بــاران
2.01K subscribers
248 photos
87 videos
1 link
بەپوچی ئەنوسم ' گەر گەشبینی لێم دوور کەوە.

@Redwantaha
Download Telegram
ئێرەم زۆر خۆش دەوێ
،زۆر زۆریش بەڵام هێشتا قسانێک هەن ناتوانم لێرە دای بنێم ،
مرۆڤ دایم شوێنێکی هەیە بۆ قسە کردن
دەزانم ئێوەش کە قسە دەکەن دەچنە سەرنۆتی موبایلەکانتان و شتانێک دەنووسن کە ناتانەوێت کەس بیبینێت ڕەنگە ئەسڵەن هیچ هۆکارێکیش نەبێ.

...
بیری "ئاری" دەکەم ..
ئەو کوڕەی هەفتەی ٦ ڕۆژ لەپشت تەنکیە
ئاوەکانی
سەربانی بەشی ناوخۆیی بۆ خۆشەویستەکەی دەگریا ..
بیری "سیروان" دەکەم .. ئەو کوڕەی
لەبەر بێ پارەیی ٣ مانگ جارێک دەگەڕایەوە
بۆ کەلار ..
بیری "سەوسەن" دەکەم .. ئەو کچە هاوڕێیەم
کە حەزی بەشیعرەکانی "فروغ" بوو ..
بیری "ئومێد" دەکەم .. ئەو کوڕەی چوار ساڵی زانکۆ
شوشە عەترەکانی منی بەکارهێنا ..
بیری "هاوکار" دەکەم .. ئەو کوڕە ئەسمەرەی
شەوان بەدەم گیتار لێدانەوە بۆ دایکە
نەخۆشەکەی دەگریا ..
بیری "ئیمان" دەکەم .. ئەو کچە لاوازەی
کە تەندروستی تەواو نەبوو ..
جار جار لە گۆڕەپانی زانکۆ لە هۆشی خۆی دەچوو،
"ئیمان" لەناو هەموواندا دڵی بە من دەکرایەوە ..
بیری "کاروان" دەکەم .. ئەو کوڕەی
لە ترسی غیرەی دەستگیرانەکەی نەیدەوێرا
لە کافتریا لە سەر مێزێک دابنشێت
کچی لێ بێت ..
بیری "چاوان"دەکەم .. ئەو کچە غەمگینەی
بە دەگمەن پێ دەکەنی ..
کۆتا ساڵی زانکۆ زانیمان، کەسێکی
خۆش ویستووە، ئەو کەسە کوڕەپوری
بووە و بەڕووداوی هاتووچۆ مردووە ..
بیری "مام عەزیز" دەکەم .. ئەو پیاوەی مۆلیدەکەی
بەشی ناوخۆیی کار پێ دەکرد،
ئەو پیاوەی جارێک بە دزیەوە بینیم
بەدیار وێنەی ژنێکەوە دەگریا، پاشان چاوی
سڕیەوەو وێنەکەی هاویشتەوە باخەڵی .
بیری "تۆ" دەکەم .. نازانم چەند ..؟
بەڵام لە هەموو ئەوانەی سەرەوە زیاتر ..
لە کاتێکدا ساڵەکانی خوێندنی زانکۆشمان
پێکەوە نەبوو ..
پیاسەیەکیشمان لە لای نافورەکانی زانکۆ
پێکەوە نەکرد ..
قاوەیەکیشمان پێکەوە نەخواردەوە ..
ئەگەر ئەو ڕۆژانەی زانکۆ بگەڕێنەوە دەزانی
چی دەکەم ..؟
دەچم لەگەڵ "ئاری" هەفتەی ٦ ڕۆژ،
لەپشت تەنکییە ئاوەکانی سەربانی بەشی
ناوخۆیی بیرت دەکەم و بۆ تۆ
دەگریم ..!!

- شادد بن 💔
...
دڵتەنگی کەسمانی نەکوشت
بەڵام وایکرد لەهەموو شتێک بەتاڵ ببینەوە.

...
ڕۆژێک دێت و لەو دوکانەی سەردەمانی منداڵیت
تۆپ و نوقڵت لێ کڕیوە ئیدی جگەرەو چەرخێک ئەکڕیت
ئەوە ئەو ڕۆژەیە کە ئیتر ھەموو شتێکت لەدەست داوە.

@Redwantaha
بەیانی کاتێک لە پەنجەرەوە لە دونیام دەڕوانی تەمێکی زۆر لەسەر چیاکانەوە دەڕژایە ناو کۆڵانەکانی شار ، بەلاتەوە سەیر نەبێ بەر لە هەموان دەستە تەزیووەکانی تۆم لە یادبوو! ئێستا پێشبینی ئەوە دەکەم لای ئێوە بەفرێکی زۆر باریبێت ، تۆش بە چاوێکی خەواڵووەوە، بە چاکەتێکی شین و پووتێکی درێژەوە بچیت بۆ زانکۆ بەهێمنی بە کۆڵانە پێچاوپێچەکانی شاردا بڕۆیت.. بڕۆیت و لەژێر هەنگاوە کانتەوە، دەنگی خرمەی وردبوونی بەفربێت، هاوشێوەی دەنگی خواردنی جپسی پەتاتەی "کیش" لە دەمی منداڵێکدا، لە کاتی گەڕانەوە لە زانکۆ ئەگەر هیچ کەسێک نییە، لەزستاندا ئەم هەموو جوانییەت ببینێ و لە کۆتایی قەسیدەیەکی درێژدا بتنووسێتەوە، منت هەم من.. نووسەرە غەمگینەکەی جارانی خۆت.. ئەگەر ئێستا کەست خۆش ناوێ و لە تەواوی کوڕەکانی شار نائومێدبووی بێن و دەستت بگرن، خانمەکەم من دەستەکانی تۆم لەبیرە، دەستەکانت، ئەگەر من لەبەر بەدبەختییەکانی خۆم لێت دوورم و ناتوانم لەوسەری کۆڵان چاوەڕێتبم و پەنجەباریکەکانت بگوشم و پیرۆزبایی بارینی یەکەمین بەفری زستانت لێ بکەم، خۆ بەلایەنی کەمەوە دەتوانم بەیانییەک دوای خۆرهەڵاتن لەناو دێڕی نامەیەکدا بۆت بنووسم: سەرەڕای ئەو دووریەی کەوتە نێوانمان هێشتا قوڵ و گەرم خۆشم دەوێی.

...
خۆزگە ئەو هاورێیەم وازی لەم فعلە قۆرانە دەهێنا و ئەوەندە قسەی لەگەڵ کچاندا نەدەکرد و دەبوو بە پیاو و تێدەگەشت دونیا هەر ئەم دوو ڕۆژە نیە و کەمێک بیری دەکردەوە و وازی لە خوێڕێتی دەهێنا و ڕەقەمی هەمویانی دەدا بە من.
...
لە وێنەکەدا، تووند دەستی یەکترمان گرتبوو ..
سەری لەسەر شانی چەپم بوو، بەبێدەنگی
چاوەکانی داخستبوو ..
وێنەکە چەند گوناح بوو ..
چوارچێوەی نەبوو،
دیوارێک نەبوو، پێیدا هەڵبواسین...
مرۆڤەکانی ناو وێنەکە چەند بەدبەخت بوون،
بستێک ئاسمانیان نەبوو لە ژێریدا
دووبارە دەستی یەکتر بگرنەوە،
سەیری چاوەکانی یەکتری بکەن .
ئەگەر لەپشتی هەر وێنەیەکەوە چیرۆکێک
هەبێت.
ئەو وێنەیەی من و ئەو حیکایەتی کۆتا دیداری
دوو مرۆڤی داماوی دەگێڕایەوە ..
کە بەناو دۆزەخدا تێپەڕی بوون، تا یەکترببینن
باسی گریانی دوای خۆرئاوابوونی دەکرد،
کە هەر یەکێکمان بەتەنها و بەبێ یەکتر
بەدڵێکی تەنگەوە
بە یەکێک لە کۆڵانە تاریکەکانی شاردا
بەبێ ئومێد، بەبێ داهاتوو، دوور لەچاوەکانی یەکتر دەگەڕاینەوە بۆ ماڵ.

...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆمەڵێك شتی زۆرم خۆشویستن، بەڵام ڕۆیشتن، زۆر ڕامکرد بۆئەوەی بیانگێڕمەوە بەڵام ئێستا ماندووم، وەك ئەو چاوەی چەند ڕۆژێکە خەوی لێنەکەوتووە، ئەقڵیشم لەبیرکردنەوە ناوەستێ، هیلاك بووم بڕیارمدا لێگەڕێم شتەکان بڕۆن، بڕیارمدا دانیشم و ئەو دڵەم لەباوەش بگرم کە ساڵانێکە ئازار دەکێشێت.

...
هەندێک ڕۆژ لە تەمەنت هەیە پڕپڕە لە دڵتەنگی، هەندێک ڕۆژ گوێت لە گریانی خۆتە و دونیا لە هیچ نا، لە گۆڕێکی تەنگ دەچێت. شەوێک لە ژیانت هەیە هەرچەند دەکەیت بڕوا ناکەیت ئیتر ڕۆژەکانی داهاتووت بەبێ چاوەکانی ئەون. بڕوا ناکەیت کە ئیتر گەیشتووی بە شوێنێک لەم ژیانە جارێکی تر سێبەرەکانیشتان بە تەنیشتی یەکدا تێ ناپەرن، ئیتر ئێوارانێک کۆڵانێکی تەنگەبەر نییە شانی تۆ و ئەو لەیەکتر نزیک بکاتەوە. بەڵام لە هەزار شەوی درێژی چاوەڕوانیدا دەتهێڵنەوە و ئێوارانت پڕ دەکەن لەهەناسەی سارد.
...
شەو هەیە ئاهو حەسرەتی نەبوونی کەسێک خەریکە شێتت دەکات، دەستەکانت دەلەرزن و شەڕ بە دار و بەرد دەفرۆشیت.. شەو هەیە لێدانی دڵت باش نییە و پێویستە بچیتە سەربان و بەرامبەر مانگ دابنیشیت و بگریت، بگریت و گلەیی لە بەختی خۆت بکەیت؛ کە درەحتێک نییە هەواڵی ئەوی لێ بپرسیت.. کە پەنجەرەیەک شک نابەیت تا چاوی ئەوی لێوە ببینیت. ڕۆژێکی دووشەم، بیری دەکەیت و ماوەیەکی زۆرە هەواڵی نازانیت، شەو هەیە قۆڵی کراسەکەت لە شۆستەکانی بەرباران تەڕ تر دەبێت.. شەو هەیە هێندە بیری دەکەیت، دەگەیت بەجێگەیەکی ناشرینی ئەم دونیایە و تەنانەت گریانیش ئارامت ناکاتەوە .. شەو هەیە ئاسمان دڵی تەنگ دەبێت بۆت و مانگ بە بێ دەنگی بە دیارتەوە دادەنیشێ و سەیرت دەکات.. شەوێک نا .. ڕۆژێک نا، تەمەنێک بەدیار چۆڵی و تەنیایی خۆتەوە دادەنیشی و مردن هەر ئەوەیە؛ تەنها جارێک لەناو دەنگی ئازیزەکەی دڵتا گوێت لەناوی خۆت نابێت.
...
وتی: بیری دەکەم ..
پێم وت: مەگەر هیچ وێنەیەکی ئەوت لا نییە؟
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و وتی:
سەیرکە! تۆ وای دابنێ وێنەی ئەوم لایە، بەڵام، چی لە وێنەیەکی بێ گیان بکەم؟
پێم وت: نەخێر .. وێنەی کەسێک کە خۆشماندەوێ و لەدوورترین جێگەی ڕۆحماندا هەناسەدەدات، کەهەمیشە یادەوەری ئەو کەوتووەتە نێوان ترپەکانی دڵمانەوە، یەکێکە لەشتە بەنرخەکانی تەمەنمان.. بڕوانە ئازییزم! وێنەیەک، کە خۆی پێتی بدات جیاوازە، دەتوانی هەموو ڕۆژێک قسە لەگەڵ وێنەکەیدا بکەی، دەتوانی لەشەوە درێژەکانی زستاندا لەچوارچێوەی بگری .. هەر بەتەنها مۆم نا، دەتوانی پەردەی پەنجەرەکەت دابدەیتەوە و چرای دڵتی بۆ دابگیرسێنی، دەتوانی بەدرێژایی ساڵ نازی هەڵبگری، عەتری لێ بدەیت و لەژێر سەرینەکەتدا بیخەوێنی.. پێم مەڵێ؛ وێنەیەک ئەرزشی نییە، ئەو کاتانەی کە تەنیایت و بایەکی سارد بەشەقامەکاندا تێدەپەڕێت، وێنەیەک؛ دەتوانێ لەجیاتی هەمووان لەلات بێ و لەئامێزت بگرێت.

...
هیچ ئومێدێکی نوێ نیە ، لە شارەکەی خۆتدا لە ژوورەکەی خۆتدا هەست بە غەریبی دەکەیت، ڕەشبین نیم بەڵام دڵخۆشی هەرگیز لە دەرگا نادات، من ئەمرم ئەمەش دواهەمین حیکایەتی منە.

@Redwantaha
نووسیبووت: پرچەکەی جارانت ماون؟ نووسیم: نەماون، نامێنن، تەنک بوون، زیاتریش تەنک دەبن، هەموو شتێک تەنک دەبێت. دڵیشم وەک جاران نیە، باش نیم، باش نابم، نان باش ناخۆم، بێزارم، لە خۆوە ڕقم لە هەمووو شتێکە، هاوار دەکەم، دەکێشم بە شتتدا، خۆم سەرخۆش دەکەم، درەنگ دەنووم، زوو هەڵدەستم، جاران نا. ئێستا، رقم لە نانی بەیانیە، هیچ شتێک وەک جاران نیە، درەنگ درەنگ دەچمە حەمام، بە پانتۆڵەوە دەنووم، جلەکانم فڕێ دەدەم، کانتۆر ناناسمەوە، تیڤیەکەم سوتاوە، کتێبەکانم بەخشیوون، ئەو ژنەی گەڕەک کە بۆتم باسکرد، نووسیم؛ ئەها ئەوەی هەمیشە لە بەر دەرگا دادەنیشت و جگەرەی دەکێشا؟ جار جارە نا، هەمیشە سڵاوێکی لێ دەکردم ئێستا نایکا، ڕق کە نا، خۆشەویستیشم لە بیرچوونەتەوە. نووسیبووت: ئەی من، منت لە بیرماون؟ نەمنووسی لە بیرم ماویت، نووسیم: هەمیشە دەتبینم، لێرە، لە ژورەکەم، لە ژوری میوان، لە حەوشەکەمدا، تۆ نازانیت، بەڵام ئێوارەێی لە شەقام بینمیت، خۆ دەتبینم هەمیشە، عەزییەکی درێژی خەنەییت لە بەرادا بوو، بینیمیت، دەستت، من ئەڵێم دەستت بوون، دەستت بوون لە ناو پێنج پەنجەی زبردا. پێدەکەنیت، پرچە کاڵەکەت هەوا دەیبردن، ددانە ڕێکەکانت لە سپێنەی چاوەکانت دەچوون، سوراوێکی سورت کردبوونە لێوت، هەنگاوت دەنا، هەنگاوێک، دوان و سیان و چوار، پێت لە سەر جێ پێی خۆت دادەنا، لە بەردەم دوکانێکی جلی ئافرەتاندا وەستان، بە دەست ئاماژەت بۆ کراسێکی کرێمی یەخە کراوە دەکرد، نووسیبووت کام جێ پێیانە؟ نووسیم: هیچم نەنووسی.

...
پرسی ئێستاش خۆشت ئەوێم وتم ئێستا و سەدان ساڵی تریش برینە شیرینەکەی دڵمی وەلێ هەرگیز بۆ چرکەیەک ناتوانم لەگەڵت بژیم ڕوح و دڵم وەک ئاوێنەیەکی شکاوی پارچە پارچە وایە لە هەر لایەک سەیری بکەی خۆتی تیا ئەبینی .

...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاتێک ئەمە ئەنوسم هەست ئەکەم لە قەتیسکراوترین کەلێنی دوونیاوە هەناسە ئەدەم : ئێستا نازانم لەکوێی،؟ چی دەکەیت؟ باشیت یان نا؟؟ من کە ڕاھاتووم ھەمیشە ھەواڵی تۆم پێ بگات
،،عەیامێکە خەبەری تۆم بە نامەیەک پێ ناگات، ژمارەکەت شاشەکە بێدار ناکا،، نازانم حاڵت چۆنە؟ بەڵام بیزانە من باش نیم،، باش نیم چونکە ئێستا
نە تۆ شەو شاد دەکەی نە بەیانی باشێک وام لێدەکا زوو ھەڵسم و پڕ بدەمە موبایلەکە، دەڵێن مرۆڤ ھەموو شتێکی بیر دەچێتەوە بە پێی تێپەڕینی کات،، بەڵام مرۆڤ ڕادێت ئەگینا دەنگی پێکەنینتان و
دەستە نەرمەکان و ماچی لا ملتان، لەگەڵ بۆنی جل و یادگاریە جێماوەکانتان ھیچ کات بیر ناچێتەوە.. مەگەر دەکرێ مرۆڤ تامی شیرینی بەڵێن و ڕەنگی وەنەوشەی خەونەکانتان لەبیر بکا؟؟ نا ، من ئێستا ڕاھاتووم کە چیتر لە نامەیەکدا دیسان بۆم نانوسیتەوە خۆشمدەوێی،
ڕاھاتووم ئیتر من ھیچ کاتێک نابمەوە خاوەنی تۆ،، وەلێ لە نەبوونیت ھیچ کات ڕانەھاتووم
قسەکانم نااا وێنەکانت شاھێدن چەندە بیرت دەکەم،، نامە بێ گیانەکانت لە چنگ فرمێسکەکانم نازانن ھانا بۆ کوێ ببەن..
من لێرە
لە تەنیایی دیق دەکەم و دڵنیام تۆ دووبارە ھەواڵێکم ناپرسیتەوە.

...
وە من دڵم پڕە لەو قسانەی کە ناتوانم بۆ ھیچ خزم و تەنانەت ھیچ ھاورێ'یەکیش باس بکەم.
@Redwantaha
هەموو شتێك دەمرێت
پێکەنینەکانت
بزەی لێوت
ئاواتە شێتانەکانت
پەیوەندیەکانت....
تاکە شت کە هەرگیز کۆتایی
پێ نایەت غەمگینیە

...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەوێک بەرلەوەی بیرتبکەم
دونیایەک قسەی نەوتراو لە دڵمدا هەبوو
وەلێ تۆ لێرە نەبویت بۆتی باس بکەم ڕۆژێک بەرلەوەی بڕۆیت ئاسودەییەک لە ڕۆحی مندا هەبوو
.پەنجەی هیچ خەمێکی بەر نەکەوتبوو بەنەبونی تۆ دونیا ژێر و ژوور بوو لەبەردەمی ئاوێنەکاندا زیاتر بێتاقەتی تۆم .لەکاتی خۆر ئاوا بوندا زیاترو زیاتر بەیانی دوای لە خەو هەڵسان لەتەنیاییدا زیاتر دڵم دەگوشرێت نازانم دەردەدڵ لای کێ بکەم . هەواڵت لە کێ بپرسم؟
ئەوینی تۆ هێندە قەدەخەیە
ئێوارانێک لەناو فرمێسکەکانی مندا بتناسنەوە
شاربەدەرم دەکەن
ئەی قەدەخەترین ئەوینی دونیا
لای کێ بڵێم بیرم کردویی..؟

ڕێنا

@Redwantaha
هەمیشە کەسێک هەیە لەوانی تر ناچێت،
لە هەموو کەس زیاتر بیری دەکەی،
لە هەموو کەس زیاتر دڵت تەنگ دەبێت بۆی،
لە هەموو کەس زیاتر خۆشتەوێت،
کەچی ئەو کەسە هەرگیز نابێت بە هی تۆ.

...
ئێستا کاتژمێر یەک و سو پینج خولەکی شەوە لەسەر یەکێ لە قەڕەوێڵەکانی نەخۆشخانە پاڵکەوتوم یەکێ دێت؛یەکێ دەڕوات بڕێ جاریش لەودیو پەنجەرەکەوە
گوێم لە خشەخشێکی زۆری پێڵاوەکان دەبێت هەستێکی دڵنیاییم هەیە کە لەقاوشەکان خراپ دەگوزەرێ کاتێک پزیشک و پەرستارەکان بۆ دڵنیابوونەوە لەحاڵم دێنە دیدەنیم تۆ لێرەنیت تا ببینیت چەند بەحەسرەتەوە سەیریان دەکەم بەئومێدی ئەوەی یەکێک لەو هەمووە تۆ بيت من ئێستا چاوەڕوانی بینینی تۆم، نامەیەکت، دەنگت، ئەگەر بێیت،بەڵێن بێت بە دڵتەنگی نامرم.

@Redwantaha