QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
Photo
دێموکراتیک دەکات ئاساییە، ئەگەر یەک نوقتە لە بیرکردنەوەی ئەوان بە نیسبەت کورد دەگۆڕێ کە نایکات و ناتوانێ بیکات، باشە، بەڵام ئەگەر مەبەست لە ئەنتێگراسیونی دێموکراتیک دور کردن یا تواندنەوەی کورد لە چەمکی دژایەتی کردنی داگیرکەرە ئەوە زۆر بە زیانی کورد دەزانم.
سەیر بکەن لە تورکیە پەکەکە چەکی دانا و بە هەموو شێوەیەک بڕیارەکانی بەڕێز عەبدوڵا ئوجەلان جێبەجێ دەکات، بەڵام تورک ئامادە نیە کەمترین مافی کورد لە یاسای بنەڕەتی و تەنانەت یاسای ئاساییشدا جێگیر بکات، لە بەرانبەر ئەو هەموو ئەنتێگراسیونە دێموکراتیکەی بەڕێز عەبدولا ئۆجەلان یەک ویستی کورد کە وەک ویستی نەتەوە هەر باسی لێنەکراوە، تەنانەت ئازادی بەڕێز ئۆجەلانیش تەم و مژاوییە کە بە بێ ئەو ئەو ئەنتێگراسیونە کە بە دڵی دەوڵەتی تورکیاشە جێبەجێ نابێت.
بۆیە پێویستی بە تێز و ناونیشان و فەلسەفەی جودا جوداو و تیتری جوان ناکات، دان بە پرسی کورد وەک پرسی نەتەوەیەک کە ئازادی دەوێ بۆ ئەوەی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات داننراوە یا نە؟ ئەوە سەرەتاو کۆتایی چارەسەرەکەیە، بە بێ ئەو سەرەتایەو کۆتاییە چارەسەری پرسی کورد مومکین نیە.
لە سوریە لە سەر بنەمای ڕێککەوتنێک کە لە گەڵ ئەحمەد شەڕع کرا هەموو ویستەکانی دەوڵەتی سوریە یا باشتر بڵێم دەوڵەتی تورکیە یەک یەک جێبەجێ کران، باشە لەو ڕێککەوتنە چ بەندێک چ مادەیەک بۆ کورد هاتووە، تەنیا لە یەک شوێن باسی کورد دەکات ئەویش دەڵێ "مجتمع الکوردی اصیل" واتە کۆمەڵگای کوردی ڕەسەنە. ئەوە یاری کردنە بە عەقلی کورد، چونکە تەنیا بەو ڕستەیە تەواوی دەسەڵاتی کورد کە چەندین بەرابەری دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع بوو تەسلیمی ئەحمەد شەرع کرا ئەویش بنەمای دەسەڵاتی خۆی پتەو و پتەوتر دەکات، هەر وەک ئەو چیرۆکەی کە بە درێژای مێژووی کورد بە سەری کورد هاتووە.
ئەوەیە ئەنتێگراسیونی دێموکراتیک؟
من وەک کوردێک نامهەوێ نە ئەنتێگرە بم و نە بەو شێوەیەش دێموکراتیک.
🔹 قهندیل پرێس: لە کۆنگرەی ئازادی ئێران، ئامانجی لایەنە فارسەکان ڕوونە، هەروەها پڕۆژەی پژاکیش بەپێی وتەی ئەندامانی ڕێبەرایەتی ئەو حیزبە کۆماری دیموکراتیکی ئێرانە، بە ڕای بەڕێزتان ئامانج و پڕۆژەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو کۆنگرە چییە؟
🔻 ئەلبورز ڕۆئین تەن: ئەوەی باس دەکرێ هەوڵ دەدرێ لە کۆڕو کۆبونەوانەدا بە دوای دروستکردنی ئاڵتێرناتیڤێک بۆ کۆماری ئیسلامی بە سەرەتایەک بگەن. واتە دیالۆگ بکەن، واتە دەبێ لە شوێنێک دەست پێ بکەن، واتە لە نێوان پەهلەوی سەڵتەنەت خوازو دیکتاتوریەکی دیکەی وەک موجاهدین بە دوای ڕێگەی سێیەم دا بڕۆن. ئەوانە لە بنەڕەتداو لە سەر لاپەڕە ئەگەر لۆژیکیش بێنە بەرچاو، لە پراکتیکدا دەتوانیم بڵێم ئەگەری دروست بوونی زۆر کەمە ئەوەندە کەم کە هەر شایەنی باس نین.
بۆ نمونە لە کوردستان ئێمە دەڵێین لە سەر داواکاری حیزبە کوردیەکان مانگرتن کرا، واتە پێگەیان هەیە ڕێکخستنیان هەیە بەردەنگیان هەیە. جا کەم یا زۆر بەڵام هەیە، تەنانەت ئەوەندە هەیە کە کۆماری ئیسلامیش دەترسێ، بەڵام بە هەموو ئەو گروپانەی فارسەکان کە لە کۆڕو کۆبونەوەی جیاوازن بە شۆڕای گوزاریش کە گۆیا پڕ ڕەنگ و دەنگترینیانە، کامیان دەتوانن مانگرتن لە یەک شاری ئێران بەڕێوە ببەن، کامیان دەتوانن لە یەک گەڕەک یا تەنانەت یەک شەقام بەڕێوەی ببەن، با خەڵک داوەری بکات ئەگەر وەڵامەکە ئەوەبێ کە ناتوانن، کە واتە ئسوڵی حداقلی نا حداکثریش واژوو بکەن کە بەو حاڵەش نایکەن واتە دان بە کەمترین مافی مرۆڤ بۆ کورد دانانێن هیچ ئاکامێکی نابێ و نیە.

QANDIL PRESS|قەندیلپرێس pinned «🔻 ئەلبورز ڕۆئین تەن: من کە نەتەوە نەبم و جوگرافیایەکی دیاریکراویشم نەبێ مافی بڕیاردان لە چارەنووسیشم نیە وتووێژی تایبەتی قەندیل پرێس لەگەڵ بەڕێز ئەلبورز ڕۆئین تەن، چالاکی سیاسی، لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. 🔹 قهندیل پرێس: هەروا…»
QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
Video
🔻 تەقینەوەی قەیرانی ئابووری و داڕمانی بەهای دینار؛ شەقامی بەغدا خرۆشا و مووچەخۆرانی هەرێمیش لە لێوارى کارەساتدان
قهندیل پرێس
🔹 دۆخی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری مەترسیداری بەخۆیەوە بینی و بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار هارەی کرد، ئەمەش شەپۆلێکی ناڕەزایەتی جەماوەری توندی لێکەوتەوە و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە بەردەم بانکی ناوەندی لە بەغدا سەریهەڵدا دژی گرانبوونی بەردەوامی دۆلار و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر ژیان.
🔹 وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، نرخی فرۆشتنی دۆلاریان بەم شێوەیە دیاریکرد: فرۆشتن بە هاووڵاتیان بە 150,000 دینار، بەخشینی بە بانکە حکومییەکان بە 151,000 دینار، و دابینکردنی بۆ بازرگانان و بانکە ئەهلییەکان بە 152,000 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک. لە دواى ئەم بڕیارە و لە کاتی ڕاگەیاندنی نرخە نوێیەکاندا، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی توند شەقامی عێراقی گرتەوە و وەک کاردانەوەیەک لە چەند شارێکی عێراق خاوەن دووکان و بازرگانان دووکانەکانیان داخست، بە شێوەیەک جووڵەی کڕین و فرۆشتن لە ناو ژمارەیەک بازاڕدا وەستا و دڵەڕاوکێیەکی گەورە لە دیاریکردنی نرخی کەلوپەل و کاڵاکاندا دروست بوو، بە جۆرێک کە نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئازاددا بۆ سەرووی ١٨٥ هەزار دینار بەرز بووەوە.
🔹 توێژەران و ئابووریناسان شیکارییەکی وردی بۆ زیانەکانی دابەزینی دینار لەسەر کۆی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە (951 ملیار و 666 ملیۆن) دینار خستووەتەڕوو و دەردەکەوێت کە لە ئاستی فەرمیدا (1,520 دینار)، زیانی مانگانە دەگاتە 94 ملیۆن و 863 هەزار دۆلار و 13.16%ی هێزی کڕین کەمدەکاتەوە (بڕی 123 ملیار و 716 ملیۆن دینار زیان)، لە کاتێکدا لە نرخی ڕاستەقینەی بازاڕی ئازاددا (1,700 دینار)، زیانی مانگانە دەگاتە 161 ملیۆن و 155 هەزار دۆلار و داڕمانی 22.35%ی هێزی کڕین بەخۆوە دەبینێت (کە دەکاتە 209 ملیار و 366 ملیۆن دینار زیان لەسەر ئاستی گشتی.)
🔹 لە سەرئاستی تاکە مووچەخۆرێکیشەوە کە مووچەکەی 1 ملیۆن دینار بێت، لە ئاستی فەرمیدا 100 دۆلار لە هێزی کڕینی دەفەوتێت و 130 هەزار دینار زیانی پێدەگات، بەڵام لە بازاڕی ئازاددا زیانی ڕاستەقینەی مانگانەی دەگاتە 169 دۆلار و داڕمانی 22.35%ی توانای کڕین، کە بە تێکڕا دەگاتە 220 هەزار دینار کەمبوونەوەی ڕاستەقینە لە گیرفانی فەرمانبەردا.
🔹 ئابووریناسان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەشێکی گەورەی هێزی کڕینی هاووڵاتیان، بەتایبەت لە سایەی جێگیربوونی مووچە و پشتئەستووریی زۆری وڵات بە هاوردەکردن، و جیاوازی نێوان نرخی فەرمی و بازاڕی ئازاد فشارێکی دارایی کوشندە لەسەر شانی مووچەخۆران و کارمەندانی کەرتی تایبەت دروستکردووە کە پێویستی بە هەنگاوی بەپەلە و هەماهەنگی جددی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم هەیە.

🔻 وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕەت دهكاتهوه
قەندیل پرێس
🔹 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتکردەوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەشێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، سەرچاوە نافەرمییەکان و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە وەزارەتەکە بڵاوکرابوونەوە.
🔹 بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست قەندیل پرێس کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانەی بەناوی سەرچاوەیەکی نادیارەوە لەناو وەزارەتدا بڵاوکراونەتەوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە و تەواو دوورن لە ڕاستییەوە.
🔹 وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دووپاتی کردەوە کە تاوەکو ئەم ساتە، هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە و سەرجەم ئەو هەواڵ و لێکدانەوە مەیدانیانەی لەو بارەیەوە دەکرێن، تەنها هەواڵی بێبنەمان و ئامانجیان چەواشەکردنی رای گشتییە.
🔹 وهزارهتهكه پێی وایە کە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە بێبنەمانە لەم کاتەدا، لە چوارچێوەی دروستکردنی پڕۆپاگەندە و تێکدانی دۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکەدایە. داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاووڵاتییان دەکات کە هۆشیار بن و تەنها پشت بە کەناڵە فەرمی و ڕاگەیەندراوە بڵاوکراوەکانی وێبگەی فەرمی و سەکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاریی ورد و دروست، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر زانیارییەکی فەرمی تەنها لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی خودی وەزارەتەوە بڵاو دەکرێتەوە.
🔹 لە لایەکی ترەوە، بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدایە کە لە ڕێککەوتی ٣٠ی ئەیلوولدا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و بەغدا، هێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە؛ ئەم پرۆسەی کشانەوەیە نیگەرانی و پرسیاری زۆری لەبارەی ئاییندەی هەرێمی کوردستان لە غیابی هێزەکانی ئەمریکادا لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت لە سایەی ئەو مەترسی و چاوەڕوانییە ئەمنیانەی کە باس لە بۆشایی ئەمنی و هەڕەشە بەردەوامەکان دەکەن، کە ئەمەش وایکردووە دۆخەکە پڕ بێت لە لێکدانەوەی جۆراوجۆر لەسەر توانای بەرگریی هەرێم لە قۆناغی داهاتوودا.

🔻 کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە باکووری قەتەر کرایە ئامانج
🔹 دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند، ئێوارەی چوارشەممە، زانیارییان پێگەیشتووە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە دووری نزیکەی ٥١ میل لە باکووری قەتەر کراوەتە ئامانجی چەند مووشەکێک، بەو هۆیەوە ژمارەیەک کەس بریندار بوون.
🔹 دەستەکە ڕوونیکردەوە، زانیارییان پێگەیشتووە ڕووداوەکە برینداری لێکەوتووەتەوە. هاوکات بەرپرسانی خۆجێیی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و تا ئێستا ناسنامەی کەشتییەکە ئاشکرا نەکراوە.
🔹 ڕووداوەکە دوێنێ چوارشەممە لە نزیکەی ٣٠٠ میل (٥٠٠ کیلۆمەتر) لە گەرووی هورمز ڕوویدا. ئەم ناوچەیە لە سایەی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە شوێنی ڕووبەڕووبوونەوەی ژمارەیەک کەشتی لەگەڵ هێرشەکان.

🔻 لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ۲ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی زاهێدان و نیکشار لە پارێزگای بەلووچستان کوژراون
🔹 ئەندامێکی هێزەکانی پولیسی کۆماری ئیسلامی بە ناوی وەحید عەنایەت لە شاری زاهێدان و ئەندامێکی ئەرتەشی ئێران لە شاری نیکشار لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی بەلووچستان کە هێشتا ناسنامەیان نادیاره کوژراون.
🔹 هەروەها لە ئاکامی ئەم هێرشانە زیاتر لە سێ ئەندامی هێزەکانی ڕژێم بریندار کراون.

🔻 بەڕێوەبەریی تەڤگەر: تەواوى هێزەکانمان لەناو تورکیا و نزیک سنوورەکان کشاندووەتەوە
🔹 بەڕێوەبەریی تەڤگەر کە پاش خۆهەڵوەشاندنەوەی پە,کەکە بە ناوی ئەو بزووتنەوەیە لێدوان دەدات ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئاکپارتی هیچ بیانوویەکی بەدەستەوە نەمێنێت و بە کەموکوڕییەوە لە پڕۆسەکە نزیک نەبێتەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەو هێزانەشیان کشاندووەتەوە، کە لە ناوخۆی تورکیادا بوون و هیچ مەترسییەکی پێکدادانیان دروست نەدەکرد.
🔹 لێدوانەکەى بەڕێوەبەریی تەڤگەر:
- چوار تونێلی شەڕ و سەنگەرەکانمان لە ناوچەی مەتینا، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای زاپ، چۆڵکردووە.
- ئێستا تەواوی هێزە چەکدارەکانمان لە ناوخۆی سنوورەکانی تورکیا و ئەوانەشی کە لە دەرەوەی تورکیان و لە سنوورەوە نزیکن، کشاندووەتەوە.
- تەواوی ئەرک و پێداویستییەکانی کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دژی تورکیا، جێبەجێ کراون.
🔹 داواکارى و هۆشدارى بۆ تورکیا:
بەڕێوەبەریی تەڤگەر داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات، چیتر باسی بوونی هەڕەشەی چەکداری بۆ سەر وڵاتەکەى نەکات.
هۆشدارییش دەدات و دەڵێت، ئەگەر بەها و واتا بەم هەنگاوانە نەدرێت کە ناویانە و هەنگاوی پێویست سەبارەت بە یاساکانی ئازادی نەنرێت، لە سەرووی هەموویانەوە ئازادیی ئۆجەلان، واتە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر نکۆڵیکردن و لەناوبردن.
لە درێژەی ڕاگەیێنراوەکەی بەڕێوەبەریی تەڤگەردا جەخت لە ئازادیی ئۆجەلان کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە، ئێستا و پاش ئەم هەنگاوانە، هیچ ڕێگری و پاساوێک لەبەردەم هەنگاونان بۆ ئازادیی ئۆجەلاندا نەماوە.

🔻 Şandeya jinên DEM Partiyê li Qamişloyê bi Îlham Ehmed re civiya
🔹 Şandeyeke ji nûnerên jin ên meclisên rêveberiya xwecihî û şaredariyên Bakurê Kurdistanê, ku ji aliyê DEM Partiyê ve hatibû rêxistinkirin, li Qamişloyê ji aliyê siyasetmedara Kurd Îlham Ehmed û endama Komîteya Têkiliyan a Rojava Roşan Hesen ve hate pêşwazîkirin.
🔹 Di nav şandeyê de hevşaredarên Mêrdîn, Amed, Farqîn û Tetwanê cih girtin.
🔹 Piştî pêşwaziyê, her du alî li avahiya Têkiliyên Dîplomasî civîneke girtî li dar xistin.
🔹 Li gorî bernameyê, şande dê bi Gerînendeya Herêma Qamişloyê Cîhan Hessam re bicive û piştî hevdîtinê daxuyaniyeke çapemeniyê bide.

🔻 ئەمشەو بە دڕۆن هێرش کرایە سەر بارەگای سازمانی خەبات لە تۆپزاوای هەولێر
🔹 شۆڕش حاجی، بەرپرسی پێوەندییەکانی سازمانی خەبات لە هەولێر ڕایگەیاند: هێرشەکە بە دوو دڕۆن بووە و زیانی گیانیی نەبووە.
🔹 شۆڕش حاجی، بەرپرسی پێوەندییەکانی سازمانی خەبات لە هەولێر ڕایگەیاند: هێرشەکە بە دوو دڕۆن بووە و زیانی گیانیی نەبووە.
QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
Video
🔻 ئاڵۆزی لە حەسەکە دروست بوو؛
نورەدین ئەحمەد : ڕێگە بە کەس نادەین تەبایی نێوان پێکهاتەکان تێک بدات
قەندیل پرێس
🔹 شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی دۆخێکی نائاسایی و گرژییەکی ئەمنی بووەوە، دوای ئەوەی لە گۆڕەپانی ئاشتی (ساحة السلام) لە نێوان ژمارەیەک گەنج و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا دەمەقاڵێ و بەریەککەوتنی توند ڕوویدا. ڕووداوەکە لە کاتێکدا سەریهەڵدا کە ئامادەکارییەکی بەرفراوان دەکرا بە مەبەستی بەڕێوەچوونی مەراسیمی فەرمیی هەڵکردنی ئاڵای سووریا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە بەرپرسە باڵاکان و کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکە.
🔹 بەپێی زانیارییەکانی قەندیل پرێس، گرژییەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە بەشێک لە ئامادەبووان و گەنجانی ناوچەکە دروشم و کاردانەوەی دژبەیەکیان نیشاندا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی پشێوی لە شوێنی ڕێوڕەسمەکە و بەریەککەوتنی دەستەویەخە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش، کە دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناچار کرد ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و بڵاوەپێکردنی قەرەباڵغییەکە پێش ئەوەی ئاڵۆزییەکان زیاتر تەشەنە بسەنن.
🔹 لە کاردانەوەی ڕاستەوخۆ بەرامەر بەم پێشهاتە مەیدانییە، نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە لە لێدوانێکدا هەڵوێستی فەرمیی ئیدارەکەی خستەڕوو. پارێزگار جەختی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر پیلانگێڕییەک و گوتی: «بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە ڕێگە بەو کەسانە نادەین کە دەیانەوێت ناتەبایی لەنێو خەڵکدا بچێنن، بگەنە ئامانجەکانیان.» ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکڕیزیی نێوان تەواوی پێکهاتەکانی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان هێڵی سوورە، هاوکات هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی برایەتیی گەلان و دروستکردنی فیتنە و ناڕێکی بە توندترین شێوە و بەپێی یاسا ڕووبەڕووی دەبنەوە.
🔹 هاوکات، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) هۆشداریی توندی دا لە لێکەوتەکانی ئەم جۆرە ئاڵۆزییانە و داوای لە سەرجەم دانیشتووانی ناوچەکە کرد کە هۆشیاریی نیشتمانی بپارێزن. مەسەدە ڕایگەیاند کە پێویستە بە هەموو شێوەیەک ئاشتیی مەدەنی و تەبایی کۆمەڵایەتی لە شاری حەسەکە پارێزراو بێت و هۆشداریی دا لە مەترسیی گۆڕینی ناکۆکییە سیاسی و ئەمنییەکان بۆ ململانێ و پێکدادانی نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکە. مەسەدە جەختی کردەوە کە دەستبردن و سووکایەتیکردن بە هێما نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەر پێکهاتەیەک بە تەواوی ڕەتکراوەیە، چونکە ڕێزگرتن لە پیرۆزییەکانی یەکتر بنەمای سەرەکیی پاراستنی ئاشتەوایییە.
🔹 چاودێرانی سیاسی و شارەزایانی دۆخی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرهەڵدانی ئەم جۆرە ئاڵۆزییانە پەیوەستە بە چەندین هۆکاری بنەڕەتی و هەستیار. لە پێش هەموو شتێکەوە، هەستیاریی زۆری شەقامە بەرامەر بە هێما و ئاڵاکان لە نێوان ڕەوتە جیاوازەکاندا، کە زۆرجار وەک خاڵێکی خێرای تەقینەوە بەکاردەهێنرێن. لە لایەکی ترەوە، فرەپێکهاتەیی دانیشتووانی حەسەکە کە لە کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری و ئەرمەنی پێکدێت، بەردەوام لەلایەن لایەنە دژبەرەکانەوە دەکرێتە ئامانج بە مەبەستی گۆڕینی کێشە سیاسییەکان بۆ ناکۆکیی نەتەوەیی و عەشایەری تا سەقامگیریی ڕۆژئاوای کوردستان تێکبدەن. هەروەها بارودۆخی سەختی ئابووری و ئەو گوشارە دەروونییە قورسەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەسەر هاووڵاتییاندا هاتووە، وایکردووە ئاستی هەڵچوون بەرز بێتەوە و بچووکترین دەمەقاڵێ بگۆڕێت بۆ گرژی. لە ئێستادا کەسایەتییە دیارەکان و شێخ و ڕیشسپییانی هۆزەکان لە هەوڵی بەردەوامدان تا شانبەشانی دەزگا ئەمنییەکان دۆخەکە هێور بکەنەوە و ڕێگە لە هەڵکشانی گرژییەکان بگرن.

🔻 وێنەگرێکی خەڵكی کامێران لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئاڵبانی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
🔹 "کەیهان محەممەدی"، وێنەگری کوردی خەڵکی کامێران، لە حەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنەگریی "FOKUS Award 2026" لە وڵاتی ئاڵبانی، بە بەرهەمی "هەناسەی دەستکرد" (Synthetic Respiration) پلەی یەکەمی بەشی بابەتیی "هەناسە"ی بەدەست هێنا.
🔹 لە ڕۆژی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥، کەیهان محەممەدی لە نێوان ٥٦٠ بەشداربوو لە ٥٢ وڵاتی جیهانەوە، توانیی پلەی یەکەمی بەشی سەرەکیی هەڵبژێردراوی ساڵی ٢٠٢٦ لەم فێستیڤاڵەدا بەدەست بهێنێت، کە بە هاوکاریی گالێرییە هونەرییە دیارەکانی ئاڵبانی لەوانە گالێریی "Vilson Kilica" لە شاری "فیێر" بەڕێوە چوو.
🔹 ناوبراو لە بەرهەمەکەیدا بە زمانی ڕەنگ و وێنە ئاماژەی بە مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە و بەکارهێنانی زێدەڕۆیانە کردووە.
🔹 کەیهان محەممەدی بڕوانامەی هونەرە جوانەکانی هەیە و وەک مامۆستای هونەر کار دەکات. پێشتریش بەرهەمەکانی لە گالێرییە بەناوبانگەکانی جیهان لەوانە "بلۆڕاینۆ" لە لەندەن نمایش کراون.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 دۆخی ئەمڕۆی شاری حەسەکە
🔹 عەرەبەکانی حەسەکە و دەورووبەر کە خۆیان گەیاندووەتە حەسەکە، لە بەرامبەر کوردەکان ئاڵای سووریا لەو شارە بەرز دەکەنەوە.