فێرگەی زمانی کوردی
1K subscribers
498 photos
41 videos
145 files
160 links
Download Telegram
لغات کردی مرتبط با درس و مدرسه

فێر بوون :یادگیری، فرا گرفتن

قوتابخانە:مدرسه

قوتابی:دانش اموز

مامۆستا:معلم

بەرپرس:مدیر

پێنووس:قلم

تێنووس:دفتر

پەرتووک ،کتێب:کتاب

کەت :میز

خوێندکار:دانشجو

زانکۆ:دانشگاه

پۆل:کلاس
@KurdishLanguageLearning
با سلام خدمت تمامی اعضای محترم کانال

@KurdishLanguageLearning

مدیران کانال آموزش زبان و ادبیات کردی تصمیم گرفتند با تشکیل و درست کردن یک گروه مرتبط با کانال آموزش زبان و ادبیات کردی به سوالات،انتقادات و پیشنهادات دوستان پاسخ بدهند.
لطفا قبل از مطرح کردن سوالات خود نظری اجمالی به کانال بزنید در صورت پیدا نکردن پاسخ سوالات خود،سوال خود را طرح نمایید تا در اسرع وقت به سوالات شما پاسخ داده شود.
و ارسال خود را به مبنی بر عضویت در گروه به ادمین های زیر ارسال نمایید.

@AmirMahmoodii
@KardoMoradi
با تشکر

گروه ڕاپرسی
فێرگەی زمانی کوردی
دووه‌م ـ جووتخاڵ (:): جووتخاڵ له‌م شوێنانه‌ داده‌نرێت: ١. له‌ پێش ئاخاوتنێكه‌وه‌ كه‌ وه‌ك خۆی بگێڕدرێته‌وه‌، یان بگوترێت، وه‌ك: ئاسۆ وتی: «من خه‌ڵكی كوردستانم.» ٢. له‌ دوای وشه‌یه‌ك یان باسێك، كه‌ پێویستی به‌ ته‌فسیر و ڕاڤه‌ و لێكدانه‌وه‌ بێت، وه‌ك: میرنشینه‌…
سێیه‌م ـ بۆر (،):
بۆر نیشانه‌ی پشوویه‌كی كورته‌، له‌و شوێنه‌ داده‌نرێ که‌ وا له‌ ڕسته‌كه بکات ئاسان بخوێنرێته‌وه‌، ڕوون بێت و
به‌باشی تێ بگه‌یه‌نرێ. بۆر، چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ ڕسته‌ی دوورودرێژی پشووبڕ.

وه‌ له‌م شوێنانه‌ داده‌نرێ:
١. له‌ دوای ناوی بانگكراوه‌وه‌، وه‌ك:
كچینه‌، هه‌وڵ بده‌ن، به‌ هه‌وڵدان ده‌گه‌نه‌ ئامانج.

٢. له‌ نێوان جێگر و جێلێگیراودا، وه‌ك:
مه‌ستووره‌ی كوردستانی، هۆنه‌ر و مێژوونووس، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ژیا.

٣. له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ژماردن و دووپاتبوونه‌وه‌ی تێدایه‌، وه‌ك:

خوێ، ڕۆن، پیاز و برنج هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه‌ كه‌ پێویستن.

زانیارییه‌كی باش، باشی هه‌بوو.


٤. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی وشه‌ی سه‌رسوڕمان و وشه‌ی بانگلێكراو له‌ ڕسته‌دا، وه‌ك:

ئۆف، چ هه‌وایه‌ك!

پێنووسه‌كه‌م بده‌رێ، ئاسۆ.


٥. بۆ دابڕینی زنجیره‌ وشه‌یه‌ك له‌ یه‌كتر، كه‌ دوو دوو و پێكه‌وه‌ به‌كار هێنرابن، وه‌ك:
پێشمه‌رگه‌ به‌ برسییه‌تی و تینوویه‌تی، به‌ هیلاكی و ماندوویه‌تی، كۆڵی لێ نادات.

٦. له‌ دوای گێڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ر، قسه‌یه‌كی كۆنی خۆی بگێڕێته‌وه‌، وه‌ك:
خۆم وتم، "چێكردنی ماڵپه‌ڕ زۆر ئه‌سته‌م نییه‌."

٧. له‌ پێش ئامرازی لێكده‌ری (وه‌، یا، یان)ه‌وه‌، به‌ مه‌رجێك نه‌كه‌وتبێته‌ سه‌ره‌تای ڕسته‌وه‌، وه‌ك:

نه‌ تۆ هاتبووی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌ نه‌ ئاراسی هاوڕێت.

یا نامه‌كه‌ بنووسه‌، یان په‌ڕتووكه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌.


٨. له‌ دوای وشه‌ی (به‌ڵێ، نه‌ و نه‌خێر)ه‌وه‌، وه‌ك:

به‌ڵێ، نامه‌كه‌م نارد.

نه‌، له‌و كاته‌دا ناتوانم به‌شدار بم.


٩. له‌ باتیی فرمانێك بۆ ئه‌وه‌ی دووپات نه‌بێته‌وه‌، وه‌ك:
من ده‌چم بۆ سلێمانی و ئه‌ویش، بۆ هه‌ولێر.

١٠. له‌ ڕسته‌ی لێكدراودا، ده‌توانرێت له‌ بری ئامرازی لێكده‌ری (و) به‌كار بهێنرێت، وه‌ك:
شنۆ ویستی بچێ بۆ شایی، جلی له‌به‌ر كرد، خۆی ڕازانده‌وه‌، ته‌له‌فۆنی له‌ هاوڕێكانی كرد،
یه‌كیان گرت، خۆیان گه‌یانده‌ شایییه‌كه‌.

١١. ده‌توانرێ له‌ بری (كه‌)ی لێكده‌ر له‌ ڕسته‌دا به‌كار بهێنرێت، وه‌ك:

پێم خۆشه‌، پێكه‌وه‌ بچین بۆ سینه‌ما.

سوپاست لێ ده‌كه‌م، سه‌رت لێ دام.


سه‌رنج: بۆر، ده‌بێ بلكێنرێ به‌ وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه‌ و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا.
@KurdishLanguageLearning
لەمێژه مرۆڤ بیری له کۆکردنەوەی وشەکانی زمانی خۆی کردووەتەوه و پاراستنی وشە و زمانی به پاراستنی گەل و نەتەوه زانیوه. هەر گەلێکیش زمانی فەوتابێ بێگومان خۆشی فەوتاوه.
نەتەوه پێشکەوتووەکان هەرکامەیان بۆ خۆیان سەدان فەرهەنگی جۆربەجۆریان له بواره جیاکاندا داناوه، وەکوو بواری زانستی، گشتی، پزیشکی، ئەستێرەوانی، فیزیا، کیمیا، گیانەوەرزانی، ئابووری، ڕووەکزانی، ڕامیاری، فەلسەفه، وێژه، بیرکاری، کشتوکاڵ، زەویزانی، زمان، ڕێگاوبان، پیشەسازی، ئەلەکترۆنیک، ناو، ئاژەڵ، پەلەور، ماف و دەیان لقی تر.
سەرەڕای ئەوه گەلێک بابەت و وتار و نووسین و نامیلکه و پەڕتووک و گۆڤار و هتد بڵاو دەکەنەوه. هەروەها زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەش له و بوارە دەگرن و کۆڕ و کۆمەڵی زانیاری و ئەکادیمی و وشەسازییان هەیه که پێک هاتوون له زمانزانان و زمانەوانانی پسپۆڕ و شارەزا و لێهاتوو.
هەرساڵ لەگەڵ پێشکەوتنی زانست و زانیاری و پێکهاتنی زاراوەی نوێ، فەرهەنگی نوێش دەکەوێته ئاراوه.
کاروانی فەرهەنگنووسیش له ناو کورددا لەمێژه کەوتووەته ڕێ، هەرچەند ڕێگایەکی زۆر دوورودرێژ و پڕ هەوراز و نشێوی له پێشدایه. لەم ساڵانەی دواییدا گەلێک فەرهەنگی نوێ و جۆربەجۆری کوردی کەوتۆته ئاراوه که بێگومان مایەی دڵخۆشییه.
فەرهەنگنووسانی کورد زۆرجار به تاقوتەنیا ئەرکی گرووپێکیان به ئەستۆ گرتووه و هیلاکی و شەونخوونییان کێشاوه و شار به شار و دێ به دێ گەڕاون و وشەیان کۆ کردووەتەوه.
@KurdishLanguageLearning
قەتاری خەیاڵ

جار جارێک ئەکومە ناو قە تاری درێژی خە یاڵە کان ...
لە گە ڵ کچێکی تە مەن منداڵ و ناسک خە یاڵ دە ڕۆین و دە ڕۆین ...
من دەستی ئە و توند توند ئە گرم و ئە ویش دەستی بووکیلەکەی
کچە ئیدی دەی گوت دە مەوێ هەموو شەوێک لە باوەشی غوربە تا بووکیلەکەم بکەم بە بیانوو و بە دڵتەنگی لە دڵتەنگی تێر تێر بگریم ...
دەس لە دەس یەک شەقام بە شەقام گەڕەک بە گەڕەک کۆڵان بە کۆڵانی ئەم شارە و ئەم وڵاتە دڵتەنگە بە جێ دێڵین ...
لەبیرمە دوایین کەڕەت ڕێمان کەوتە شارێک بچووک
تە نیا ، بێکەس ، بێ پارە ...
من بە نا عیلاجی بووم بەتایپیستێک لە بڵاکراوەیکی زۆر کۆن لە ناوەندی دڵی شارا ...
سەرگەورەکەم پیرە مێردێکی جوولەکەی سیگاری تەواو نامژمەڵ ...
ئەم پیاوە زۆر سەیرە !
نە لە گریانەکانی شەوانەی بۆ فەلەستین و غەزە و منداڵە ساواکانی
نە لە چاپکراوەکەی کە مانگانە چوار هەزار دولار بابەتی چاپی ڕۆژنامە ئیسراییلیە کان وەردەگرت سەیر نییە؟!
گۆشتاڵەی نەهامەتە هەر ڕۆژ بەو زمانە بێگانەیەو لەیەک کارم ڕخنەی ئەگەرد و هەر ئەی بۆڵان!

من هەموو شەوێک تا بەر بەیان تا کازیوە هەر تایپم دەکەرد دەق و شیعر و چیرۆک و هەزار بابە تی جۆرواجۆری زمانیکی بێگانە کە غوربەتی بوونمی هەندینا کردبوو ...

بەیانی کە سەرگەورەکەم دەهات
کوڕێکی دەبینی کە سەری قامکە کانی دارووتاوە و لەسەر وردە قازەکانی کەفی وەتاغەکە ڕهێڵ بووە و مشکە کانی چاپکراوە کەی دەوریان لێ داوە و زیاتر لە نیوەی مێشکیان خواردوە .

کچە ناسک خەیاڵەکەو بووکیلەکەیشی
دیقیان کردبوو...

مەهدی لەیلاخ
@KurdishLanguageLearning
گه‌نمه‌ هومێد
زمان:کوردی
5 لاپه‌ڕه‌
جۆری فایل =PDF
@KurdishLanguageLearning
فێرگەی زمانی کوردی
سێیه‌م ـ بۆر (،): بۆر نیشانه‌ی پشوویه‌كی كورته‌، له‌و شوێنه‌ داده‌نرێ که‌ وا له‌ ڕسته‌كه بکات ئاسان بخوێنرێته‌وه‌، ڕوون بێت و به‌باشی تێ بگه‌یه‌نرێ. بۆر، چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ ڕسته‌ی دوورودرێژی پشووبڕ. وه‌ له‌م شوێنانه‌ داده‌نرێ: ١. له‌ دوای ناوی بانگكراوه‌وه‌،…
چواره‌م ـ خاڵبۆر (؛):
خاڵبۆر بۆ وچانگرتنێکی درێژتر له‌ بۆری ساده،‌ به‌کار ده‌هێنرێت. زۆر جار، له‌و ڕستانه‌ی که‌ زۆر لێک
نزیکن له‌ باتیی خاڵ داده‌نرێ، وه‌ک:
له‌م ساڵانه‌ی دوایییه‌دا، کوردێکی زۆر په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون؛ کورده‌کان ده‌توانن سوودێکی زۆر به‌
گه‌له‌که‌یان بگه‌یه‌نن.
@KurdishLanguageLearning
@KurdishLanguageLearning
کە مناڵ بوم، لای دایکم ئەنوستم و هەمو شەوێ ئاواتێکم ئەخواست.

ئەموت:
دایە! ماشێنم بۆ ئەکڕی؟

ئەیوت:
بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.

ئەموت:
دایە! ئەمبەی بۆ گەورەترین پارکی دنیا، جۆلانێ بکەم؟

ئەیوت:
ئەیچۆن دڵەکەم، بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.

شەوێ لێم پرسی:
دایە! ئەگەر گەورە ببم، ئەگەمە ئاواتەکانم؟

وتی:
دڵنیابە ئەگەی، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.

—---—

هەموشەوێ بە خۆشیەکی بێکۆتاییەوە ئەخەوتم.

ئەوەندە خەوتم، هەتا خۆم گەورە بوم و ئاواتەکانم چکۆلە بونەوە.

—----

ساڵیانێک تێپەڕبوو . . .

دوێشەو دایکم هاتە خەوم،

وتی:
جەرگەکەم!
ئێستاش شەوانە پێش ئەوەی بخەوی، بیر لە ئاواتەکانت ئەکەیتەوە؟

وتم:
شەوانە ناخەوم دایە!

وتی:
بۆ بەقوربان! مەگەر ئاواتی چیت هەیە؟

وتم:
ئاواتم ئەوەیە تۆم لەلابی و
ئیتر هیچ ئاواتێکم نیە دایەگیان . . .

وتی:
باش دڵەکەم باش.
ئەمشەو دێمە خەوت.
بەڵام بەو مەرجەی بنوی رۆڵەی شیرینم . . .

@KurdishLanguageLearning

خوێندنەوه بە دەنگی کاک ئیدریس ڕاستی
👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻
ماڵپەڕ = سایت ، Site
لاپەڕە = پیج ، Page
گەڕان = جستجو، Search
داگرتن = دانلود، Download
هاوبەش کردن = اشتراک گذاری ، Share
لێدوان = کامنت. Comment
نیشان کردن = برچسب زدن ،Tag
@KurdishLanguageLearning
نانەشان،سەبەتەی وەک سینیسبد طبقی
نانەلەم ، نانەزک کارگر مزدبگیر با غذا

ناوبار، سەربار اِضافە بار
ناوبانگ شهرت

ناوبراو نامبردە
ناوباژێڕ داخل شهر

ناوبژیکەر میانجی
ناوجەرگە وسط

ناوقەد کمر
ناوچاو گرژ اَخمو @KurdishLanguageLearning