شیعری کلاسیکی کوردی
3.57K subscribers
158 photos
1 video
43 links
تەنیا ئامانجمان خزمەت بە زمان و کلتوور و ئەدەبی کوردیە
(تەبلیغ و تەبادوڵمان نییە)
Download Telegram
شەو

نوری ڕوخسارت وەدەرخە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زوڵفت لەسەر ڕووتە لە ڕۆژ میوانە شەو

دوێ شوكور مەردانە من ڕێم بردە ناو زوڵفی ڕەشی
تا بزانن خەڵكی موڵكی دڵ، قەڵای مێردانە شەو

هەر لە مەغریب تا بەیانی بێوچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ وسەرگەردانە شەو

كوێرو نابینایە ئێستا ئەو لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەش پۆش و فەقیرو مات و بەستەزمانە شەو

قەدری شەو چا بگرە چاوم، شەمع وپەروانە دەڵێن
سۆزو گریەی شەمع هەر شەو، سوتنی پەروانە شەو

عاشق و مەعشوق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵك
گەر پەنای چاكت دەوێ بۆ ئەو دووە؟ بڕوانە شەو

هــەستە (كـــامیل) بەسیە بێداری بڕۆ لێی وەركەوە
تـــــا وڵات بێدەنگ وباسەو تا لە ڕۆژ میوانە شەو

سەید کامیلی ئیمامی

خوێندنەوەی: حەمید بانەی

https://www.youtube.com/watch?v=7TN5AWv6NwU
قـــانع

موحەممەد کابولی‌ (١٨٩٨-١٩٦٥) ناسراو بە مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکان و بەش مەینەتان و زانای گەورە و پایەبەرزی نەتەوەی کوردە. بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرچووە. شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی فراوان و پێشکەوتووخوازانەیە، ئەوەتا سەردەمانێکی زۆر گوزەری کردووە بەسەر کۆچی دوایی شاعیردا، کەچی پەیتا پەیتا خوێنەری شیعرەکانی لە زیادبووندایە.
ژیانی مناڵی
دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن، بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکو مناڵی دەربەدەرێک لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێلە بناری شارەزووری مەریوان لە دایک بووە بەو حاڵەشەوە کڵۆڵی دەستی لە یەخەی نەکردەوە، لە تەمەنی ٤٠ ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و تازە پێ دەگرێت کاتێک دایکیشی کۆچی دوایی دەکات، مامەکانی نازی دەکێشن.
قانع سه‌باره‌ت به زێدی خۆی وا ده‌ڵێت:
له ئه‌سڵا خه‌ڵکی دۆڵاشم، مه‌ریوان جێگه‌ی ئه‌ژدادم/موحه‌ممه‌د کابولیم ئه‌مما ته‌خه‌للوس قانعم ناوه
که دۆڵاش گوندێک بوه له نزیکی شاری مه‌ریواندا.
تۆماری ژیانی ئەم مناڵە مەینەت دۆستە لە زەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد، شەرم نییە ئەگەر بڵێین ڕۆژان لە نێو مناڵاندا و شەوان لەسەر تەنوور ژیانی بەسەر دەبرد.
تا ماوەیەک ئینجا بە ھۆی خزمێکی دووریانەوە کە ناوی (ئاغا سەید حسێن) و خەڵکی دێی چۆڕ دەبێت لە ناوچەی مەریوان پێ دەنێتە زەمینەی ژیانێکی ترەوە، ئاغا سەید دەیباتە لای خۆی و لە حوجرە دەینێرێتە بەر خوێندن. بەر لەوەی بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن ببێت جار و بار شیعری سەرزەنشتیی دادەنا و ھەر ئەمەش بووە بنچینەی شاعیرێتی دوا ڕۆژی.
قانع لە کاتی بێ ئیشیدا خۆی بە خوێندنەوە و بابەتی وێژەییەوە دەبردە سەر، شیعر لەو کاتەدا شەوچەرەی کۆڕی شەوانە و کەرەستەی ڕۆشنبیرەکانی جەماوەر دەبێت، بۆیە ئەمیش یەکێک دەبێت لە سەوداسەرەکانی بازاڕی شیعر.
کە ئاگری شەڕی جیھانیی یەکەم گەیشتە ناوچەی مەریوان، لەبەر ئەوەی کە لایەنی ئایینی لە شەڕەکەدا بەھێز بوو، زۆربەی ڕۆشنبیرە ئایینییەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە ڕاستەوخۆ تێکەڵاوی شەڕەکە بوون و خەڵکێکی زۆریان ڕاپێچی ناو شەڕەکە کرد.. بێ ئەوەی لە ستراتیژییەتی شەڕەکە و لایەنە سیاسییەکان و نیازی ئیمڕیالیزم و مەبەستەکانی بگەن. ئەمیش یەکێک دەبێت لەو کۆمەڵە ڕۆشنبیرە ئایینیانەی ئەو سەردەمەی ناوچەکەیان و وەکو یەکێک لەوان بەشداری شەڕەکە دەکات.. لایەنی بە ئایین بۆیاخکراوی شەڕەکە گەلێک کار دەکاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوەی بۆیە ئەو سەرەتا شیعرییەی کە لەسەر سەرزەنشتکاری دامەزرابوو بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە شیعری ئایینی و خواپەرستی.
کە شۆڕشی ئۆکتۆبەری شۆسیالیستی بە پێچەوانەی تای کێشی سیاسی ئەنجامی شەڕەکەی بە بارودۆخێکی سەر بە قازانجی زۆربەی گەلانی ناوچەکە کێشایەوە، سەرەتای بیرکردنەوەیەکی نوێ لە ژیانی ڕۆشنبیری شاعیردا سەری ھەڵدا.. دوا ئەوە جارێکی تر دەست دەکاتەوە بەخوێندن، ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای، ھەر بۆیە بۆ خوێندن سنە، مەھاباد، شنۆ، ھەولێر، کۆیە، کەرکووک، سلێمانی و بیارە گەڕاوە. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و ئینجا بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێ.
ژیانی لاوێتی
لە سەرەتای لاوێتیدا دووچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە.
ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان بنەماڵەی شاعیر و دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناو جموجۆڵی فیکری شاعیردا زیادی دەکرد.. ئەمە لە لایەک، لە سەرەتای بیستەکانیش بە دواوە کە ناو بە ناو ھەواڵی پەیوەندی سیاسییانەی توندوتۆڵی ھاریکاری نێوان کۆڕ و کۆمەڵ و تاقمە سیاسییکانی ئەو سەدەمەی باکووری کوردستان و کەمالییەکان دەگەیشت بێ ئارامی خۆی شیعری دادەگرت.. دیسانەوە لە لایەکی تریشەوە سەرکەوتنی شۆڕشە مەزنەکەی ئۆکتۆبەر و سەرەتای بڵاوبوونەوەی بیر و باوەڕی پێشکەوتووخوازانەی دژ بە فاشیزم لە نێو توێژ و کۆمەڵە خوێندەوارەکاندا، ئەمانە ھەموو زەمینەیەکی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوایەتییانەیان خولقاندبوو، وە پاشگەزبوونەوەی کەمالییەکان بەرانبەر مەسەلەی کورد و بەرپابوونی شۆڕشە ناوبەناو پچڕاو و یەک لەدوای یەکەکانی باکووری کوردستان (ئاگری داخ) بیر و باوەڕی زۆربەی لاوە خوێندەوارەکانی خستە بەر مەودایەکی نەتەوایەتی و نیشتمانیانەی کاریگەر.
لەو کاتەدا کە سەرەتای شاعیرێتی شاعیر بوو زۆر بە گورجی باری سەرنج و شێوەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی لە دڵداری و ئایینییەوە گۆڕدران بۆ نیشتمانپەروەرێتی. وەک خۆی چەند جارێک لە پێشەکی دیوانە شیعرەکانی سەردەمی خۆیدا باسی کردووە و لە چەند لایەکی تریشەوە لێی دواوە؛ کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی (وقایق ال اردەلان)ی دەست دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان دەکات بەرانبەر داگیرکەران، ئەمیش ئەوەندەی تر کار دەکاتە سەر د
یوی ناوەوەی شاعیر و بەرھەمە شیعرییەکانی کە لێرەدا بە تەواوی قۆناغی شیعری دڵداری جێ دەھێڵێت و شافیر دوای ئەو قۆناغە دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەر.
بیروباوەڕی سۆشیالیستی و دژە دەرەبەگایەتی
بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی سۆشیالیستی لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو، لەو کاتەدا باس و بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و لایەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر زارەکی باس دەکران. شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات و دەڵێت:
با سێ قات نەبێت خانوو سەراکەت
پارەی قاتێکیان بدە بە براکەت
دەوڵەمەدن مەڵێ ھەوڵی بۆ خۆیە
نەبوونی ھەژار، نەبوونی تۆیە
بەھۆی شەڕی جیھانیی دووەمیەوە بیروباوەڕی پێشکەوتووانە لە وڵاتدا پەرەی سەند و ئەم پەرەسەندنەش بووە ھۆی زیاتر ھاندانی شاعیر لە دژی ڕژێمی دەرەبەگایەتی و کۆڵۆنیالیزم. ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان شاعیر و چەند دەرەبەگێک گۆڕایە سەر شێوەی کێشەیەکی سیاسی دژ بە تێکڕای ڕژێمەکە. ھەرچەندە مەودای بیرکردنەوەی لە کێشەی نێوان خاوەن موڵک و ڕەعیەتەکان قوڵتر بوایەتەوە ئەوەندە ھەڵوێستی بەرانبەر تێکڕای دەرەبەگایەتی توندتر دەبوو، لەم قۆناغەدا شاعیر تێکەڵ بە ئەدەبی شۆڕشی نھێنی بوو.
لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای کوردەواری ئەو سەردەمە کۆمەڵگایەکی ئایینی و دەرەبەگایەتی بووە، سروشتی کۆمەڵگاکەمان لە وڵاتێکی پیشەسازی نەچووەکە دەسەڵاتی سەرمایەداران خەڵکایان چەوساندبێتەوە بۆیە شیعرەکانی بە زۆری لەگەڵ جوتیاراندا دەدوێ و بەرھەڵستی دەرەبەگەکان دەکات. شاعیر باوەڕی بە یەکگرتنی جەماوەر و سەرکەوتنی ڕژێمی سۆشیالیستی ھەبووە، بۆیە ڕوو دەکاتە دەرەبەگ و ھەوڵی شۆڕشی نھێنی دەدات بە گوێیدا و دەڵێت:
گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوە
ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە
نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەت
کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە
باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێ
دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە
شاعیر لەو باوەڕەدا بووە کە لە وڵاتێکی فرە نەتەوەدا مومکن نابێت کە ھەموو نەتەوەکانی ناو چوارچەوەی ئەو وڵاتە وەک یەک بژین و لە ڕووی یاسای کۆمەڵایەتییەوە یەکسان بن و ئابووری وڵات بە ئابووری ھەموو نەتەوەکان وەک یەک بدرێنە قەڵەم و وەکو یەک سەربەستی سیاسییان بدرێتێ، بۆیە ھەمیشە لە ھەڵوێستی سیاسییانەی نەتەوە سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە وڵاتانە سڵەمیوەتەوە و لە شیعرەکانیدا ئەمەی بە لادێنشینەکان گەیاندووە.
نموونەی شیعریی قانع
قانع لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە: دڵداری، نیشتمانی، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەی، شۆڕشگێرانە، ئایینی. ئەمانە ھەندێک نموونەی شیعریی قانعن:
نموونەی شیعری ئایینی
یا محەمەد لێو بە بار و دڵ بە بوریانم مەکە
ئەی ڕەئیسی ھەردوو دنیا، دیدە گریانم مەکە
دەستە ئەژنۆ و چاوەڕێگەی دەستی یارانم مەکە
من کە ئالی تۆم، زەلیلی باری عصیانم مەکە
غەیری قاپی ڕەئفەتت، بۆ کەس سەناخوانم مەکە!
شیعری دڵداری
مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی دەڵێم: لاچۆ
دڵم پێکراوی تیری غەمزەو و پەیکانی موژگانە
ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بە من بەخشی
مەعباد چۆڵ ئەکەم بیللا، ئەچم بۆ کونجی مەیخانە

شیعری نیشتمانپەروەری
ئەی وەتەن! خۆ من بە ناحەق سەرکز و ئاوارە نیم
ڕۆڵەکەی خۆتم بە پاکی دوژمن و خوێنخوارەو نیم
چونکە ڕۆڵەی کوردستانم، وەحشی و پەتیارە نیم
وا مەزانە! کەوتە ڕۆژی خۆی، وەھا بێکارە نیم
سەیری مەغزی دوژمن کە، تێکەڵی خوێناومە
یان
قوربانی ئەم خاکەیە، ئەم ڕۆحە لەبەرما
سۆزی دڵی پڕ دەردە، کە خولیایە لەسەرما
ئامادەیی مەیدانم و ئەم بەرگە کە پۆشیم
کفنە، نەوەکو چاکەت و پانتۆڵە لەبەرما
بەرھەمەکان
گوڵاڵەی مەریوان.
باغچەی کوردستان.
چوارباخی پێنجوێن.
شاخی ھەورامان.
دەشتی گەرمیان.
‎زۆر کەڕەت هانم ئەدا داخی دەروونی پڕ گڕم
‎بۆتی هەڵڕێژم سکاڵای ناسکی گەرم و گوڕم
‎داخەکە م کاتێ کە دێمە بەر دەمت واقی وڕم
‎وام ئەشێوێنێ بەجۆرێ نایەڵێ هیـچ دەربڕم

‎ئەحمەد هەردی
حەمید بانەیی خوێندنەوەی شیعری
خاسەکەو ١

خاسە کەوێ لەو کەژە هەڵنیشتووە
خاڵی ڕەش و سوری بە جووت ڕشتووە

ڕاوچی هەموو لەو کەوە دەرکەوتووە
بۆچی دزە؟ جەردەیە؟ کێی کوشتووە؟

کێهە کەسی ئەو لە ژیان خستووە؟
ماڵ و مەڕ و زێوەری کێی بردووە؟

باعیسی قەتڵی چییە؟ بیستوویەتی
ژینی بە سەربەستییە، ویستوویەتی

پاکی گوناهی کەوی خۆش خەتت و خاڵ
ژینی بە سەربەستە لە نێو دڕک و داڵ

داوی چەقامد تاوەکوو ئەو پێوەبێ
چاڵکەنە خۆی پێوە دەبێ، جێبەجێ

چاکە کە داودۆزە شوکور خاسەکەو
دیویە، وریایە، بە ڕۆژ و بە شەو

بۆچی کەویش مافی ژیانی نییە؟
حەققی کەژ و کێوی جوانی نییە؟

بۆچی ئەویش بۆتە برا کوردەکان
نابێ هەڵێنێ نەفەسێکی ژیان؟

بێتە بەردەستوو بەبێ باڵ و پەڕ
پێبکەنێ بیبەنە قەسری قەجەر؟

دەک نەفەشو بگرێ ئەجەل، جێ بەجێ
وا کە نەتانبێ قەوەتی دەست و پێ

خاوەنی ئەو کێو و کەژە هەر کەوە
نەزم و نیزامی کەژ و کێو هەر بەوە

لێی گەڕێ با باڵ و پەڕی جوان بکا
لەو کەلە با بانگی ڕەفیقان بکا

بێنەوە کانیاوێ، بخۆن ئاوی ساف
بۆ گۆڕەیی سەربنە بێنە مەساف

لێی گەڕێ دەندووکی بە بەرد تیژ بکا
گوڕڕە بکا و بانگی کوڕ و کیژ بکا

کوڕ بە گوڕەگوڕ وەکوو شێر و پڵنگ
کچ بە شنەشن بە خرنگەخرنگ

بێن و بڵێن: خاوەنی کێوان ئەمەین
سوورە دەنووکمان، بە دەنووک شەڕ دەکەین

خاوەنی ئەم خاسەکەوەش هەر دەڵێ:
ڕاوچی دەبێ لەم کەژ و کێوە هەڵێ

سەید کامیلی ئیمامی

https://www.youtube.com/watch?v=bEbQ6cc0hmk&t=75s
دڵێ گــیـرۆدەی زوڵف و خاڵ نەبێ
شێواوی عیشوەی چاوی كاڵ نەبێ
ئــاواتــەخـــوازی لێوی ئـاڵ نەبێ
لـە بۆتەی عەشقا زیوی قاڵ نەبێ
ئــەو دڵــە یـاخوا بەر خەنجەر بدرێ
وەك كۆتەی قەساب لەت و پەت كرێ

سەرێ شێواوی عیشوە و ناز نەبێ
پــۆڕی خــوراوی بـازی نــاز نـەبێ
دەنگی وەک تەعلیق کارو ساز نەبێ
لــە ڕێـگەی عــەشقا بەردە باز نەبێ
ئەو سەرە یاخوا جێگەی سەردار بێ
بــە پـــەن کـــراوی کوچە و بازاڕ بێ

عــەقــڵێ وەک عەبد و خزمەتکار نەبێ
لـــە قــاپـــی یــارا فــیـــداکـــار نەبێ
لـــە حــیــلـەی ڕەقــیــب ئاگادار نەبێ
لە ساحەی عەشقا چاپوک سوار نەبێ
ئــەو عـــەقــڵە یاخوا بەشی شێتی بێ
خوێڕی و کۆڵان کوچ هەر پا پەتی بێ

دەمێ بە زیکری یار نەکرێتەوە
زوخاوی جەرگی پێ نەسڕێتەوە
شوکری جانانەی پێ نەدرێتەوە
گـــرەوی عـەشقی پێ نەبرێتەوە
ئەو دەمە یاخوا ئەنجن ئەنجن بێ
خنکاوی بەحری غەمی بێ بن بێ

پێیەک گەڕۆکی کوچەی یار نەبێ
لـــە هـــاتـــوچــۆدا بریندار نەبێ
دایـــم زەعـیــف و دەردەدار نەبێ
لـــە بــــۆتەی عەشقا گرفتار نەبێ
ئـــەو پـــێــیە یاخوا دایم ئەسیر بێ
بەشی هەر بەند و کۆتە و زنجیر بێ

قادر كابان
کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی؟
برژانگی؟برۆی؟ئەگریجەی خاوی؟

کام بەرزی جوانە وەك بەرزی باڵای؟
کام تیشک ئەگاتە تیشکی نیو نیگای؟

کام تاسە،کام مەیل،کام چاوەنواڕی
تەلیسماوییە وەك هی دڵداری؟

عەبدوڵا گۆران
مەهێڵە ڕۆژی عاشق ڕەش ببێ ئەی یاری بێمرووەت
لەسەر سوبحی جەبینت لادە جانە زوڵفی چینچینت

ئەحمەد موختار بەگی جاف
‎ئەم سەرە گێژو شێواوە چۆن هۆشن کەم
‎ئەم شەوە تاریک و تونە چۆن ڕۆشن کەم

حەمە ساڵح دیلان
ئەگەر چی بێوەفا و مەیلە بەڵام ڕۆح و دڵم سەد جار
بــەقــوربــانـــی نــیـگاهی دیدە و لێوی شەکەرباری

ئـیـتـر بـــۆ چیمە من ئیمان و دین و مەزهەب و ئایین
ئەگەر دەستم کەون حەلقەی چلچیای زوڵفی زونناری
شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسـوتـێـنێ وجـودم ئاگـری ئەم جەرگـە بریانـە
بەڵێ گریـانی نیـوە شـەو دەکـا ناسـۆری دڵ مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ بە جێ دێڵێ دڵی من خەم

هێمن
دڵم پـــــڕەو هەگبەم خاڵییە چ بکەم..؟
عومری شیرین سەرفی تاڵییە چ بکەم..؟
سەرقافڵە بوم کەچی لەکاروان جێمام..!
سەرم قــــــــاڵی دەس بەتاڵییە چ بکەم..؟

نەدیم
هێمن🌹

محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو. ھێمن بەھاری ١٩٢١ لە دایک بوو و ١٤ی ئەپریلی ١٩٨٦ لە ورمێ کۆچی دوایی کرد.

ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک(گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.

ھێمن لە رۆژگارێکدا لە دایک دەبێ کە رەزا خان جڵەوی حکوومەتی پێیە کە لاسایی ئاتاتورکی دەکردەوە. جلوبەرگی کوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەکرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ، بەش خوراوی و کۆیلەتی ئینسان وەکوو خوێن لە مێشک ودەمار و ئێسک و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی.
لە کاتی منداڵیدا گوێچکە بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو‌ بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلف‌وبێ لای سەعیدی ناکام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلف‌وبێی فێر بکا، بزنۆکێ و مەڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەکا و ھەروەھا شێعرەکانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوکی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکا. ھێمنێکی لادێی کە جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش کەس نەیدەتوانی بە کوردی قسە بکە، منداڵان گاڵتەی پێدەکەن و پێی دەڵێن کرمانج، چونکە ئەو کاتە لە مەھاباد بە خەڵکی دێیان دەکوت کرمانج، ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەرکەوتنێکی زۆر باشەوە تێپەڕ دەکا و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوکی دەرس دەخوێنێ و تەمرینی نووسینی خەت دەکا. باوکی کە دەزانێ خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دەڵێ: بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە. ھێمن کە ھیچ کات خۆشی لە مەلا نەھاتووە، تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ، بەلام ئەو خوێندنە ھیچ کەڵکێکی نابێ، چونکە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەرێ و لە خانەقای شێخی بورھان کە ٨-٩ نەفەر دەبن، جگە لە ھەژار و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن، پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و رێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێک لە لای ئەو دەرس دەخوێنێ.
ھەژار لە پێشەکی دیوانی سەیفولقوزاتدا، بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەکا:

ھێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی لەڕ و قرخن، بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین، لە خانەقا گەیبووینە یەک، نا خێری گیانمان دەرس بخوێنین، خویندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو، لە یەک دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین، یەکی ریش پان، لە عەڕەبی شارەزایە و خەتی نییە، ئەوی دی گەردەڵ، فارسی زانە و خەتی خۆشە. جا وەرە شەق و دار بخۆ، خۆ جنێو ھەر باسی ناکرێ، سوێندی کەسم لە سەر نییە، ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین، نیسکێک درۆی تێدا نییە، ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو رەزی، لە پللار دەداران گرتن، لە راوی دووپشک و ئەسپێ و کێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلکە لە ھێلانە دەرھێنان، ھیچ کەس تۆزی نەدەشکاندین. بۆ نەگبەتی ھێمن وە شێعر ھاتبوو، ھەروا گارە گارەی دەھات، جار و بارە شێعرێکی نیوە و کۆڵەی خواری لاپانی دادەنا، بە فیزەوە نیشانی دەدام. یانی ھا بم ناسە، من چیم، منی کڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بکەم.

بەو جۆرە شێعر کوتنی ھێمن لە خانەقاوە سەری ھەڵداوە و پێگەیشتووە. لە گوندی کولیجە لە لای سەید عەوڵای سەید مینە کە پیاوێکی نەخوێندەوار بووە، بەڵام زۆر زانا و تێگەیشتوو دەبێ ،ماوەیەک دەرس دەخوێنێ و بە گەورەترین مامۆستای، مامۆستا ھێمن حیساب دەکرێ. تەمەنی ھیمن دەچێتە سەر و بۆ ئەوەڵین و دوایین جار لە گوندی کولیجە عاشق دەبێ، عیشقێکی پاک و خاوێن و ئاسمانی، بەڵام ئەم عاشق‌بوونە زۆر ناخایەنێ و لێک جیا دەبنەوە و ھەر لەو گوندە فێری سواری و تەقڵە و راوە کەو و کەروێشک دەبێ. ساڵی ١٣١٧ی کۆچیی ھەتاوی کە تەمەنی ١٧ ساڵانە دەبێ، مامۆستاکەی گوندی کولیجە بە جێ دێڵێ و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆیان واتە شیلاناوێ کە ماڵیان چبووە ئەوێ و مل لە کار و کاسبی ھەڵدەکێشێ و بە ڕۆژ خەریکی کاری کشت و کاڵی دەبێ و شەوانە خەریکی خوێندنەوە و شێعردانان، باوکی پێی دەزانێ و دەفتەری شێعرەکانی دەسووتێنێ.
لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢١ی کۆچی ھەتاوی لە شاری مەھاباد کۆمەڵەی ژ-کاف بە دەستی ڕەحمانی زەبیحی وچەند کەسی دیکە دادەمەزرێ. ھێمن دەبێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە و شەو ورۆژ لە بیری ئەوە‌دا دەبێ کە چی بۆ ئەو کۆمەڵەیە بکا کە کاری ڕزگاری کوردستانە، ھێمن لەو کۆمەڵەیەدا دەبێتە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نیشتمان و دوایەش گۆ
ڤاری ئاوات. لە ساڵی ١٣٢٤ی کۆچی ھەتاوی کە لە سەر بناغەی ژ-کاف، حیزبی دێموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی قازی محەممەد دادەمەزرێ، ھێمن بۆ یەکەم جار لە مزگەوتی سووری مەھاباد لە بەرامبەر خەڵک‌دا شێعر دەخوێنێتەوە و دەبێتە سکرتێری ھەیئەت رەئیسەی میللی دێموکڕات و دوایە لە کۆمیسیۆنی تەبلیغاتی حیزبدا دەست بەکار دەکا. لەو کۆمارەدا بۆ دانانی کتێبی کوردی بۆ فێرگەکانی کوردستان کاری کردووە، لە گۆڤارەکانی ئەودەمی حیزب وەک کوردستان، ھاواری کورد، ھاواری نیشتمان، گڕوگاڵی منداڵان و ھەڵاڵەدا شێعر و وتاری بڵاو کردۆتەوە. لە کۆماری مەھاباددا پێشەوا شانازی پێوە کردووە و رایگەیاندووە کە شێعرەکانی پڕ مانان ودەبێ تەواوی ئەندامانی حیزب لە بەری بکەن و بیکەنە پڕۆگڕامی تێکۆشینی خۆیان.

ھێمن ھەر لە پلەی یەکەمی تێکۆشانیدا وەک شاعیرێکی نەتەویی و کۆمەڵایەتی بیر و باوەڕی خەڵکی بۆ لای خۆی راکێشابوو، چونکە ھەڵبەستەکانی لە راستەقینەدا ببوونە ئاوێنەی دڵی کۆمەڵانی گەل و دەربڕی بیر و ئاواتیان. ھێمن ھەر لە رۆژی یەکەمی تێکۆشانی ھونەری خۆیەوە بۆ خاوێن کردنەوە و پەرە پێدانی زمانی زگماکی قۆلی ‌ھە‌ڵماڵی. ھەڵبەستەکانی بە زمانێکی ساکار دەھۆنییەوە و بەزمانی گەل دەدوا، جا بەو بۆنەوە پێشەوا پێی سپاردبوو، کە بۆ گەلێک وشەی فارسی و عەرەبی کە لە ڕێڕەوی خەباتی سیاسیدا بە کار دەھێندرێن، وشەی کوردی پەتی بدۆزنەوە و بەکاری بێنن، ھێمن بە سەرۆکی کۆمیسیۆنێک کە بۆ ئەو کارە دیاری کرابوو، دانرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت بە داخێکی زۆر گرانەوە کۆمار دەڕووخێ و ھێمن دەڵێ:
ئەو رووداوە دڵتەزێنە و ئەو کارەساتە جەرگ بڕە ھەموو کوردێکی بە شەڕەفی خەمناک و تازیەبار کرد.

ساڵی‌ ١٣٢٥ی کۆچی ھەتاوی دایکی پێ لە کەوشان دەکا و پێی دەڵێ: دەبێ ژن بێنی، بەڵام ھێمن نایەوێ ژن بێنێ؛ بەھەر جۆرێک بێ، دایکی، ھێمن رازی دەکا و داوای برازایەکی خۆی بۆ دەکا و ھێمن قەتی نەدیوە، بەم جۆرە لە٢٥ی خەزەڵوەری ئەو ساڵەدا بووکی بۆ دادەبەزێنن و ھەژار لە زەماوەندەکەیدا ھەڵدەپەڕێ و بەرھەمی ئەم ژن ھێنانەش کوڕێک بە ناوی سەلاح دەبێ. ساڵی ١٣٢٧ی کۆچی ھەتاوی وشکە ساڵی پێش دێ و ئەویش وەک خەڵکی دیکە دەکەوێتە چەرمەسەری و ناڕەحەتییەوە و گرانییەکی بە تەو‌ژم ئێران دادەگرێ، زۆر کەس لە برسان دەمرن و خەڵک لەو ساڵەدا کوللێرەی جۆ و ھەرزن دەخۆن.
لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی کۆچی ھەتاوی کۆبوونەوەیەک لە مەیدانی شاری مەھاباد پێک دی وھێمن شێعری دەبڕۆ ئەی شاھی خائین، بەغدا نیوەی رێت بێ دەخوێنێتەوە. لە کودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ئەو ساڵە ھێمن بە تەواوی قاچاغ دەبێ و ماوەیەکی زۆر بە کێوانەوە دەبێ و ساڵی ١٣٤٤ی کۆچی ھەتاوی باوکی دەمرێ و ھێمن دەڵێ:
دەردی باب مردن، دەردێکی زۆر گرانە و پیاو لە ھەر تەمەنێکدا بابی بمرێ، ھەست بە ھەتیوی دەکا.
دوو ساڵ دوای باوکی، دایکیشی دەمرێ و ئەم رووداوانە بە تەواوی پیری دەکا.

لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ جاریکی دیکە ھەوای نووسینی گۆڤار بە مێشکی دادێ و بەھاری ساڵی ١٣٦٤ی کۆچی ھەتاوی بەردی بناغەی گۆڤاری سروە لە شاری ورمێ دادەمەزرێنێ و یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لە سەرەتای ھاوین گەیشتە دەستی خەڵک و ھێمن ئەمە دەڵێ:‌ ئومیدەوارم ئەم سروەیە ھەر بێ و ھەر دڵان ببووژێنێتەوە و ھەر گوڵان بگەشێنێتەوە و ھەر دڵی کوردان خۆش بکا.
دیارە ھێمن مردووە و لە نێومان دا نەماوە، بەڵام ئاسەوارەکانی و یادگارەکەی کاتی پیری ھەر ماون و بە دیتنی ئەوان ھیچ کاتێک ھێمنیش لە بیر ناچێتەوە.ھێمن شاعێرو زانای فەرھەنگ دۆست و تێکۆشەری رێگای بووژاندنەوەی کورد و فەرھەنگەکەی بوو، خاوەن بیر و تێفکرین و بیر کردنەوە بوو.
ھێمن دەنگی بەرزی ئازادی، ئاشتی و دێموکراسی خوازی کورد بوو. خوازیاری یەکیەتی گەلان بوو. کوردایەتی ھێمن، مرۆڤایەتی بوو. شاعێری جوان پەرەست، شاعێری بابردەڵە، کە بێبەش لە ئاو وخاک و وڵاتی خۆی، پەڕیوەی سنوور و موبتەلای دەستی ڕۆژگار، پیری ھەناسە سوار، دەرکراوی بە زۆر دابڕاوی یار و ئازیزانی، بولبولی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن، بێ ئەنیس و ھاودەم، عاشقی دڵ پڕ لە ئەوین و خۆشەویستی وڵاتەکەی، ھەنگاو بە ھەنگاو خەم بە دوای مامۆستای ئازیزەوە بوو، وەکوو سێبەری خۆی رۆژێک لێی جیا نەبۆتەوە و رۆژی شادی ڕووی لە دڵە خەمبارەکەی نەکرد، ئەو مرۆڤە بێ نازە خۆ لە ئاسن و پۆڵا دروست نەکراوە، بەڵکوو لە خوێن و گۆشتە، بۆیە پڕ بە دڵی خۆی ئەناڵێنێ و بە ئاوازێکی بە سۆزەوە ئەڵێت:
پارچە گۆشتێکە، دڵی من روو نییە ناڵە ناڵی من درەنگە زوو نییە
لە شێعرێکی دیکەدا دەڵێ:
شینم زۆر گێڕاوە، شادیم کەم دیوە ئەڵێن ھەیە، بەلام نەمدیوە‌
شاعێر، شینی یەکجار زۆر دیوە، بەڵام شادی و کامەرانی بە دەگمەنیش نەدیوە و ئەزانێ شادی ھەیە، زۆر کەس لە گەڵیا راز و نیاز دەکەن، بەڵام ھێمنی خەمبار ھەر نەیدیوە، لە لای ھەر وەکوو نامۆیەکە، وەکوو دوژمنێکە، بۆ ماوەیەکی کەمیش روو لەو ناکات. مامۆستای بەڕێزمان شێعرە تەڕ وناسکە جوانەکانی، زۆربەی زۆری بە خەم
زاخاوە، خەم کاری زۆری تێکردووە، بۆیە بە ھیچ جۆرێ ناتوانێ خۆی لە شەپۆل لابدات. ھێمن شاعێری گەل ، شاعێری عیشق و ئازادی، دڵە گەورەکەی ھەتا ئەو رۆژەی لە لێدان کەوت، بۆ گەلەکەی و ئازادی نیشتمان لێی دا.
بە فەرموودەی خۆی:
ھەتاکوو دوا پشوو رێبواری رێگەی ئێشق و ئازادیم ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم، بەرھەمێکی تر

نمونه‌ی هۆنراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردم ئه‌من
گه‌رچی توشـی ڕه‌نجه‌ڕۆی و حه‌سـره‌ت و ده‌ردم ئه‌مـــن*** قه‌ت له‌ ده‌ست ئه‌م چه‌رخه‌ سپڵه‌ نابه‌زم، مه‌ردم ئه‌مــن*** ئاشــــقی چــاوی کـــه‌ژاڵ و گــه‌ردنی پــــڕ خـــاڵ نیــــم*** ئاشــــقی کـــێـــو و تـــه‌لان و بــه‌نـــده‌ن و بـه‌ردم ئه‌مــن*** گـــه‌ر لــه‌ برســن و له‌به‌ر بێ به‌رگی ئیمڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێــم*** نــۆکـه‌ری بێــگانـه‌ نـاکــه‌م تــا لـه‌ ســه‌ر هـــه‌ردم ئه‌مــن*** مــن لــه‌ زنــجــیــر و تـــه‌نــاف و دار و بــه‌نــد بــاکــم نیــه‌*** لــه‌ت لــه‌تم کـه‌ن، بمکوژن، هێشتا ئه‌ڵێم کوردم ئه‌مــن***
.
.
. ھێمن کە یەکێک بوو لە گەورەترین شاعێران و نووسەرانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، لە باری پاراستن و بووژاندنەوەی فەرھەنگ و ئەدەب، گەو‌رەترین ھەقی خستۆتە سەر نەتەوەکەی، چونکە لە تاریک وروونی بەیانی ژیانی‌دا، بۆ خڕ کردنەوەی کۆماکانی ئەدەبی کوردەواری و ورد بوونەوە لە وشەکانی، بە کەو کردن و ھەڵاواردنی غەوارەکانی و سوورکردنی خرمانی زمانی کوردی، کەوتە کار و تەنانەت گوڵ ھەڵگرتنەوە و پاشەرۆکیشی بۆ خەڵکی دیکە نەھێشتەوە. ئاسەوارەکانی مامۆستا ھێمن بریتین لە:

1.تاریک و روون (شێعر و پەخشان). ١٩٧٤
2پاشەرۆک(شێعر و پەخشان).
3.توحفەی موزەففەرییە(فۆلکلۆری کوردی، کە کاری ئۆسکارمانە وھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی).
4.شازادە و گەدا .
5.قەڵای دمدم .
6.ھەواری خاڵی .
7.چەپکێ گوڵ، چەپکێ نێرگز.
8.ئەفسانە کوردییەکان (کاری قەنات کۆردۆ کە ھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی).
9.ناڵەی جودایی ، شیعر ١٩٧٩
10.پاشەروکی مامۆستا ھێمن ، کۆمەڵە وتار، مەھاباد ١٩٨٣
بە ئاوا‌رەیی و دەربەدەری توانی کتێبی ناڵەی جودایی بنووسێ، ئەگەر بە جوانی لێی ورد بینەوە، دەبینین کە ناڵە و ھاوار و فیغانی دڵە، ناسۆرییە، خول دانەوە و نزا و ھاوار و ئازاری ناخ و ماندوویەتی ھزر و نائارامی رۆح و بێ تاقەتی جەستەیە بەرامبەر جودایی،جودایی لە خێزان، لە خانوو، ماڵ و گوند و گەڕەک، شاخ ودەشت و دراوسێ و کەس و کار و یادگارەکانی سەردەمی منداڵی و لانەی گەورەبوون و گەلێ شتی بە نرخی دیکە کە لە یاد ناکرێن ولە دەروون دوور ناکەونەوە.

کۆچی دوایی
ھێمن لەو کەسانە بوو کە تەمەنی مێرمنداڵی و لاوی و پیری خۆی لە سەنگەری فەرھەنگ و ئەدەب و فۆلکلۆر و شۆڕش‌دا بەخت کرد و وەک مۆم سووتا و رێگای پاشەرۆژی بۆ رووناک کردین. پاش دەرچوونی چوار ژمارە لە سروەی رەنگینی کوردستان، مۆمی ژیانی ھێمن دوایین فرمێسکی ھەڵوەراند و لە٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٥ی کۆچی ھەتاوی بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لێ‌کردین و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی بوداق‌سوڵتانی شاری مەھاباد بە خاکیان سپارد.
#كوردم_ئه‌من

گه‌رچی تووشی ره‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سره‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له‌ ده‌س ئه‌م چه‌رخه‌ سپڵه‌ نابه‌زم، مه‌ردم ئه‌من

ئاشقی چاوی كه‌ژاڵ و گه‌رد‌نی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی كێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من

گه‌ر له‌ برسان و له‌به‌ر بێ به‌رگی ئیمڕۆ ره‌ق هه‌ڵێم
نۆكه‌ری بێگانه‌ ناكه‌م تا له‌سه‌ر هه‌ردم ئه‌من

من له‌ زنجیر و ته‌ناف و دار و به‌ند باكم نیه‌
له‌ت له‌تم كه‌ن، بمكوژن، هێشتا ده‌ڵێم كوردم ئه‌من

هێنده‌ ناهێنێت دنیا خه‌م بـــــخۆی
ئامانه‌تیت هاتووی ده‌بیت زوو بڕۆی

خـــۆ بــــه‌ تایبه‌تی ڕۆژانــی پــــیری
باشه‌ خـــو بگریت به‌ گۆشه‌ گـــیری

به‌ بێ خه‌می بژی به‌ بێ خه‌می بمره‌
گۆشـــه‌ی تاریکی مه‌یــــخانه‌ بـــــــگره‌

بـــــه‌ مه‌ستی بمره‌ به‌مه‌ستی هه‌سته‌
تا ڕۆژی مه‌حشه‌ر یه‌ک مه‌ستی به‌سته‌

ســــۆفی به‌سیه‌تی ڕاستی مــه‌پۆشه‌
وه‌ره‌ لـــه‌گـــه‌ڵ مـــن پێـــکێک بنــــۆشه‌

ئێــــره‌ بــــۆ ئــــه‌ولا وه‌کــــو مـــــه‌زرایه‌
کـــڵۆشی ڕیـــشت چـــی لێ ده‌رنایه‌

کـــێ لێــره‌ مــــۆنه‌ لــه‌وێش هه‌ر مۆنه‌
لێـــره‌ ڕو خــۆش بین ئه‌وێش ئی خۆنه‌

هه‌ژار
جێژنی کۆن و ساڵی تازەی کوردەواری ھاتەوە
ھاتەوە ئاگری خەباتی ئەو گەلە خۆش کاتەوە
ھاتەوە جوانتر لە جاران جێژنی کاوەی قارەمان
شوێنەواری میدیا باپیرە گەورەی کوردەکان

بە ھیوای ساڵێكی پر خۆشی و ئاشتی و بەختەوەری، #نەورۆز ی ھەموو لایەك پیرۆز بێت...

#٢٧١٧ #٢٠١٧ #نەورۆز #نوروز #روژھەلات #كوردستان #مھاباد #سردشت #کوردی