Mr.Security🛡
816 subscribers
365 photos
52 videos
310 links
ئامانجمان پاراستنی هەژمارەئەلکترۆنیەکانی ئێوەیە
.کێشەی هاکت هەیە لەگەڵ ئێمە چارەی بکە
.خۆپاراستن لە هاکران و هاک کەران.
.روون کردنەوەی هەموو رێگەکانی هاک .خۆپاراستن.
.بابەتی تەکنەلۆجی و رونکردنەوە.
.هۆکاری هاکران چییە
لەگەڵ ئیمە ترس بشکێنە

@MrSecurity0🛡
Download Telegram
سڵاو ...
سووپاس بۆ هەمووتان .تاماوەیەک لە بابەت نوسین دادەبڕێم لەبەر هەندی هۆکار .بم بورن ئەگەر لەچات کەسێکتانم عاجز کردبی یان نەم توانیبێ بەپێ توانا یارمەتیتان بدەم .بم بورن .تەنها ماوەیەکە انشاللە دەکەرێمەوە .
کەناڵ هیی ئەم دووبرایەمە .
#muhammed_hamazyad_sdeq
#ahmed_muhsin_omer
وە خوشکەکەشم بیرناچی لێرە بابەتی هەبوو.سووپاسی ئەویش دەکەم.
پربەدڵ سووپاسیان دەکەم کە بابەتیان دادەنێن لێرە ..مەمنوونم
خودا بتان پارێزی .خواتان لەگەڵ .ماوەیەک لەبیرم بکەن.🌷🙏

#MrSecurity
۱۰ یاسای گشتی هاکەری ڕاستەقینە کە پابەند بوون بەو یاسایانە زۆر قورس و ئەستەمە 😱😳

یاساکان یاسای گشتین واتە هەم هاکەرێکی ڕاستەقینە پابەندی ئەم یاسایانەیە

۱-نابێت خۆشەویستی لەگەڵ هیچ کەسێک بکەیت و چاو بخەیتە سەر هیچ کچێک،گەر تەمەنیشت بگاتە ٥۰ ساڵ پڕۆسەی هاوسەرگیریت زەحمەتە

۲-نابێت سەر بە هیچ دینێک بیت ئیسلامی بیت یان ماسۆنی هەر شتێک بیت ئەبێت واز لە دینەکەت بێنیت و هیچ دینێک نەپەرستی

۳-نابێت گرینگی بە هیج کەسێک بدەی حساب بۆ کەس بکەیت

٤-ترس بوونی نییە ئەوەی دڵ و مێشکت وویستی ئەبێ هاکی بکەی تەنانەت براکەشت بێ نابێ حسابی بۆ بکەی و هاکی بکە

٥-دەبێت خۆت بشاریتەوە بە هیچ شێوەیەک لای هیچ کەسێک نەڵەیت من هاکەرم چ لە تۆڕی ئینتەرنێت بێت یان لە ژیانی ڕاستیدا نابێت مەیەلەیک بکەیتەوە بۆنی هاکی لێبێت

٦-دەبێت فێری هەموو شتێک بیت پڕۆگرامینگ بێت یان ویب کۆدینگ هەر شتێک بێت نابێت بە بەتاڵی جێی بێڵیت هەموو شتێک ئەبێ فێربیت

۷-نابێت لەگەڵ کەس کار بکەیت گەر کردیشت دەبێت ئەو کەسە زۆر زیرەک بێت،هەوڵبدە لەگەڵ مێشکی خۆت کاربکەی

۸-هەر بەرنامە و سیستمێکت دروست کر نابێت لە تۆڕی ئینتەرنێتدا بازرگانی پێوە بکەیت و بە خەڵکی بفرۆشیتەوە

۹-دەبێت باوڕت بە ڕستەی No system is safe هەبێت کە مانای زۆری هەیە،مانای سەرەکی واتا هیچ سیستمێک پارێزراو نییە،نابێت تۆ بڵێی من ئەو سیستمەم پێ هاک ناکرێ چونکە پارێزراوە،نەخێر هیچ شتێک پارێزراو نییە

۱۰-تۆ لێرەدا نابێت بەکارهێنەر بیت،دەبێت بەرهەمهێنەر بیت،واتا چۆن؟نابێت بەرنامە و سیستمی حازرکراو بەکاربێنیت،دەبێت تۆ خۆت بەرنامە و سیستم بۆ خۆت دروست بکەیت

نوسینی 📄
#muhammed_hamazyad_sdeq
Forwarded from Mr.Security🛡 (Muhammed Hamazyad Sdeq)
پرسیار و وەڵام لەسەر ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید 😱

١. ڕوت کردن چیە ؟

- بریتیە لە کرداری بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیادە لە ناو مۆبایل کە لەڕێگەی ئەم کردارەوە دەتوانیت بەرنامەی ڕێگەپێنەدراو دابەزێنیت و چەندەها بەرنامەش کە بەبێ ڕوت کردن ئیش ناکەن و سودمەندن و پێویستن.

٢. سودەکانی ڕوت کردن چین ؟

- بەهۆی ڕوت کردنەوە دەتوانیت هەندێک بەرنامەی تایبەت ئیش پێبکەیت کە بەبێ ڕوت کردن ئیش ناکەن، ئەو بەرنامانەش زۆرن، هەروەها دەتوانیت ڕومی دروستکراو واتە نافەرمی دابەزێنیت، و ( هەموو ) داتای ناو مۆبایلەکەت باک ئەپ بکەیت و بیهێنیتەوە لە کاتی پێویست دا کە ئەمانە هیچیان بەردەست نین بە بێ کرداری ڕوت کردن.

٣. زیانی ڕوت کردن چیە ؟

- تاکە زیانی ڕوت کردن بریتیە لەوەی کە گرەنتی مۆبایلەکەت لادەبات، پێم وابێت بۆ کوردستان شتێکی ئەوتۆ نیە چونکە لێرە شتێک نیە بە ناوی گرەنتی ! بەڵام ئەمەش چارەسەر دەکرێت بە دوبارە دابەزاندنەوەی ڕومێکی تری فەرمی ئەندرۆید کە دەبێتە هۆی لابردنی ڕوت کردنەکە.

٤. چۆن بزانم مۆبایلەکەم ڕوت کراوە ؟

- چەند ڕێگایەکە هەیە بۆ ئەوە، دوای ڕوت کردن دوو یان یەک بەرنامە زیاد دەبێت بۆ لیستی بەرنامەکان ئەوانیش بە ناوی SuperSU لەگەڵ CWM، دابەزنینی ئەم دوو بەرنامەیە ( بە تایبەتی SuperSU ) مەرجە بۆ سەرکەوتنی ڕوت کردنەکە، ڕێگەیەکی تر بە دابەزاندنی بەرنامەی Root Checker دەبێت کە پێت دەڵێت کە ئایا مۆبایلەکەت ڕوت کراوە یان نا، یان دەتوانیت بەرنامەیەک تاقی بکەیتەوە کە پێویست بە ڕوت کردن دەکات بزانیت ئیش دەکات یان نا، ئەگەر ئیشی کرد واتە مۆبایلەکەت ڕوت کراوە یان بەسەرکەوتوویی ڕوتکراوە بە پێچەوانەشەوە، بۆ مۆبایلی سامسۆنگیش لە دوای ڕوت کردن و لە کاتی داگیرسانەوەی مۆبایلەکەدا سێگۆشەیەکی زەرد دەردەکەوێت لەژێر لۆگۆی سامسۆنگ دا کە بەڵگەیە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت ڕوت کراوە.

٥. ئایا مەرجە بۆ هەر ڕوت کردنێک ئەو دوو بەرنامەیە دابەزێنرابن ؟

- نەخێر. تەنها بەرنامەی SuperSU بەسە بۆ سەرکەوتنی کرداری ڕوت کردن.

٦. سودی بەرنامی SuperSU چیە ؟

- ئەمە ئەو بەرنامەیەیە کە دەسەڵاتی زیادە دەدات بەو بەرنامانەی کە بە ئاسایی ڕێگەپێنەدراون ئیش بکەن. بۆیە ئەم بەرنامەیە ڕێگەیان پێدەدات واتە بەرهەمی ڕوتکردن بریتیە لەم بەرنامەیە کە دەسەڵاتی زیادە دەدات بەکارهێنەر.

٧. ئایا تەنها بەرنامەی SuperSU بەرهەمی ڕوت کردنە؟

- نەخێر. لە هەندێک جۆری تری ڕوت کردندا بەرنامەیەکی تر دادەبەزێت بەناوی SuperUser ( لەجیاتی SuperSU ) ئەمیش هەمان ئیشی SuperSU دەکات بەڵام گەشەپێدەرێکی تری دروستی کردووە جیاواز لەوەی یەکەم.

٨. کوامیان باشترن SuperSU یان SuperUser ؟

- هەردووکیان باشن. بەڵام SuperUser هەندێک کێشەی هەیە لە هەندێک لە ڤێرژنەکانیدا و زۆرتریش SuperSU بەکاردەهێنرێت واتە سەرکەوتووترەو باشترە.

٩ – ئەی بەرنامەی CWM چیە ؟

- ئەمەش بەرنامەیەکە کە هەندێک جار لە کاتی ڕوت کردندا دادەبەزێت لەگەڵ بەرنامەی SuperSU, ئەم بەرنامەیە ڕێگەدەدات بە دابەزاندی بەرنامە، ڕاستەخۆ چونە ناو دۆخی داونلۆد، دۆخی ڕیکەڤەری و چەندەها تایبەتمەندی تریش.

١٠. ئایا ڕوت کردن دەبێتە هۆی کوژانەوەی داتای ناو مۆبایل ( فۆرمات ) ؟

- نەخێر. بەڵام باشتر وایە هەر باک ئەپێکی بەرنامەکانت بکەیت نەوەکو کێشەیەک ڕوبدات لەکاتی ڕوت کردندا.

١١. ئایا بە تەنها ڕوت کردن کافیە بۆ دانانی ڕومی ئەندرۆیدی نا فەرمی ؟

- بۆ هەندێک مۆبایل بەڵێ وەکو مۆبایلی سامسۆنگ ، سۆنی، بەڵام مۆبایلەکانی تری وەکو ئێچ تی سی ، ئێڵ جی، نێکسەس، هەندێ مۆبایلی تر تەنها بە ڕوت کردن ناتوانیت ڕومی ئەندرۆیدی نافەرمی دابەزێنیت بەڵکو دەبێت لەگەڵ ڕوتکردنەکەشدا ئەنلۆکی بکەیت واتا قفڵی بوتلۆدەرەکەی بکەرەوە.

١٢. ئایا فایلی ڕوت کردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر دەبێت ؟

- بەشێوەیەی گشتی نەخێر، بەڵام هەندێک جار گەشەپێدەری شارەزا لەوبوارەدا دەتوانێت فایلی ڕوتکردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێنێت و بە هەندێ دەستکاری کردنەوە دەتوانێت وای لێبکات ئیش بکات لەسەر مۆبایلێکی تر ( نمونە وەک بەکارهێنانی فایلی ڕوت کردنی گوگڵ نێکسەس ٤ بۆ سۆنی ئێکسپێریا زی ) هەروەها هەندێک جار دەتوانیت فایلی ڕوت کردنی ڤێرژنێکی دیاریکراوی مۆبایلێک بەکاربهێنیت بۆ ڕوتکردنی ڤێرژنێکی تری ( هەمان ) مۆبایل. بەڵام بە بێ بوونی شارەزایی لەم بوارەدا ئەوا ئەگەری زۆرە مۆبایلەکەت تێکبچێت یان نەچێتەوە ناو سیستەم هەربۆیە دەبێت خۆت بە دوور بگریت لەم کردارە هەتا تەواو تەئکید نەبیت و زانیاریت هەبێت کە دەبێت بۆی و پێشتر کراوە لەبەرئەوە وریا بە !

١٣. چی ڕوودەدات ئەگەر فایلی ڕوت کردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێم ؟

- لە زۆربەی کاتەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی مۆبایلەکەت نەچێتەوە ناو سیستەم واتە لەسەر لۆگۆی مۆبایلەکە دەوەستێت و هەندێک جاریش دەبێتە هۆی تێکچوونی مۆبایل.
.
نـوسـیـنـۍ

مەبەستم لەم پارچەیە ڤیدیۆیە ماموستا سۆران  رون و ئاش کرایە ئەمەش لەبەر چەند کەسێک بو بە تایبەت بۆ ئەوانەی بە دوای ناموسی خەلکەوەن....! باشە ئەزیزیم وەرە من دوو قسەت پێ بلێم ئەم کارەی ئەی کەی سودی چیە..؟ باشەشتێکی تر کە شتێکت بلاو کردەوە چ سودت پێ گەیشت چ…
سوێند بەخوا کورد شایەنی هیچ شتێڪ نییە 🙂

ئەوانەشی بە دووای نامووسی خەڵکەوەن رۆژێڪ دێت بەدووای خوشک و دایکی ئەو کەسانەش ئەکەوێ بەڵام دووای چی ...
ئیتر بەسە بەخۆتان دابچنەوە تاکەی وا ئەبن بیر لە ڕۆژی قیامەت ناکەنەوە وائەزانی رۆژی قیامەت نییە وا ئەزانی خوا بوونی نییە ( استغفراللە ) بەسە بەس ...
چەند خەتای کورە دوو ئەوەنە خەتای کچە چەند خەتای کچە دوو ئەوەنەش خەتای کورە ...

بۆ چەناڵی هاککەرەکەش بوونی نییە هیچ چەناڵێک بەناوی هاککەر دانانەوەی خەونێکە بۆ کورد 💔🙃

بژیت کاکە قسەکانت لە جێی خۆیەتی ❤️😌 ئەوەی رقی لێمانە رێڪ بە تاکە قۆنەڕەیەکـت 😌💙

#muhammed_hamazyad_sdeq
بای بای لە دنیای تەکنەلۆجیا 💔🙂🙌

ئەتوانن لام دەن لە ئادمینی 💔🙂

چاکەی تۆشم بەسەرەوەیە براکەم مووسلیم سووپاس بۆ هەموو شتێکـ 🙂💙

#muhammed_hamazyad_sdeq
Forwarded from Mr.Security🛡 (Muhammed Hamazyad Sdeq)
چۆن بزانین ئەو مۆبایلەی دەیکڕین باشە یاخوود خراپ چۆن بتوانین فێڵمان لێ نەکرێت 😱😳

سەرەتا چەند کۆدێک و چەند شتێک هەن تاوەکو بتوانی مۆبایلی ئەسڵ و حادی پێ بناسینەوە

یەکەم: پێش ئەوەی مۆبایلەکە بکڕیت سەیری ڕامەکەی بکە هەوڵبدە ڕامی مۆبایلەکەت سەرو 8GB بێت چوونکە گەر ڕامەکەی کەم بێت ئەوە زوو خاو دەبێت و تووشی کێشەت دەکات

دووەم:سەیری لا تەنیشتەکانی مۆبایلەکە بکە گەر شوێنەواری بەربوونەوەی تیابوو باشترە نەیکڕیت

سێیەم: ئەم کۆدە بۆ مۆبایلەکە دابگرە
*#06#👈
لەسەرەوە نووسراوە IMEI گەر ژمارەی کۆتایی 01 بوو ئەوا وەجبە یەک و ئەسڵ گەر 01 نەبوو باشترە نەیکڕیت

چوارەم:ئەم کۆدە لەسەرە مۆبایلەکە لێبدە
*#0*#
زۆربەی بەشەکانی مۆبایلەکەت پێ ئەدات سەوت و وێنە و ڕەنگدانەوە و ...هتد هەمووی تاقی بکەوە لە هەمووشیان گرینگتر Touch کەی واتا لەمسەکەی تاقی بکەوە بزانە هیچ کێشەی تیایە ئەویشی تیایە گەر هەمووی کاری کرد واتا مۆبایلەکەت لەڕوی سۆفتوێر بێ کێشەیە

پێنچەم:بێگوومان زۆربەمان حەزی ئەومان هەیە مۆبایلەکەمان وێنەی جوان و ئێچ دی بێت بۆیە گەر حەزت بەم جۆرە مۆبایلانەیە هەوڵبدە کامێراکە سەرو 8M.P بێت 12 یان 16 بێت

ئەزیزانم گەر مۆبایلێکت کڕی ئەم پێنچ خاڵەی سەرەوەی تیابوو ئەوا سەد لە سەد دڵنیابە تۆ مۆبایلێکی باشت کڕیووە،دەبێ ئەوەش بڵێم بۆ خاوێنی و کرانەوە و ئەم شتانە لەسەر خۆت ئەمێنێتەوە واتا هەموومان چاومان هەیە ئەتوانین سەیری بکەین تا چەند مۆبایلەکە خاوێنە و نەکراوەتەوە ئەوەش وابزانم کارێکی گران نییە بەچاو سەیری مۆبایل بکەی ئەزانی کراوەتەوە یان نا خاوێنە یان نـا
بــەهـیـوای ســوود

نـــووســیـنــی📄
#muhammed_hamazyad_sdeq
.
دەسـت بـکـەمـەوە بـە فـێـرکـارۍ ؟💔😴

بـەڵـۍ ❤️ نـەخـێـر 💔

#muhammed_hamazyad_sdeq
فەیسبووک و ئینستاگرام بە گشتی تووشی کێشە بووە،ناتوانرێت پۆست بکرێت و ستۆری دابنێرێ و وێنە بنێری لەچات لەلای ھەندێک کەسیش ئەکاونتەکەیان ناکرێتەوە..کێشەکە لەلای زۆربەی بەکارھێنەرانە..

#muhammed_hamazyad_sdeq