فێرگەی زمانی کوردی
1K subscribers
498 photos
41 videos
145 files
160 links
Download Telegram
Forwarded from FergeKurdish
معادل اعداد و شماره ها در زبان فارسی و کردی به شرح ذیل می باشد:
نخستین یا اولین یا یکمین........یه که مین
دومین..........دوهه مین
سومین........سێیه مین
چهارمین.......چواره مین
پنجمین.........پێنجه مین
ششمین.........شه شه مین
هفتمین...........هه فته مین
هشتمین..........هه شته مین
نهمین................نۆهه مین
دهمین..............ده هه مین
یازدهمین.........یانزه هه مین
دوازدهمین........دوانزه هه مین
سیزدهمین.........سێانزه هه مین
چهاردهمین.........چوارده هه مین
پانزدهمین............پانزده هه مین
شانزدهمین............شانزه هه مین
هفده همین...........هه فده هه مین
هجدهمین.............هه ژده هه مین
نوزدهمین..............نۆزده هه مین
بیستمین................بیسته مین
Forwarded from FergeKurdish
معادل اعداد و شماره ها در زبان فارسب و کردی به شرح ذیل می باشد:
یکم...........یه که م
دوم...........دوهه م
سوم..........سێیه م
چهارم........چواره م
پنجم.........پێنجه م
ششم........شه شه م
هفتم.........هه فته م
هشتم........هه شته م
نهم...........نۆهه م
دهم...........ده هه م
یازدهم.........یانزه هه م
دوازدهم.........دوانزه هه م
سیزدهم.........سێانزه هه م
چهاردهم.........چوارده هه م
پانزدهم...............پانزده هه م
شانزدهم.............شانزه هه م
هفدهم................هه فده هه م
هجدهم................هه ژده هه م
نوزدهم................نۆزده هه م
بیستم...................بیسته م
Forwarded from فەرهاد خوسرەوی
Forwarded from Deleted Account
Forwarded from فەرهاد خوسرەوی
Forwarded from Deleted Account
سوور پێستێکی به ساڵاچو بۆ منداڵه‌که‌ی له ڕاسته‌قینه‌ی ژیان ئه‌وای وت:
له زات و هه‌ستی هه‌ر مرۆڤێک دایمه خه‌باتکارێک هه‌یه، وه‌کوو شه‌ڕی نێوان دوو گورگ، که یه‌کێ له گورگه‌کان نوانی خراپکاریه، وه‌کوو حه‌سود(چاوچنۆک)،خۆ به زلزانین، حه‌ز به جووت بوون، لووت به‌رزی وه له‌خۆ ڕازیه
وه ئه‌وه‌ی دیکه نوانی به‌به‌زه‌یی، ئه‌وین، هیوا، وه ڕاسته‌قینه‌یه.
منداڵه‌که پرسیاری کرد:باوه گیان کام یه‌ک له‌و گورگانه سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت؟
باوکیشی زه‌رده‌خه‌نه‌یێکی لێدا و وتی:
گورگێ که چێشتی پێ ئه‌ده‌ی.

https://telegram.me/KurdishLanguageLearning
ڕاسته‌قینه👈حقیقت
خه‌بات👈جهاد 'کوشش
خه‌باتکار👈مبارز
Forwarded from Deleted Account
Forwarded from Deleted Account
به‌سه‌رهاتێکی ئیدریس له هاوینی۸۷ هه‌تاوی و ۲۷۰۸کوردی
به‌یانییه‌کیان تیشکی خۆر دای له ڕوومه‌تموو بێده‌نگ هاته ته‌نیشتمۆو هێدی هێدی دای به گوێما، که ئیدریس هه‌سته کاتی کار و تێکۆشانه
دوای شۆردنی ده‌ست و پلم، له گه‌ڵ دایکم و باوکم نان و چایی به‌یانیمان به یه‌کۆ خوارد...
به‌ڵێن وابوو بڕۆم بۆلای به‌راده‌رێ که به‌یه‌کۆ بچین بۆسه‌ر کار ...
چووم بۆ به‌ر ده‌رکه‌یان و چاوه‌ڕێی بووم تاکوو بێته ده‌رۆ و بچین بۆ سه‌ر کار...
له‌و کاته‌ی که چاوه‌ڕێی ئه‌و به‌راده‌ره بووم له‌به‌ر ده‌رکه‌ی ماڵیان ماشینێ ڕاوه‌وه‌ستابوو، پشیله‌یه‌کیش له ژێریا ڕاکشابوو...
ماوه‌یه وردی بوومۆ و بۆم ده‌ڕوانی که بزانم چی ده‌کات...
له‌و کاتا که چووبوومه ناو خه‌یاڵی پشیله‌و بیرم له ژیانی گیانله‌به‌ره‌کان ده‌کردۆ، کابرا له ماڵ هاته ده‌رۆو سڵاومان له یه‌ک کرد و چاک و چلۆنی یه‌کترمان به‌و به‌یانیه ڕه‌وانه‌ی خۆمان کرد...
کابرا وتی ئه‌ره ئیدریس ئه‌وه بۆچی ده‌ڕوانی؟
وه‌ڵڵا نه‌مزانی و له ده‌مم به‌ربوو وتم پێی سه‌یری ئه‌و پشیله به‌سته‌زمانه ده‌که‌م ....
ئاخر من له که‌سایه‌تی ئه‌و کابرا ئاگادار نه‌بووم...
کابرا وتی پشیلهههه؟؟؟
وتم به‌ڵێ
هه‌ر ئه‌وه‌ی که زانی پشیله له ژێر ماشینه، ڕۆشته ماڵۆ و ته‌فنگ بادیه‌که‌ی هاورد و له ڕێوۆ چاوێکی ئه‌و به‌سته‌زمانه‌ی کوێر کرد و پشیله‌ی هه‌ژاریش هه‌ر به‌ ده‌وری خۆیدا ده‌خولاوۆ...
ئه‌منیش زۆر زۆر ناڕه‌حه‌ت له‌وه‌ی که‌بۆچی ده‌مم نه‌وێستاو وتم به کابرا....
چوین بۆسه‌ر کار....
له‌سه‌ر کار له عه‌یبه‌‌تی ئه‌و پشیله‌دا هۆشم خۆمۆ نه‌بوو...
کابرایش هه‌ر پێده‌که‌نی و قسه‌ی تاڵ و ناله‌باری ده‌کرد و به گوێی ئێمه‌یدا ده‌یبرده خوارۆ....
له‌و کاته‌دا بوو که بیرم له‌و پشیله‌ ده‌کردۆ که بۆچی ئاوای به‌سه‌ر هات
تاله کوتوپڕێکدا کابرا به‌سه‌ر سینگۆ له‌سه‌ر چێوبه‌س که‌وته‌خوارۆو ده‌ستی کرد به‌باوکه‌ڕۆ کردن و دایکه‌ڕۆ کردن....

https://telegram.me/KurdishLanguageLearning
Havre Mostafazade

ڕۆچنەی پێنج شەممە۱٤ی خەزەڵوەری۹٤، ۲۷۱٥ کوردی،٥ی نۆڤەمبەر ۲٠۱٥ زاینی
یەکگرتوویی هێمای ژیانێکی سەربەست، ئازاد و سەرکەوتووە بە بیرە جیاوازەکانی فرە لایەنەوە.(هاوڕێ)

*یەکگرتوویی : انسجام، اتحاد
*هێما : رمز، سمبل
*سەربەست/ ئازاد : آزاد
*بیری جیاواز : تشتت آرا، اختلاف نظر
*فرە لایەن : طرفدار زیاد

@KurdishLanguageLearning
فێرگەی زمانی کوردی
قرتاندنی (ئـ) هه‌ندێ جار ڕوو ده‌دات كه‌ وشه‌یه‌ك وا به‌ پیتێكی نه‌بزوێن كۆتاییی هاتووه‌، وه‌كوو: (شه‌و şew)، له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌ك كه‌ به‌ (ئـ) ده‌ستی پێ كردووه‌، وه‌كوو (ئاهه‌نگ aheng)، پێكه‌وه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌ و وشه‌یكی نوێ پێك ده‌هێنن كه‌ واتایه‌كی نوێتری هه‌یه‌…
‌كێشه‌ی بزوێنی (وو)

(وو û) ده‌نگێكی بزوێنه‌ و هه‌رگیز نابێ له‌ سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێت. زۆر هه‌ڵه‌یه‌ بنووسی: (ووشه‌ ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و هتد)، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌ (و w)ی نه‌بزوێن بنووسرێت، چونكوو دوای ئه‌و پیته، بزرۆكه‌ هه‌یه، كه‌وا بێت دوو بزوێن پێكه‌وه‌ نانووسرێن و ده‌بێ وا بنووسرێن‌: (وشه‌ wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و هتد).

به‌ڵام له‌ ناوه‌ڕاست و كۆتاییدا ده‌نووسرێ: (سوور sûr)، (نوور nûr)، (چوو çû)، (توو tû).

زۆر كه‌س به‌ هه‌ڵه‌ ده‌نووسن: "كه‌ركوك، مه‌حمود، حوكومه‌ت و هتد". كه‌ ڕاستییه‌كه‌ی ئاوایه‌: كه‌ركووك، مه‌حموود، حوكوومه‌ت و هتد".

@KurdishLanguageLearning
فێرگەی زمانی کوردی
‌كێشه‌ی بزوێنی (وو) (وو û) ده‌نگێكی بزوێنه‌ و هه‌رگیز نابێ له‌ سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێت. زۆر هه‌ڵه‌یه‌ بنووسی: (ووشه‌ ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و هتد)، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌ (و w)ی نه‌بزوێن بنووسرێت، چونكوو دوای ئه‌و پیته، بزرۆكه‌ هه‌یه، كه‌وا بێت دوو بزوێن…
كێشه‌ی بزوێنی (ه‌ e)

(ه‌ e) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌نگێكی بزوێنه‌، كردار (فعل verb)ێكیشه‌ كه‌ له‌ "سێیه‌م كه‌سی تاك"دا، واتای (is)ی ئینگلیزی ده‌دات: (It is could = هه‌وا سارده‌).
له‌ ئه‌لفبێی لاتیندا، كرداری (ه‌ e) به‌جیا ده‌نووسرێت: ‌(Hewa sard e)، به‌ڵام له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، ده‌لكێت به‌ وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه‌: (هه‌وا سارده‌). نموونه‌ی تر: برامه‌، هاوڕێمه‌، كوڕه‌، كچه‌، پێنووسه‌، ده‌سته‌، ڕێزمانه‌، كورده‌، به‌رده‌.

كێشه‌ی (یه‌)

جاری وایه‌ وشه‌كه‌ی پێش (ه‌) به‌ پیتێكی بزوێن (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه‌ ـ ی ـ ێ)،كۆتاییی هاتووه‌، وه‌كوو: (مامۆستا)، ئه‌و كاته‌ ئیتر له‌ جیاتیی (ه‌) ده‌نووسین (یه‌): (مامۆستایه mamosta ye)‌.

تێبینی: كرداری (یه)ش هه‌ر وه‌كوو (ه‌) ده‌بێ بلكێنرێ به‌ وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه‌: (مامۆستایه)‌، نه‌ك (مامۆستا یه‌). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌كه‌ به‌ (یی)ش كۆتاییی هات هه‌ر پێكه‌وه‌ ده‌نووسێنرێت: هه‌روه‌ها:
(سپییه‌)، نه‌ك (سپیه‌، سپی‌یه‌، سپی یه‌).
(چییه‌)، نه‌ك (چیه‌، چی‌یه‌، چی یه‌).
(نییه‌)، نه‌ك (نیه‌، نی‌یه‌، نی یه‌).
(كوردییه‌)، نه‌ك (كوردی‌یه‌، كوردی یه‌).
(سنه‌یییه‌‌) نه‌ك (سنه‌یی یه‌، سنه‌ییه).

@KurdishLanguageLearning
✔️کەنالی ڕێزمان و ڕێنووسی زمانی کوردی

آموزش زبان کردی

@KurdishLanguageLearning
ڕێنووسی زمانی كوردی kurdish dictation
۱پیشانی: ناوچاوان
2 ابرو: برۆ
3چشم: چاو
4گوش: گوێچکە
5- بینی: لووت
6سوراخ بینی: کونەلووت
7گونه: گۆنە
8دهان: دەم
9فک: کاکیلکە
10چانه: چەناکە
11- ریه: سی
12- كلیه: گورچیلە
13- كبد: سپڵ
14- قلب: دڵ
15- مثانه: میزەڵان
16- روده: ریخۆڵە
@KurdishLanguageLearning
۱۷- انگشت: قامک
18- شست: قامکەگەورە
19- مچ: مەچەک
20- کف دست: بەرەدەست
@KurdishLanguageLearning
نەخشەی شوێنە کوردنشینەکان(کوردستان)
@KurdishLanguageLearning
کتێبی گرینگی کورد و کوردستان لە قۆناغە مێژوویێکانی ئێران تا سەردەمی ئەفشاری

بێگوومان ناسنامەی ھەر نەتەوەیێک لە سەر مێژوو و کەلتووری ئەو نەتەوەیە دیاری دەکرێت کە ئەویش دەبێت بپارێزرێت و ئەرکی سەرشانی ھەموو تاکێکی کوردە کە مێژووی خۆی بپارێزێت تا نەتەوەکانی تر شتمان بۆ ھەڵ نەبەستن! ھەر بەم بۆنەوە کتێبێکی تری مێژووییم بۆ ئامادە کردوون کە دەتوانن دایگرن و کەڵکی لێ وەر گرن.

ناسنامەی کتێب:



ناوی پەرتووک: گرینگی کورد و کوردستان لە قۆناغە مێژوویێکانی ئێران تا سەردەمی ئەفشاری
74 لاپەڕە

نووسەر: مەنسور مەخدوم

جۆری فایل:PDF

قەبارە:506 کیلۆبایت
@KurdishLanguageLearning