پاڕامەوە و عەرزم کرد قوربان گیان ئیتر بەسمە با کەس پێم نەزانی یا ڕەببی لە دونیا و قیامەت خوا جەزات باتەوە ،، خوا ئەزانێ لەگەڵ ئەوەم عەرز کرد دەسبەجێ حاڵەتەکەم لەسەر لاچوو ..
سوپاس بۆ خوا بەئیخلاصەوە زیارەتمان کرد و لەخزمەتیدا ڕاوەستایین و چاوەڕێی هیمەت و دۆعای خێرمان ئەکرد کەچی ئەو بەو تەمــەنــە زۆرەوە ...
تەشریفی هەستاو فەرمووی تـا دانەنیشن منیش دانانیــشم " .
ئینجا ناچار دانیشتین و ماوەی سێ سەعات لە خزمەتیدا ماینەوە ، لـە عەینی کاتدا کۆمەڵێک مامۆستا و خەڵکی تر لە خزمەتیدا بوون ، ئێمە کەسمان لێنەئەناسین ،، حەزرەتی شێخ ڕوویکردە یەکێک لە مەلاکان و فەرمووی : مەلا عارف سێ شیعرمان لە شیعـرەکانی ئەو ڕۆژە بۆ بخوێنـەرۆ ، ئەویــش بەدەنگێکی بە وەجد و دەنگێکی زۆر خۆشەوە خوێندیەوە ..
پرسیم ئەوە کێ بوو
وتیان (مەلا عارفی وڵەژێری) مەریوانە
دوای ئەوە ڕووی کردە یەکــێکی تر لە مامۆستاکــان و
فەرمووی (مەلا شێخ موحەممەد) تۆش عەشەرەیەک قورئانمان بۆ بخوێنە ، ئەویش بڕێک قورئانی خوێند
بەڵام لە کاتی قورئان خوێندنەکەیا جار جار قاقایەکی
ئەکێشا ، منیش دووبارە بە قاقای مامۆستـاکە سـاردی
ڕووی تـــێدەکردمــەوە ئەمــــــــوت گـــەر شێخــێکی
(کامل) و (مکمل) بێت ،چۆن ئەبێ ئەو مامۆستـــایە
مەنع نەکا لەو قاقایە لەکاتی قورئـانا ، ئیتر منیش نەم
ئەزانی کە مەجزوبەو ئاگای لە خۆیی نیە ...
دوای ئەوە ئیـــــجازەمــان لە خزمەتــــیدا
وەرگرت و ڕۆیشتین بۆ زیارەت بۆ تەوێڵــە ....
ڕۆژگاری ژیانم
بریسکەی یاقوت ۲۷ ــ ۲٨ ــ ۲۹ ــ۳۰
🌹@Rozhgari🌹
بەشی دووەم :
مامۆستای کاتب دەگێــڕێتەوە

٭ کاتێـک من فەقێ بووم لـە پێنجوێن لە خزمەت مامۆستا (مەلا عارفی نەنۆڕی)لـــە ڕۆژی نەورۆزی ساڵی (۱۹٥٤) هەواڵی وەفاتی حەزرەتی (شێخ عەلائەدین) مان (قدِّس سرُّەُ) پێگـەیشت ،، مامۆستا و خەڵکێکی زۆر چوون بۆ بیارە بۆ تەعزیە ، دوای چەند ڕۆژێ مامۆستاش خەبەری نارد بۆ ئێــمە کە مـن و (مەلا سەید باقی)یـش بچین ، ئـێمەش کە چووین هەرچەنده وا دیار بوو قەرەباڵخیــش کەم ببـوەوە بەڵام زۆریش جەنجاڵ بوو ، شەو لەوێ ماینەوە بۆ بەیانی کاتی چێـــشەنگـــاو حەزرەتـی (شێخ عوسـمان)ی کوڕی مەرحووم (شێخ ئەلائەددین) تەشریفی هات بۆ خانەقا ..

ــ کاتێک تەشریفی هاتە ژوورەوە ماوەیەک ڕاوەستا لە نزیک میحرابی خانەقادا ، ئێمەش چووین دەستمان زیارەت کرد و کشاینەوە دواوە بە پێوە ڕاوەستایین ، پاش تۆزێ فەرمووی :
تا ئێوە دانەنیشن منیش دانانانیشم !!" وە یەکەم جارمان بوو بە خزمەت ئەمیش بگەین ، ئینجا هات دانیشت و چەند شتێکی لـــەبارەی جێگەداری خۆی و ئەرکی بـەڕێوەبردنی خانەقا و مورید و مەنسوبەوە فەرموو ، ئەوندە بەشەرمەوە
ئەیفەرموو کـە بە ئاشکرا حەیای لێ ئەتکـا !!!
مــن بەو چەند دەقیقەیەی بە خزمەتی گەیشتم بەبێ ئەوەی هیچم چاو پێبکەوێ لێی ، هـیچ گومـان و دوو دڵیـم نەمـا کە ئەمە یەکێــکە لە ئەولیای خــــوا !!!"
ئــەم باوەڕەی خۆمم بە ڕەفیـقەکەمـم وت ، ئەویش وتی بەچی ئەزانی ؟ منیش وتم وەڵا ئەگــەر ئەم زاتە وەلی نەبێ ئیتر وەلی لە دونیادا نیــــە .

ـــ دوای تەواو بوونی تەعەزیەکە لە خزمەت مامۆستاکانی دەوری (پێنجوێن) گەڕایــنەوە بۆ (پێنجـــوێن) ،، هەتا دوای چـەند مانگێکی کەم تەماشای خۆم ئەکرد ، خەریکە ورده وردە تەئسیرات لە تەڕەف حەزرەتی پیرەوە ڕووم تێدەکا ،
وەکــوو ئەوەی ڕامکێشـێ بۆ لای خۆیـی و من دەسـت لـــە عەلاقەی (شێخی بورهان) هەڵگرم ، منیش ئەمەم بەلاوە لە
هەرچی شتە گرانتر بوو ..
خولاصە تا کــەوتینە بەهاری ساڵی داهاتوو کـەم شەو ڕێک ئەکەوت کـە بەخزمەتی نەگـەم ، تا وای لێهـات خەوم لێ هەڵگیرا و شتی زۆرم لەو زاتـە چاو پێکەوت کە نامەوێ باسی بـکەم ــ چونکە ئەم ئەسرارە هـەم لە ئەسڵی مەتڵەب دوور ئەکەومەوه ــ تەنها ئەوە نەبێ :
شــەوێکیان دوای خەوتنی فەقێکانی حوجرە مــن تۆزێ با تاریکی دانیشــتم لـە لایەکەوە لـە (حەزرەتی پیر) بە خەیاڵ ئەپاڕامــەوە کە وازم لێ بێنێ وە لـە لایەکی تریشەوە (استمداد)م له ڕۆحیانەتی (شێخی بورهان) دەکرد کە فریام بکەوێ یاخوود شتێکم نیشان بدات بزانم ڕازیە تا من بەیعەت بە حەزرەتی (شێخ عوسمان) بکەم یان نا ؟

هەروا بـە خەیاڵەوە سەرم نایەوە نزیک بوو خەوم لێبکەوێ
تەماشام کرد (بیارە) و ماڵی حەزرەتی پیرم بە جوانی لێ دیارە و حەزرەتی پیر لەناو هۆدەی حەرەمسەرای خۆییدا
لەبەر پەنجەرەی لای ڕۆژئاوی ژوورەکەیدا دانیشتووەو ڕووی کردۆتـە لای مـــــن و ( تَوَجُّـە)ێکی لێکردم و ئـەو بەرەکــەتە
ڕووی کردە دڵم وە لــە دڵیشمەوە تەنییەوەو سیرایەتی کرد
بۆ هەموو زەڕڕە زەڕڕەی بەدەن و لـــەشم ، تەئسیرەکەی ئەوەندە تووند و بەقوەت بوو کـە هەموو زەڕاتی بەدەنم وەک لــــــۆکە وابوو بەدەم بەهێزترین باوە کە ئێمە چاومان
پێکەوتبێ ، تا وای لێهات بە تەواوی لە هێز و توانام دەرچوو
ئەنجا منیش لەوپەڕی ناڕەحەتیدا لێی پاڕامەوە و
عەرزم کرد : قوربان بیکە بە خاتر (شێخ ئەلائەدین)ی باوکت ئیتر با بەس بێ وازم لێ بێــنە ، سوودی نەبوو
هەر بە عەینی مەعنا و عیبارات لێی پاڕامەوە تا گەیشتمە سەر حەزرەتی مەولانا خالید (قدَّس اللەُ أسرارهُـــــم)
دیسان هەر سوودی نەبوو جار بەجاریش توندتر ئەبوو ،
ئیتر عەرزم کرد :
قوربان بیکـە بەخاتر حەزرەتی (شا عبدوڵڵای دەهلی) ئیتر با بەس بێ ، جا بـەناو بــردنی (شا عبداللەی دەهلی) وازی لێهێنام ، و ئەو ناڕەحەتیە زۆرەم لاچــوو ، بــەڵام تا ئەو ماوەیەی لە (پێنجوێن) بووین بە زۆر حاڵەت و شێوەی تر
هەر بە خزمەتی دەگەیشتــم ، بەڵام تا ئێستایشی لەگەڵدا بێ حاڵییم نەبوو لەبەرچی بە ناوبردنی حەزرەتی (شا عبداللە) وازی لێهێنام ...
دوای ئەوە لە (پێنجوێن) نەمایین چووینە (بالک)ی مەریوان بۆ خزمەت عەلـلامەی زەمان (مامۆستا مەلا باقر ).....

لەبەشی سێیەمــدا تەواوی باسەکە تەواو دەکــەین ...

ڕۆژگاری ژیانم
🌹@Rozhgari🌹
عەلـلامە مامۆستا نـوری فـارس حـمە خـان

٭ ناوی تـەواوی نوری کوڕی فارسی کوڕی حمەخانی کـوڕی حەسەنە ، لـە تیرەی ڕۆغزایی جافە و لە گـوندی (براییم ئاوا)ی سەر بە ناوچەی (قەرەداغ) لە ساڵی (۱۹۳٥) دایک بووە ..

٭ سەرەتای خوێندنی لـە گوندەی خۆیا لە خزمەت مامۆستا (مەلا موحەممەدی تاڵ)دا دەستی کردووە بەخوێندن ، پاشان چۆتە دێی (قەڵاسوورە) و (سەرزەل) بۆ خزمەت (مەلا عەلی سەرزەل) لەخزمەت ئەمدا زۆرینەی کتێبەکانی وەک (ئەحمەدی) و (ئەساسی سەعادەت) و (ئەیشودە) و (عەقیدەی کوردی)تەواو کــردووە ..

٭ پاشان لە ساڵی (۱۹٤۷) ماڵیان دێتە گەڕەکی (چوارباخ)ی ناو شاری(سلێمانی)و دەچێتە حوجرەی مامۆستا(مەلا ئەحمەد گرگاشەیی) و پاشانیش دەچێتەخزمەت (مەلا شێخ موحەممەد قەڵا سوورەیی) و ئیتر دوای ئەوە چۆتە عەربەت بۆ خزمەت (مەلا قادری )عەربەتی و پاش مودەتێ زۆر هاتۆتەوە ناو شاری (سلێـمانی) ،چۆتە حوجرەی مزگەوتی پیسکەندی و پاشانیش چۆتە حوجرەکەی مامۆستا ( مەلا ڕەحیمی پەرخی ) و پاش ئەوەش مودەتێ چۆتە ناوچەی (کۆڵیتان) و پاشانیش دوای گەڕانەوی بۆ شاری (سلێمانی) ڕوودەکاتە گوندی (پریس )و لەخرمەت شێخ (عەزیز پارەزانی)یدا کە موستەعید بو لەخزمەت مامۆستا (مەلا عوسمان عبدالعزیز)دا خوێندوویەتی ..

٭ پاشان مامۆستا گەڕاوەتەوە شاری (سلێمانی) و چۆتە مزگەوتی (خانەقای مەولانا) لەخزمەت مامۆستا (مەلا عبداللە )ی چروستانی و پاشانیش مودەتێ لە مزگەوتی (حاجی حان) بووە لەو کاتەدا مامۆستا مەلا کەریم لەوێدا بووە ، بەڵام ئەم لە خزمەت (مەلا فاتیح) و (کاکە حەمە) و (مەلا حسەین)ی خوشکەزایی مامۆستادا خوێندوویەتی و سەماعی دەرسەکانی مامۆستایشی کردووە جار جارێکیش دەرسیشی لە خزمەتدا خوێندووە ..

٭ پاشان بۆ دواجار لە خزمەت مامۆستا (مەلا عبداللە چروستانی) ئەم کتێبانەی خوێندووە (موختەصەر) و (گەلەمبەوی بورهان) و (ڕیسالەی حیساب) و (تەهذیب).
دوا قوناغیشی لە خزمەت مامۆستا (مەلا ئەسعەد مەحویدا بووە)و دوای خوێندنی (جمع الجوامع) و (گەلەمبەوی ئاداب) و بەشێک لە تەفسیری (بەیضاوی) دەخوێنێت و لە ساڵی (۱۹٥۷) لەخزمەت مامۆستادا ئیجازەی عیلمی وەردەگرێ و تاقیکردنەوەی ئەوقاف دەکات و یەکەم دەبێ لەو تاقیکردنەوەدا بەڵام دوایی ساڵێک دەبێتە (ئیمام تابوور) بە پلەی ئەفسەر دادەمەزرێ ..

٭ بەکورتی مامۆستا لای ئەم مامۆستایانەی خوارە خوێندوویەتی :
1- مامۆستا مةلا محمدى تاڵ .
2- مامۆستا مةلا عةلى سةرزەلى.
3- مامۆستا مةلا قادرى عەربەتى.
4- مامۆستا مةلا محمدى دێگەڵی.
5- مامۆستا مةلا محمدى كۆڵیتانى.
6- مامۆستا مةلا شيَخ عةزيزى پارِةزانى.
7- مامۆستا مةلا عبدالرحمن كۆڵ.
8- مامۆستا مةلا مستةفاى زةڵمى.
9- مامۆستا مةلا شيَخ عومةرى هاشەزينى.
10- مامۆستا مةلا شيَخ محمدى خاڵ.
10- مامۆستا مةلا عبدالله چروستانى.
11- مامۆستا مةلا شيَخ موحةممةدى عومەر قەرەداغى (خةتيبى مزگەوتى طةورة).
12- مامۆستا مةلا عبدالمجيد قوتب (كةركوك).
13- مامۆستا مةلا شةريف لة خانةقاى شيَخ مستةفا لة (هةولێر).
14- مامۆستا مةلا موحةممةدى قزڵَجى لە (بةغداد).
15- مامۆستا عةلائةددينى سةجادى .
16- مامۆستا مةلا عبدالكريم مدرس.
17- مامۆستا مةلا ئةسعەدى مةحوى.

٭ مامۆستا هەندێ لە زانایان و ناوداران و ئەدیب و شاعیرەکانیشی دیوەو لە مەجلیس هەندێکیاندا دانیشتووە وەک : م. ملا باقر بالک ، بێخود ، قانع ، پیرەمێرد ، قازی خاڵ ، مەلیک مەحمود ، شێخ علائەدینی بیارە ، هەژار ، عبدالسلام عارف ، عبدالکریم قاسم )

٭ ئەم زاتە تەمەن زێڕینە ئێستاش لە ژیانــا ماوەو ، مامۆستا خاوەنی پێنج کوڕ و پێنج کچە لە خێزانی یەکەمی ،، وە بەردەوام خەریکی خزمەت و نوسین و دەرس وتنەوەیە ، چەندەها کەسی پێگەیاندووە و چەندەها نوسین و شەرحیاتی کتێبە گرانەکانی کردووە وەکوو (گلبوی آداب)و خاوەنی دیوانی شیعریەو کــە لـەبەر زۆری ناکرێ ئیشارەت بە نوسینەکان پێبکەین ، ئەوەندەی بزانین مامۆستا وەڕگێری فەرموودەکانی حەزرەتەﷺ ، زۆرینەی کتێبە فەرموودەکانی
وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی وەک خۆیی دەفەرموێ :
ـــ نوری تا ماوە مەمنونی خوایە
چوون تەرجومانی رەسول اللەیە ...

خوا گیان بەرەکەت بخاتە تەمەنی ئەم مامۆستا
بەڕێزە زیاتر درێژ کات بۆ خزمەتی زیاتر ....
ڕۆژگاری ژیانم
۲۰۱۸/۸ /۲۸
🌹@Rozhgari🌹
کورتەیەک لـە ژیاننامەی مــەلای جەزیــری ..

٭ ناوی تەواوی ئەحمەدی کوڕی شێخ موحەممەدە ، لــە ساڵی (۱٤۰۷)زایینی لە شاری (جەزیرە) لە عەشیرەتی بوختی هاتۆتە دونیاوە ، لە بنەماڵەیەکی شێخی بەرماڵی بووە .

٭ مەلای جەزیری پیاوێکی سوور و سپی و کەڵەگەت بووە ، بەلای باریکیدا ڕوانیویەتی ، ئەڵێن لە تافی گەنجیدا لە هەموو لایەک ناوبانگی دەرکردبوو ، چاو ڕەشی گەورەو برژانگ درێژ ، برۆی پڕ ، لووتی باریک ، دەم و چاو پان ، له جل و بەرگدا پەرداخ بوو ، جامەنەی دەپێچاوە ، لە کۆتایی تەمەنیدا بەردەوام مێزەری بەسەرەوە بووە ڕێشی تەنک و درێژ بووە ، لە قسەکردنا زۆر زۆر زمان پاراو بووە ، خۆشەوستی ناو خەڵک بووە ، قەلەندەری و هەردەگەڕی پێ خۆش بووە ..

٭ مەلای ئەحمەدی جەزیری بۆ خوێندن هەموو ناوچەکانی (جەزیرە) و (هەکاری) و (دیاربەکر) و (عیمادیه) گەڕاوە ، زۆر زیرەک و پێش کەوتوو بووە ، لە زمانی فارسیشدا دەستێکی باڵای هەبووە و لە عیلمە عەرەبیەکاندا سەرامەدی سەردەمی خۆیی بووە کەس نەیتوانیەوە شان بدات لە شانی ، و له شاری (دیاربەکر) لە لای (مەلا تەها)ناوێک ئیجارە وەردەگرێ ، هەر لەم شارە دەبێتە مەلا و تەدریسێ باش دەکات و گەلێ ئیجازە دەدات ..

٭ لە تەمەنی (۳۰) ساڵیدا لە گوندی (دیرهان) لە (حەسەنکەیف) ئەبێ ، لەو سەردەمەدا یەکێک لە فەقێیەکانی ئیجازە وەردەگرێ ، زەماند و ئیجازە دەبێ ، لەو وەحتەدا کچێک بەناوی (سەلما)ی کچی (مەلیک کامیل) کە ئەمیری ئەو وڵاتە دەبێ ، لەسەر تەلاری ماڵی خۆیانەوە سەیری فەقێکان دەکات ، مەلای جەزیریش چاوی پێی دەکەوێ و پابەندی عیشقێکی بێ وێنە دەبێت ئەیخاتە عالەمێکەوە کە بەبێ اختیار بانگ بدا بە دونیادا بڵێ :

شۆخ و شەنگێ ، زوهرە ڕەنگێ ، دڵ ژ من بر ، دل ژ من
ئاورین هەیبەت پڵنگێ ، دل ژ مـن بر ، دل ژ من

٭ ئـەم ئاگرەی (سەلما) لە دڵی مەلای جەزیریدا مایەوە تا ئەو کاتەی نزیک دەبێتەوە لە خوداو خۆشەویستی خۆدا لە دڵی دا بڵێسە دەداو لە عالەمی غەرامەوە دەچێتە ناو عالەمی ئیلاهیات و تەصەوفەوە و عیشقی حەقیقی خوایی وای لێدەکات لە کەڵکی دەرس وتنەوەی دەخات و حاڵەتی دێوانەیی دەگرێت و ڕوو لە جەزیرە دەکاتەوە ...

٭ بەڕاستی مەلای ئەحمەدی جەزیری لە سێ پەردەدا خۆیی پیشانی ئێمە دا
یەکـەم : پـەردەی غـــــەرام .
دووەم : پەردەی تەصەوف .
سێیەم : پەردەی ئیلاهیات فەلسەفە .

ـــ دوای ئەوەی کە پەردەی غەرام دائەداتەوە و بە جۆرێکی زۆر ورد دەچێتە ناو پارێزی تەصەوف و عیشقی حەقیقیەوە ، داوای ناسینی خوا لە بادەی ئازمایشدا ئەکاو بە شەرابی مەعنەویات ڕوبابی دڵی ئەخاتە لەرزەو ئەڵێت :

ــ ئەوەل کو یار دامـە یــەک زەڕڕەیەک عیــنایەت
قسمەت مە خەمر و جامە ، د دەفتەرا هیدایەت
واتــــــــە : لە سەرەتاوە کە یار (خوا) دای بە ئێمە تۆزێ عینایەت وچاودێری ، بەشی ئێمە مەی و جام بوو لە دەفتەری هیدایەتدا

ــ عیشقی ژ هەردوو چەشمان ئەوەل د دل ئەسەر کر
لێ زەڕڕە زەڕڕە ئاخـر سـووتن کـرە ســـیرایەت
واتـــــــە : عیشقێ کە لە دوو چاوەوە سەری هەڵدا لە پێشا کار دەکاتە دڵ ، لەوەوە وردە ورده ئەتەنێتەوە بۆ لەش و دەسووتێ ..

٭ بەبێ گومان هەموو شعرەکانی ئەم زاتە لە قووڵایی خوا ناسیەکی زۆرەوە هەڵقوڵاوە و بەرداوام باسی حاڵەتی خۆی و پەیوەندی خۆیی و خوا باس دەکات و بەردەوام لە وسفی خوادا یەو لەو پەڕ ڕەوان بێژی و جوانیدا دایڕشتوون ..
لە شیعرێکیدا ڕوو دەکاتە خوداو ئەم هەستەجوانە دەردەبڕێ و دەفەرموێ :
(وەنەبێ ئەم ڕووناکی و جوانی تۆیە تەنها لە دەروونی مندا درەوشابێتەوە ، بەڵکو هەرچی جوانی وا لەم جیهانەدا هەمووی لە جوانی تۆوەیەو لە ڕووناکی تۆوە ڕووناکە )..

ــ لە دەربڕینی شعرێکی تریشیدا دەفەرمووێ :
پیری موغان ڕووی دڵی تێکردم دەروونمی پڕ کرد لە نور و بەرەکەت ، شکور بۆ خوا کە منیش توانیم بەشی خۆم وەربگرم و بەقەدەر دەریایەکم وەرگرتووە ...

٭ بەبێ گومان مەلای جەزیری یەکێکە لە شاعیرە مەزن و گەورەکانی کورد و هەروەها بولبولێکی فارسی و نەوا خوانێکی عەرەبیش بووە ،، خاوەنی دیوانێکی بەرز و باڵاشە کە ڕۆژهەڵاتناسی ئەڵمانی (فون مارتن هارثمان) لە ساڵی (۱۹۰٤) بە (لیتوگراف) چاپی کردووە و خۆیشی پێشەکیەکی بە ئەڵمانی بۆ نوسیوە ...

٭ ئەم کەڵە پیاوە مەردەی تەصەوف و شاعیرە مەزنە لەدوای (۷٥) ساڵ لە بەڕێکردنی تەمەنی لەساڵی (۱٤۸۱) لــــە ناوچەی (جەزیرە)ی خۆیان کۆچی دوایی دەکات و شەرابی مردن دەخواتەوە .. ئێستاش گۆڕەکەی مەزاری دڵ سووتاوانە ...
اعلی اللە مقامە وجعل اعلی العلیین مثواە ...

ڕۆژگاری ژیانم
۱۱ / ٦ / ۲۰۱۸
مێژووی ئەدەبی کوردی ۱٨٨ــ ۲۱۲
🌹@Rozhgari🌹
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وێنەیەکی دەگمەنی شێخ محمودی حەفیدتان پێشکەش دەکەم
مێژووی وێنەکە ساڵی ١٩٥٢ دەڤەری بازیانە لە(گوندی کانی شایە)کاتێک مەلیک فیصڵ سەردانی شێخی نەمر دەکات ٠ لەوکاتەدا وێنەکە چرکاوە کە ئامادەکاری بۆ پێشوازی مەلیک فیصڵ دەکرێت ٠
کەسی دوای شێخ محمود ، شێخ جلالی حەفیدە برازای شێخ محمود ، لەو پێشوازیەدا کاک شێخ صاڵحی داراغا ئامادە بوە
🌹@Rozhgari🌹
کورتە ژیانێکی هەر سێ سوهرەوەردیەکـە

یـەکەم : ئەبو نەجیب سوهرەوەردی

٭ ناوی تەواوی ئەبو نەجیب (عبدالقادر کوڕی عبداللە کوڕی محمد ) مامی شێخ عومەر سوهرەوەردیە و لەقەبی زیائەددینی سوهرەوەردیـە ، نەسەبیان دەگەڕێتەوە سەر ئیمامی (ئەبو بەکری صدیق) ، لـە ساڵی (٤۹۰)هیجری لـە (سهرورد) کــە نزیکی (زنجان) لـە دایک بووە پاشان چـۆتە (بیت المقدس) و داواجار هاتۆتەوە شاری (بەغداد) ،

٭ زانایەکی بەرزی صۆفی وە شافعی مەزهەب بووە ، دەرسی فەرموودەی وتۆتەوە لـە مەدرەسەی (نیظامیە) و گەیشتبووە پلەیەکی زانستی وا کـە عێراقیەکان بە موفتی خۆیانان دەزانی ، تا بڵێی خواناس و پیاوچاک بووە ، کـە هەندێ کـەڕامەتیشی لێدەگێڕێنەوە و (۷۳) ساڵ تەمەن دەکـات و لە ساڵی (٥٦۳)هیجریدا وەفات دەکـــــات ،،
خاوەنی کتێبی (آداب المردین ، مختصر مشکات مصابیح ، شرح الأسماء الحسنی) ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دووەم : شێخ عومەر سوهرەوەردی

٭ ناوی تەواوی ئەبو حەفص عومەری کوڕی موحەمەدی کوڕی عبداللەیـە ،تەیمیەو نەسەبی دەچێتەوە سەر پێشەوا ئەبو بەبکری صدیق ، لــە ساڵی (٥۳۹)هیجری لـە ناوچەی (سهرورد) لــە نزیک وڵاتی ئیران لە دایک بووە ،

٭ شێخ عومەر لـە قەرنی (حەوت)ی هیجریا ژیاوەو لـە خزمەتی مامـیدا (ئەبو نەجیب سهروردیدا) فێری زانستی فقــهـ و ئامۆژگاری و تەصــەوەف بووە ،
و مودەتێــکیش لـەگەڵ شێخی پایەبەرز شێخ عبـدالقادری گـەیلانیــدا بـووە ، و دوایی چۆتە شاری (بـەصرە) و لـەگەڵ ئەبو محمد کوڕی عەبد برادەری هەبووە و گوێگری زۆرێک لە دەرسی زانایانی وەک :
(هـبەاللە کوڕی ئەحمەدی شبلی و ئەبو فەتحی ابنولبەطی و خزیفەی کوڕی هاطیرا و ئەبو زەرعەی مەقدیسی) زۆرێکی تر لە زانایان ،
وە چـەندین قوتابی وریا بە قابیلیەت و زانای پێگەیاندووە ناودارترینیان وەک : (عزی کوڕی عبـدالسـلام) .

٭ شێخ عومەر خاوەنی تەریقەی سوهرەوەردیە و وە خاوەنی کتێبی (عوارف المعارف) ە کە کتـێبێکی بەسود و بە کەڵکە لە زانستی تەصەوف و پاڵفتەکردنی دەرووندا ، زانایان زۆر وەسفیان کردووە لەوانە پێشەوا زەهەبی بەم شێوازە وەسفی دەکات «الشيخ الإمام العالم القدوة الزاهد العارف المحدث شيخ الإسلام أوحد الصوفية» بێجگە لەم پێشەوایا زانایانی تریش وەسفیان کردووەو بە تاقانەی سەردەمی خۆیان زانیوە ..

٭ ئەم زاتە (۹۳)ساڵ تەمەنی کردووەو تا دواجار لە شاری بەغداد ، لە ساڵی (٦۳۲) هیجریدا وەفات دەکـات و لە گۆڕستانی (وەردیە) بەخاک سپێراوەو گومەزێک بۆ قەبرەکەی کراوەو ناونراوە بە کۆڵگوی (شێخ عومەر سوهرەوردی) ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێـیەم : شەهابەدینی سوهرەوەدی

٭ ناوی تەواوی یەحیای کوڕی حەبەشی کوڕی ئەمیرەکی ، نازناوی شەهابەددینـی سوهرەوەردییە ، مەشهورە بە سوهرەوەردی کــــوژراو ، لــە ساڵی (٥٤۹) هیجری لـە (سهرورد) دایک بووە ..

٭ لە تەمەنی (۱۰) ساڵیدا باوکی دەینێرێ بۆ شاری (مەرغە) بـۆ خزمەت (شێخ مجد الددینی جەیلی) ، لە خزمەت ئـەم زاتەدا تەواو شارەزا دەبێت و زانستەکان دەخوێنێ و هەر لـەم شوێنەدا دەکەونە مونازەرەو گفتوگۆیەکی قوڵەوە لەگەڵ یەکێک لە قوتابیان و مەنسوبانی مەدرەسەکەی (شێخ فخر الدین ڕازی) ..

٭ پاشان دەچێتە (ئەصفهان) و لە خزمەت (زەهیرەددینی قاری) هەندێ کتێبی فەلسەفەو مەنطیق دەخوێنێ و پاشان لە خزمەت (شێخ فخرالدینی ماردینی ) بەشێک لە حیکمەت و بیروبۆچون و کتێبەکانی (ابن سینا) دا شارەزا دەبێ ..

سوهرەوەردی گرنگیەکی زۆریشی دەدا بــە فەلسەفەو بیرو تیوریاکانی فەیلەسوفە یۆنانیەکانی وەکو : (أغاثودیمون ، هرمس ، فیثاغورس ، سقراط ، أفلاطون ، ارسطو ) پاشان (جماسب) و (برز جمهر) ..

٭ ئـەم فەیلەسوفە مەزنە کۆتایی تەمەنی لـە شاری (حلب) بەسەر برد و بەردەوام خەریک گفتوگۆ و مونازەرە بووە لەم شارەدا و خاوەنی (فەلسەفەی ئیشراق)ە بـەو (واتایەی کـە نوری خـوا وەکو خۆڕ لە دڵ دا هەڵدێت ) بۆیە ناونرەوە بە ئیشراق ،، ئـەم زانایە خاوەنی چەندین کتـێبەو گرنگیەکی زۆری بە وەلاخستی عەقیدە دەداو هێنانە پێشەوەی حوکەماکان ، بۆیە هەندێ شتی درایەو پاڵ لە خراپی عەقیدەو کافر بــۆیە سوڵتان صەڵاحەددینی ئەیبوبیان لێ هاندا کــە ئەویش هەستا به کوشتنی لە قەڵای شاری (حلب) لــە ساڵی (٥۸٥)هیجری کــە تەمەنی (۳٦) ساڵ ئەبوو ئەم فەیلەسوفە مەزنــــــــە ، لە دیارترین کتـێبەکانی :
(حـکمە الٳشراق) ە ..

ڕۆژگاری ژیانم
🌹@Rozhgari🌹