فێرگەی زمانی کوردی
1K subscribers
498 photos
41 videos
145 files
160 links
Download Telegram
بەهەشت لەبەر ئەم هۆیە لەژێر پێی دایکاندایە!
به این خاطر است که بهشت زیر پای مادران است!
—---------------
@KurdishLanguageLearning
به‌سه‌رهاتێکی ئیدریس له ساڵی۷۸ی هه‌تاوی و ۲۷۰۸ی کوردی
له پۆلی هه‌شتومدا بووم که ده‌ورانێکی ئێجگار تایبه‌تی بۆ هه‌موومان هه‌بوو...
ماڵی باوه‌گۆره‌م له چه‌ند کۆڵان به‌ولا‌تره‌وه ژیانیان ده‌کرد...
ئه‌وان چون تازه له نێو دێ هاتبوونه‌وه‌ نێو شار مانگایان هه‌بوو ...به‌یناو به‌ینیش گوێره‌که‌یان له‌و مانگانه به دنیا ده‌هات....
ڕۆژێکیان نه‌نکم زه‌نگی دا بۆ ماڵمان و دایکم له گه‌ڵی قسه‌ی ده‌کرد....
نه‌نکم وتی به دایکم، ئیدریس بنێره با ئه‌و تونگه دۆ که ڕه‌نگه یه‌ک حه‌فته داینابێت و ئاوی دۆکه‌ی گرتبێت و خه‌سی کردبێته‌وه، بیهینمه‌وه بۆ ماڵه‌وه و که‌ڵکی لێ بگرین....
منیش له‌و کاتا منداڵ بووم و حه‌زم به‌و کارانه زۆر ده‌کرد....
چووم بۆ ماڵی باوه‌گۆره‌م...
له‌ڕێوه نه‌نکم وتی ئیدریس گیان ئا دوو ماچم به‌رێ، وه‌ڵڵا نه‌نکم تێر تێر ماچی کردم و ده‌ستی جوان و به ساڵاچوویی هاورد به‌ سه‌رمدا...
کارم نییه و تۆنگه‌ دۆم نا به شانه‌وه قنجه قنج له‌ناو ئه‌و کۆڵانانه‌دا به جۆرێ ده‌چووم به ڕێدا که ده‌ڵێی هه‌رکه‌ دۆیی خه‌سی پێ بوو ئیتر خۆی حه‌سێبه‌...
زۆر دوور نه‌که‌وتبوومه‌وه له ماڵی باوه‌گۆره‌م، ئه‌وه‌نده‌م نه‌زانی تۆنگه‌دۆ له‌سه‌رشانی موباره‌کم که‌وته خواره‌وه و منیش سه‌یری دۆکه‌ د‌ه‌که‌م که چه‌ن به جوانی و خه‌سی ده‌ڕژێت و ڕوومه‌تی زه‌وی وه‌کوو قژه‌کانی نه‌نکم سپی ده‌کات....
باش بوو تۆزێ له بنیدا مابووه ...
چوومه‌وه بۆ ماڵه‌وه و له ڕێوه خۆم کرد به حومامه‌که‌دا و تۆنگه‌ دۆم پڕ کرد له ئاو ، دۆی‌ چی ده‌ڵێی ئاسمانگ بوو شینی ده‌کرده‌وه ئه‌وه‌نده ئاوی تێدا بوو...
تۆنگه‌دۆم دا به دایکم و خۆمم لێ که‌ڕ کرد...
دوای ماوه‌یێک دایکم گه‌شت به نه‌نکم، وتی باشه دۆ‌ی چی خۆ‌ هه‌مووی ئاو بوو...
وه‌ڵڵا منیش وتم پێان و زۆر زۆر پێده‌که‌نین و هیچیشیان لێ نه‌کردم
(هه‌ست)

📝کانال آموزش زبان کردی📝
@KurdishLanguageLearning

خوێندنەوه بە دەنگی کاک ئیدریس ڕاستی
👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻
Forwarded from Deleted Account
داپۆش سرپوش گذار
داپۆشان سرپوش گذاشتن

داپۆشراو پوشیدە
داپۆشەر پوشانند

چەپۆک توسری
چەپۆکان چَتونی کردن اَسب

چەپڵە کف زدن
چەپگەرد کنایە از زمانە

خرینگە↔️ صدای بهم خوردن زیورآلات
خرمووتە↔️ غُضروف

خەمخۆری زمانی زکماک
(فەرهاد خوسرەوی)
📝کانال آموزش زبان کردی📝
@KurdishLanguageLearning
بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی بو کۆمپیوتەر

kurdish calender converter



بۆ ئەوەی بە یارمەتیی پرۆگرامێک ڕێکەوتە جۆربەجۆرەکان بگۆڕیت بۆ ڕێکەوتی کوردی یان بەپێچەوانەوە، دەتوانیت پرۆگرامی (بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی kurdish calender converter) دابگریتە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە و پاش (دامەزراندن install) بەکاری بهێنیت.

بەستەری داگرتن: (بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی kurdish calender converter)

پرۆگرامداڕێژ: ڕەسووڵ ساڵح

ڕاوێژکار: دیاکۆ هاشمی
وێنەیەک لە بگۆڕی ڕۆژژمێری کوردی، دانانی ڕەسووڵ ساڵح

📝کانال آموزش زبان کردی📝
@KurdishLanguageLearning
ناڵەی جودایی، مامۆستا هێمن
وەرگێڕانی باش
هەر کاتێ لە زمانێکی دووەمی وەکوو عەرەبی، دەقێکی بە بنەڕەت ئینگلیزی دەکەیتە کوردی دەبێ هەوڵ بدەیت کە ناوەکان وەکوو عەرەبی نەنووسیتەوە، چونکوو ئەوان پیتیان بۆ هەندێ دەنگ نییە و وشەکان بە شێوەیەکی تر دەنووسنەوە، بەڵام ئێمە بەرانبەریان پیتمان هەیە و دەبێ هەوڵ بدەیت کە ناوەکان لە بنەڕەتدا بدۆزیتەوە و بەپێی توانای زمانی کوردی بییاننووسیتەوە، بۆ نموونە:

لە عەرەبیدا (ڕیچارد) بە (ریتشارد) دەنووسنەوە و نابێ فریوی نووسین بە عەرەبی بخۆین. هەروەها:

(ئەرشیف/ آرشیو) بە (ئەرشیڤ) دەبێ بنووسرێت و (بانق) بە (بانک)، (صین) بە (چین)، (یابان) بە (ژاپۆن)، (غوستاف) بە (گوستاڤ)، (مارغاریتا) بە (مارگاریتا)، (غابرییل غارسیا) بە (گابریەل گارسیا)، (غاندی) بە (گاندی) بنووسرێنەوە.

سەدان ناوی تر هەن کە لە فارسی و بەتایبەت لە عەرەبیدا نووسینەوەیان گۆڕانیان بەسەر هاتووە و دەبێ هەوڵ بدەین بە ڕێنووسی کوردی بیاننووسینەوە.

📝کانال آموزش زبان کردی📝
@KurdishLanguageLearning
کوردی:

چ درۆیەکی گەورەیە،
کات هەموو شتێک چارەسەر ئەکات!
کات،
تەنیا قژمان سپی ،
برینەکانمان زیندوو،
ئازارەکانمان گەورەتر،
دڵگیرییکانمان زۆرتر ،
و لە ئاکامدا ڕۆژگارمان ڕەش ئەکات.


📝کانال آموزش زبان کردی📝
@KurdishLanguageLearning


فارسی:
چە دروغ بزرگی ست،
زمان همە چیز را حل می کند!
زمان
فقط موهایمان را سفید،
زخمهایمان را تازە،
دردمان را بزرگتر،
دلتنگیمان را بیشتر،
و سرانجام روزگارمان را سیاه میکند.

📝کانال آموزش زبان کردی📝
@KurdishLanguageLearning
ڕۆژژمێری پەپوولە، یەکەم ڕۆژژمێری ئەلەکترۆنی کوردیە کە بۆ ئەو ئامێرانه کە به ئەندرۆید ئیش دەکەن ئاماده کراوه.
تایبەتمەندیەکانی:
1- ڕۆژژمێرێکی بێ کۆتاییه
2- نیشان دانی هەر ڕۆژێ بە پێی ڕۆژژمێری کوردی، زایینی و کۆچی هەتاوی
3- نیشان دانی ڕووداوی مێژوویی بۆ هەر ڕۆژێ
4- گۆڕینی بەروار لە نێوان سێ ڕۆژژمێری کوردی، زایینی و کۆچی هەتاوی

📝کانال آموزش زبان کردی📝
@KurdishLanguageLearning
👇👇👇👇
بژی و پێ بکەنە
لە بەر ئەوانەی کە

بە پێکەنینتەوە زیندوون و
لە هەناوت هێمنایەتی وەردەگرن و

بە هیوای تۆوە ئەژین و زیندوون.
مادر جان ...
از اَوان کودکیم تا دم مرگم
از تو وفادارتر ندیدەام هرگز ...
گرووپی ڕاپرسی زمانی کوردی
https://telegram.me/joinchat/Bt6AOwKzhmxiR7U_TpS9MA
لەدوای ٥٢ ساڵ خوێندنی وانەی زمانی کوردی لە سووریا دەستیپێکردەوە.
بعد از 52 سال، خواندن درس زبان کردی در سوریه دوباره آغاز به کار کرد.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا دەستپێکردنەوەی خوێندنی زمانی کوردی لە سوریا بە قۆناغێکی بێوێنە دادەنرێت بۆ کورد لە دوای ئەوەی لە سالی ١٩٦٣ دا بە بڕیارێکی حزبی بەعسی سوریا خوێندنی زمانی کوردی لە وڵاتەکەدا قەدەغەکرا و هەر کەسێک وانەی زمانی کوردی فێری خوێندکاران بکردایە دەستگیردەکرا.


📝کانال آموزش زبان کردی📝
@KurdishLanguageLearning