ڕێـبـــــواران
39 subscribers
170 photos
6 videos
1 link
ئەم کەناڵە تایبەتە بەووتەکانی {ابن القیم}رحمەاللە...

" ابن قیم (رحمە الله) ئەفەرموێت:
ئەگەر کردەوە بەبێ اخلاص سودی هەبوایە ئەوا'
خوای گەورە سەرزەنشتی منافقەکانی نەئەکرد "

الفوائد:ص:٦٥
Download Telegram
ابن_قیم ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێ :

ئەگــــەر خــودای گـەورە خێری بـۆهــەرڪەسێك بوێت بینینی ڪردەوە باشەڪانی لەدڵ دەردەڪات ، وەبەزمان دەربڕێنی بۆناڪات، وەبەتاوانەڪانی سەرقاڵی دەڪات ، هـەرلەپێش چـاوی دەمێنێت تاوەڪو دەچێـتە بـەهـەشتەوە ...

📚[ طريق_الهجرتین_لابن_القیم ، (۳۱۰) ]

@Rebwaran🌸
ابن القيم - ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ لێ بێت- ده‌فه‌رمووێت:

« سێ وته‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌له‌ف بۆ یه‌كتریان ده‌نووسی، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به‌نده‌ ئه‌م وتانه‌ له‌سه‌ر دڵی بنه‌خشێنێت و ئه‌و وتانه‌ له‌سه‌ر دڵی دروست بكات و بۆ هه‌ندێك خه‌ڵكی تری بخوێنێته‌وه‌ له‌وه‌یه‌ هه‌ندێك پێویستیان به‌و وتانه‌ هه‌بێت كه‌ ئه‌وانه‌ن:

1↶ هه‌ركه‌سێك خه‌وگه‌ و كاتی ته‌نهایی خۆی چاك بكات خوای گه‌وره‌ له‌ ئاشكرایی و به‌رچاوی خه‌ڵكی چاكی ده‌كات.
2↶ هه‌ركه‌سێك نێوان خۆی و خوای گه‌وره‌ چاك بكات، بێگومان خوای گه‌وره‌ نێوان ئه‌و و خه‌ڵكی چاك ده‌كات.
3↶ هه‌ركه‌سێك كار بكات بۆ ئاخیره‌ت و قیامه‌تی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ بۆ خۆراك و ئازوقه‌ی دونیای ».

📋✉️ [الرسالـة التبوكيـة(ص92)].

@Rebwaran🥀
ئیمامی أبو داود (2356) ، والترمذي (696) لەئەنەسەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویانەتەوە ودەڵێت:
" كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُفْطِرُ عَلَى رُطَبَاتٍ قَبْلَ أَنْ يُصَلِّيَ ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ رُطَبَاتٌ، فَعَلَى تَمَرَاتٍ ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ حَسَا حَسَوَاتٍ مِنْ مَاءٍ "
📗وصححه الألباني في "صحيح أبي داود" .

واتە:
پێغەمبەری خوا ﷺ پێش ئەوەی نوێژ بکات بەخورمای شل ڕۆژوو دەشکاند ، گەر نەبوایە بەخورمای قەسپ ، وگەر نەبوایە بەچەند قومە ئاوێک .

✹ ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :

"لەڕۆژوو شکاندنی پێغەمبەردا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەخورمای شل یاخود قەسپ ویاخود ئاو بابەتێکی گرنگ هەیە ، چونکە ڕۆژوو مەعیدە بەتاڵ دەکاتەوە لەخۆراک ، و لەو کاتەدا جگەر شتێکی دەس ناکەوێت بینێرێت بۆ لاشە وئەندامەکان ، و شتی شیرین سەریع ترین شتە بگات بە جگەر ، وزۆر پێی خۆشە ، بەتایبەت گەر شل بێت ، وزۆر بەباشی وەری دەگرێت ، سوودی لێ دەبینێت و بەهێز دەبێت پێی ، خۆ ئەگەر نەبوو ، ئەوا خورمای قەسپ ئەوەش لەبەر شیرینیەکەی و ئەو خۆراکانەی کە لەخۆی گرتووە ، گەر نەبوو ، ئەوا چەند قومە ئاوێک ، بێگومان ئاو گەرمی ماعیدە دادەمرکێنێتەوە ، ودوای ئەوە حازر دەبێت بۆ خۆراک ، وبەجوانی وەری دەگرێت " .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
📗 "زاد المعاد" (4/ 287) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

@Rebwaran🌸
ابن القيم رحمه الله دەفەرموێت:

 (کەسی ڕۆژووەوان شتێک ناکات ، بەڵکو تەنها خۆی لەئارەزوو وخواردن وخواردنەوەکانی دەگرێتەوە لەپێناو پەرستراوەکەیدا ، ڕۆژوو واز هێنانە لەشتە خۆشویستراوەکانی دەروون ولەزەتەکانی ، وپێشخستنی خۆشویستنی خودا وڕەزامەندیەکەیەتی ، ونهێنی نێوان عەبد وپەروەردگاریەتی ، جگە لەخودا کەس ئاگاداری نی یە ، خەڵک ئاگاداری واز هێنانی هەن لەخواردن وخواردنەوە ، بەڵام لەو ڕووەی وازی لەخواردن وخواردنەوە هێناوە لەپێناوی خودادا ئەوا هیچ یەکێک لەمرۆڤەکانی نایزانن وئاگاداری نین ، ئائەوەش حەقیقەتی ڕۆژووە)

📒 (زاد المعاد) (2/27).


@Rebwaran🥀
💦ابن القیم فەرموویەتی :

هەرچەنە بەندە سووربێت لەسەر داوایەک و زۆر داوا بکات لە خوای گەورە، زیاتر خۆشی ئەوێت و لەخۆی نزیک ئەخاتەوە و پێی ئەبەخشێت .

@Rebwaran🌸
| حادي الأرواح : 91 |
✍🏻 قال الإمام ابن القيم رحمه الله
لا تدخل محبة الله في قلب فيه
حب الدنيا، إلا كما يدخل الجمل في سمّ الإبرة

📚الفوائد

پێشەوا ابن القيم رحمه الله
دەفەرموێ
((خـۆشـەويستى خوا ناچێ ته دلێك
خــۆشــەويسـتى دونياى تــێدا بێ
هەر وەكو چۆن ووشتر ناچێـته
کـونـی دەرزيــەوه ))
@Rebwaran🥀
قال ابن الجوزي رحمه اللّٰه:

ئای عەجەب بۆ تۆ ..
سبحان اللە بە تەسبیح دەژمێریت، ئایا ئەی بۆ بۆ هەژمارکردنی تاوانەکانیش تەسبیحێکی تر بەکارناهێنیت ؟!


«واعجَبًا لك.!.
تعدُّ التسبيح بسُبْحة، فهلاّ جعلت لعدِّ المعاصي أخرى؟!».

[ المدهش صـ٣٨٥]
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێبێت، دەفەرمووێت:

سەردانی هاوڕێیەکم کرد، کە تووشی لەبیرچوونەوە ببوو.
ئەو پێشتر منی زۆر خۆشدەویست، پێم ووت دەمناسیتەوە؟

وتی: نەخێر، بەڵام زۆرم خۆشدەوێت نازانم بۆ؟!
ئەوکات زانیم ئەوە مێشکە شتی بیر دەچێت نەک دڵ.
❞ئەوەی ئێمە و جگـە لە ئێمەش بینیـومانە و بـە تـەجروبـە و ئـاگایی ناسیـومانە ئەوەیـە ڪە پـەیا نەبووە لەهیـچ گەلێڪ مۆسیـقا و گـۆرانی و ئـالەتی بێهودەی و مـەشغـوڵ بـوون پێیـەوە ئیللا خـودا دوژمنی بـەسـەریاندا زاڵ ڪردووە، و تـووشی وشڪەساڵی و نـەبـوونی بـەروبـووم و دەسـەڵاتدارانی خـراپی ڪردن، و ڪەسی ژیر و عـاقڵ ســەیردەڪات و بیردەڪاتەوە لـە ئـەحواڵی دونیـا❝

◆ابن القیم 'رحمە الله'
◆مدارج السالڪین|۴۹۶/۱|
❞رازیبوونی خوای گەورە لەبەندەکەی گەورەترە لەبەهەشت وەئەوەیی تیایەتی ، چونکە رازیبوونی سیفاتی خوایی گەورەیە ،بەڵام بەهەشت درووستکراوێکە لەدروستکراوەکانی.❝

◆ابن القیم 'رحمە الله'
◆مــــدارج الـــسالکین
٠
ابن قیم ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ

هەرکەسێک واز لەبەڵگە بهێنێت ، ڕێگا ون دەکات وەهیچ بەڵگەیەک نییە تەنها ئەوەنەبێت کەپێغەمبەری خودا ـ صلی الله ـ پێ نێردراوە .

🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
قال ابن القیــــــــم رحمە اللە تعالی :

من فارق الدلیــــــــــــل ضل السبیـــــــــــــــل ولادلیــــــل الی بما جاء بە الرســـــــــــــــول [صلی اللە علیە وسلم]📚📚

‎‌─┅┅═༅𖣔‎‌‌‌‌🌸𖣔༅═┅┅─
ابن_القیم ڕەحمەتی خوای لێبت فەرموویەتی :
"کەسێک کەسێکی خۆش ویست ئەگەر ، خۆشەویستەکەی لێشی دوور بێت ناتوانێت باسی بکات تەنها بەچاکە نەبێت" .

📕{روضة المحبين}