پەرتوس
1.82K subscribers
149 photos
151 videos
43 files
68 links
بۆ هزری تەندروست و کۆمەڵگایەکی جیاواز...
Download Telegram
نـاخۆشی بەردەوام نابێت..
بـارگرانی درێژە ناڪێشێت..
شەوەڪانیش سپێدەیان بەدوادا دێت..
ئارامگرتن باشترین عیبادەتە.. دوعاڪانیش خەمەڪان لەگۆڕدەنێن.. خودای گەورە بەدڵە پاڪەڪان ئاگادارە، و گوێبیستی دەنگە شاراوەڪانە..
ئەو ڪاتەی لەخودا دەپاڕێیتەوە خودای میهرەبان یان وەڵامت دەداتەوە یان بەڵایەڪت لەسەر لادەبات، ئـومێد بوون بەخودا گـەورەترین هـەنگاوە بەرەو هیواڪانت..!

6
لە ئیبنو جەوزییان پرسی:
لە قورئاندا هیچ شتێک هەیە وەک ئەم پەندە:
«لەبەر خاتری چاوێک، نازی هەزار چاو هەڵدەگیرێت».
فەرمووی: بەڵێ، خودا فەرموویەتی:
﴿وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ﴾
واته: ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم)،
هەتا تۆ لەناویاندا بیت، سزا نادرێن.
6😭2🥰1
بەدەنگێکی هیوابڕاو و شکاوییەوە داوا لە خودا مەکە،
بەڵکوو داوای لێبکە و متمانەت بە تواناکەی هەبێت.
بە جۆرێـک ڕوو خۆشبـە بۆ میهرەبانییەکەی
وەک ئەوەی داواکارییەکەت پێبەخشراوە.
پاشان مژدەت لێبێت بە وەڵامدانەوە.
5❤‍🔥1🥰1
پێغەمبەرﷺفەرمویەتی:

ئەگەر کەسێک چاکەی لەگەڵدا کردن پاداشتی بدەنەوە ئەگەر هیچتان نەبو تا پاداشتی بدەنەوە دوعای خێری بۆ بکەن🩵.
3🥰1
بۆچی هەموو ڕۆژ و ساتێک داوای هیدایەت بکەین؟

کەسی وا هەیە دەڵێ: من بڕوادارم، نوێژ دەکەم، حەڵاڵ و حەرام دەزانم، ئیتر بۆچی بەردەوام داوای هیدایەت بکەم و بڵێم: {اهدنا الصراط المستقيم} واتا: ئەی پەروەردگارا ڕێنماییمان بکە بۆ ڕێگای ڕاست؟

دەڵێین: چونکە ئەوەی هیدایەت تەنها یەک شت نییە لەزاتی خۆیدا، بەڵکو تۆ پێویستت بەمانەیە لەگەڵیدا:
١- هیدایەتێک بۆ ناسینی حەق!
٢- هیدایەتێک بۆ خۆشویستنی حەق.
٣- هیدایەتێک بۆ توانای کارکردن پێی.
٤- هیدایەتێک بۆ سەقامگیری و جێگیربوون لەسەری.
٥- هیدایەتێک لە کاتی فیتنە و گومان و ئارەزووەکاندا.

بینیمان لە کۆمەڵگا و دەوروبەری خۆمان کە چەندین کەس هەبوون کە حەقیان ناسی، بەڵام خۆشیان نەویست.
چەندین کەس هەبوون کە خۆشیان ویست، بەڵام نەیانتوانی لەسەری جێگیر بن.
چەندینی تریش هەبوون کە ساڵانێک جێگیر بوون، بەڵام لە کۆتایی ڕێگاکەدا دڵیان لایدا.

له‌بەر ئەوە، هیچ بەندەیەک نییە کە تەنانەت بۆ یەک چرکەش بێ پێویست بێت لە هیدایەت.
😢21
◈فەزڵ و گەورەیی سورەتی البقرة

قال رسول اللەﷺ:إن الشيطان ینفر من البيت الذي تقرأ فيه سورة البقرة "صحیح مسلم "

پێغەمبەری خودا ﷺدەفەرموێت؛ شەیتان لەو ماڵە هەڵدێت کەسورەتی (البقر‌ة) تێدا دەخوێندرێت ..
🥰21
ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێ دەگێرێتەوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (هیچ کەسێک نییە کە لە ماڵ دێتە دەرەوە دوو ئاڵای لەگەڵدایە، ئاڵایەک بەدەست فریشتەیەکەوەیە، ئاڵایەکیش بەدەست شەیتانێکەوەیە، جا ئەگەر بۆ شتێک چووە دەرەوە لەماڵ کە خوای زاڵی پایەدار پێی خۆشبوو، ئەوە فریشتەکەی شوێنی دەکەوێت بە ئاڵاکەیەوە، بەردەوام لەژێر ئەو ئاڵای فریشتەیە دەبێت تا دەگەڕێتەوە ماڵی خۆی، وە ئەگەر چووە دەرەوە لە ماڵ بۆ شتێک کە خوا پێی ناخۆش بێ، ئەوە شەیتانەکە شوێنی دەکەوێ بە ئاڵایەکەوە ئیتر تا دەگەڕێتەوە ماڵ لەژێر ئاڵای شەیتانەکەدا دەبێت).

أخرجه أحمد
6
قسەی حەق بکەن و مەترسن!

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «أَلَا لَا يَمْنَعَنَّ أَحَدَكُمْ مَخَافَةُ النَّاسِ أَنْ يَقُولَ بِالْحَقِّ إِذَا رَآهُ».

ئەبو سەعیدى خودرى خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتى: «ئاگادار بن با یەكێك لە ئێوە ترسان لە خەڵكى ڕێگرى ئەوەى لێ نەكات قسەى هەق بڵێت ئەگەر بینى».
3
ئەوەی تۆی خۆشدەوێت،
هانت دەدا گوێڕایەڵی خودا بکەیت

معاذی کوڕی جەبەل دەفەرموێت:
پێغەمبەری خودا ﷺ دەستی گرتم و فەرمووی:
"معاذ تۆم خۆشدەوێـت"
لەدوای هەموو نوێژێکدا بڵێ:
"اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ"
🥰54
پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم هه‌رجارێك بچوایه‌ته‌ حه‌مام یان توالێت ئه‌یفه‌رموو
(بِسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ)
به‌ناوی خودا خوایه‌ من په‌نات پێ ئه‌گرم له‌ جنه‌ نێر و مێینه‌كان.

سه‌حیحی بوخاری و مسلم
🥰53
لە ئەسەرێک داهاتوە الله تعالی دەفەرمووێت:
«مَا أَنْصَفَنِي عَبْدِي؛ يَدْعُونِي فَأَسْتَحْيِي أَنْ أَرُدَّهُ، وَيَعْصِينِي وَلَا يَسْتَحْيِي مِنِّي».

واتە: «بەندەکەم لەگەڵ من بێ ئینسافە کاتێک داوام لێ دەکات، شەرم دەکەم بەبێ وەڵام جێی بهێڵم، بەڵام ئەو گوناهـ دەکات و شەرم لە من ناکات.»

الرسالة القشیریة (٣٧٠/٢)
😭63
❞اللهمَّـ إنّي أسأَلُكَ حُسنَ الخاتمة❝


خودایە داوای عاقیبەت خێریت لێدەڪەم❤️‍🩹.
7

ئــاࢪام بگرە ڕەنگە ئەم ناخۆشیە کۆتا تاقیکردنەوەی خودا بێت ئیتر هەموو شتێک باش بێت ..🩵🌷
🥰5
🤲🏻💙📿

﴿أَلَا بِذِكۡرِ ٱللَّهِ تَطۡمَئِنُّ ٱلۡقُلُوبُ﴾👇🏻💙
تەنها بە یادی خوا 📿دڵەکان🫀ئارام دەبن
- سُبْحَانَ اللّٰه‌💙
- الْحَمْدُ لِلّٰه💙
- لَا إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه💙
- اللّٰهُ أَكْبَر💙
- أَسْتَغْفِرُ ﷲ💙
- سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ وَبِحَمدە💙
- سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ العَظِیم💙
- لَاحَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللّٰه 💙
- حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل💙
- أَسْتَغْفِرُ ﷲَ وَ أَتُوبُ إِلَیْەِ💙
..🫶🏻🕊️💙..
4🥰2
لە ناکاو نۆرەی تۆیە ،خودا وادەکات هەمووی لەبەر تۆ ڕوبدات.🩵💕
😭41🥰1
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ...❤️
3🥰3❤‍🔥1
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ..

به‌ڕاستی خواو فریشته‌ڪانی صەڵاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رﷺ ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش صەڵاواتی له‌سه‌ر بده‌ن و به‌رده‌وام یادی خێری بڪه‌ن.

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤍
5🥰2
لە ئێوارەی هەینی ..

خودایە کاریگەری هەر چاوێکی خراپە لێمان لابدەی
کە کاریگەری لەسەر ڕزق و ڕۆزی هەبووە و ڕایگرتووە کاریگەری لەسەر جەستەیەک هەبووە و نەخۆش کردووە
کاریگەری لەسەر دڵێک هەبووە و دڵتەنگی کردبێت ...

ئامین..🩵
6🥰3
ــ ئەنەسی کوڕی مالک -رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ -ده‌فه‌رمووێ :
بیستم لە عمری کوری خەتاب -رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ- سەلامی لە پیاوێک کرد ئەویش وەڵامی سەلامه‌كه‌ی دایەوە ، عمر بە پیاوەکەی فه‌رموو : تۆ چۆنیت ؟ پیاوەکەیش پێی وت : شوكر بۆ️ اللّٰه تعالی، عمر فه‌رمووی : ئەوەم لەتۆ دەویست ( واتا : ویستم شوكری️ اللّٰه تعالی بكه‌یت ) .

ــ سعیدی کوری جبیر -رحمە️ اللّٰه- ئەڵێت:
بە دڵنیاییه‌وه‌ یەکەم کەس بانگ دەکرێت بۆ بەهەشت ئەوانەن بەردەوام شوكری️ اللّٰه تعالی ـیان کردووە لە کاتی خۆشی و دژواری ، یان فه‌رمووی : لە هەموو بارودۆخێکدا .

ــ ابن عمر -رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ- ده‌فه‌رمووێ :
ئێمە وابوین ( صه‌حابه‌ ) بۆ ئەوە یەکتریمان دەبینی لە ڕۆژدا بە بەردەوامی هەندێکمان ئەحواڵی هەندێکمانی دەپرسی ، وە ئەوەی لەوەوە دەمانویست تەنیا شوكری ️اللّٰه تعالی بوو .

📜«الزهد والرقائق عبد️️اللّٰه بن مبارك:صـ٩٠»

#پەیامی_پێشەوایان_٤۹
3🥰2
ئیمام ابن القيم (رحمه الله) دەڵێت: إذا قام العبدُ في الصلاة : غارَ الشيطان منه؛ فإنه قد قام في أعظم مقام، وأقربه وأغيظه للشيطان.

كاتێك بەندە ھەڵدەستێت بۆ نوێژ: شەیطان غیرەی لێ دەكات، چونكە ھەستاوە بۆ گەورەترین ھەستان و پلە كە پلەی نوێژكردنە، وە نزیكترین پلەیە لەخوای گەورەوە، وە ڕق ھەڵسێنەرترین پلەیە بۆ شەيطان.
💯32
"ئەوەندە خۆت بە بێنرخ تەماشا مەکە، تەوبەکار خۆشەویست و ڕێزدارە لای پەروەردگاری.
ئەو شکانەوە و کڕوزانەوەیەت لە دەرگای پەروەردگارت، ڕێگا دروستەکەیە.
ئیعتیرافت بە ئیفلاس، ڕێک دەوڵەمەندییە.
سەردانەواندنت لەبەر تاوانەکانت، ئەسڵی بەرزییە.
بشزانە لای پەروەردگار پولی (ربَّنا ظلمْنا أنفُسَنا) ڕەواجی زیاترە لە (ونحنُ نُسبِّحُ)"
5😢2🥰1