شیعر و هۆنراوە
6.82K subscribers
302 photos
1 video
359 links
سڵاو
خۆشحاڵین کە ئێمەتان هەڵبژارد.
لێرەدا خزمەتی شاعیران بە زمانی کوردی و قسەی خۆش و هەندێ بابەتی زانستی دەنووسین. بە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان گەورەمان کەن. هەڵەکانمان بۆ بنێرن. سپاس کە لەگەڵماندان.
🌐 books.vejin.net
🌐 awin.blogfa.com
🆔 @EmranHusseini
Download Telegram
🌻

#_دڵدار

کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە
لە ژینا ناکەسی بەدکار لە جاهی عیززەت و شانە

لە هیچدا بەدی هاتی، بەرەو هیچیش ئەڕۆی غافڵ
لە بەینی هەر دوو هیچدا خەراباتی بژی گیانە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌿

#_دڵدار

کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە
لە ژینا ناکەسی بەدکار لە جاهی عیززەت و شانە

گوناهی کەس ئەبێ چی بێ، بەغەیرەز کەسبی سەربەرزی
بەقەد خەندەی کەسی ناکەس ئەوەندەش ئەو لە گریانە

برا نابێ تەعەججوب کەی لە وەزعی ناکەس و دووڕوو
کە وا ئەفلاک و گەردوونیش وەکوو ڕووی ئەو لە گۆڕانە

تەبیعەت قاعیدەی وایە لەگەڵ گۆڕاو برادۆستە
ئەوی سابیت بێ ساکین بێ لە بەهرەی ژینی حیرمانە

ژیان خەونێکە ئەیبینین، بەتیژی دێت و ئەڕواتن
لە پەنهانی نیهاندا ئەوی دانا بێ نادانە

لە هیچدا بەدی هاتی، بەرەو هیچیش ئەڕۆی غافڵ
لە بەینی هەر دوو هیچدا خەراباتی بژی گیانە

عیبادەت چی بوو نەتزانی بەغەیرەز نێرە بیدۆشە
سەری خۆت بۆ دەئێشێنی، سەفا نسیانە، نسیانە

بە مەستی خۆت لە پەستی عەقڵ و ئەندیشە تەوەللا کە
ئەوی ڕۆییوە، ڕۆییوە، ئەوی نەبووە لە پەنهانە

ئەرێ ئەی یاری تەنهاییم، نەدیمی هەمدەمی پەستی
لەگەڵ تۆم ساقی هەموار و خەلیفەی پیری مەیخانە

دەسا کوا جامەکەی دوێنێت کە قووتی گیانی تێدا بوو
دە خێرا تێ کە بۆم چونکە لە پەستی مەستی دەرمانە

دەسا مەی جامەکەی جامی سەری کەی بێ فەلاتوون بێ
بنۆشە باوەڕیت وا بێ کە لەم کاروانە کار وانە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
😔

#_قسەی_حەق_با_بوترێ

پیاوێکی بەئەزموون لامانا بوو و ڕێکەوت تەلەڤیزیۆنی ئێران باسی ئابووری ئەکرد و لە خەڵکی ئەپرسی: ئەبێ بۆ چی ئێمە شتومەک لە وڵاتانی تر بسێنین و هاوردەی بکەین؟ بۆ چی بازرگانان و تاجرەکانمان لە دەرەوی وڵاتەوە کەلوپەلەکانیان ئەسێنن؟ بۆ چی ئەبێ پارەی وڵاتمان بەدەستی خۆمان بنێرینە دەرەوەی نیشتمان؟

پیاوە بەئەزموونەکەی لای ئێمە وتی: کورە لایبە ئەو درۆودەلەسە و خەڵکخڵەتاندنە، خەڵک بە گوێرەکە ئەزانن ... خەڵکیش پرسیاریان هەیە لە دەنگوڕەنگ و سپا و دەسەڵات؛ بۆ چی 40 ساڵە لە دەرەوی وڵات خەریکی شەڕ و مناڵکوشتنن؟ بۆ چی 40 ساڵە بە پارەی خەڵک و وڵات خەریکی کاولکردنی وڵاتانی ترن؟ بۆ چی 40 ساڵە بەجێی ئاوەدانکردنەوەی وڵات، بە دۆشینی بیرە نەوتەکان دنیاتان سووتاند و خەڵکتان مراند لە برسا؟! ...

ئاخری شتی نەسەند و بەتووڕەیییەوە چووە دەرۆ ... !

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🍂

#_هەژار

کوڵمت گەش و بەتینە وەکوو جەوری موستەبید
پرچت ڕەش و درێژە وەکوو ڕۆژی کوردەکان

ئەگریجەکەت کە دێتە نەزەر ڕووتی گرتووە
دڵ ژان دەکات و دێتەوە بیر وەزعی نیشتمان

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🍁

#_هەژار

نەسرینی قوندیلانە و نازاری نۆجوان
چاتر نموونە سوورەگوڵەی باخی کوردستان

کوڵمت گەش و بەتینە وەکوو جەوری موستەبید
پرچت ڕەش و درێژە وەکوو ڕۆژی کوردەکان

قەددت حەقی ژیانی هەموو میللەتی بچووک
ئازادی کوردستانە دەمت، لێی نییە نیشان

دوژمن بە تانک لەسەرتە ئەتۆ تازە ساز دەکەی
لەو قەرنی بیستە تیری مژۆڵ و برۆی کەوان

چاوت هیمالی بەختی منە ڕۆژ و شەو بە خەو
نازت میسالی دەردی منە دەمبەدەم گران

ئەگریجەکەت کە دێتە نەزەر ڕووتی گرتووە
دڵ ژان دەکات و دێتەوە بیر وەزعی نیشتمان

بەو کیژیەش دەزانی کە هاوخوێنی خۆت نەبێ
نابێ بە یاری بگری، «هەژار» بەسیەتی ئەمان

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🍃

#_دیدارێک

جارێک مەولەوی بەسەردان دەچێتە کەرکووک بۆ تەکیەی تاڵەبانی بۆ لای "شیخ عبدالرحمن خالص" کە دەکاتە باوکی شێخ ڕەزای تاڵەبانی. کاتێک مەولەوی دەگاتە خانەقا، پێش بانگی بەیانی بووە و شیخ عبدالرحمن لە زیکر و ویردخوێندن دەبێت. بە گەیشتنی شیخ، مەولەوی ئەم پارچەشیعرەی بۆ دەخوێنێتەوە:

شەوەن خەڵوەتەن ماڵ بێ ئەغیارەن
عالەم گرد وتەن، دۆست خەبەردارەن

بەدوای بیستنی شیعرەکە، "شیخ عبدالرحمن"ـیش ئەم دێڕەشیعرە بۆ مەولەوی دەخوێنێتەوە:

ئیرادەم ئیدەن وەی کەڵپۆسەوە
شەوناڵین وەشەن وەلای دۆسەوە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌷

#_زێوەر

دەسیسەی ناپاک ئەنێمە ژێر خاک
ئاواتی دوژمن دەردێنم لەبن

بە دەنگی دلێر وەکوو بێچووەشێر
هاوار ئەکەم من بڕووخێ دوژمن

بەڵام پێویستە ئاوەڵەکانم
بەکوڵ ئەوانیش شان بەنە شانم

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌹

#_زێوەر

بام ڕۆژانەکەم یەک دوو قڕان بێ
خواردنم وەکوو سەپان و شوان بێ
با لەشم ڕووت و دەردم گران بێ
بەڵام تا مردن بێ درۆکردن
عەشقی نیشتمان دەرناکەم لە گیان

بام بۆ زۆرداران بچەوسێمەوە
با لە بێگاریان نەحەسێمەوە
شپرزە نابم هەڵئەسێمەوە
چونکە تا مردن بێ درۆکردن
بەرزیی وڵاتم بۆتە ئاواتم

هەرچەند جێگەی خەڵق کۆشک و تەلار بێ
جێی منیش قۆختە و زنج و دەوار بێ
بەڵام پێویستە کە شوێنم دیار بێ
بە بوون و نەبوون بە پەستیی گەردوون
لە خزمەتکردن نابم تا مردن

بە قسە و نووسین بە دەست و زوبان
هەوڵ ئەدەم کوردی نەبەردی زەمان
بخەمە سەر ڕێی بڵندی ژیان
هەتا کوردزوبان لە خۆشیی ژیان
بێ بەهرە نەبن چ پیاو و چ ژن

ئەمەوێ عالەم تێ بگەێنم
بیری نوێ لەناو کوردا ئەچێنم
ڕەگی بیری کۆن لەبن دەردێنم
دەسیسەی ناپاک ئەنێمە ژێر خاک
ئاواتی دوژمن دەردێنم لەبن

نامەوێ بژی کۆنەپەرستی
ئاو ئەدەم بە خوێن گوڵی سەربەستی
پێم قووت نادرێ دیلی و ژێردەستی
بە دەنگی دلێر وەکوو بێچووەشێر
هاوار ئەکەم من بڕووخێ دوژمن

بەڵام پێویستە ئاوەڵەکانم
بەکوڵ ئەوانیش شان بەنە شانم
بۆ بەرزیی کورد و بۆ کوردستانم
هەتا پیر و جوان یەکدڵ یەکزوبان
بەختی نەکەین خۆ نابین سەربەخۆ

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
✌️

#_هەژار

خوێنمان ڕژا لەڕێی گەلا
میر و ئاغا و شێخ و مەلا

لاشمان ھەر بۆیە کەوتە گۆڕ
نەماندەویست بژین سەرشۆڕ

کورد ژێرچەپۆکە و ھەژارن
بریندارن، لەبن بارن

ببزوون کوردستان ئازاد کەن
ھێزی داگیرکەر بەرباد کەن

شین بکەن داری ڕزگاری
بیگۆڕن باری ھەژاری

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌷

#_Filter & #_Anti_Filter

کاتێ کە فیلترشکێن هەیە ئیتر فیلترکردن واتە گووخواردن. [ببوورن کەمێ تووڕەم] 😡
چل ساڵە کۆماری ئیسلامی کە نە کۆمارییە و نە ئیسلامی چاڵ ئەکەنێ و پڕی ئەکاتۆ ... 😄
کەسێ وتی: کاتێ شا چوو و خومەینیش هاتۆ زستانەکەی هەر وەکوو ئەمساڵ وشک و بێ بەفر و باران بوو! 😍

#_قانێع

دە داوای حەقی خۆت کە و هیچ مەترسە
لە دڵ دوژمن ئیتر شەرم و حەیا بەس

تەجەموع باعیسی تەشکیلە بۆ تۆ
لەگەڵ هاوماڵەکەت، حەرب و وەغا بەس

ئەگەر هات ئەجنەبی لوتفت لەگەڵ کات
بە پارە ئەتکڕێ، عەقڵی هەبا بەس

ئەگەر «قانع» ئەتۆش مەردی لە مەیدان
بەسە، هەجوی هەموو قەوم و برا بەس

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌸

#_کەمالی

حەزرەتی عیسا ڕۆژێ لە ڕۆژان
لە سارایەکی چۆڵ و بیابان

ڕای ئەکرد خێرا وەکوو بابردوو
لەپڕ زەلامێ لە ڕێ تووشی بوو

عەرزی کرد وتی ڕەسوولی ڕەحمان
بۆچ وا ڕا ئەکەی توخودا قوربان

جوابی دایەوە وتی برادەر
وا فیرار ئەکەم لە دەست پیاوی کەر

کابرا عەرزی کرد تۆ پێغەمبەری
ڕەسوولی خودایت گەورە و سەروەری

چاک ئەکەیتەوە گول و کوێر و گەڕ
مردووی سەدساڵە ئەهێنیتە دەر

زوو زیندوو ئەبێ دێتە سەر دونیا
بۆت بەیان ئەکا هەواڵی ئەولا

لە دەست پیاوی کەر چۆن ئەکەی فیرار
ڕاستیم پێ بڵێ ڕەسوولی نازدار

فەرمووی کە ناوی خودای دادگەر
ئەخوێنم خێرا گول و کوێر و گەڕ

چاک ئەبێتەوە بە یەک لەحزە و ئان
زیندوو ئەبێ زوو مردووی گۆڕستان

بەسەر ئینسانی کەرا ئەیخوێنم
هیچ لێی کار ناکات دۆش دائەمێنم

چونکە نەخۆش وەک کوێری بەڵایە
بەڵام کەرێتی قەهری خودایە

بە ئەمری خودای گەورەی دادگەر
دوعا کار ناکات لە ئینسانی کەر


👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🍂

#_قانێع لەمێژە وتوویە:
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا

لەوانەیە نەزانین لە ژیانی قانێعدا چی ڕووی داوە کە وتوویە:
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە

بەڵام ئەزانین ئەگەر لە ئێستادا زیندوو بوایەت ئەیوت:
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە ئینترنێتی خاوە
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە فیلترکردنە
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە ئینترنتی میللییە
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە کوشتنی خەڵکە
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە درۆی کەناڵەکانیە
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە ئیقتیسادی موقاومەتییە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
⁉️

#_پرسیاری_هاوڕێیەکم

ئاخر مەعقوولە ساڵی ٢٠١٧ وەکوو ئەفریقییەک ژیابیت و سەری ساڵ وەکوو ئەورووپییەک ئاهەنگ بگێڕیت؟!

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌾

#_هێمن

گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕخاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەڵان و بەندەن و بەردم ئەمن

گەر لە برسان و لەبەر بێبەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەتلەتم کەن بمکوژن هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌻

#_نالی

خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەربەمۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🥀

#_نالی

موددەعی زەجرم دەکات و پێم دەڵێ سەبرت ببێ
کەر بەلەعنەت بێ کە کەی عاشق قەراری گرتووە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🍃

#_نالی

تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە
ناودەمم بێ شوبهە تامی زەهری ماری گرتووە

خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەربەمۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە

ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە
حەڵقەحەڵقە، چینبەچین، سەر تا بە خواری گرتووە

ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە

دامەنی پاکی مەداری دائیرەی خامەک نییە
خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە

گەردوبادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز
نەک دوو چاوم بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە

شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی سیماری گرتووە

لەعلی شەککەرباری تۆ تێراوە، شەککەر باریە
لێوی میحنەتباری من بێ ئاوە، باری گرتووە

پڕجەفایە، بێوەفایە، زوودجەنگە، دێرسوڵح
سەد درێغ و حەیفە تەبعی ڕۆزگاری گرتووە

یادی "کانی دمدم" و سەرچاوەکەی "مێگوڕ" دەکا
"بەکرەجۆ"ـی چاوم کە شێوەی "سەرچنار"ـی گرتووە

بێ مەحابا ئاو دەڕێژێ گەھ بەفەور و گەھ بەدەور
چاوی من موددێکە شێوەی ئابشاری گرتووە

شەمعی بەزمی من کە وا سووتاوە، زەرد و ئەشکڕێژ
قەت نییە فەردێک نەڵێ ڕەنگی مەزاری گرتووە

موددەعی زەجرم دەکات و پێم دەڵێ سەبرت ببێ
کەر بەلەعنەت بێ کە کەی عاشق قەراری گرتووە

«نالی» وا دائیم کە مەشغووڵی فوغان و ناڵەیە
باعیسی هیجرانی یارە دڵ شەراری گرتووە

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌼

#_مەحوی

بە ناخوون سوورەتی یارم لە سەفحەی سینە نووسیوە
لە حەشرا وەقتی نەشری نامەکردن، منم و سیپارەم

● بە نینۆک ناوی "الله"ـم لەسەر دڵدا نووسیوە، بەو جۆرەی کە ئەگەر چوار پەنجەت بهێنی بە شتێکدا ناوی "الله" دەردەچێت. ئەگەر لە ڕۆژی حەشردا پێیان وتم کردەوەت چییە ئەوا دڵمیان پێ نیشان دەدەم و دەڵێم من ناوی یارم لێرەدایە. "سیپارە" واتە کتێب یان سی بەش. لێرەدا بەمانای قورئان دێت کە قورئان سی بەشە. یان دەکرێت مەبەستی مەحوی ئەوە بووبێت تەواوی قورئانی لەبەر بووبێت و لە قیامەتدا بڵێت کردوەی من پابەندبوون بووە بە قورئان.

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌸

#_مەحوی

ئەسیر و سەیدی قەیدی کەید و شەیدی نەفسی ئەممارەم
لەدەست ئەم مارە بەدچارە، چییە چارم، خودا چارەم

لە حەفتا تێ پەڕیم و حەفتەیەک بۆ دین و بۆ دنیا
بە کاری خۆم و کاری کەس نەهاتم، وەی چ بێکارەم

چ خۆش وەقتێ بوو ئەو وەقتەم لە گۆشەی بێکەسیدا بووم
وەکوو هایم لە دەشتی ناکەسیدا ئێستە ئاوارەم

بە ناخوون سوورەتی یارم لە سەفحەی سینە نووسیوە
لە حەشرا وەقتی نەشری نامەکردن، منم و سیپارەم

سەراپامی بەر ئەشکەنجەی عوقووبەت گرتووە دەوران
لەبەر بێدەستییە وا تێ دەگەن خەڵقی کە بێچارەم

لە جەیبمدا ئەگەر یەک پارە شک نابەم، چ پەروامە
خودا گەر قابیلی دیبم هەتا سەر جەیبی سەدپارەم

نە شەیتان و نە دەوران و نە خزمانم بە من ناکەن
ئەوی نەفسی خەسیسم «مەحویا» کردوویە دەربارەم

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry
🌾

#_کاکەی_فەلاح

ئەی کرێکاری نەبەرد و کاکی جووتیاری هەژار
ئەی زەلیلانی چەپۆکی خوێنمژانی شەرمەزار

ماوەیەکە شێخ و ئاغا و میر و ئیستعماری پیس
لاشەتان ئەدڕن بە کەڵبە وەک سەگی هەوشاری پیس

ماوەیەکە بەشخوراون، سا بەسی بێ کۆششێ
بۆ نەجات و بەختیاری، ڕاپەڕینێ، شۆڕشێ

ئەی برام، کاکی فەلاحم، شێری دەشت و چاڵ و کۆ
پێم بڵێ بۆچ وا زەعیفە باوەڕ و ئیمانی تۆ

میر لەناو کۆشک و تەلارا بەش بکا خەرمانی تۆ
ئەو بخوا گۆشتی مریشک و تۆش نەخۆی تێر نانی جۆ

ئافرەتانی شار و لادێ هەروەها ئێوەش هەموو
ئاشکرایە بەشخوراون هەر وەکوو جارانی زوو

👇✍️

📚 | @Kurdish_Poetry