ڕووناڪی ئیسـلام 🤍.
349 subscribers
234 photos
8 videos
2 files
1 link
لە خزمەت خۆشەویستمان"موحەممەد ﷺ" 🕋
Download Telegram
چەند زیکرێکی زۆر گرنگ..

١-بۆخەونە زۆر مەحاڵەکانت بڵێ.
(وكان الله علي كل شيء مقتدراً)
٢-بۆئەوەی بگەی بەوکەسەی خۆشت ئەوێ بڵێ.
(اللهم اجعلني احب)
٣-بۆئەوەی خوا سةر  بەرزت بکا بڵێ.
(حسبيَ الله ونعم الوكيل)
٤-بۆئەوەی خوا دین لەدڵت بچەسپێنێت بڵێ.
(يا مقلب القلوب ثبت قلوبنا علي دينك)
٥-بۆ دوور کەوتنەوە لە زیان بەرکەوتن بڵێ.
(اعوذ بكلمات الله من شر ما الخلق)
٦-بۆبەدیهێنانی ئاواتەکانت بڵێ.
(يأت بهِ الله إنه الله لَطيف والخير)
٧- بۆ چوونە بەهەشت ٧ جار بڵێ.
(اللهم اني اسألك الجنة)


أللَهُمَ صَلِّ عَلَى مُحَمَد وَعَلَی آلِ مُحَمَدٍ. ❤️‍🩹
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 قَالَ اللَّهُ : إِذَا هَمَّ عَبْدِي بِسَيِّئَةٍ فَلاَ تَكْتُبُوهَا عَلَيْهِ، فَإِنْ عَمِلَهَا فَاكْتُبُوهَا سَيِّئَةً، وَإِذَا هَمَّ بِحَسَنَةٍ فَلَمْ يَعْمَلْهَا فَاكْتُبُوهَا حَسَنَةً، فَإِنْ عَمِلَهَا فَاكْتُبُوهَا عَشْرَاً 🌙

🌙 واتە :- خوا فەرموویەتى: هەر كات بەندەی من بە دڵی داهات خراپەیەك بكات لەسەری مەنووسن (لەبەر ئەوەی كە تەنها بەدڵی داهاتوە) جا ئەگەر كردی، خراپەیەكی بۆ بنووسن، وە هەركاتێك چاكەیەكی بەدڵدا هات و ئەنجامی نەدا، چاكەیەكی بۆ بنووسن، وە ئەگەر ئەنجامیدا، دە چاكەی بۆ بنووسن 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: يَا ابْنَ آدَمَ قُمْ إِلَيَّ أَمْشِ إِلَيْكَ، وَامْشِ إِلَيَّ أُهَرْوِلُ إِلَيْكَ 🌙

🌙 واتە :- خواى بەرز فەرموویەتى: ئەى نەوەى ئادەم هەڵسە بۆ لام، من بە ڕۆیشتن دێم بۆ لات، تۆ بە ڕۆیشتن وەرە بۆ لام من بە ڕاكردن دێم بۆ لات 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
:) ئاینی خۆتان بۆ خۆتان . .
:) ئاینی خۆم بۆ خۆم . .

🖤
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 إِنَّ اللّهَ إِذَا أَحَبَّ عَبْدَاً دَعَا جِبْرِيلَ فَقَالَ: إِنِّي أُحِبُّ فُلَانَاً فَأَحِبَّهُ، قَالَ: فَيُحِبُّهُ جِبْرِيلُ، ثُمَّ يُنَادِي فِي السَّمَاءِ، فَيَقُولُ: إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ فُلَانَاً فَأَحِبُّوهُ، فَيُحِبُّهُ أَهْلُ السَّمَاءِ، قَالَ: ثُمَّ يُوضَعُ لَهُ الْقَبُولُ فِي الأَرْضِ 🌙

🌙 واتە :- ئەگەر خوا بەندەیەكى خۆش بوێ بانگى جبریل دەكات و پێى دەفەرموێ: من فڵانە بەندەم خۆش دەوێ، تۆش خۆشت بوێ، جبریلیش خۆشی دەوێ، پاشان جبریل بانگ دەكات لە نێو ئەهلى ئاسمان (واتە: لە نێو فریشتەكان) دەڵێ: خوا فڵان بەندەى خۆش دەوێ ئێوەش خۆشتان بوێ، جا ئەهلى ئاسمان هەموو خۆشیان دەوێ، پاشان لەسەر زەویش (ئەم خۆشەویستیەى) لێ قبووڵ دەكرێ (ئیماندارانیش خۆشیان دەوێ) 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
#ئیوارانی_هەینی کاتێکی زۆر گرنگ و زێڕینە لە دەست خۆتانی مەدەن،،


‏اللهم إني ظَلمتُ نَفسي ظُلمًا كثيرًا ولا يغفِرُ الذُنوب إلا أنت فاغفِر لي مَغفِرةً من عندِك وارحَمني إنكَ أنتَ الغَفور الرَحيم
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 قَالَ اللَّهُ : مَنْ عَلِمَ أَنِّي ذُو قُدْرَةِ عَلَى مَغْفِرَةِ الذُّنُوبِ، غَفَرْتُ لَهُ وَلاَ أُبَالي مَا لَمْ يُشْرِك بي شَيْئَاً 🌙

🌙 واتە :- خوا فەرموویەتی: هەر كەسێك بزانێ و بڕوای وابێ (تەنها) من خاوەن توانای لێبوردنم لە گوناهان، ئەوە لێى خۆش دەبم و باكیشم نیيە، مادام هیچ هاوبەشێكی بۆ پەیدا نەكردبم 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 قَالَ اللَّهُ : أَنَا أَغْنَى الشُّرَكَاءِ عَنِ الشِّرْكِ، فَمَنْ عَمِلَ لِي عَمَلاً أَشْرَكَ فِيهِ غَيْرِي، فَأَنَا مِنْهُ بَرِيءٌ، وَهُوَ لِلَّذِي أَشْرَكَ 🌙

🌙 واتە :- خوا فەرموویەتی: من دەوڵەمەندترینى دەوڵەمەندانم لە هاوبەشێتيدا (واتە: پێویستم بە هاوبەش نیيە)، هەر كەسێك كردەوەیەك بكات بەشى غەیرى منى تێبخات ئەوە من بەریم لەو، بەشەكەى خۆشم دەدەم بەوەى كراوە بە هاوبەشم (با چاوەڕێی پاداشت لە من نەكات) 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
Forwarded from ڕووناڪی ئیسـلام 🤍. (skyyyyy🦋🌇)
#ئیوارانی_هەینی کاتێکی زۆر گرنگ و زێڕینە لە دەست خۆتانی مەدەن،،


‏اللهم إني ظَلمتُ نَفسي ظُلمًا كثيرًا ولا يغفِرُ الذُنوب إلا أنت فاغفِر لي مَغفِرةً من عندِك وارحَمني إنكَ أنتَ الغَفور الرَحيم
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 قَالَ اللّهُ تَعَالَى: يَا ابْنَ آدَمَ! مَهْمَا عَبَدتَني وَرَجَوتَني وَلَمْ تُشْرِكْ بي شَيْئَاً، غَفَرْتُ لَكَ عَلَى مَا كَانَ فِيكَ، وَإِنْ استَقْبَلْتَني بِمِلءِ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ خَطَايَا وَذُنُوبَاً، اسْتَقْبَلْتُكَ بِمِلْئِهنَّ مِنَ الْمَغْفِرَةِ وَأَغْفِرُ لَكَ وَلاَ أُبَالي 🌙

🌙 واتە :- خواى بەرز فەرموویەتی: ئەی وەچەی ئادەم! هەرچەند تۆ بەندایەتی بكەی بۆم و تكام لێبكەی، وە هیچ هاوەڵێكم بۆ پەیدانەكەی، ئەوە منیش هەرچی تۆ كردبت (لە گوناح) لێت دەبوورم، وە ئەگەر پڕ بە ئاسمان و زەوی لە گوناهو تاوان بێیتەوە بۆ لام، منیش بە پڕی ئاسمان و زەوى لە لێبوردن پێشوازیت لێ دەكەم، وە لێت دەبوورم و هیچ باكم نیيە 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 يَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى: أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي، وَأَنَا مَعَهُ إذَا ذَكَرَني، فَإِنْ ذَكَرَني في نَفسِهِ ذَكَرتُهُ في نَفْسِي، وَإِنْ ذَكَرَنِي في مَلأ ذَكَرْتُهُ فِي مَلأ خَيْرٍ مِنْهُمْ 🌙

🌙 واتە :- خواى بەرز فەرموویەتى: من بە پێى گومانى بەندەكەمم بە من، وە من لەگەڵ بەندەى خۆم دام كاتێك یادم دەكات و باسم دەكات، جا ئەگەر لە دڵى خۆیدا یادم بكات و باسم بكات منیش لە لای خۆم باسى دەكەم بە پەنهانی، بەڵام ئەگەر لە نێو كۆڕێك دا باسم بكات من لە كۆڕێكى باشتردا لە كۆڕەكەى ئەو باسى دەكەم (كە كۆڕى فریشتە نزیكەكانە) 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 أَنَّ رَجُلاً قَالَ وَاللَّهِ لاَ يَغْفِرُ اللَّهُ لِفُلاَنٍ، وَإِنَّ اللَّهَ تَعَالَى قَالَ: «مَنْ ذَا الَّذِي يَتَأَلَّى عَلَيَّ أَنْ لاَ أَغْفِرَ لِفُلاَنٍ؟! فَإِنِّي قَدْ غَفَرْتُ لِفُلاَنٍ، وَأَحْبَطْتُ عَمَلَكَ 🌙

🌙 واتە :- پیاوێك سوێندى خواردو گوتى: وەڵڵاهى خوا لە فڵانە كەس خۆش نابێت، جا خواى بەرزیش فەرمووى: ئەوە كێیە ئەو كەسە كە سوێند دەخوات لەسەر من، گوایە من لە فڵانە كەس خۆشنابم؟! دە بە دڵنیایی ئەوە لێى خۆش بووم و كردەوە باشەكانى تۆشم هەڵوەشاندەوە 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 أَلَمْ تَرَوْا إِلَى مَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالَ: «مَا أَنْعَمْتُ عَلَى عِبَادِي مِنْ نِعْمَةٍ إِلاَّ أَصْبَحَ فَرِيقٌ مِنْهُمْ بِهَا كَافِرِينَ، يَقُولُونَ الْكَوَاكِبُ وَبِالْكَوَاكِبِ 🌙

🌙 واتە :- ئایا سەیر ناكەن بۆ ئەوەی پەروەردگارتان فەرموویەتی: هیچ نیعمەتێك نیيە كە بیبەخشم بە بەندەكانم، حەتمەن گروپێك لەوان پێی كافر دەبن (بەوەی نیعمەتەكە لە خواوە نازانن لە شتێكی ترەوە دەزانن)، دەڵێن ئەستێرەكان بوون (ئەو نیعمەتەیان بەخشیوە)و بە فەزڵی ئەوان بووە 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕

سبەینێ یەڪەم ڕۆژی مانگی "شعبان" ە
‌◈دەربارەی فەزڵوگەورەیی مانگی شعبان؛

پێغەمبەری خواﷺ لەبارەی ئەو
مانگەی دەفەرمووێت: مانگی شعبان ئەو مانگەیە کەهەموو کارەکان تیایدا ڕاستەوخۆ بەرز دەکرێنەوە بۆ لای خوا.. وە دەفەرموێت: تەواوی کارەکانی ساڵیش هەر لەو مانگەدا بەرزدەکرێنەوە بۆ لای خوای تبارک وتعالی..

- بۆیە پێغەمبەری خودا ﷺ لەومانگەیدا زۆر بەڕۆژی بوە، وە فەرموویەتی : لەو ساتانەدا پێم خۆشە بەڕۆژیبم، لەوکاتانەی کە کارەکانم بەرز دەکرێنەوە بۆ لای خودا ..
پیاوچاڪان چۆن پێشوازیان لەمانگی #شەعبان ڪردوە ..؟

- حەبیبی کوری ئەبی ثابت کاتێك دەچوە ناو مانگی شەعباندا دەیوت: ئەمە مانگی خوێندنەوەی قورئانە.

- عەمری کوڕی قیس الملائی کاتێك دەچوە ناو مانگی شەعبان دا دوکانەکەی  دادەخست ، وە خۆی بۆ خوێندنی قورئان تەرخان دەکرد.

- سلمەی ڪوڕی ڪهیل؛ دەیفەرموو
مانگی شەعبان مانگی قورئان خوێنەڪانە

- حافظ ابن رجب ( رحمە الله ) دەڵێت ؛
ئەنەس ( رضی الله عنە) : فەرمویەتی؛ هەر ڪاتێڪ موسڵمانەڪان گەیشتبان بە مانگی شەعبان ، ئەوا دەچون قورئانیان هەلدەگرت و دەیان خوێندەوە، زەڪاتی ماڵیان دەر دەڪرد بۆ بە هێزڪردنی ڪەسانی لاواز و هەژارەڪان و هاندانیان لە سەر گرتنەوەی رۆژی رەمەزان ..

(لطائف المعارف(١٣٥/١)
----------
جا هەرڪەسێڪ لە "رجب" هیچ نەڕوێنێت لە "شعبان" یش ئاوی نەدا، ئەی چۆن دەیەوێـت لـــە #ڕەمەزان دروێنە بڪات..
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 يَقُولُ رَبَّكُمْ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: «يَا ابْنَ آدَم تفَرَّغْ لِعِبَادَتِي أَمْلأ قَلْبَكَ غِنًى، وَأَمْلأ يَديْكَ رِزْقَاً، يَا ابْنَ آدَمَ لا تبَاعِدْ مِنِّي، فَأَمْلأ قَلْبَكَ فَقْرَاً، وَأَمْلأ يَدَيْكَ شُغْلاً 🌙

🌙 واتە :- پەروەردگارتان (تَبَارَكَ وَتَعَالَى) دەفەرموێ: ئەی وەچەی ئادەم خۆت یەكلایی بكەوە بۆ پەرستشی من، دڵت پڕ دەوڵەمەندی دەكەم و، دەستەكانت پڕ ڕزق و ڕۆزی دەكەم، ئەی وەچەی ئادەم لێم دوورمەكەوە كه ببێتە هۆی ئەوەی دڵت پڕ هەژاری بكەم و، دەستەكانت پڕ سەرقاڵیی و ماندووێتی بكەم 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 لَيْسَ مِنْ عَمَلِ يَوْمٍ إِلَّا وَهُوَ يُخْتَمُ عَلَيْهِ، فَإِذَا مَرِضَ الْمُؤْمِنُ قَالَتْ الْمَلَائِكَةُ: يَا رَبَّنَا عَبْدُكَ فُلَانٌ قَدْ حَبَسْتَهُ، فَيَقُولُ الرَّبُّ : اخْتِمُوا لَهُ عَلَى مِثْلِ عَمَلِهِ حَتَّى يَبْرَأَ أَوْ يَمُوتَ 🌙

🌙 واتە :- كردەوەی هیچ ڕۆژێك نیيە حەتمەن سەرمۆر دەكرێت و دادەخرێت (زیادو كەمی تێناكەوێ)، جا ئەگەر بڕوادار نەخۆش بوو، فریشتەكان دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان فڵان بەندەی خۆتت بەند كردوە (پەرستشی وەك جاران پێ ناكرێ بەهۆی نەخۆشی)، پەروەردگاریش  دەفەرموێ: (كردەوەكانی ڕۆژانی نەخۆشی) بۆ سەرمۆر بكەن و دایبخەن بە وێنەی كردەوەكانی (پێشی نەخۆشی) تا چاك دەبێتەوە، یان وەفات دەكات 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌙

🌙 إِنَّ اللَّهَ لَيَسْأَلُ الْعَبْدَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حَتَّى يَقُولَ: مَا مَنَعَكَ إِذْ رَأَيْتَ الْمُنْكَرَ أَنْ تُنْكِرَهُ؟ فَإِذَا لَقَّنَ اللَّهُ عَبْدًا حُجَّتَهُ قَالَ: يَا رَبِّ رَجَوْتُكَ وَفَرِقْتُ مِنَ النَّاسِ 🌙

🌙 واتە :- بە دڵنیایی خوا لێپێچینەوە لەگەڵ بەندەدا دەكات تاوەكو دەفەرموێ: چ شتێك وای لێكردی خراپە ببینی ڕێگری لێنەكەیت و بێ هەڵوێست بی (بە جۆرێك لە جۆرەكان)، جا ئەگەر خوای پەروەردگار حوججەو وەڵام بداتە بەندەكەی (بۆ ئەوەی وەڵامێكی چاك بداتەوەو خوای پەروەردگار ڕەحمی پێ بكات) بەندەكە دەڵێت: ئەی پەروەردگار ئومێدم بە ڕەحمی تۆ بوو و لە خەڵكیش ترسام (واتە لەبەر ترسی خەڵكی نەهیم لە خراپە پێ نەكرا، وە ئومێدیشم وابوو جەنابت لەو كارەم خۆش دەبی) 🌙

🌕{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌕
💛قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ💛

💛 قَالَ اللَّهُ : إِنَّ أُمَّتَكَ لَا يَزَالُونَ يَقُولُونَ: مَا كَذَا؟ مَا كَذَا؟ حَتَّى يَقُولُوا: هَذَا اللَّهُ خَلَقَ الْخَلْقَ فَمَنْ خَلَقَ اللَّهَ؟ 💛

💛 خوا فەرموویەتی: ئۆممەتەكەت بەردەوام (پرسیاری بێ سوود دەكەن و) دەڵێن: ئەوە چیە؟ ئەوە چیە؟ هەتا دەڵێن: ئەمە خوایە ئەم دروستكراوەی دروست كردوە، ئەی كێ خوای دروست كردوە؟ 💛

📘{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}📘
« واَللَّة شَديدُ العِقابَ »
خودا تۆڵە سێنەریکی بەهێزە 💔..