Politic Press
9.07K subscribers
1.85K photos
17 videos
13.7K links
چەناڵی فەرمی دەزگای میدیایی پۆڵەتیک پرێس، تایبەتە بە گەرمترین هەواڵ و چاوپێکەوتن و بەرهەمەکانی دەزگای پۆڵەتیک
Download Telegram
🛑بزانە لەناو کارگەی (جەزیرە) بۆ چەرەسات لە سلێمانی لیژنەکانی قایمقامییەت چیان بینی؟ جگە لە مشک و قرتێنەر، رێکەوتی سەر پاکەتەکان بە ئامێری ساختەکردن دەستکاریی کراوە👇👇
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid02h2D1eWgny6guHLtGC2hbjJm5mr9zgk1rGBin3hJgKcD1EKDQ35qLsKDc4Cdu88Bil&id=106124331642675&mibextid=qC1gEa
🛑هاوسەرۆکی پژاک: بە پرسی کەس نەهاتوینەتە چیاکانی کوردستان تا بە قسەی کەس چۆڵی بکەین و بۆ کەسی چۆڵ ناکەین👇👇
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid021tiHasYGWw38cQUmcX2bRtnsRRTtDE7G9duFBhZzZEVGCevZS9M3kcNXG5E9ULAKl&id=106124331642675&mibextid=qC1gEa
🛑ئێستا... پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر غازی LPG بڕیار دەدەن👇👇
https://fb.watch/h4kz0F4lpW/?mibextid=qC1gEa
🛑کورد لە بەغدا کۆمەڵێک پۆستی پێدرا:
🛑وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی عێراق درایە پارتی دیموکراتی کوردستان
🛑وەزارەتی ژینگە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان.
🛑راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان درا بە پارتی
👇👇
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid0mdZADsBF3ad7x4BA6szpK5RkMuQS1so3zPB1GTBHroWMvs9rEgHwWNsDaK4PRbyil&id=106124331642675&mibextid=qC1gEa
🛑پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس: ئێستا درۆن بە ئاسمانی چەمچەماڵدا دەسوڕێتەوە👇👇
https://fb.watch/h4ptQGvrQa/?mibextid=qC1gEa
🛑بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لەدیدارێکدا گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەوڵەکانی سەرخستنی پرۆژەی چاکسازی و پشتیوانی لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ تەبایی و یەکهەڵوێستی نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە کاری پێکەوەیی و هەوڵدانە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار.

سەرۆکى یەکێتی وتیشى، ئەو بەرنامەیەی کە پێشکەشمان کردووە و خاڵەکانی لە کارنامەی حکومەتدا جێگیرکراون، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەدایە کە خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، یەکسانی و پارێزگاریکردن لە مافی هەموواندا خۆی دەبینێتەوە.👇👇
https://www.facebook.com/106124331642675/posts/pfbid09HahKyHPezhLmakSXEsWR4sXzh9WUx9EhE9fEgdrmkJBvXaQ1oP2Xd6dWEu3MkHbl/?sfnsn=mo&extid=a&mibextid=RUbZ1f
🛑بەپەلە...

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆکی کرد.👇👇
https://fb.watch/h4u_j0xOay/?mibextid=RUbZ1f
🛑ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ماڵی مام لە بەغداد بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەدەچێت.

بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبنەوە بۆتاوتوێكردنی پێشهاتە ئەمنییەكان و تەواوكردنی بەرنامەی حكومەتی نوێ و چەند پرسێكی تری گرنگی پەیوەست بە دۆخی وڵات .

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی، لایەنەكان گفتوگۆ دەكەن لەسەر (تەواوكردنی كابینەی حكومەتی نوێ و پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان، یاسای هەڵبژاردن، لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق، مەترسییە ئەمنییەكانی پەیوەست بە سنووری توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران).👇👇
https://www.facebook.com/106124331642675/posts/pfbid074pfZnp1GhD7xieDgjKGa1SaiyrNkAZWsXoAzEmthub73VDWs5B8t4xoWC5DSC18l/?sfnsn=mo&extid=a&mibextid=RUbZ1f
🛑جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023دا نزیکەی 50 هەزار هەلیکار دەڕەخسێنرێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت بودجەی ساڵی تازە لە 130 مليار دۆلار نزیک ببێتەوە.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی دەڵێت، داهاتی ساڵی نوێ لە فرۆشتنی نەوت نزیکەی 87 مليار دۆلار دەبێت، هەروەها داهاتەکانی دیکەش 12 بۆ 13 ملیار دۆلار دەبن، لەگەڵ داهاتی زیادەی فرۆشتنی نەوت لەمساڵدا کە 25 بۆ 30 ملیار دۆلارە، بۆیە کۆی گشتی بودجە لە نێوان 115 بۆ 135 ملیار دۆلار دەبێت.👇👇
https://www.facebook.com/106124331642675/posts/pfbid02oNFDhW9Ha45xTWg7R9eVckGJZ2UCXdderhUNAQdPEjTqqLpJWsXfcjLKiNk3xwTCl/?sfnsn=mo&extid=a&mibextid=RUbZ1f
🛑گوێ لەو هاوڵاتییە بگرە چی داوایەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتی دەکات؟👇👇
https://fb.watch/h4xYAFH1oR/?mibextid=RUbZ1f
🛑بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرکردە سیاسیەکانى عێراق کۆدەکاتەوە

ئێوارەى ئەمرۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتى پێشوازی لە سودانی و حەلبوسی و سەرکردە باڵاکانی عێراق کردو لە ئێستاشدا لەبەغدا لە ماڵی مام جەلال لە کۆبوونەوەدان.

ڤیدیۆ: کوردساتنیوز👇👇
https://fb.watch/h4DoJF7uaf/?mibextid=RUbZ1f
تۆ هاوڕای لەگەڵیدا؟

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری دەستلەکار کێشاوەی پەرلەمانی کوردستان:

🛑بەسیەتی لێدان لە کۆمەڵگای کوردی.. نە ژنکوژی کلتورەو نە ئێمەش بەربەرین.

🛑لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە گەرمیان یەک ژنیش نەکوژراوە..
نوسەرێکی دیاری کورد دەڵێ: ژنکوژی کراوەتە کلتور، وەک چۆلەکە کوشتنی لێهاتوە. دەڵێ: ساڵانە سەدان ژن دەکوژرێ!

🛑ڕۆژانەش دەیان چالاک و سیاسی دێن؛ وێنای کۆمەڵگای کوردی دەکەن وەک کۆمەڵگای ژنکوژ.

🛑ژنکوژی، کردەیەکی قیزەونی هەڵەیەو هیچ بیانوەیەکی بۆ نیە، بەڵام ژنکوژی نە بوەتە کلتور.. کۆمەڵگەی کوردیش کۆمەڵگەیەکی ژنکوژ نیە.

🛑 لەشەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا لە پارێزگایەکی گەورەی وەک سلێمانی چوار ژن کوژراوە، لە گەرمیان هیچ ژنێک نەکوژراوە.. ئایا لە کام شاری گەورەی ڕۆژئاوا ئەوە ڕونادات؟.

🛑چەندین قەزاو ناحیەو گوندی کوردستان هەن بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو ژنیان تێدا نەکوژراوە.. کە لەنێو هەناوی دابونەریتی کۆڵەگەی کوردین.. ئیدی ژنکوژی بۆچی بوە بە کلتور؟..

🛑ژنکوژی.. بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی مردن وەک هاتوچۆ، دڵ، شێرپەنجە…. هتد.. زۆر زۆر کەمە. ئەم گەورە پیشاندانە هەڵەیەو لێدانە لە کۆمەڵگا.. ئاساییکردنەوەی کارێکی هەڵەیە.. دەبێ بگوتەێ دژی کلتورە نەک بوە بە کلتور..

🛑دۆخی خێزان و پێکەوە ژیان لە کوررستانی ئێمە بەراورد بە ڕۆژئاواو زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئومریکا زۆر زۆر باشترە.. ئەگەر دۆخی بژێوی ژیانی خێزان لە سایەی سیستمێکی حوکمڕانیدا باش بکرێت.. ژنکوژی و کێشەکانی خێزان زۆر کەمتریش دەبن...👇👇
https://www.facebook.com/106124331642675/posts/pfbid02icbjVyC8NFNxDVNd26gDsAV3v33Fm5mxsZj7TYQX8gcPPZzKBv8HkP9Emi6siZ3vl/?sfnsn=mo&extid=a&mibextid=RUbZ1f
🛑بەبڕوای تۆ کەی شەمەندەفەر دەگاتە هەرێمی کوردستان؟

دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوەی حکومەتى هەرێم رایگەیاند:

ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردنی ھێڵی شەمەندەفەر دەکەین.👇👇
https://www.facebook.com/106124331642675/posts/pfbid0VMS7soVbHquFUHFvsCNrUA9xRybRiwMFWPYd3kJBF6c6X8TR89s5bV5Q19vyj81Vl/?sfnsn=mo&extid=a&mibextid=RUbZ1f
🛑هەواڵێکى دڵخۆشکەر لە کۆبوونەوەى ماڵی مام جەلال لەبەغداوە

لەکۆبوونەوەى بافڵ جەلال تاڵەبانى لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانى عێراق لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا بڕیار درا بە کاراکردنەوەى مادەی ١٤٠ی دەستور بۆ ئەوەش لەماوەى ١٠ رۆژی داهاتوودا لیژنەیەکە دەست بەکار دەبێتەوە.👇👇
https://www.facebook.com/106124331642675/posts/pfbid02i3Hok9zsDMMwwCM224rwH2BND3DzRjJznw96yGWq8QjFRJXt3aWDmsMqGuTYq1sPl/?sfnsn=mo&extid=a&mibextid=RUbZ1f
🛑بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت .

لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەن .

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی ، لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن لەسەر ( تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان ، یاسای ھەڵبژاردن ، لیژنەکانی پەرلەمانی عیراق ، مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە سنووری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ).

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە مادەى ١٤٠ی دەستور کە تایبەتە بەناوچە جێناکۆکەکان کارا دەکرێتەوەو لەماوەى ١٠ رۆژی داهاتوودا لیژنەکە دەست بەکارەکانى دەکاتەوە.👇👇
https://www.facebook.com/106124331642675/posts/pfbid0e4RPxwPU5EfbA47DVxuh65AQKMH9D5TyVXQvoqdvzPqMeBfe4Y3M6wN3nxTMmM6Zl/?sfnsn=mo&extid=a&mibextid=RUbZ1f
جوڵە سیاسییەکانى بافڵ جەلال تاڵەبانى لەناوخۆی هەرێم مەترسییە دەرەکییەکان لەسەر هەرێم دەڕەوێنێتەوە.
https://www.facebook.com/106124331642675/posts/pfbid02hhjxneG7CTbgCFNRZkZnY9DEdheDbg2x5n93CzKoDb2kysk4e3pD24vv4pVEFsp9l/?sfnsn=mo&extid=a&mibextid=RUbZ1f