بــاران
1.99K subscribers
251 photos
87 videos
2 links
بەپوچی ئەنوسم ' گەر گەشبینی لێم دوور کەوە.

@Redwantaha
Download Telegram
لەم سەر زەمینە ناشیرینەدا ھەر یەکێک لە ئێمەی مرۆڤ ڕۆژێک لە ڕۆژان غەریبەیەکی جوان دێتە ژیانمان و بۆ ھەمیشە وەک ئاشنایەک لە دڵدا دەمێنێتەوە و ھەرگیز لە یادمان ناچێت، ئەو بۆ تەنها چرکەیەکیش نابێت بە ھی ئێمە ئەمە دڵتەنگم ئەکات، عاشقی ئەبین، ھۆگری ئەبین، بیری ئەکەین، خەمی ئەخۆین، بەڵام ئەو بەدووی ژیانی خۆیەوە ڕۆیشتووە و ئێمەش بەدووی ژیانی ئەو، ھەندێک جار بەدووی ھۆکارێکدا دەگەڕێین تا ڕقمان لێی بێت ئەمما ناتوانین، بەدووی ھۆکارێکەوەین تا لە بیری بکەین ئەمما ناتوانین، بەدووی ھۆکارێکەوەین تا ئیتر خۆشمان نەوێن ئەمما ھەندێک مرۆڤ ھەن ڕەنگە لە ژیانمان بڕۆن وەلەو ھەرگیز لە دڵ ناڕۆن، زۆرجار ئێمە وا خەیاڵ دەکەین کە ئەوان ھی ئێمە بن، بەڵام دەنگێکی غەمگین لەوپەڕی کۆڵانی یادەوەرییەکانەوە دێت و دەڵێت؛ ئەو ھی تۆ نیە لەبیری کە.

@Redwantaha
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەند ساڵێک پێش ئێستە ئەو کچەی خۆشم ئەویست وازی لێم هێناو ڕۆشت، دوای ماوەیەک هاوڕێکانم نە مەسجیان بۆ جێئەهێڵام و نە کاتی چوونە دەرەوە پێیان دەوتم بەتێپەڕ بوونی کات بەتەنها مامەوە، ئەو کچەی لەپەیوەندیدا بووم لەگەڵی هەمیشە گلەی ئەوەی دەکرد کە من وەک جاران نیم لەگەڵی ساردم و خۆشەویستی دەرنابڕم
هاوڕێکانم دەیان وت بێدەنگ بوویت وەک جاران نیت لەگەڵمان قسەمان لەگەڵ ناکەیت هەموو ئەوانەی ئەوام وتیان ڕاست بوو، هەق دەدەم بە هەموو ئەوانەی ڕۆشتن و جێیانهێشتم، هەق بەوان بوو کە نەمانەوە لەگەڵم بەڵام هیچ کەسێکیان نەیان زانی کە ئەو ئازارەی لە مندایە گەورەترە لە قسەکردن گەورەتر لە خۆشەویستی دەر بڕین کات ڕۆشت من تەنها مامەوە ئێستە ئەوان ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن، نازانم بەتەواوی خەریکن چ جۆرە ژیانێک دەکەن، بەڵام دەزانم ئەوان ژیان دەکەن لەم نێوانە من نەبێت نە ژیان ئەکەم و نە دەمرم، منم لە نێوان ژیان و مردن گیرۆدە بووم خۆشەویستەکەم لەجێگەی ئەوەی ئەو ئازارەی سەر دڵم بدۆزێتەوە گلەی ئەوەی دەکرد کە من خۆشەویستی دەر نابڕم، ئەو هاوڕێیەم سەرزەنشتی دەکردم لەسەر بێدەنگیم بەرام بەری هیچ کات نەهات و بڵێت من دەتهێنمە قسە و چیتر بێدەنگیتم ناوێت.
کاتێک کەسێک بێتاقەتە و لێی ئەپرسی چیتە ئەڵێت نازانم ئەوە ئەو مرۆڤەیە کە باسێکی زۆر لە دڵیدا هەیە و نازانێ باسی کامیان بکات.
..
کوڕ زۆر دڵی پاکە ، خوا وا دروستی کردووە نازانێت غەل و غەش چییە ، هەرکاتێک بەتەمای فیعلێک بێت لەگەڵ کچێکدا یەکسەر پێی ئەڵێت " ناوی سناپەکەت چییە ؟ "

...
سڵاو دڵنیا نیم لەوەی ئەم نامەیەت پێ ئەگات یان نا کاتێک ئەمە ئەنوسم هەست ئەکەم زیادەترین بونەوەرم ، هەرویستم سڵاوێک لەتەنیایت بکەم گەر باشی تەنها بڵێ باشم ئەمە سەدان جار خەریکم نامەت بۆ ئەنوسم ڕەنگە ڕۆژێک بێت ئیتر هیچ نامەیەک نەنوسم چونکێ منیش ڕۆژێک ماندوو ئەبم لەماندووی من گەڕێ بەڵام بەر لەمردن نامە نوسین بۆتۆ شتێکی خراپ نیە ئەزانی چۆنم ؟ وەک تەزبیحەکەی دەستی بابە گەورەم پچڕاوم بەناو خۆمدا و هەرچی ئەکەم خۆمم بۆ کۆنابێتەوە ئەزانی چۆنم ؟ شەکەتم ، بێ تاقەتم ، سەیری تیڤی ناکەم ، گوێ لەگۆرانی ناگرم ، ئێستا وازم لەخوێندنەوەی کتێبەکانیش هێناوە و لەوانیش وەڕسم بێزارم لەکار لەخواردن لە خەوتن لە ژیان ئەسڵەن لەهەموو ئەوانەی سەرەوە گەڕێ کەمن چۆنم گەر تۆ ئەم نامەیەت خوێندەوە و نوسیت باشم منیش هاوار ئەکەم هیچم نیە زۆرباشم تەنیا بڵێ باشم ئاخر من لەبێدەنگیتا هەرچی ئەکەم باش نابم .

...
ئەگەڕێیتەوە دواوە ، سوچ بە سوچ نامە بە نامە
ئەخوێنیتەوە دوو جار سێ جار چوار جار...
تا وای لێدێ هەموو شەوێ نامە کۆنەکان
ئەخوێنیتەوە لە هەر قسەیەک ساتێک ئەوەستی و
بۆ چەن جارێک لەیەکی ئەدەیتەوە تەنها بۆ
ئەوەی هۆکارێک بۆ ئەم حاڵەی ئێستات
بدۆزیتەوە لە کاتێکدا هەموو ئەوەی ڕووی داوە
بەهۆی نەمانی ئارەزوی کەسی بەرام بەرە.

ڕێنا
...
وا ڕۆشتمە تەمەنێکی ترەوە، دەموویست پڕ بە دڵی خۆم باسی ژیان بکەم، بەڵام وا دیارە ناتوانم، ناتوانم لە بەر ئەوەی پەیوەست نیم بە هیچ شتێکەوە لە ژیان، تەنانەت ئەم ڕۆژەش کە هاوڕێکانم بە نامەیەک هیوای بەختەوەری، ئاسودەیی، خۆشی و ...هتد دەخوازن بۆم، وابزانم تەنها شتێک کە بتوانێت بە دێڕێک ئەوەی ها لە ناخما دەریببڕێت، ئەو دێڕەی ئەلبێرت کامۆی فەڕەنسییە کە دەڵێ: ژیان دڵشکانە گەورەکەیە.

@Redwantaha
لەتۆوە تەنها یەک شت لەمندا جێماوە، ئەویش یادگاریی گەلێکە کە چونەتە نێو قوڵای بوونمەوە و چیتر ڕێی هەڵهاتنیان نەماوە.. هەندێک کات مرۆڤ ئیتر هیچ ڕۆژ و مانگ و وەرزێکی بۆ تایبەت نامێنێت ، هەندێک کات مرۆڤ ئیر چیتر ناتوانێت بمێنێتەوە و هەڵبکات لەگەڵ برینەکانیدا!
مرۆڤ لەجێیەک بەدواوە ئیتر نازانێت ئەبێت دڵی بە چ شتێک خۆش بکات!
بەکوامە یادەوەری؟
بەکوامە مرۆڤ؟

من یادگاریم هەیە لە تۆوە
خۆ یادگاری ئازارێکی کەم نیە!

@Redwantaha
ناتوانم شوێنی ئازارەکەمت بۆ دەسنیشان بکەم، ئەوە ئازاری ڕۆحە ھاورێ، وەمنیش شوێنەکەی نازانم ، ئەوێ ھەموو منە، ئەوێ منە، منم کە ئازارە.

...
ھەمیشە ھۆکارێکی ھەبووە بۆ دڵخۆشیم و لە ئێستایا تۆی .

...
یەکێک لە قورسترین قۆناغەکانی ماندوویی، ئەو قۆناغەیە کە تێیدا هەست دەکەی لە هەموو کات زیاتر تەنیای، لەگەڵ ئەوەشدا بەو هەموو غەمگینیەوە هیچ نرخێکت بۆ ئەم جیهانە نییە.

...
دان بەوەدا دەنێم گۆڕاوم، ئێستە لە جاران غەمگینترم، خۆم بەدور دەگرم لە مشتومڕ و قسەی بێ مانا و سەرکۆنەکردن. تاقەتی قسەی زۆرم نەماوە، حەوسەڵەی ئەوەم نەماوە بە تێل و قسەبکەم، ئارام ناگرم لەسەر گۆڕینەوەی نامەی بێ سود، ئەوەی هەستی پێدەکەم بۆ کەسی نادرکێنم، هەرچەندە غەمگینم و تێک شکاوبم.

...
سڵاو هاوڕێ نیوەی شەوە، ئێستا لە یادگارییەکانتدا گیرت خواردووە، لە ناوەڕاستی ژوورە تاریکەکەتدا مۆبایلەکەت گرتووە و هەوڵدەدەیت شتێک بدۆزیتەوە کە سەرقاڵت بکات لە خەم و نەهامەتییەکانت، نزیکترین کەسەکانت لێتەوە ئەوان هۆکاری دڵتەنگیتن ئێستا، تۆ بە تەواوی تەنیایت بۆیە تەنانەت یەک کەسیشت نییە دڵتەنگی خۆتی بۆ ڕوون بکەیتەوە ، وابەستە مەبە هاوڕێکەم، هەموویان زوو تێپەڕن.

رفت.

...
ئێستا کەنیت’ هێشتا جار و بار بیرت ئەکەم’ بە دزیەوە خەوت پێوە دەبینم بە دزیەوە سەردانی پرۆفایلت ئەکەم بە دزیەوە بانگت ئەکەم‘ سێرت ئەکەم نیگات ئەکەم با کەسی تر نەزانێ بەڵام ئێستاش بە شارەوەترین شێوە بیرت ئەکەم ئازیز.

...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەتهێشت بۆ کۆتا جار ئەو شتانەت پێ بڵێم کە ئەمویست بیڵێم و نەمتوانی نەتهێشت تێ بگەم بۆچی لەخۆڕا ئەو گەرمیەی نێوانمان وا زوو کۆتای پێ بێت و دوورکەویتەوە لێم نەتهێشت لە کۆتا لەحزە ئەو وشانە بڵێم کە هەمییشە پێم ئەوتی لە ناکاو لە من ڕۆیشتی و هەرچی ئەو ڕۆژانەی دروستم کرد لێت بردم.

@Redwantaha
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەلام دۆستی هەمیشەیم دەمێکە نامەم بۆ نەنوسیوی ڕاست بڵێم هەندێک سەرقاڵم درۆش نەکەم ماندوو بووم تێ ئەگەی؟ ماندووم ، لەکاتی نوسینی ‌ئەم نامەیە لەئیشم بەدیار فرۆشتنی میوەکانمەوە شەقام قەرەباڵغە زۆریش وەلێ من هەر لەنێو ئەم قەرەباڵغیە بێ تۆ هەر تەنهام ، زۆرم بیرکردویت کەمێک سەرم دێشێ سەرم نوساندوە بەعەرەبانەی میوەکانمەوە گوێم لەو گۆرانیەی ڕاغب گرتوە و بیر لەتۆ ئەکەمەوە بیری دەنگت ڕوخسارت ئاهـ دەنگت ، ویستم بڵێم لەنەبوونیتا چەن چرکەیەک لەدەنگی تۆم لایە هەرکات گوێی لێ ئەگرم وەک چەقۆ بەسەر دڵما هەڵدەچەقێ و ناشم کوژێت ، ئەم گۆرانیەش کە گوێم لێ ڕاگرتوە ئەڵێ هەر ئەمەیە ئیشق خەوت لێ ناکەوێ ، ئازارت ئەدا ، تێشناپەڕێ ، ببورە موشتەریم هات ماڵ ئاوا.

ڕێنا
@Redwantaha
یەک بە یەک ھاوڕێکانم دەڕۆن و ئەم وڵاتە بەجێدەھێڵن، ھەر چەند ڕۆژ جارێک و ھاوڕێیەکم دێت بۆ ماڵئاوایی. بەجدی ئەمە دڵتەنگم دەکات. ھەڵبەتە نەک لەبەر دورکەوتنەوەیان، لەبەرئەوەی ئەوان ئەڕۆن منیش بەتەنها ئەمێنمەوە لەو کاولستانە
..
شەوێک بەرلەوەی بیرتبکەم
دونیایەک قسەی نەوتراو لە دڵمدا هەبوو
وەلێ تۆ لێرە نەبویت بۆتی باس بکەم ڕۆژێک بەرلەوەی بڕۆیت ئاسودەییەک لە ڕۆحی مندا هەبوو
.پەنجەی هیچ خەمێکی بەر نەکەوتبوو بەنەبونی تۆ دونیا ژێر و ژوور بوو لەبەردەمی ئاوێنەکاندا زیاتر بێتاقەتی تۆم .لەکاتی خۆر ئاوا بوندا زیاترو زیاتر بەیانی دوای لە خەو هەڵسان لەتەنیاییدا زیاتر دڵم دەگوشرێت نازانم دەردەدڵ لای کێ بکەم . هەواڵت لە کێ بپرسم؟
ئەوینی تۆ هێندە قەدەخەیە
ئێوارانێک لەناو فرمێسکەکانی مندا بتناسنەوە
شاربەدەرم دەکەن
ئەی قەدەخەترین ئەوینی دونیا
لای کێ بڵێم بیرم کردویی..؟

ڕێنا
...
لەدەست دانی ئەو ئازیزەی کە لەگەڵ، ڕوحتدا تێکەڵ بووە وەک ئاگری خۆڵەمێش وایە زۆر جار وا ئەزانی کۆتایی هاتووە بەڵام لە پڕێکا کڵپە ئەکات و چاوەکانت پڕ پڕ لە فرمێسک ئەکا دەستت ئەگرێ و ئەتباتەوە سەر شەقامی یادەوەریەکان ، نزیکمان ئەکاتەوە لە مردنێکی جوان ئێستاش کە ڕۆشتی و وەک ئەوەی کاروان سەرایەک جێ بهێڵی ئازیز ئاخر تۆ نەتزانی شوێن پێیەکانت وەک دوا فرمێسک لەسەر دڵم ئەمێنێتەوە.
ئەی ئەو ئازیزەی کە دەوران لێی کردم.

...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەیزی گیانم
ئەو شەوەی تۆم تێدا لەدەست دا تا سێ ڕۆژ بە تاساوی مامەوە نەمتوانی قەناعەت بە خۆم و دڵم و مێشکم بێنم کە ئیدی ئەو نەما بۆ کاتە خۆش و ناخۆشەکان ئاخر بڕیار وا نەبوو کە ئەم ئەشقە کۆتایی پێ وەلێ ئەڵێم ( ئەشق ئەگەر ئەشق بێ نایەڵێ ڕوحی مەعشوق وا هەلا هەلا بێ ) ببورەکە واش ئەڵێم وەلێ ڕاستیەکان تاڵن ئەم تاڵیەش ئەبێ بنۆشین، ئێستا کە دڵم قەناحەتی پێ نایەت ناتوانم هیج بکەم چونکە هەرچی ڕوویدا ئیدی ڕوویدا ئەو ئەشقە جوانەی بەینمان بووە قوربانی قسەی خەڵک خۆزگە زووتر ئەمزانی بۆ یەک نابین تا وا ئاڵوودەی چاوە جوانەکانت و دەنگت و ڕەنگت نەبوومایە ئێستاش درانگە تا بتوانم دووبارە دەست پێ بکەمەوە لەو کاتەوەی چوودا بووینەوە خۆشی نەهاتەوە ڕێگام بۆ ساتێکیش بە دڵ پێنەکەنیوم خۆزگە وا نابوو ئەو خەون و خەیاڵانەی پێکەوە دروست مان کرد ئێستو هەر یەکەمان بە جوودا خەریکین پارچە ڕووخاوەکان کۆ بکەینەوە وەک کەلاوەیەکی ڕووخاو هەرچەندە بەیەکیش ناگەینەوە بەڵام ئیتر لە دەستی ئێمەیا نەما کۆتایی هات.

...