لەتیف هەڵمەت
1.13K subscribers
475 photos
23 videos
2 files
68 links
🔸پێگەی ئەدەبی و هونەری لەتیف هەڵمەت

ڪە من‌و تۆ بەیەڪ دەگەین
دەبین بە سیان:
من‌ و تۆ و ماچ
ڪە من‌و تۆ لەیـەڪ دەبرین
دەبین بە چوار:
تۆ و تەنهایی و من و ئازار!!!

🔸اینستاگرام" لەتیف هەڵمەت"

🔸instagram.com/_u/latif_halmatt

🔸Edmîn: @Farhad_Amjadi
Download Telegram
وا هەست دەكەم هەزاران شار 
هەزاران دەریا وڕووبار
هەزران دار
 هەزاران پەپوولە وباڵدار
لەدڵمان وهی منن
هەر كەدەستیان بۆ دەبەم
گشتیان ونن.... 

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━
کوا بۆ وەکو جاران
دەمت پڕ لەهەوری ماچ نیە
ئەی ئاشتی شکۆ مەند...!

لەتیف هەڵمەت


تکایە پشتیوان و هاوڕێمان بن 👇👇👇👇

🌼 @Latif_Halmatt
من دەمەوێ خەندە و خۆشی هەموو ژیان،
وەک چەپکێ گوڵ لە دڵتا بچێنم.

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
کاریکاتێر

پۆست بەشکرا
فڵان دانرا
بە وەزیری مەرزەکان ....
فیسار نێردرا
بۆ پەیوەندێکانی تاران ....
فڵانیان کرد بە ئەندامی پەڕلەمان
فیسار دانرا
بە : بەڕێوەبەری دارستان ....
فڵانیان کرد بە باڵیۆز لە هیندستان ...
فیسار کرا بە پارێزگار ...
فڵان بە قایمقامی شار ....
فڵانیش هەر لە ناکاو
بوو بە : بەرپرسی نەوت و ئاو ....
هەرچی پۆستە ... بەم و بەو پڕ کرایەوە ...
هیچ پۆستێکی گەورە و بچووک نەمایەوە
لە پڕ فڵان ....
کەوتە بۆڵە و پەنجەی ڕاستی ڕاوەشان
بەرپرسەکان
هەموو ..... ترسان ....
بەرپرسێکی گەورە گەورە پێیگوت : قوربان
ئێمە چۆن تۆ ... لە یاد دەکەین ئەی هاوڕێ گیان
تۆ دانراوی بە بەرپرسی هەموو سەرەنوێلکەکان ....
ئیتر فڵان
کەوتە خەندە و خۆهەڵکێشان
چونکە بووە ....بە بەرپرسی هەموو سەرە نوێلکەکان .....

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
هەندێ کەس
بەزیندوێتی بۆگەنیان کردووە و
ــ مردوون ــ

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
نامەیەکی تر

برام ڕزگار .... نا تۆ ئێستا
نازانی خەم ... چۆن دەبێتە چۆلەکە و
لانە دەکا لە جەنگەڵی هەڵبەستا ....
نا نازانی ....
چۆن‌ پەژارە لەناو گیانی
برا شاعیرەکەی تۆدا
دەبێ بە سەرەتای گۆرانی
بە زمانی هۆنراوە
بۆ هەزاران ڕەش و ڕووت و چەوساوە ...
وا‌ هەست دەکەم کە تۆ ئێستا
لە ژوورێکدا .... تەنیا و خەمبار ....
کۆمەڵێک کاغەزت لایە
لە کیشوەری ژانی خۆتدا
وێنەت بۆ دێت و نایە ...
جار جار قەڵەم دەشکێنی ...
زۆر جار پەڕە دەدڕێنی
هەندێ جاریش‌ وێنەی جوان و‌ ڕەنگاوڕەنگ
دەخەیتەسەر پەڕەی بێدەنگ .....
برام ڕزگار تۆ دەتوانی لە باتی‌وێنەی مەلێ
لە باتی وێنەی کەلێ ....
لە باتی وێنەی کچێ ....
وێنەی‌ وڵاتێک بکێشی
لە ئاگری ناپاڵمدا هەڵدەقرچێ ...... ؟

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
سەرەتای ئەوینێکی کێویلە

گەر دەتەوێ دەتوێمەوەو دەبم بەهەوری گوڵاو
زەنگۆڵ ..زەنگۆڵ دێمە خوارێ و خۆم دەسووم لە پەرچەمت
گەردەتەوێ من دەبمە ڕێژنەی بەفراو
لە مانگەشەوی هاویندا ... تک ... تک دەڕژێمە ناودەمت

گەر دەتەوێ باسی شادیت بۆ بکەم
قۆڵ و باسکت لەگەردنم بئاڵێنە
گەر‌ دەتەوێ باسی خۆرت بۆ بکەم
پرچت درێژ بکەراوەو بەسەر مندا بیبارێنە ...

گەر دەتەوێ
خۆشتم نەوێ
خۆت لە دڵم دەر بهێنە
گەر دەتەوێ
کەس نەزانێ خۆشتم دەوێ
پەڕ و باڵی پەڕەسێلکەی شیعرەکانم بسووتێنە‌ ....

کە هەست بە تەنیایی خۆم دەکەم
خەم وەکو خوێن هەموو لەشم دەگرێتەوە
کە هەست بە ئاوارەیی خۆم دەکەم ...
سەرەتای گشت ڕەشەباکان لە دڵما کۆ دەبێتەوە ....
کە هەست بە چاوی تۆ دەکەم ..مانگە شەوی چاوت نەبێ
هەموو چراو لەمپاکان
هەموو ڕووناکایی ئاسمان
دەکوژێتەوە ....
کە نەختێ هەست بە خۆشەویستی تۆ بکەم
لە یەک تۆزقاڵێ ئەوینما
دار و بەرد و کێوەکانی هەموو جیهان دەتوێتەوە ....

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
ماچ

ماچەکانم دەبن بەهەور
ئاسمان .... ئاسمان دوات دەکەون
لەسەر تەلی پەنجەرەکەی ژوورەکەتدا
وەک پەڕەسێلکە دەخەون ....

لەشوێنت دێن ....
لەهەر شوێنێ بۆنی تۆ بێ
بەرەو ئەوێ دەورووژێن ....

ماچەکانیشم وەک خۆم
نە دایکیان هەیە .... نە وڵات
نەکەس هەیە خەمیان بخوات ....
پەڵەی هەوری بێ سنوورن
گەردەلوولی سەوزی ئەوین
بە شوێن تۆدا دەیانبات و دەیانبات ...
ئەگەر شەوی زستانێکی سەهۆڵبەندان
خشە لە پشت دەرگاکەت هات
ئەوە هەوری ماچەکانمە
لە دەرگاکەی تۆ دەدات ....

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
درووستکردنی وێنەی کاریکاتێری بە وشە

تەلەفزیۆنم کردەوە
منداڵەکانی کرماشان
بەدیار تەرمی دایکیانەوە
گوڵی فرمێسکیان .... دەباران
وەکو ئەوان ....
چاوەکانم پڕ بوون لە پشکۆی گریان ....

جارێکی دی تەلەفزیۆنم داگیرسان
هەموو قاقا پێدەکەنین
دەمیان پڕ بوو لە ددانی ئاسنین ....
سەرکردە کاغەزینەکان ....

چی ڕووی دابوو ..... چی ... ؟ نازانم
لە بینینیان وەها بێزار بوو چاوانم ...
بەمشت شاشەی تەلەفزیۆنەکەم شکان
تا ئێستاش خوێن ... دەچۆڕێ لە پەنجەکانم ....

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
گومرگ

زەوی هەمووی بۆمبای قینە
مردن ..... بنکەی پشکنینە
گومرگ لەسەر .... پێکەنینە
گومرگ لەسەر ..... خەوبینینە ....
گومرگ لەسەر .... با و بارانە
گومرگ لەسەر ئاو و نانە ....
گومرگ لەسەر ...حەز و خۆزگە و ئەوینە
گومرگ لەسەر هەموو شتێکی جوانە
گومرگ لەسەر چپە و وشە و نووسینە
ئەوەی بێ گومرگ دەسکەوێ ...
گیانە تەنها هەر : برینە .....

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
مرواری

مرواری یەک لە تاجی شایەک ترازا
وەکو باڵدارێ بریندار باوەشی کرد ... بەزەوی دا
کۆیلەیەک بۆی نووشتایەوە
هەڵیبگرێ و بیداتەوە
لە تاجی شای پایەدار ....
مرواری بێ دەم و زمان
چاوی لە کۆیلە قووچان
لەعەزرەتا کەوتە .... دووان
هاواریکرد ... بێزار بووم
تاجی شام لێ بووە بە کۆت
تۆ ئەی کۆیلە هەژارەکە
بۆ نامدزی و نامکەی بە عەشقبەندێ
بۆ گەردنی ژنەکەی خۆت .....‌ ؟

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
دڵم جێی گشت شتێکی تیا دەبێتەوە ...
خوا ........... شەیتان .....
زەوی ......... ئاسمان ....
تۆ ....
شیعر .....
دارستان
گوڵ ..... دڕک .... شاخ ..... بیابان ...
هتد ..... !
بەڵام هەرگیز ...... نە ئەستێرە بادەیبات و
نە هیچ شتێک لە دڵمدا
داگیر دەکا ....
جێی نیشتمان .....

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
کام پەریت تووشم بووی لەناکاو ئەم کاتە
کە گیانمت وا کردە ئەم دەریای ئاواتە

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
Audio
آهنگ ایتالیایی “بلا چاو” (خدا حافظ ای زیبا) _ Bella Ciao

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
یکی از زیباترین و تاثیرگذارترین آهنگ‌های مربوط به جنگ‌ها و اعتراضات، آهنگ ایتالیایی “بلا چاو” (خدا حافظ ای زیبا) است. این آهنگ در زمان جنگ جهانی دوم از سوی گروه مخالفان فاشیسم در ایتالیا خوانده می‌شد که به تدریج به نماد مبارزات آزادیخواهانه تبدیل شده است، به زبانهای بسیاری ترجمه شده و همچنین توسط خوانندگان مختلف اجرا شده است.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یک روز از خواب برخاستم
آه خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا! خداحافظ! خداحافظ!
یک روز از خواب برخاستم
دشمن همه جا را گرفته بود
ای مبارز مرا با خود ببر
آه خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا! خداحافظ! خداحافظ!
ای مبارز مرا با خود ببر
زیرا شهادت را نزدیک می‌بینم
اگر به عنوان یک مبارز کشته شدم
(وگر بر فراز کوهی کشته شدم)
آه خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا! خداحافظ! خداحافظ!
اگر به عنوان یک مبارز کشته شدم
(وگر بر فراز کوهی کشته شدم)
تو باید مرا به خاک بسپاری
مرا در کوهستان به خاک بسپار
(تو باید مرا به خاک بسپاری)
آه خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا! خداحافظ! خداحافظ!
مرا در کوهستان به خاک بسپار
(تو باید مرا به خاک بسپاری)
زیر سایه گلی زیبا
و آنان که از کنار قبر من گذر می‌کنند
(و آنان که از کنار قبر من گذر می‌کنند)
آه خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا! خداحافظ! خداحافظ!
و آنان که از کنار قبر من گذر می‌کنند
(و آنان که از کنار قبر من گذر می‌کنند)
به من خواهند گفت: «چه گل زیبایی»
(و آنان خواهند گفت: «چه گل زیبایی»)
این گل از مبارزی روییده است
(این گل از مبارزی روییده است)
آه خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا، خداحافظ ای زیبا! خداحافظ! خداحافظ!
این گل از مبارزی روییده است
(این گل از مبارزی روییده است)
که برای آزادی جان باخت
(که برای آزادی جان باخت)


╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
کێ دەڵێ ...

کێ دەڵێ مردوو هەست بە خەم ناکا و
نەخۆش ناکەوێ و ...
خەو نابینێت و
نامە نانووسێ و
گۆرانی ناڵێ و
تووڕە نابێت و
نازانێ چەندی مانگی کام مانگە و
کام وەرز و ساڵە و
پێناکەنێت و
ڕیشی ناتاشێ و
نابێ بە شاعیر .....
کێ دەڵێ مردوو شەڕ ناکا و نامرێ ...... ؟

بشێ ... گۆڕ ... باخچەو ...
گەرماو و ئاودەستخانەی تیا نەبێ .... ؟
ئێ بشێ پۆلیس ....
لەگۆڕخانەش دا .... هەر پۆلیس بێت و
شاعیریش ... شاعیر ..... ؟
ئای نەکەن شاعیر لای سیخوڕەوە بنێژن توخوا ....
نەوەک ڕاپۆرتی لەسەر بنووسێ و
بە شیعر نووسین تاوانباری کا ......


لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
سەر

ئەرێ .... کێ
ئا ئەم سەرە شاعیرەمم لێ دەکڕێ .... ؟
یا چەند ڕۆژێ ...چەند هەفتەیە ....
چەند سەدەیە ....
بە قەرز لێمی وەردەگرێ ...... ؟

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
نامە

دارێکیان کرد بە خۆڵەمێش
شیعری هەموو شاعیرێکی دڵسۆزیان
کرد بەلانەی باڵداری ئێش ....
زەردەشت .... بووزا
ئیبراهیم ..... مووسا
عیسا
محمد .....
بەخوڕ گریان ...
نامەیەکی ڕەق و تووڕەیان مۆر کرد
بۆ ..... نەتەوە یەکگرتۆکان ....

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
بت

شاعیرێک بوو بە ساوایی
پەنجەرەی ماڵی دەشکان ...
کە نایانە قوتابخانە ....
دەفتەرەکانی خۆی دەدڕان ....
کە گەورەش بوو ..... بوو بە شاعیر
وشەی کردە کڵپەی ئاگر ...
لەنەورۆزی هەژاران دا .....
پەیکەری گشت بتەکانی زەوی سووتان ....

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
زێی ژان

ئەوینێکم لە دەنگمدا کۆکردەوە
دەنگمیان وەکو ... شووشەمەرەکەبێ شکان
ئەوینەکەم ..... چۆڕ ... چۆڕ ڕژا و
لە ناو چنگی ئەم زەوی یە تینووەدا .....
بوو بە زێی ژان .....

لەتیف هەڵمەت

╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
@Latif_Halmatt
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯