فێرگەی زمانی کوردی
1K subscribers
498 photos
41 videos
145 files
160 links
Download Telegram
ژن ھێنان= زن گرفتن
شوو کردن، مێرد کردن= عروس شدن
نیشان= حلقەی قبل از نامزدی
بووک= عروس
زاوا= داماد
زاواڕە= داماد سرخانە
@KurdishLanguageLearning
پێنووس = خودکار
تێنووس = ده‌فته‌ر
وانه = درس
فێرگه = مدرسه
پۆل = کلاس
@KurdishLanguageLearning
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺


پرسیاریان کرد سەبارەت بە تۆ؟

وتیان گوڵە؟
وتم ناسکتره!

وتیان مانگه؟
وتم جوانتره!

وتیان زێڕە؟
وتم گرانتره!

وتیان هەنگوینە؟
وتم شیرین تره!

وتیان خۆشت دەوێ؟

وتم له دڵم ئازیزتره..!

وتیان کێیە؟
وتم کورد و کوردستانه
@KurdishLanguageLearning
Havre Mostafazade


ڕۆچنەی هەینی ٦ی سەرماوەزی ۹٤، ۲۷۱٥ی کوردی،۲۷ی نۆڤەمبەر ۲٠۱٥ زاینی
بایەخ و ڕێزی مرۆڤ لە ئاست بەرز ڕاگرتنی خۆی بە لێهاتوویی، ئاوەزپەسەندی، هەق بێژی و بوێری و پاراستنی سنوورەکانی هەستیارییە جا چ ژن بێت و چ پیاو تۆفیر ناکات.(هاوڕێ)
@KurdishLanguageLearning
*بایەخ : ارزش
*لێهاتوویی : شایستگی
*ئاوەزپەسەند : منطقی
*هەق بێژی/ڕاست بێژی : انصاف
*بوێری : شجاعت
*هەستیاری : احساسی
*تۆفیر/ جیاواز : فرق
@KurdishLanguageLearning
Havre Mostafazade


ڕۆچنەی شەممە ۷ی سەرماوەزی ۹٤، ۲۷۱٥ی کوردی،۲۸ی نۆڤەمبەر ۲٠۱٥ زاینی
دوا قۆناخی تێکۆشان لە پێناو زانستدا بەکار هێنان و لێکۆڵینەوەیە و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دەسپێکی سەرەکی زانست.(هاوڕێ)

*قۆناخ : مرحلە، سطح
*لێکۆڵینەوە : پژوهش
*دەسپێک :شروع
*سەرەکی : نخست
@KurdishLanguageLearning
لغات کردی مرتبط با درس و مدرسه

فێر بوون :یادگیری، فرا گرفتن

قوتابخانە:مدرسه

قوتابی:دانش اموز

مامۆستا:معلم

بەرپرس:مدیر

پێنووس:قلم

تێنووس:دفتر

پەرتووک ،کتێب:کتاب

کەت :میز

خوێندکار:دانشجو

زانکۆ:دانشگاه

پۆل:کلاس
@KurdishLanguageLearning
با سلام خدمت تمامی اعضای محترم کانال

@KurdishLanguageLearning

مدیران کانال آموزش زبان و ادبیات کردی تصمیم گرفتند با تشکیل و درست کردن یک گروه مرتبط با کانال آموزش زبان و ادبیات کردی به سوالات،انتقادات و پیشنهادات دوستان پاسخ بدهند.
لطفا قبل از مطرح کردن سوالات خود نظری اجمالی به کانال بزنید در صورت پیدا نکردن پاسخ سوالات خود،سوال خود را طرح نمایید تا در اسرع وقت به سوالات شما پاسخ داده شود.
و ارسال خود را به مبنی بر عضویت در گروه به ادمین های زیر ارسال نمایید.

@AmirMahmoodii
@KardoMoradi
با تشکر

گروه ڕاپرسی
فێرگەی زمانی کوردی
دووه‌م ـ جووتخاڵ (:): جووتخاڵ له‌م شوێنانه‌ داده‌نرێت: ١. له‌ پێش ئاخاوتنێكه‌وه‌ كه‌ وه‌ك خۆی بگێڕدرێته‌وه‌، یان بگوترێت، وه‌ك: ئاسۆ وتی: «من خه‌ڵكی كوردستانم.» ٢. له‌ دوای وشه‌یه‌ك یان باسێك، كه‌ پێویستی به‌ ته‌فسیر و ڕاڤه‌ و لێكدانه‌وه‌ بێت، وه‌ك: میرنشینه‌…
سێیه‌م ـ بۆر (،):
بۆر نیشانه‌ی پشوویه‌كی كورته‌، له‌و شوێنه‌ داده‌نرێ که‌ وا له‌ ڕسته‌كه بکات ئاسان بخوێنرێته‌وه‌، ڕوون بێت و
به‌باشی تێ بگه‌یه‌نرێ. بۆر، چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ ڕسته‌ی دوورودرێژی پشووبڕ.

وه‌ له‌م شوێنانه‌ داده‌نرێ:
١. له‌ دوای ناوی بانگكراوه‌وه‌، وه‌ك:
كچینه‌، هه‌وڵ بده‌ن، به‌ هه‌وڵدان ده‌گه‌نه‌ ئامانج.

٢. له‌ نێوان جێگر و جێلێگیراودا، وه‌ك:
مه‌ستووره‌ی كوردستانی، هۆنه‌ر و مێژوونووس، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ژیا.

٣. له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ژماردن و دووپاتبوونه‌وه‌ی تێدایه‌، وه‌ك:

خوێ، ڕۆن، پیاز و برنج هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه‌ كه‌ پێویستن.

زانیارییه‌كی باش، باشی هه‌بوو.


٤. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی وشه‌ی سه‌رسوڕمان و وشه‌ی بانگلێكراو له‌ ڕسته‌دا، وه‌ك:

ئۆف، چ هه‌وایه‌ك!

پێنووسه‌كه‌م بده‌رێ، ئاسۆ.


٥. بۆ دابڕینی زنجیره‌ وشه‌یه‌ك له‌ یه‌كتر، كه‌ دوو دوو و پێكه‌وه‌ به‌كار هێنرابن، وه‌ك:
پێشمه‌رگه‌ به‌ برسییه‌تی و تینوویه‌تی، به‌ هیلاكی و ماندوویه‌تی، كۆڵی لێ نادات.

٦. له‌ دوای گێڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ر، قسه‌یه‌كی كۆنی خۆی بگێڕێته‌وه‌، وه‌ك:
خۆم وتم، "چێكردنی ماڵپه‌ڕ زۆر ئه‌سته‌م نییه‌."

٧. له‌ پێش ئامرازی لێكده‌ری (وه‌، یا، یان)ه‌وه‌، به‌ مه‌رجێك نه‌كه‌وتبێته‌ سه‌ره‌تای ڕسته‌وه‌، وه‌ك:

نه‌ تۆ هاتبووی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌ نه‌ ئاراسی هاوڕێت.

یا نامه‌كه‌ بنووسه‌، یان په‌ڕتووكه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌.


٨. له‌ دوای وشه‌ی (به‌ڵێ، نه‌ و نه‌خێر)ه‌وه‌، وه‌ك:

به‌ڵێ، نامه‌كه‌م نارد.

نه‌، له‌و كاته‌دا ناتوانم به‌شدار بم.


٩. له‌ باتیی فرمانێك بۆ ئه‌وه‌ی دووپات نه‌بێته‌وه‌، وه‌ك:
من ده‌چم بۆ سلێمانی و ئه‌ویش، بۆ هه‌ولێر.

١٠. له‌ ڕسته‌ی لێكدراودا، ده‌توانرێت له‌ بری ئامرازی لێكده‌ری (و) به‌كار بهێنرێت، وه‌ك:
شنۆ ویستی بچێ بۆ شایی، جلی له‌به‌ر كرد، خۆی ڕازانده‌وه‌، ته‌له‌فۆنی له‌ هاوڕێكانی كرد،
یه‌كیان گرت، خۆیان گه‌یانده‌ شایییه‌كه‌.

١١. ده‌توانرێ له‌ بری (كه‌)ی لێكده‌ر له‌ ڕسته‌دا به‌كار بهێنرێت، وه‌ك:

پێم خۆشه‌، پێكه‌وه‌ بچین بۆ سینه‌ما.

سوپاست لێ ده‌كه‌م، سه‌رت لێ دام.


سه‌رنج: بۆر، ده‌بێ بلكێنرێ به‌ وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه‌ و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا.
@KurdishLanguageLearning
لەمێژه مرۆڤ بیری له کۆکردنەوەی وشەکانی زمانی خۆی کردووەتەوه و پاراستنی وشە و زمانی به پاراستنی گەل و نەتەوه زانیوه. هەر گەلێکیش زمانی فەوتابێ بێگومان خۆشی فەوتاوه.
نەتەوه پێشکەوتووەکان هەرکامەیان بۆ خۆیان سەدان فەرهەنگی جۆربەجۆریان له بواره جیاکاندا داناوه، وەکوو بواری زانستی، گشتی، پزیشکی، ئەستێرەوانی، فیزیا، کیمیا، گیانەوەرزانی، ئابووری، ڕووەکزانی، ڕامیاری، فەلسەفه، وێژه، بیرکاری، کشتوکاڵ، زەویزانی، زمان، ڕێگاوبان، پیشەسازی، ئەلەکترۆنیک، ناو، ئاژەڵ، پەلەور، ماف و دەیان لقی تر.
سەرەڕای ئەوه گەلێک بابەت و وتار و نووسین و نامیلکه و پەڕتووک و گۆڤار و هتد بڵاو دەکەنەوه. هەروەها زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەش له و بوارە دەگرن و کۆڕ و کۆمەڵی زانیاری و ئەکادیمی و وشەسازییان هەیه که پێک هاتوون له زمانزانان و زمانەوانانی پسپۆڕ و شارەزا و لێهاتوو.
هەرساڵ لەگەڵ پێشکەوتنی زانست و زانیاری و پێکهاتنی زاراوەی نوێ، فەرهەنگی نوێش دەکەوێته ئاراوه.
کاروانی فەرهەنگنووسیش له ناو کورددا لەمێژه کەوتووەته ڕێ، هەرچەند ڕێگایەکی زۆر دوورودرێژ و پڕ هەوراز و نشێوی له پێشدایه. لەم ساڵانەی دواییدا گەلێک فەرهەنگی نوێ و جۆربەجۆری کوردی کەوتۆته ئاراوه که بێگومان مایەی دڵخۆشییه.
فەرهەنگنووسانی کورد زۆرجار به تاقوتەنیا ئەرکی گرووپێکیان به ئەستۆ گرتووه و هیلاکی و شەونخوونییان کێشاوه و شار به شار و دێ به دێ گەڕاون و وشەیان کۆ کردووەتەوه.
@KurdishLanguageLearning
قەتاری خەیاڵ

جار جارێک ئەکومە ناو قە تاری درێژی خە یاڵە کان ...
لە گە ڵ کچێکی تە مەن منداڵ و ناسک خە یاڵ دە ڕۆین و دە ڕۆین ...
من دەستی ئە و توند توند ئە گرم و ئە ویش دەستی بووکیلەکەی
کچە ئیدی دەی گوت دە مەوێ هەموو شەوێک لە باوەشی غوربە تا بووکیلەکەم بکەم بە بیانوو و بە دڵتەنگی لە دڵتەنگی تێر تێر بگریم ...
دەس لە دەس یەک شەقام بە شەقام گەڕەک بە گەڕەک کۆڵان بە کۆڵانی ئەم شارە و ئەم وڵاتە دڵتەنگە بە جێ دێڵین ...
لەبیرمە دوایین کەڕەت ڕێمان کەوتە شارێک بچووک
تە نیا ، بێکەس ، بێ پارە ...
من بە نا عیلاجی بووم بەتایپیستێک لە بڵاکراوەیکی زۆر کۆن لە ناوەندی دڵی شارا ...
سەرگەورەکەم پیرە مێردێکی جوولەکەی سیگاری تەواو نامژمەڵ ...
ئەم پیاوە زۆر سەیرە !
نە لە گریانەکانی شەوانەی بۆ فەلەستین و غەزە و منداڵە ساواکانی
نە لە چاپکراوەکەی کە مانگانە چوار هەزار دولار بابەتی چاپی ڕۆژنامە ئیسراییلیە کان وەردەگرت سەیر نییە؟!
گۆشتاڵەی نەهامەتە هەر ڕۆژ بەو زمانە بێگانەیەو لەیەک کارم ڕخنەی ئەگەرد و هەر ئەی بۆڵان!

من هەموو شەوێک تا بەر بەیان تا کازیوە هەر تایپم دەکەرد دەق و شیعر و چیرۆک و هەزار بابە تی جۆرواجۆری زمانیکی بێگانە کە غوربەتی بوونمی هەندینا کردبوو ...

بەیانی کە سەرگەورەکەم دەهات
کوڕێکی دەبینی کە سەری قامکە کانی دارووتاوە و لەسەر وردە قازەکانی کەفی وەتاغەکە ڕهێڵ بووە و مشکە کانی چاپکراوە کەی دەوریان لێ داوە و زیاتر لە نیوەی مێشکیان خواردوە .

کچە ناسک خەیاڵەکەو بووکیلەکەیشی
دیقیان کردبوو...

مەهدی لەیلاخ
@KurdishLanguageLearning
گه‌نمه‌ هومێد
زمان:کوردی
5 لاپه‌ڕه‌
جۆری فایل =PDF
@KurdishLanguageLearning