Madehalavi
150 subscribers
1 link
Download Telegram
·۰•❁ ﷽ ❁

#اخلاق
#شیخ‌ابوسعیدابوالخیرقدس‌سره

📂«گویند صوفیی سگی را عصایی سخت بزد چنانک دست سگ بشکست. سگ پیش شیخ آمد و در خاک می‌غلتید. شیخ صوفی را بخواند که «چرا چنین کردی؟» گفت: «بر راه‌گذر خفته بود، هرچند گفتم برنخاست. عصایی برو زدم». سگ هیچ خاموش نمی‌شد. بعد از آن شیخ با سگ می‌گوید: «به‌جای [= در حق] او چه عقوبت کنم؟» سگ گفت - به زبانی که شیخ می‌دانست- که: «من جامه‌ی اهل سلامت دیدم در بر او. ازو پرهیز نکردم؛ گفتم مرا ازو هیچ گزندی نرسد. هیچ عقوبت بیش از آن ندانم که جامه اهل سلامت ازو برکشی تا مردمان بدانند که او عوان است نه صوفي». شیخ سخن سگ بازگفت. صوفي به استغفار باز ایستاد و همه را وقت خوش شد»

📚 منبع: چشیدن طعم وقت

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ حضرت خواجە محمد پارسای بخارایی #نقشبندی قدس سرە العزیز:

"" ار  نخواست داد ،  نداد  خواست ""

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ #زاری  سەقزی (1905 - 1982)

کەی عیلاجی دەردەکەم وەک بووعەلی سینا ئەکەی
چاوی نابینا بە گەردی دامەنت بینا ئەکەی

ئەم هەموو حوسنە لە تۆدا کۆیە من وا تێ ئەگەم
نازی زیبایی بەسەر کۆگایی پەروینا ئەکەی

شانە بۆ ئارایشی گێسوو تەکانی دا، وتم
حەبسی پۆلی دڵ لە حەڵقەی زولفی موشکینا ئەکەی

تێغی بێباکی وجوودت ڕیشەیی جەرگی بڕیم
عاقیبەت دەفنم لە کفنی سووری خوێنینا ئەکەی

خۆزگە بەو ڕۆژە لەسەر قەبرم ئەوێسی یەک نەفەس
تەعزیەی مەرگم لەگەڵ تەکفین و تەڵقینا ئەکەی

«زاریا» هۆشت ببێ گەر سادقی لەم عیشقەدا
سەرفی عومری خۆ لە شەوقی سەرو و نەسرینا ئەکەی

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
·۰•❁ ﷽ ❁

✓عیشق کردمی بێ خان و مان، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز
تاقەت نەما لاڵ بوو زبان، قامەت هیلالی عیشقم ئەز

عیشق کردمی بێ پا وو سەر، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز
لاڵ بوو زبان، بیستم خەبەر، قامەت چو داڵی عیشقم ئەز

عیشق حاڵان تەغییر دەکا، شێت و نەزانان ژیر دەکا
تفڵی دوو ساڵە پیر دەکا، عاشقی جەماڵی عیشقم ئەز

عیشق حاڵان تەحویل دەکا، جوانان بە پیر تەبدیل دەکا
گەردنکەشان بە دیل دەکا، دەرحاڵ قەتتاڵی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی مەهوەشان، مەیلی پەری بۆ دڵکەشان
بێهۆش دەکا ساحێب هۆشان، مەجنوون میسالی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی دڵبەران، مەیلی نیهالی عەڕعەڕان
بێهۆش دەکا سەوداسەران، مەحرووق باڵی عیشقم ئەز

عیشق ناگەهان لێم بوو دوچار، ساتێ کە دیم قەوس و عوزار
سەنعان سیفەت بێ ئیختیار، تەقوا بەتاڵی عیشقم ئەز

عیشق عالمان مەجهوول دەکا، نالایقان مەقبووڵ دەکا
ئەفگار دڵان مەقتووڵ دەکا، دەر دڵ خەیاڵی عیشقم ئەز

عیشق دەردان شیفا دەدا، عیسا نەفەس سەفا دەدا
عەزمی ڕەمیم ئیحیا دەکا، مورشیدی حاڵی عیشقم ئەز

عیشقە شیفای دەردی عەزیم، دەرمانە بۆ قەلبی سەلیم
ئیحیا دەکا عەزمی ڕەمیم، سەودای جەماڵی عیشقم ئەز

عیشق کوورێکە با قیاس، خالیس دەکا سەنگی دەساس
نابێ لە من کەی ئیلتیماس، کۆکۆی زوخاڵی عیشقم ئەز

عیشق کوورەی لاتەحمەدە، ئاسن و پۆڵا و جەلمەدە
قاڵیان دەکا و لێکیان دەدا، مەستی ویساڵی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی بێنەزیر، وای کرد لەو ئەحمەدی فەقیر
لۆمەم بۆ هات وەک تیر و شیر، ساحیب قەباڵی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی نامدار، وای کرد لە من کۆری هەژار
ڕووم نیە لەنێو ئەغیار و یار، پیری جەماڵی عیشقم ئەز

                           #شێخ #ئەحمەدی #کۆر

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤2👏1
·۰•❁ ﷽ ❁

✓نقلست که یکی پیش #جنید #قدس‌سرە شکایت کرد از گرسنگی و برهنگی.
جنید قدس‌سرە گفت: برو ایمن باش که او گرسنگی و برهنگی بکس ندهد که تشنیع زند و جهانرا پر از شکایت کند بصدیقان و دوستان خود دهد تو شکایت مکن!

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤3
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ #کوردی / #فارسی

📝 لە خزمەت #حەزرەتی #شاهی‌نەقشبەندا داوای نواندنی کەڕامەتیان کرد. فەرموی:
کەڕاماتی ئێمە لەبەرچاوایە. بەو هەموو باری گوناحەوە ، ئەتوانین بە سەر عەرزا بڕۆین.

📝 از خدمت ایشان طلب کرامات کردند . فرمودند : #کرامات ما ظاهر است . با وجود چندین بار گناه بر روی زمین می توانیم رفت .

📚 #نفحات‌الانس‌من‌حضرات‌القدس ؛ #نورالدین‌عبدالرحمن‌جامی ؛ لاپەڕەی۳۹۲

#وەرگێڕ : #مادێح‌عەلەوی

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤3
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ خەیاڵانی   شەو  ، هیجرانانی   ڕۆ
قامەت خەم کەردەن چون چەمیلەی چۆ

دڵ بییەن وە دار سەر کەلی لای وەشت
چەمەڕای. وایێن ڕیشەش بێ وە دەشت

                                  مەعدوم قدس‌سرە
                                     «مەولەوی»

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤3
·۰•❁ ﷽ ❁
تاهیر بەگی جاف :

✓کەم بە غەمزە بێ بە ڵامۆ حەیفە تەعنەم لێ مەدە
لێم‌گەڕێن  ئێوە  و  خوداتان  زامی  جەرگم کاریە

#تاهیربەگ #تاهیر #طاهر  #بەگ #جاف

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤5
·۰•❁ ﷽ ❁
دوو بەشە 1️⃣

✓ کوردی/ فارسی    وەرگێڕ: #مادێح‌عەلەوی

✓  لەو وەختەدا کە شێخ (حەزرەتی #شێخ #ئەبوسەعیدی‌ئەبولخەیری میهەنی)تەشریفی لە نەشابور بو ، رۆژێکیان لە #خانەقاکەی ئوستادی ئیمام کۆڕی مۆعیزەی بوو. ئەبوایە بۆ ئەوێ لە "عەدنی‌کویان"ەوە تێپەڕ بوایە جا  لە رێگادا "#ئیبراهیم #یەنال" کە برای سوڵتان #توغروڵ بو هاتە خزمەتی.کە بە بە خزمەتی #شێخ  گەیشت لە چارەواکەی هاتە خوارەوە و سەری دانەواند و رێزێ زۆری گرت و ئەدەبی نواند.
شێخ فەرموی سەرت زیاتر دانەوێنە! ئەو سەری زیاتر دانەواند. شێخ فەرموی زیاتر داینەوێنە! ئەو زۆرتر سەری دانەواند لەوانە بو سەری لە عەرز بدات.
شێخ فەرموی تەواوە، "بسم اللە"، سوار ببە!

ئەو سوار بو و شێخ لێی‌خوڕی و هات بۆ خانەقا. لەو حەیس و بەیسەدا بە دڵی دەروێشکیدا هاتبو کە ئەمە ئەبێ چی بێت وا شێخ لەگەڵ برای سوڵتان توغروڵدا کردی؟
شێخ رووی کردە ئەو دەروێشە و فەرموی دەرۆێش گیان تۆ نازانی هەر کەسێک سڵاممان لێ ئەکات لەبەر خوا ئەیکات؟
قاڵب و‌جەستەی ئێمە قیبلەی نزیکی بە خوایە ئەینا مەبەست حەققە جل جلالە و ئێمە لەم نێوانەدا حەساب ناکرێین.
هەر رێز و ئەدەب نواندنێک بۆ خوا بێت هەرچی لە خوشوع و خۆشکێنیەوە نزیکتر بێت وەرگیراوترە.
جا ئێمە ئەو ئەدەب و رێزە کە بە ئیبراهیم یەنالمان کرد بۆ خوا پێمان کرد نە بۆ ئەدەب و رێزی خۆمان.
جا شێخ فەرموی کەعبە کە کراوە بە قیبلەی موسوڵمانان هەتا خەڵک سوژدە بۆ خوا بەرن و کەعبە خۆی لە نێودا نیە و حەساب ناکرێت
و ئێمەیش کراوینەتە قیبلەی خەڵک هەتا رێز و حورمەتمان بگرن و ئێمەیش حەساب ناکرێین.
ئەو دەروێشە کەوت بە عەرزدا و زانی کە هەرچی پیرانی حەق بیکەن دڵ و بیری کەس نایگاتێ و بۆ هەر کار و فرمانێک بیکەن  ناتوانیت بەرپرچیان ببیتەوە ئیرادیان لێ بگریت، نە بە زاهیر و رواڵەتی و نە لە ناخیشدا چونکا لە حەق لا ناداتن.

فارسی/

در آن وقت کە شیخ بە #نشابور بود یک روز در #خانقاە استاد امام مجلس می‌گفت.چون از آنجا به کوی عدنی کویان می‌رفت در راه او را ابراهیم ینال که برادر #سلطان #طغرل بود پیش باز آمد.چون به خدمت شیخ رسید از اسب فرود آمد و سر فرود آورد و خدمت کرد.شیخ گفت:سر فرودتر آر ! او سر فرودتر آورد.شیخ گفت فرودتر آ! و فرودتر آورد تا سر به نزدیک زمین آورد.شیخ گفت تمام شد،بسم‌الله ، برنشین! او برنشست و شیخ براند و به خانقاه آمد.مگر به خاطر درویشی بگذشت که این چه تواند بود که شیخ کرد با برادر سلطان طغرل؟شیخ روی بدان درویش کرد و گفت ای درویش تو ندانی که هر که بر ما سلام کند از بهر او کند؟ قالب ما قبلهٔ تقرب خلق است و الا مقصود حق است جل جلاله ما خود در میان نیستیم و هر خدمت که جهت حق باشد هر چند به خشوع نزدیک‌تر بود مقبول‌تر بود. پس ما ابراهیم ینال را خدمت حق تعالی فرمودیم نه خدمت خود. پس شیخ گفت کعبه را قبلهٔ مسلمانان گردانیده‌اند تا خلق او را سجود می‌کنند و کعبه خود در میان نه و ما را قبلهٔ خلق گردانیده‌اند تا ما را حرمت می‌دارند و ما در میان نه آن درویش در زمین افتاد و بدانست که هر چه پیران کنند خاطر کسی بدان نرسد و بر هر چه ایشان کنند اعتراض نتوان کرد نه به ظاهر و نه به باطن که جز حق نتواند بود.

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
·۰•❁ ﷽ ❁.
✓ بەشی دووهەم 2️⃣

*حەزرەتی شێخ ئەبو سەعیدی ئەبولخەیر قدس سرە قەت وشەی"من"ی بە کار نەهێناوە دایمە فەرمویەتی "ما" ئێمە.

*حەزرەتی شێخ ئەبوسەعیدی ئەبولخەیر بۆ ئیڕشادی موسوڵمانەن هاتووە بۆ نەیشابور خانەقای نەبووە لەوێ و لەخانەقای شێخ ئەبولقاسمی قوشەیری کەڵکی وەرگرتووە.

* نەشابور: نەیشابوریشیان پێ وتووە و لە شارە هەرە گەورەکانی عالەمی ئیسلام بووە لەو کاتەدا ، حەزرەتی ئیمامی موسلیم رحمەاللەعلیە موحەددیسی بەناوبانگ، خەڵکی ئەو شارە بووە و ئێستەیش مەرقەدی پیرۆزی لەوێیە دواتر لە کاتی هێرشی تاتارادا بە یەکجاری روخانویانە و کراوە بە کێڵگە و ئێستەیش ئاسەواری زۆری ماوە و بەڵام ئێستە شارێک بە ناوی نەیشابور دروست کراوە نێوانی زۆرە لەگەڵ ئەوەی پێشوودا و لە وڵاتی ئێران پارێزگای خۆراسانی رەزەوی لە رۆژهەڵاتی ئێران نزیکی مەشهەدە.

* ئوستادی ئیمام: مەبەست عبدالکریم بن هوازان بن عبدالملک بن طلحە نیشابوری مکنی بە ابوالقاسم  (لەدایک بوی376، وەفات 465 هَ . ق .) ساحێبی:
  1- التیسیر فی التفسیر، خطی ، این کتاب را تفسیر کبیر نیز گویند.
2- لطائف الاشارات ، خطی ، جلد یکم این کتاب نیزدر تفسیر است
3- #الرسالة القشیریة، چاپی . (طبقات السبکی و اعلام زرکلی چ 2 ج 4 ص 180).
۴.کتاب الضعفاء، و المتروکین فی رواة الحدیث
۵. کتاب لطائف الاشارات
۶. کتاب مختصر المحصل
۷. کتاب المنتخب فی الحدیث
۸.کتاب المؤتلف و المختلف است . (ریحانة الادب ج 3 ص 300).

*عەدنی کویان: ناوی گەڕەکێکی ئەو کاتەی نەیشابور بووە.

*ئیبراهم یەنال: برای سوڵتان توغروڵ سەلجوقی خاوەنی ئیمپڕاتوری سەلجوقیان بوون و پێتەختیان ئەو ناوچەیە بووە.

***سەرچاوە: منبع: #اسرارالتوحید فی مقامات الشیخ ابی سعید؛محمدبن منور بن ابی سعید بن ابی طاهر بن ابی سعید میهنی؛تهران؛1376؛نشرمنوچهری

***هەڵبژاردن و #وەرگێڕان پەراوێز: #مادح‌علوی

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
👏3
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ ئەی ئەو کەسەی کە دەروونی لە ڕق و دوژمنایەتی برای باوەڕداری خۆی پڕ بووە! ئەی نامەرد!!

گریمان ئێوە لە ناو کەشتییەک یان خانوویەکدا بن و نۆ کەستان بێتاوان و تەنها یەکێکتان تاوانبار بێت،
وا دابنێ لەم حاڵەتەدا یەکێک ئەیویست کەشتیەکەتان نوقوم بکات یان خانووەکەتان بڕوخێنێت، دیارە لە کاتێکی ئاوادا بەوپەڕی توانای خۆت هاوار دەکەیت و لە دژی ئەو ستەمکاریە ناڕەوایە ڕادەوەستیت و پێی رازی نابیت، چونکە هیچ یاسایەک نییە ڕێ بە نوقومکردنی کەشتیەکی پڕ لە تاوانبار بدات مادام یەک کەسی بێتاوانی تێدا بێت!
جا هەر وەک ئەم کارە غەدر و ستەمێکی ئاشکرا و ڕوونە، هەر بەو جۆرەیش ڕقەبرایەتی و دوژمنایەتی کردنت لەگەڵ برای ئیماندارتدا (کە بیناو خانوویەکی پەروەردگار و کەشتیەکی خواییە) لە پێناوی ئەوەی کە تەنها یەک سیفەتی تاوانکارانەی تێدایە زیانت پێدەگەیەنێت و بێزاری کردوویت، لە کاتێکدا نۆ سیفەتی بێتاوان بەڵکو بیستیشی تێدایە، وەک ئیمانداری و ئیسلامەتی و دراوسێیەتی و هتد...
ئەم کارە بە ستەم و تاوانێکی زۆر گەورە دادەنرێت، چونکە ئەم ڕقەبرایەتی و دوژمنایەتییە ئەگەر بەردەوام بێت وات لێدەکات کە پڕ بە دڵ حەز بکەیت بە جۆرێکی مەعنەوی کەشتی ژیانی نوقوم بکەیت و هەوڵ بدەیت بینا و خانووی جەستەی، بە سوتاندنێکی مەعنەوی، بسوتێنیت!
جا ئایا ئەو ستەم و تاوانەی کە لەم کارەدایە، لەوەی ناو نموونەکە زیاتر نیە؟

#پەیامەکانی‌نوور/  #مەکتووبات  - لاپەڕە: ٤٣٨
نوسینی/ #مامۆستا #بەدیعوززەمان سەعیدی #نوورسی
https://t.me/Nmy_Nur

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤4
·۰•❁ ﷽ ❁

✓چاوەش رحمةالله‌عليه :

چوومە جەرگەی ئەهلی دڵ جەرگێکی بێداغم نەدی
ناڵەیی    بولبول    لە   باغا    بێ‌قڕەی   زاغم  نەدی

عالەمێکم  دی  بە ناساغی  ،  یەکێ  ساغم نەدی
دوور لە مەردانی خودا غەیری  قوڕمساغم نەدی

#چاوەش « #سەییدڕەشید ی سەیید حەسەنی سەیید عەلی»

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤7
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ پێنج‌خشتەکی #ئەحمەدهەردی لەسەر غەزەلێکی #شێخ‌نووری

قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانـی شـه‌و
خۆت نه‌خە‌یته‌ به‌ر شه‌پۆڵی ئه‌شکی بێ پایانی شه‌و
ئه‌ی کچی خواوه‌ندی جوانی و ئه‌ی چرای دیوانی شه‌و!
""خــــۆت بــــپارێزه‌ لـــه‌ ئــــاهی دڵــــبرینداری شـه‌و
نـه‌ک خـوا نــه‌کرده‌ گیرابێ دووعـای ناڵانی شـه‌و""

***

وێڵم و تـــاریـکه‌ ده‌ورم، فـه‌رشی ڕێــگه‌م مه‌ینه‌تـه‌
بێ‌که‌سم، تـه‌نیا ئــه‌ناڵم، مـه‌رگی خۆمم عه‌زره‌ته‌
سازی ئـاهه‌نگی شه‌وانم، سۆزی جه‌رگی لـەت له‌ته‌
""یاوه‌ر و یـاری ئه‌نیسم ئاهو ئـه‌شکی حـه‌سره‌تـه‌
ئـافه‌رین ئـه‌ی بـاره‌کــه‌ڵڵا، دیده‌یی گریـانی شـــه‌و""

***

وانـــه‌زانـی ده‌ستی خـه‌م یادت لـه‌ دڵدا ده‌رئه‌کـا
ئـه‌شکی خــوێنینم ده‌لـیله‌ بـۆ کـه‌سێ باوه‌ڕ نه‌کا
گیانه‌که‌م به‌و تیشکی چاوەی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌خته‌ر ئه‌کا
""دڵ ئـه‌بێته‌ قه‌تره‌یێ خوێن و لـه‌ دیده‌م سه‌ر ئه‌کا
هـه‌رکـه‌ڕابورێ بـــه‌ دڵـما: سوحـبه‌تی جارانی شه‌و

***

هاودەمێ فەرموی: لەبەرچی کردەوەت گریانەهەر؟
تافی لاوێتیتە، لاوی،قەڵبەزەی سەیرانە هەر
من وتم سەیران و خۆشی پێشکەشی شادانە هەر
"" ئەشکی حەسرەت لازمی جەمعی سیابەختانە هەر
شەونمی سوبحە دەلیلی قەترەیەک گریانی شەو""

***

هـــه‌وڵــی زۆرم دا، له‌داوی زوڵفی ئـــه‌و بـێ مـروه‌تـه‌
ده‌رچــم و دوایـی بهێنم، بـــه‌م عه‌زاب و مـه‌ینه‌تـه‌
پێی وتـم بێ سووده‌ هه‌وڵت، تـاکو ماوی جێگه‌ته‌!
""نوری! له‌م پێچ و خه‌می زوڵــفه‌ نـه‌جاتت زه‌حمه‌ته‌
لای سه‌فین ته‌بعا‌ن مه‌حاڵه‌ روخسه‌تی میوانی شه‌و""

📗 سەرچاوە: #رازی‌تەنیایی ؛ ئەحمەد هەردی؛چاپی سێهەم۱۹۹۱؛انتشارات محمدی؛#سەقز

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤4🙏2
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ عارف بزرگ ذوالنون مصری علیه الرحمة‌ گفت:
در سفری بودم، صحرا پر برف از بود، و گبری را دیدم دامن در سر افگنده و از صحرای برف می‌‌رفت و اَرزَن می ‌پاشید.

ذوالنون گفت: ای دهقان! چه دانه می‌پاشی؟
گفت: مرغکان چینه نیابند. دانه می‌ پاشم تا این تخم به بَر آید و خدای بر من رحمت کند.

گفتم: دانه‌ای که بیگانه پاشد - از گبری - نپذیرد.

گفت: اگر نپذیرد، بیند آنچه می‌ کنم.

گفتم: بیند!

گفت: مرا این بس باشد.

پس ذوالنون گفت چون به حج رفتم آن گبر را دیدم عاشق‌آسا در طواف، گفت: یا أباالفیض! دیدی که دید و پذیرفت، و آن تخم به بَر آمد، و مرا آشنایی داد، و آگاهی بخشید، و به خانه خود خواند!

ذوالنون از آن سخن در شور شد. گفت: خداوندا! بهشتی به مشتِ ارزن به گبرِ چهل سالهء ارزان می ‌فروشی!

هاتفی آواز داد: که حق تعالی هرکه را خواند، نه به علت خواند، و هرکه را راند نه به علت راند.

تو ای ذوالنون! فارغ باش که کارِ فَعَّالٌ لِّمَا يُرِيدْ با قیاسِ عقلِ تو راست نیفتد!
-----------------------------------------------ء
تذکرة الأولیاء شیخ فریدالدین عطار رح
شرح حال ذوالنون مصری علیه الرحمة

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤7👏2💯1
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ کوردی/فارسی

#حضرت #مەولاناخالیدی #شارەزوری #نەقشبەندی قدس سرە:

💠 ئای چەندە مەستی کەلەلای هەرچی و پەرچی کە بە کەشف و کەڕامەتەوە دنیایان بە جێ‌هێشت ، و چەندە زانای خاوەن عیلم و رەوشتی جوان و بنە و بنەچاک و تەواو و عیرفان کە مورشیدی سەردەمی خۆ بوون و بە بێ ئیمانی سەریان ناوەتەوە.هەرکات گۆڕەپان م چوارچێون لە سەر عاقیبەت و ئاکام بخولێتەوە ، ماوەی عوجب و لووت‌بەرزی بۆ خۆ دانان ، ئەوپەڕی رۆژە‌ڕەشیە.
وەرگێڕ: #مادێح #عەلەوی

فارسی/
🔹ای بسا خرابیان اوباش که با کشف و کرامت از دنیا رفته‌اند ، و بسا ارباب علم و عمل و حسب و نسب و کمال و عرفان که مرشد وقت بوده‌اند بی‌ایمان مرده‌اند. هرگاه مدار بر خاتمه باشد ، مجال عجب را بر خود گذاشتن از غایت ادباری است.

سەرچاوە؛منبع: #مکتوبات مەولاناخالد #شهرزوری #نقشبندی

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤5👌1
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ جەماڵی تۆیە ڕووناکی شەمی شەو
خودا بێبەش نەکا چاوی ئەمن لەو

شەوێکی بێ بەیانە ڕۆژی دووری
شەوی دیدار وەکو ڕۆژێکە بێ شەو

لەخۆ بێزارە چاو ئەی دیدە سا بێ
بنێ پا دەفعەیێ سەر چاوی بێ خەو

خەوت بردم بە نازی نێرگسی کاڵ
میسالی واشە، پاساری، هەڵۆ، کەو

دڵم مەشکێنە با نەڕژێتە سەر خاک
خەزێنەی شەوقی تۆ وەک خوێنی خوسرەو

خەیاڵم هاتە سەیری باغت ئاگای
لە دانەی خاڵ و داوی زوڵفی تۆ نەو

چ شیرینێکە فەرهادی بە حەسرەت
نەکوشت، ئاگا بە ئەی دڵ تۆ نەبی بەو

من ئەم دوڕ پاشییەم ئەو وەختە زانی
لە لوتفت کەوتە سەر ئەم خاکە پەڕتەو

بە غەیری میهری تو (زاری) محاڵە
بسێنی سەقز و بانە بە یەک جەو

#زاری #سەقز #بانە #سائیب #مەلاعەبدولکەریم #ملاعبدالکریم‌صائب

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤5👌3
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ #طبیب قلبها

تو  طبیب  قلبهایی  ،  چکنم حکایت  دل
که به یک نظر بدانی همه حال و غایتِ دل

تو    چراغ   دینِ  مایی ،  تو سراج انبیائی
ز تو  برده روشنایی  به جهان ، ولایتِ دل

سگ ریزه خوار کویت ، چکند بدست خالی
که جفایی بس کشیده ، زغم غوایت دل

سروتن فدای راهت دل و جان نثار کویت
مددی   نما   گذر کن  به  سر  ولایت دل

تو   دوای   دردهائی تو صفای ظلمت دل
تو  حکیم جانی زانرو ، بَرَمَت شکایتِ دل

دلِ من چو صَعوه ماندست اسیر باز غفلت
تو   به   روح   پاک پیرت ، بنما حمایت دل

به حریمِ  قربِ شاهی زکرم  اشارتی کن
که زحد گذشته شاها ، زَمَن جنایت دل

تو که محرم خدائی ، دل جمله می ربائی
بتو می سپارم ای شه ، بخدا وِقایت دل

دلِ   غافل   « ذبیحی »  چە کند اگر نگوید
بحضور شاهِ شاهان غم بی نهایت  دل

شعر #استاد #سید #عثمان‌ذبیحی حفظە اللە در مدح حضرت #شیح #عثمان #سراج الدین الثانی(رض)

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤9
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ وریا بە قەڵەم باسی #ئەبووبەکری سەدیقە
ئیمانی کە دەریایەکی بێ حەدد و عەمیقە

گوڵزاری سەفابەخشی دوو دنیایە دیانەت
سددیقە کە لەو گوڵشەنەدا تورفە حەدیقە

پیرێکی جوان مەردە لە تەسدیقی نەبیدا
ئەو عاشقە بەو عەشقە بڵێن عەشقی حەقیقە

بازاڕی قیامە کە بکا وەزنی عەیاری
دوڕڕی یەمەنە لەعلی بەدەخشانە عەقیقە

پاش ڕەحمی خوا و لوتفی نەبی خاسە ئومێدم
بەو کامیلەیە ڕاجییە ئەخلاقی شەفیقە

موئمین کە ئەمانەی هەیە باکی چییە ئاخر
گەر قەبرە ئەگەر وەیلە ئەگەر ناری حەریقە

فەرمانبەری پێغەمبەرە بۆ ئۆردوویی ئیسلام
یەعنی کە موشیرە ئەو و ئەم خاسە فەریقە

هەر کەس کە نەبێ باوەڕی بەم سادیقە پیرە
سەد دەفعە ئەگەر ئەهلی تەریقەت بێ تەریقە

وازیح دەڵێ ئەم شیعرە ئەوانەی لەبەریکەن
بۆ پردی سیڕات بەسیە لەجێی ئەمر و وەسیقە

#حەمدی
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤8
·۰•❁ ﷽ ❁

✓ تنها فلک از ذکر خدا نیست به جنبش
    هر  برگ که روییده زبانیست زمین را


#میرزامظهر #جان‌جانان  #نقشبندی قدس سره العزیز

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤5
·۰•❁ ﷽ ❁

✓#جامی

📂 زنی را از جماعتی که بر حجاج خروج کرده بودند، پیش روی آوردند. حجاج با وی سخن می‌گفت و وی سر در پیش انداخته بود و نظر در زمین دوخته؛ نه جواب وی می‌دادی و نه به وی نظر می‌کرد. یکی از حاضران با وی گفت: امیر با تو سخن می گوید و تو از وی اعراض می‌کنی؟ گفت: از خدای تعالی شرم می‌دارم که به مردی نظر کنم که خدای تعالی به وی نظر نمی‌کند.
روی ظالم مبین که بر رویت
آن ز دوزخ دری‌ست بگشاده
سوی او تا گشاده شد ز خدا
نظر       رحمتی     نیفتاده

📚 منبع : #بهارستان ؛ #حضرت شیخ عبدالرحمان #جامی #نقشبندی

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
👍2
·۰•❁ ﷽ ❁

✓·۰•❁ ﷽ ❁•۰·
#مەولەوی

📂جارێکیان حه‌زره‌تی #شێخ‌عثمان سراج الدینی #تەوێڵە، داوای تەزبێحێک لە مەولەوی تاوه‌گوزی _که خه‌لیفه‌ی بوه_ ئەکا، ئەویش تەزبێحەکەی بۆ ئەنێرێ و ئەم شیعرانەی بۆ ئەنووسێ.

جیلوەی جەلای جام دڵەی پڕ جە گەرد
فەرمات پەی تەزبێح ها رەوانەم کەرد
پەرێ تۆ خاسەن هەر شام تا سەحەر
هەر ژمارەی وەسڵ باڵای دڵبەر کەر
نەک چون ما"وضوو"وە هووناو ئەستە
خەم سیواک، نمای مەینەتان بەستە
نیشتەی گۆشەی تار نمازخانەی دەرد
روو نە پای میحراو هەناسان سەرد
وەی "وضوو"و نماو وەی سیواکەوە
جەی گۆشەی میحراو مزگی پاکەوە
دانەی مەرجانی هەرس مەهجووریی
هۆنیای تای کرژ رشتە کەی دووری
پەی ژمارەی زیکر کزەی ئێش و نێش
کافی یەن دیدەم، تەزبێحم پەی چێش؟


◃ واتە: ئەی ئەو دۆستەی کە هۆی پاکبوونەوەو ڕوناکی جامی دڵە پڕ لە تۆزەکەی منی، فەرمووبووت بۆ تەزبێح، وا بۆم ڕەوانە کردی.
تەزبیح بۆ تۆ باشە هەر لە ئێوارەوە تا سبەینێ ژمارەی گەیشتن بە باڵای یاری پێ بکە؛ نەک وەک من کە دەسنوێژ بە خوێناو گرتووەو خەم و مەینەت سیواکمەو نوێژی مەینەتم دابەستووەو لە سووچی تاریک مزگەوتی دەردا دانیشتووم ڕووم کردووەتە میحرابی هەناسەی سارد.
من بەم جۆرە دەسنوێژو سیواک و نوێژەوە، وە لەم سوچە پاکەی میحرابی مزگەوتا، دەنکە دەنکەی فرمێسکی مەرجان ڕەنگی دووریم کە بەتاڵی کرژی دەرووی هیجران هۆنیومەتەوە، بەسمە بۆ ژمارەکردنی کزەی ئێش و دەردی خۆم، ئیتر تەزبیحم بۆ چییە گیانەکەم

╭┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╮
     @Madehalavi
╰┅═ঊঈ🌺ঊঈ═┅╯
❤7👏1