فێرگەی زمانی کوردی
1K subscribers
498 photos
41 videos
145 files
160 links
Download Telegram
بزوێنه‌كان

بزوێن به‌و ده‌نگانه‌ ده‌وترێن كه‌ له‌ كاتی بێژه‌ (تلفظ)یاندا، ده‌م و زار تۆزێ زیاتر ده‌كرێنه‌وه‌ و زیاتر ده‌كێشرێن. بزوێنه‌كان جووڵه‌ و بزواندن ده‌خه‌نه‌ ناو وشه‌وه‌.

بزوێنه‌كان له‌ڕاستیدا (٨) ده‌نگن، به‌ڵام به‌ ئه‌لفبێی سۆرانی (عه‌ره‌بی) ته‌نها (٧) ده‌نگیان نیگار و پیتیان بۆ دانراوه‌ و ده‌نووسرێن و بریتین له‌:
(ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه‌ ـ ی ـ ێ).

یاسا: (هه‌ر وشه‌یه‌كی كوردی لانی كه‌م یه‌ك بزوێنی تێدا به‌كار ده‌چێت.)‌:

(ناو naw) ـ (كورد Kurd) ـ (كۆمار komar) ـ (سوور sûr) ـ (به‌رد berd) ـ (كوردی kurdî) ـ (سێ sê) ـ (زانستپه‌روه‌ر zanistperwer).

@KurdishLanguageLearning
kirryar = کڕیار
zanyarî = زانیاری
بزرۆكه‌ (i)

هه‌ندێ وشه‌ی كوردی هه‌ن كه‌ له‌ ڕواڵه‌تدا بزوێنیان تێدا نابینرێ وه‌كوو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان تێدایه‌. ئه‌و بزوێنه‌ له‌ ئه‌لفبێی كوردیی لاتینیدا به‌ پیتی (i) دیاری كراوه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی بۆ دانه‌نراوه‌، دیار نییه‌ و بزر بووه‌، بۆیه‌ ناوی نراوه‌: (بزرۆكه‌). نموونه‌:

(بردن birdin)، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستن xistin).

وشه‌ی "مشك" له‌ ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستاندا به‌ دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به‌ یه‌ك شێواز ده‌نووسرێت: "مشك".

كه‌وا بێت (٨)ه‌مین ده‌نگی بزوێنی كوردی به‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی نانووسرێت و، "بزرۆكه‌"یه‌. (i).

@KurdishLanguageLearning
✔️کەنالی ڕێزمان و ڕێنووسی زمانی کوردی

آموزش زبان کردی

@KurdishLanguageLearning
ئه‌لفبێی كوردی به‌ لاتینی

لاتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌لفبێی كوردی كه‌ به‌ پیتی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێ، باشتر تێ بگه‌ن، زۆر گرنگه‌ ئه‌لفبێی كوردیی لاتینی بناسن. ئه‌م ئه‌لفبێیه‌ بریتییه‌ له‌:

A - B - C - Ç - D - E - Ê - F - G - H - I - Î - J - K - L - M - N - O - P - Q - R - S - Ş - T - U - Û - V - W - X - Y - Z.

بزوێنه‌كانی بریتین له‌ (٨) ده‌نگ و هه‌ر هه‌شته‌كه‌یان ده‌نووسرێنه‌وه‌: (A - E - Ê - I - Î - O - U - Û).

پاشكۆ: له‌ ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا: (ڕ = rr) و (ڵ = ll).

(په‌ڕۆ = perro)، (که‌ڕ = kerr) یان (كه‌ڵك = kellk)، (ساڵ = sall).

پێویست ناكات له‌ سه‌ره‌تای وشه‌ به‌ ئه‌لفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) كه‌ڵك له‌ (rr) وه‌رگرین، چونكوو زۆر ناشیرین دێته‌ پێش چاو، بۆیه‌ هه‌ر (r) به‌سه‌. وه‌كوو: (ڕاز = raz)، (ڕێگا = rêga)، (ڕۆژ = roj). به‌ڵام زۆر گرنگه‌ له‌ سۆرانیدا هه‌موو پیتێكی سه‌ره‌تای وشه‌ كه‌ به‌ (ر) ده‌ست پێ ده‌كات به‌ (ڕ) بنووسرێن. نموونه‌: ڕێز، ڕه‌ش، ڕزگار.

@KurdishLanguageLearning
Forwarded from Deleted Account
مامۆستایه له سه‌ر پۆلی وانه‌ی جوگرافیادا دڵه‌کپێ لێیده‌دات و ده‌مرێت...
دوای لێکۆڵینه‌وه، ده‌زانن که که‌سێک لێیپرسییوه که (خط استوا) ئیعتباریه یان داییمیه...
پۆل 👈 کلاس
وانه 👈درس
جوگرافیا 👈جغرافی
لێکۆڵینه‌وه👈 تحقیق
دڵه‌کپێ👈سکته
Forwarded from Deleted Account
Forwarded from Deleted Account
به‌سه‌رهاتێکی ئیدریس له هاوینی ۷۹ هه‌تاوی و ۲۶۹۹کوردی
له پۆلی نۆهه‌ما بووم که تازه گه‌ره‌کمبوو بچم باوه‌ڕنامه‌که‌م وه‌ر گرمۆ و دیسان وه‌کوو ساڵانی ڕابردوو بچین به دوای کار و تێکۆشانا...
باوه‌ڕنامه‌م وه‌رگرتۆو وه کوو ساڵانی پێشوو تێیدا نووسراوه (قبولی خرداد) واته ده‌رچونی خه‌رمانان...
دڵنیا بووم وا ده‌نووسن چونکه ده‌رسم باش بوو و ده‌مزانی به یه‌کجاره ده‌چم بۆ پۆلی ده‌هه‌م....
به‌یانیه‌که‌ی چوم بۆ سنووری مه‌ریوان و ده‌ستمان کرد به قاچاخی کردن و پاره په‌یدا کردن بۆ ناو باخه‌ڵمان،تا وه‌کوو ڕۆڵه‌یه‌کی کورد به سه‌ربه‌رزی ژیان به‌ینه‌سه‌ر ...
له مه‌یدانی ئیستادیۆم مینی بووسه‌کانی سنووری باشماخ ڕاده‌وه‌ستان و منیش به خۆشی ئه‌وه‌ی که‌ده‌چم بۆ پاره په‌یدا کردن زۆر هه‌ستێکی خۆشم هه‌بوو...
له ناو ئه‌و مینی بووسه‌دا کابرای شۆفێر شریتی حه‌سه‌ن زیره‌کی خستبووه سه‌ر و هه‌موو خه‌ڵکی به دڵێکی پاک و خاوێنۆ گوێیان بۆ مام زیره‌ک شل کردبوو...
له نێو مینی بووسا که ده‌چووم بۆ سنووری باشماخ و به ڕێگه‌یدا به نێو ئه‌و سرووشته جوانی مه‌ریوانه‌دا گوێ بگری له مام زیره‌ک هه‌ستێکی ئێجگار تایبه‌تی بۆ من هه‌بوو...
له وڵاتی کردستانی ئێراق کۆڵی خۆمم که سابوونی جلی بوو پێچاوۆ و به‌ره‌و کوردستانی ئێران ڕێکه‌وتم...
له نیوه‌ی ڕێگه‌دا هه‌واڵ هات که هێزی ئێران پارێزگای کردوه‌ و کۆڵبه‌ره‌کان ده‌گرێت و ئازاریان ئه‌ده‌ن و ده‌یان کوژن...
هه‌موو کۆڵبه‌ره‌کان به‌و ده‌شته‌دا بڵاوه‌یان کرد...
ئه‌منیش بۆ خۆم به‌ته‌نیا که‌وتم و
ورده ورده ده‌چووم که له کوتوپڕێکدا لام کردۆ به‌ره‌و پشتم و سه‌یرم کرد ماشینێکی لانکروز به ته‌واوی هێزێ که‌ له‌و ماشینه‌دا بوو وه‌کوو فڕۆکه‌ی جت به‌ره‌و ئیدریسێکی هه‌ژار دێت و منیش هه‌وڵم دا ڕا که‌م به‌ڵام بیرم کردۆ که‌ من ناتوانم وه‌کوو جت بڕۆم و هێواشێ له جێی خۆما ڕاوه‌ستام....
کابرای سه‌رهه‌نگ له ماشین هاته خوارۆ و دوو سه‌روازی نارد و یه‌کی ده‌ستێکی ئیدریسیان گرت و سه‌رهه‌نگیش ئاده‌ی به‌شه‌ق و شه‌قه‌زیلله که‌وته گیانم.....
کۆڵی منیان دڕاند و له ده‌شته‌دا به جێیان هێشتم....
ئاخری هه‌ر جۆرێبوو کۆڵم گه‌یانده قه‌ڵای مه‌ریوان و ئه‌و ڕۆژیشمانه به ته‌واوی سه‌ختیه‌ک که تێیدا بوو برده سه‌ر.....‌
Forwarded from Deleted Account