فێرگەی زمانی کوردی
1K subscribers
498 photos
41 videos
145 files
160 links
Download Telegram
ماندوونه‌ناس👈خستگی ناپذیر
Forwarded from Deleted Account
پیاوێک به گاڵته وتی به کابرایه‌کی لاواز و کز، که تۆم له دوره‌وه بینی وام ده‌زانی ژنی...
کابرایش وتی وڵڵا منیش وام ده‌زانی تۆ پیاوی...
Forwarded from Deleted Account
Havre Mostafazade


ڕۆچنەی یەک شەممە۱٠ی خەزەڵوەری۹٤، ۲۷۱٥ کوردی، ۱ی نۆڤەمبەر ۲٠۱٥ زاینی
بیرکردنەوە لە هەرچی تابلۆی جوان و بیری جوانە، ڕازێنەری بڕیار و دابین کەری کریارە.(هاوڕێ)
*بیرکردنەوە : فکر کردن
*بیری جوان : افکار زیبا
*ڕازێنەر/جوانکەر: آرایشگر، آرایندە
*بڕیار : تصمیم
*دابین کەر : تضمین کنندە
*کڕیار : خریدار
@KurdishLanguageLearning
ڕێنووسی زمانی كوردی kurdish dictation
پێشه‌كی

"ڕێنووس" (املاء dictation)، به‌پێی یاسا و ڕێسای زمانه‌وانی، فێرمان ده‌كات كه‌ وشه‌یه‌ك به‌ چه‌ند شێوه‌ی جۆربه‌جۆر نه‌نووسین. ئاخۆ ڕاستترین وشه‌ له‌م پۆلانه‌ی خواره‌وه‌ كامانه‌ن؟:

(كار تێ كردن، كار تێكردن، كارتێكردن). (كاری تێ كرد، كاری تێكرد، كاریتێكرد).
(ده‌ست لێدان، ده‌ست لێ دان، ده‌ستلێدان). (ده‌ستی لێ دا، ده‌ستی لێدا، ده‌ستیلێدا).
(نان كردن، نانكردن). (نانی كرد، نانیكرد).
(ماڵ وێران كردن، ماڵوێران كردن، ماڵوێرانكردن، ماڵ وێرانكردن).
(نیه‌، نی یه‌، نی‌یه‌، نییه‌).

له‌م وتاره‌دا، هه‌وڵ ده‌درێت به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی "كۆڕی زانیاریی كوردستان" و، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی زانستی كۆمپیوته‌ر و، به‌ به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ زمانه‌ زیندووه‌ ئه‌ورووپییه‌كاندا، كۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسا ڕوون كرێنه‌وه، تا له‌ ڕێنووسێكی بێهه‌ڵه‌ نزیكتر بینه‌وه‌
@KurdishLanguageLearning
فێرگەی زمانی کوردی
ڕێنووسی زمانی كوردی kurdish dictation پێشه‌كی "ڕێنووس" (املاء dictation)، به‌پێی یاسا و ڕێسای زمانه‌وانی، فێرمان ده‌كات كه‌ وشه‌یه‌ك به‌ چه‌ند شێوه‌ی جۆربه‌جۆر نه‌نووسین. ئاخۆ ڕاستترین وشه‌ له‌م پۆلانه‌ی خواره‌وه‌ كامانه‌ن؟: (كار تێ كردن، كار تێكردن، كارتێكردن).…
rênûsî zimanî kurdî kurdish dictation
pêşekî

"rrênûs" ( dictation), bepêyi yasa û rêsayi zimanewanî, fêrman dekat ke wşeyek be çend şêweyi corbecor nenûsîn. axo rasttirîn wşe lem polaneyi xwarewe kamanen?:

(kar tê krdin, kar têkrdin, kartêkrdin). (karî tê krd, karî têkrd, karîtêkrd).
(dest lêdan, dest lê dan, destlêdan). (destî lê da, destî lêda, destîlêda).
(nan krdin, nanikrdin). (nanî krd, nanîkrd).
(mall wêran krdin, mallwêran krdin, mallwêranikrdin, mall wêranikrdin).
(niye, nî ye, nî‌ye, nîye).

lem wtareda, hewll dedrêt begwêreyi birriyarekanî "korrî zaniyarîyi kurdistan" û, be leberçawgirtinî zanistî kompiyuter û, be berawrdkarî legell zimane zînduwe ewrûpîyekanda, komellê yasa û rêsa rûn krênewh, ta le rênûsêkî bêhelle nzîktir bînewe

@KurdishLanguageLearning
ئه‌لفبێ

ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لفبێی كوردی (٣٤) دانه‌ن و بریتین له‌:

ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ك ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ و ـ ۆ ـ وو ـ هـ ـ ه ـ ی ـ ێ.

@KurdishLanguageLearning
بزوێنه‌كان

بزوێن به‌و ده‌نگانه‌ ده‌وترێن كه‌ له‌ كاتی بێژه‌ (تلفظ)یاندا، ده‌م و زار تۆزێ زیاتر ده‌كرێنه‌وه‌ و زیاتر ده‌كێشرێن. بزوێنه‌كان جووڵه‌ و بزواندن ده‌خه‌نه‌ ناو وشه‌وه‌.

بزوێنه‌كان له‌ڕاستیدا (٨) ده‌نگن، به‌ڵام به‌ ئه‌لفبێی سۆرانی (عه‌ره‌بی) ته‌نها (٧) ده‌نگیان نیگار و پیتیان بۆ دانراوه‌ و ده‌نووسرێن و بریتین له‌:
(ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه‌ ـ ی ـ ێ).

یاسا: (هه‌ر وشه‌یه‌كی كوردی لانی كه‌م یه‌ك بزوێنی تێدا به‌كار ده‌چێت.)‌:

(ناو naw) ـ (كورد Kurd) ـ (كۆمار komar) ـ (سوور sûr) ـ (به‌رد berd) ـ (كوردی kurdî) ـ (سێ sê) ـ (زانستپه‌روه‌ر zanistperwer).

@KurdishLanguageLearning
kirryar = کڕیار
zanyarî = زانیاری
بزرۆكه‌ (i)

هه‌ندێ وشه‌ی كوردی هه‌ن كه‌ له‌ ڕواڵه‌تدا بزوێنیان تێدا نابینرێ وه‌كوو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان تێدایه‌. ئه‌و بزوێنه‌ له‌ ئه‌لفبێی كوردیی لاتینیدا به‌ پیتی (i) دیاری كراوه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی بۆ دانه‌نراوه‌، دیار نییه‌ و بزر بووه‌، بۆیه‌ ناوی نراوه‌: (بزرۆكه‌). نموونه‌:

(بردن birdin)، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستن xistin).

وشه‌ی "مشك" له‌ ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستاندا به‌ دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به‌ یه‌ك شێواز ده‌نووسرێت: "مشك".

كه‌وا بێت (٨)ه‌مین ده‌نگی بزوێنی كوردی به‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی نانووسرێت و، "بزرۆكه‌"یه‌. (i).

@KurdishLanguageLearning