Mohammad Mehdi 🇺🇸
16.1K subscribers
48 photos
8 videos
52 links
Learn English with Mohammad Mehdi 👍🇺🇸🇺🇸
Download Telegram
496👍100❤‍🔥33🥰23👏16🕊11🤯9🫡7🔥5😇4😢3
332👍66❤‍🔥49👏22💯107🔥5😢5👌5🥰2😍2
369👍67❤‍🔥23👏16👌76🎉6💘5🥰3💯3🏆3
بە بێ ئەوەی تەماشای قامووس بکەیت، بزانە دەتوانیت شێوازی دروستی خوێندنەوەی ئەم وشەیە (Consultant) بزانیت کە بە واتای (ڕاوێژکار) دێت؟
Anonymous Quiz
15%
کۆنسەڵتانت
44%
کنسەڵتنت
23%
کنسەڵتانت
18%
کنسوڵتنت
419👍103😢93😎28👏26🤩23😐20👌19❤‍🔥15🍓14🤣5
ڤیدیۆی نوێم!! ناوی پێغەمبەرەکان فێر ببە لە زمانی ئینگلیزیدا!

https://www.youtube.com/watch?v=R7kwWVIaOGg
467👍79❤‍🔥36🥰36👏17🏆6😍4🤔2
کاتێک کە باوەڕت بە خۆت هەبێت هیچ شتێک لەم دنیا ناتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە لە ژیانتدا هەن. کاک ڕاستی نموونەی یەکێکە لەو خوێندکارانەم، تکایە بینەری ڤیدیۆکەی بن.
402👍56❤‍🔥42👏32🏆17🥰8💯7😍4🔥3🎄1
سڵاو هاوڕێیان بمبورن کە ماوەیەکی زۆرە دیار نیم، سەرقاڵی پڕۆژەیەکی نوێم کە زیاتر لە 3 ساڵە شەو و رۆژ کاری تێدا ئەکەین، وە لەم مانگەدا بڵاوی ئەکەمەوە ان شاء اللە و پێتان ڕا ئەگەیەنم، وە پاش ئەوەش ئەگەڕێمەوە لاتان و بەردەوام ئەبم لە بڵاو کردنەوەی بابەتی بەسوود بۆ ئێوەی بەڕێز.
1.27K👍184❤‍🔥93👏65🏆28🤷‍♂14🥰14🕊13😍13😱10😢8
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی لە کوردستان لە بواری بزنس و هەڵسەنگاندنەکانم دامەزراند کە پێشکەوتووترین ئاپی کوردییە و بەم نزیکانە دەبێتە شانازی هەموو کورد و کوردستان.
❤‍🔥12334👍15🔥10🎉8🤯5😍42👏2🥰1
یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە بزنس و هەڵسەنگاندنەکانم بە ناوی RateMe دامەزراند بۆ ئەوەی:

١. چیتر گەنجەکانمان تەنها سەرقاڵی کات کوشتن و ڤیدیۆی ڕیڵ و شتی بێسوود نەبن کە ژیانیان لە هەموو ڕووێکەوە دوا دەخات. 

٢. شوێنێک بێت دوور لە هەر قسەیەکی نەشیاو و جوێن و سووکایەتی و ڕق و کینەیەک بەرامبەر یەکتر وە شوێنێک بێت بۆ لێک تێگەیشتن و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ڕای جیاواز. 

٣. شوێنێک بێت بۆ سەرخستن و زیاتر ناساندنی بزنس و کارەکەت بە هەمووان بە شێوەیەکی جیاواز لە هەر شوێنێکی تر. 

٤. شوێنێک بێت دوور لە هەر هەواڵێکی ناخۆش و هەر ڤیدیۆو دیمەنێک کە ڕۆژانە دڵەکان بکات بە بەرد و ناخ و دەروونەکانیش نەخۆش و بێ هیوا بکات، بەڵکو شوێنێک بێت بۆ هیواو ئومێد و دوور بینین، شوێنێک بێت بۆ گەشەپێدانی خود، شوێنێک بێت بۆ ڕۆشنکردنەوەی داهاتوومان و بنیادنانی کەسایەتییەکی سوودبەخش بۆ کۆمەڵگە. 

٥. شوێنێک بێت کە پاڵنەر بێت بۆ هەر کەسیك کە بیر لە دانانی بزنس و کاری خۆی بکاتەوەوە ئێمەش پاڵپشتی بکەین و ئەو کار و بزنسەی بە خەڵکی بناسێنین و سەرکەوتووی بکەین جیاواز لە هەر شوێنێکی تر. 

٦. شوێنێک بێت کە ڕا و بیرو بۆچوونی هەر یەکەمان زۆر زۆر گرنگی پێ درابێت و دەنگمان بیسترابێت زیاتر لە هەر شوێنێکی تر. 

٧. شوێنێک بێت بۆ دەربڕینی هەموو ئەو شتانەی کە لە ناخمانە و تا ئێستا دەرمان نەبڕیوە بە ئازادی و شوێنێکیش بێت بۆ چارەسەری هەموو کەم و کوڕی و کێشەکانی کۆمەڵگەکەمان. 

٨. شوێنێک بێت بۆ دۆزینەوەی باشترینەکان، واتە هەر شتێک کە تا ئێستا بە دوایدا گەڕاویت و نەتدۆزیوەتەوە لێرە بیدۆزیتەوە و ڕای گشت خەڵکیشی لەبارەوە بزانیت وە شوێنێکیش بێت بۆ یارمەتیدانت لە بڕیارەکانت. 

٩. شوێنێک بێت کە خەڵکی زیاتر کە هەر شوێنێکی تر ئاگایان لە یەکتر بێت و ڕا و بیروبۆچوونی جیاواز لەگەڵ یەکتر ئاڵوگۆڕ بکەن. 

١٠. شوێنێک بێت بۆ ئەوەی کە هەر کەسێک هەر ئەزموونێکی سەرکەوتووی ژیانی هەیە لەگەڵ کەسانی تردا باسی بکات و دەنگی بگات بە هەمووان و ببێتە پاڵنەرێک بۆیان. 

١١. شوێنێک بێت کە تێیدا هەمووان براوە بن، بەوەی کە هەم بەردەوام زانیاری جۆراوجۆر فێر ببن وە هەم ببنە براوەی گەورەترین خەڵاتە مادییەکانیش بە شێوەیەیک کە تا ئێستا لە هیچ شوێنێکی تر بوونی نەبووە. 

بە هۆی ئەمانە و چەندین هۆکاری تر ئێمە RateMe یمان دامەزراند، بۆ ئەوەی داهاتووی کوردستانمان بگۆڕین بە باشتر، وە بیکەینە هۆکارێک بۆ هۆشیار بوونەوەی کۆمەڵگەکەمان، وە بیکەینە شوێنێک بۆ ناساندنی هەموو بزنس و کارە نوێیەکان و زیاتر سەرخستن و ناساندنی بزنسە گەورەکانیش بە خەڵکی. 

RateMe یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی لە بواری بزنس و هەڵسەنگاندنەکان لە کوردستان و عێراق. 

لینکی پەیجی فەرمی ڕەیتمی لە فەیسبووک:

https://www.facebook.com/rateme.me
184❤‍🔥35👍27👏9😍7🥰5🏆3🫡3💘3🔥2🎉1
سڵاو هاوڕێیانم، هیوادارم کە هەمووتان زۆر باش بن، ویستم ئاگادارتان بکەمەوە کە ان شاء اللە لە چەند ڕۆژی داهاتووەوە دەگەڕێمەوە لاتان و لەگەڵتان دەبمەوە لێرە.

هەروەها ویستم پلانی نوێشمتان پێ بڵێم کە لە ئاپی RateMe لە دوو شوێنی جیا لە ناو ئاپەکە ڕۆژانە لەگەڵتان ئەبم بە بابەتی جیاواز و زۆر بەسوود کە بەشی هاشتاگ ە کە بە ڤۆیسی 1 خولەکی ڕۆژانە زانیاری زۆر بەسوود بڵاو ئەکەمەوە، هەروەها لە بەشی RateEX بە ڤۆیسی 10 بۆ 15 خولەکی هەفتانە بابەتی زۆر گرنگی زمانی ئینگلیزیتان بۆ ڕوون ئەکەمەوە، کە بەسوودە بۆ هەمووتان.

سوپاسی پشتیوانیتان ئەکەم، و هیوادارم کە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانتان بانگهێشتی ئەم ئاپە نوێیە بکەن و ان شاء اللە بەم زووانە RateMe دەگەیەنینە ئاستێکی جیهانی.

ئەوەشتان بیر نەچێت کە تەنها بە هەڵسەنگاندن و ڕەیتینگ لە ناو RateMe دەتوانیت خاڵ بەدەست بهێنیت و لە ڕێگەی خاڵەکانیشت گەورەترین خەڵات و داشکاندنە بێوێنەکان بەدەست بهێنیت.

بەهیوای سەرکەوتنتان و بە هیوای ئەزموونێکی جیاواز لەگەڵ RateMe.
465👍89❤‍🔥36🥰14💯13😍11👏5😱5🤝5🎉3🔥2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
251👍32❤‍🔥19🥰12👏9🔥5🤝2😱1
لەگەڵما بن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی RateMe لە بەشی هاشتاگ و لە ڕێگەی ئەو هاشتاگانە بمدۆزنەوە.
🥰12784👍53❤‍🔥14🤷‍♂12🤝11🔥4🤩1
ئەو وشانەی کە لەم بارودۆخەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر دەیبینن و دەیبیستن لە پەیج و کەناڵە ئەمریکی و ئینگلیزییەکان: 🔥

Airstrike /ئێر سترایک/ هێرشی ئاسمانی
Iranian commanders
/ئیرێنیەن کماندەرز/ فەرماندەکانی ئێران

Retaliation /ڕیتاڵیەیشن/ تۆڵەسەندنەوە
Counter Attack /کاونتر ئەتاک/ هێرشی پێچەوانە

Drone Attack /درۆون ئەتاک/ هێرشی درۆن

Hypersonic Missles/ هایپرساانک مسڵز/ موشەکی سەروو دەنگ

All‑out war / ئۆڵاوت واڕ/ جەنگی گشتگیر
Nuclear site /نیوکڵیەر سایت/ بنکەی ئەتۆمی

Military base / مڵ تێری بەیس/ بنکەی سەربازی

Ceasefire /سیس فایەر/ ئاگر بەست
Explosion /ئێکسپڵۆوژن/ تەقینەوە
432👍60👏34❤‍🔥31🥰18🙏8🤝8💯7🏆5🎄5👌4
524👍103❤‍🔥29💯19👏15🍓1312🥰12💋11🕊3🤗3
430👍92❤‍🔥30🍓16💯14👏10🥰8🔥65💋54
892👍127👏74🔥49😍31😱20🥰12🤔12🍓12🏆11😎6
هەردوو وشەی زۆر بەکارهاتوو لە ناو کورد، وشەی ترشە سماق و لیمەدۆزی کە لە زۆر خواردنی جۆراوجۆردا بەکار دەهێنرێت. لیمەدۆزی لە زمانی ئینگلیزی پێی دەوترێت /سترک ئااسد/ کە مادەیەکی کیمیاییە و لە تاقیگەکاندا بەرهەم ئەهێنرێت، وە ئەشتوانرێت لە لیمۆ و پرتەقاڵیش بەرهەم بهێنرێت. بەڵام وشەی /سوماک/ کە زۆر لە وشەی سماقی خۆمان نزیکە لە بنەڕەتدا لە زمانی فەڕەنسی کۆن وەرگیراوە کە ئەویش لە زمانی عەرەبی وەریان گرتووە.
461👍83👏25❤‍🔥1910💯7🆒64🫡4🥰3👌2
بەداخەوە، هەندێ کەس بە حساب خێر ئەکەن بە خەڵکی و خۆشیان زۆر بە موسوڵمان دەزانن و لە هەمان کاتدا کۆرسەکانی من بە بێ مۆڵەت ئەبەن و لەم لاو ئەو لا بڵاوی ئەکەنەوە بەڵام ئەمە نەک خێر نییە بەڵکو پێی ئەوترێ دزی کردن، وە هەرگیز ناتوانرێت خێر بە شتێک بکرێت کە موڵکی ئەو کەسە نییە و بە بێ مۆڵەت بردوویەتی بۆ خۆی. 

 سەرەتا سوپاس بۆ خوا ئێمە تا ئێستا نەبووە کەسێک داوای هاوکاری بکات و هاوکاری نەکەین وە گەر هەر کەسێکیش باری دارایی باش نەبووبێت ئەوا بە بێ بەرامبەر داخڵی کۆرسەکانمان کردووە، بۆیە پێویست ناکات ئەو کەسانە خۆیان وەک خەمخۆری هەژاران پیشان بدەن و کۆرسەکانمان بە بێ ڕەزامەندی ئێمە بڵاو بکەنەوە، چونکە گەر خۆیان بە موسوڵمان بزانن ئەوا ئەبێ باش بزانن کە ئەو کارە حەرامە و لە هیچ موسوڵمانێک ناوەشێتەوە کە دزی بکات. وە گەر خۆیان بە موسوڵمانیش نازانن ئەبێ باش ئەوە بزانن کە لە ڕووی یاساییەوە ئەوە بە دزی کردن و پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتی کەسی دادەنرێت و بێگومان لە ڕێگەی کەسانی زۆر پسپۆڕەوە ئەو کەسانە دەدۆزینەوەو پاشان سکاڵای یاسیاییان لە دژ تۆمار دەکەین. 

دڵنیا بن ئەو کەسانەشی کە لەو ڕێگا چەوتەوە بەشداری لە کۆرسەکانم دەکەن هەرگیز نە فێری زمانەکە ئەبن و نە یەک خێریشی لێ دەبینن، چونکە خۆشیان نرخی ئەو زانست و زانیارییە نازانن کە بە ڕێگایەکی نا یاسایی و حەرام دەستیان کەوتووە و هەرگیز سوودی لێ نابینن.

بەداخەوە چەندین گروپ و پەیجیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان بە ناوی منەوە دانراون و فێڵ لە خەڵکی دەکەن و لە زۆر شوێنیش قسەی نەشیاو دەنووسن بۆ خەڵکی بۆ ناشرین کردن و لەکەدار کردنی من، بەڵام ئەوەی دوور یان نزیک من بناسێت ئەزانێت کە زۆر دوورم لەو جۆرە ڕەفتار و گوفتارانەوە.

هیوادارم کە ئەم پەیامەی من بە هەموو ئەو جۆرە کەسانە بگەیەنن کە نەک سوود بە خەڵکی ناگەیەنن بەڵکو زیان بە خۆیان و کۆمەڵگاش دەگەینن و خەڵکی فێری ئەم کارە نا یاسایی و حەرامانەش دەکەن. 
854👏118👍110😢68💯35❤‍🔥20🥰9😐65🔥4🤷‍♂2
گەر بە نیازی فێری زمانی ئینگلیزی ببیت ئێستا باشترین دەرفەتە لە ژیانت، چونکە گەر خۆت لەگەڵ کەسێکی تر بەشداری لە پاکێجی نایابی کۆرسەکەمان بکەن لە تێلێگرام ئەوا داشکاندنی %20 بۆ هەر یەکێتان وەردەگرن ! وە ئەگەر سێ کەس بن پێکەوە ئەوا بۆ هەر یەکێکتان داشکاندنی %33 وەر دەگرن و سوودمەند دەبن لە باشترین پاکێجی نایابمان لە تێلێگرام کە پێک هاتووە لەهەر پێنج ئاستەکەمان لەگەڵ بڕوانامە و هەموو ئەو پێداویستییانەی کە لە کاتی فێربووندا پێویستت دەبێت!
هەر ئێستا دەست پێ بکە و بە گەرەنتی لە پاش چەند مانگێکی کەمدا بە ئینگلیزی گفتوگۆ بکە!
ئاسانترین کۆرسی فێروونی زمانی ئینگلیزی کە تەنها لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت بە بێ لەبەرکردنی هیچ یاسایەکی گرامەر و بە بێ سەعی کردنی زۆر فێری زمانی ئینگلیزی ببیت بە جوانترین شێوەزاری دروستی ئەمریکی!
بۆ بەشداری کردن نامە بنێرە بۆ پەیجی سەرەکیمان لە فەیسبووک 👇

facebook.com/mohammadd.mehdi
143👍32❤‍🔥14🔥6🥰6👏1
هیچ کەسێک هەیە کە هەرگیز نەتوانێ فێری زمانی ئینگلیزی ببێت؟ وەڵام/ بەڵێ، تەنها ئەو کەسەی کە خۆی نەیەوێت و باوەڕی وابێت کە هەرگیز ناتوانێت فێری زمانی ئینگلیزی ببێت. ئەگەرنا هەموو کەسێکی تر بە دڵنییاییەوە ئەتوانێت فێری زمانی ئینگلیزی ببێت، بە بێ جیاوازی تەمەن و ڕەگەز و نەتەوە و ئاستی خوێندن.
396👍73💯38❤‍🔥15🥰14🫡7🔥6🏆6🙏5🤔3😐3