مردن چییە؟ کەس تێینەگەیی تا ئێستا
تەوڕات و زەبوور، تا دەگەیە ئاوێستا
زۆرکەس لە ژیان دواوە زانایانە
بۆ باسی مەرگ، گێل و نەزان ڕاوێتا
خیام
https://www.youtube.com/watch?v=22DRgl1SWks
تەوڕات و زەبوور، تا دەگەیە ئاوێستا
زۆرکەس لە ژیان دواوە زانایانە
بۆ باسی مەرگ، گێل و نەزان ڕاوێتا
خیام
https://www.youtube.com/watch?v=22DRgl1SWks
لـــــهم بێخهبهری خۆمه کهساس و ماتم
بی هوده دهبــــــورێ دهم و سات و کاتم
من ببم و نهبم جیهـــــان وهک خــۆی وایه
مهیگێڕ وهره لێکی دهوه من بـــــۆ هاتم ؟
خیام
بی هوده دهبــــــورێ دهم و سات و کاتم
من ببم و نهبم جیهـــــان وهک خــۆی وایه
مهیگێڕ وهره لێکی دهوه من بـــــۆ هاتم ؟
خیام
#سوارە_ئیلخانیزادە
چاو ئەگەر جوانی نەبینێ ویشکەچاوەی کانییە
ئاو و ڕەنگی ڕووی کچی جوان سەنعەتی یەزدانییە
چاوە بێ ئاو چۆنە چاو بێ دیمەنی دولبەر وەھا
دوورە نوور و سوور و بێ سوو و سەفا و ویشکانییە
@KurdishClassicPoem 📖
چاو ئەگەر جوانی نەبینێ ویشکەچاوەی کانییە
ئاو و ڕەنگی ڕووی کچی جوان سەنعەتی یەزدانییە
چاوە بێ ئاو چۆنە چاو بێ دیمەنی دولبەر وەھا
دوورە نوور و سوور و بێ سوو و سەفا و ویشکانییە
@KurdishClassicPoem 📖
ناڵەی جودایی
ساقییا! وا بادەوە, وا بادەوە
ڕوو لەلای من کە بە جامی بادەوە
موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن
زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێخەمن
مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان
مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟
ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە
ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە
بۆ کەسێکە مەی: چزیلکی پێوەنێ
بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوەنێ؟!
بۆ کەسێکە مەی: کە دەردی کارییە
بێخەمێک بیخواتەوە, زۆردارییە
بۆ کەسێکە مەی: دڵی پڕ بێ لە داخ
بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ؟!
ئەو کەسەی بێ کەس نییە و خانە خەراب
دەک بە ژاری ماری بێ بادە و شەراب!
ئەو کەسەی نەیچێشتوە دەردی ژیان,
ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و برک و ژان,
ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم,
شانی دانەخزا لەبن باری ستەم,
ئەو کەسەی ھەستی بە زۆرداری نەکرد,
تیخی زۆرداری برینداری نەکرد,
ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا,
ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا,
ئەو کەسەی نەیبینی ھاتی دوژمنی
نیری یەخسیری لە ئەستۆ داڕنی,
ئەو کەسەی ھێندە نەبوو زویر و زگار,
وا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگار,
ئەو کەسەی نەیھاڕی بەرداشی زەمان,
ئەو کەسەی ((زیڕەی نەگەییە ئاسمان)) (١)
ئەو کەسەی دووری عەزیزانی نەدی,
تیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدی
تۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشت,
لێی نەگیرا دەوروپشت و چوار تەنیشت,
ئەو کەسەی خواردی و لە بن سێبەر کەوت
شەو لەبۆ کەیفێ لە ماڵێ دەرکەوت:
بۆ دەبێ بێت و بکا مەیخانە تەنگ؟!
شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگ...
................*
ئەو کەسەی ڕاوی نەنێن لێرە و لەوێ,
ئەو کوڕەی ماچی کچانی دەس کەوێ,
ئەو کوڕەی ھێشتا لە ژوانێ ڕێی ھەیە,
سەیرە, زۆر سەیرە کە ئالودەی مەیە.
ئەو کوڕەی دۆی داوەتی دەستی دەنێ
بێتە ئێرە, چۆنە ھەی دێی ناکەنێ!؟
ئەو کەسەی ((دەستی لە مەمکان گیر ببێ)) (٢)
ئەو کەسەی ((تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ)) (٣)
ئەو کوڕەی کیژێک بەرەو ڕووی پێکەنێ
ئەو کەسەی ھەر سووکە ئاوڕێکی دەنێ
ئەو کەسەی پەنچۆڵە بکوشێ جار و بار,
ئەو کەسەی دەستی بگاتە گەردنی یار,
ئەو کەسەی ڕامووسێ کوڵمی تاسولووس,
ئەو کەسەی تێی ھەڵنەدابێ چارەنووس
ئەو کەسەی بمژێ خوناوەی گەردەنێ
کوفرە یەک قەترە شەرابی گەر دەنێ
.....................*
ئەو کەسەی ئاسوودە و خۆش ڕایبوارد,
قەت خەمی یەخسیر و کۆیلانی نەخوارد,
یەک لە ماڵێ چاوەڕێی بوو بێتەوە,
دەرکی نێو ماڵێکی لێ بکرێتەوە,
خەمڕەوێنێک گوێ بداتە ڕازی ئەو,
نازەنینێک بێ بکێشێ نازی ئەو,
بگرێ پەنجەی نەرم و نۆڵی ناسکێ,
بۆی کرابێتە سەرینێ, باسکێ,
ھەیبێ ھێز و گورد و تین و تاو و گوڕ,
ڕۆژگاری ڕەش نەبێ, بەختی مگوڕ,
ئەو کەسە جێگای لە مەیخانە نیە.
ئەو کەسە بادە و شەرابی بۆ چییە؟!
................*
ساقییا, وا وەرگەڕێ, وا وەرگەڕێ!
ڕوو لە لای من کە, مەچۆ بۆ سەرپەڕێ...
لەنگەرێ بگرە, مەبە وا بەرزە فڕ
بێنە بۆ من, بێنە بۆ من, جامی پڕ
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ
بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردە نشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارە و دوورە وەتەن
بولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن
پەڕ وەریوی, باڵ شکاوی, دەنگ بڕاو
بێ بژێوی, بەش خوراوی, دەرکراو
پیری زورھانی, کەنفتی, دەربەدەر
دیدەسووری، دڵ مەکۆی دەرد و کەسەر
داتەپیوی, بێ پەسیوی, بێ قەرار
بێ کەسی, دەستەشکاوی, کۆڵەوار
لێوبەباری, دەردەداری, ڕەنجەڕۆ
شاعیری جوانی پەرستی دڵ بەسۆ...
...........*
ساقییا! بۆ کوێ دەچی, بۆ کوێ دەچی؟
تۆش لەبەر ئەو ملھوڕانە ملکەچی؟
تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟
چاوی تۆشی ھەڵفریواند زێڕ و زیو؟
تۆش دەگۆڕِیەوە دەگەڵ گەوھەر ھونەر؟
کەنگێ گەوھەر جوانی کردن بەختەوەر!
زێڕ بەڵایە, بێ وەفایە دەوڵەمەند
ھەر ھونەر نەمرە, ھونەروەر مەرد و ڕەند
((چڵکی دەستە ماڵی دنیا)) (4) وەک دەڵێن
ماڵ پەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵ پەرست!
جوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و ھەست
................*
نا مەچۆ, جوانێ مەچۆ, واوە مەچۆ
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ!
ئەو ھەوەسبازانە جێی متمانە نین
ھەر دەزانن گوڵ چنین و بەی ڕنین
وا وەرە, دەی وا وەرە, نێزیک بە لێم
بمدەیە مەی, بمدەیە مەی تا دەڵێم:
((مست مستم ساقیا, دستم بگیر!
تا نە افتادم ز پا دستم بگیير!)) (5)
جا کە سەرخۆش بووم بە دەنگێکی نەوی
بۆت دەڵێم ئەو شیعرە بەرزەی مەولەوی (6)
((بشنو از نی چون حکایت میکند
از جدائیھا شکایت میکند))
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز!
تا بناڵێنم وەکو بلوێر بەسۆز!
نابێ قەت ناڵەی جودايی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەر بەدەر
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با ھەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانیيه
شیوەنی من شیوەنی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و ھەشە
با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شێعر
با فراوانتر
ساقییا! وا بادەوە, وا بادەوە
ڕوو لەلای من کە بە جامی بادەوە
موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن
زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێخەمن
مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان
مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟
ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە
ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە
بۆ کەسێکە مەی: چزیلکی پێوەنێ
بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوەنێ؟!
بۆ کەسێکە مەی: کە دەردی کارییە
بێخەمێک بیخواتەوە, زۆردارییە
بۆ کەسێکە مەی: دڵی پڕ بێ لە داخ
بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ؟!
ئەو کەسەی بێ کەس نییە و خانە خەراب
دەک بە ژاری ماری بێ بادە و شەراب!
ئەو کەسەی نەیچێشتوە دەردی ژیان,
ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و برک و ژان,
ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم,
شانی دانەخزا لەبن باری ستەم,
ئەو کەسەی ھەستی بە زۆرداری نەکرد,
تیخی زۆرداری برینداری نەکرد,
ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا,
ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا,
ئەو کەسەی نەیبینی ھاتی دوژمنی
نیری یەخسیری لە ئەستۆ داڕنی,
ئەو کەسەی ھێندە نەبوو زویر و زگار,
وا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگار,
ئەو کەسەی نەیھاڕی بەرداشی زەمان,
ئەو کەسەی ((زیڕەی نەگەییە ئاسمان)) (١)
ئەو کەسەی دووری عەزیزانی نەدی,
تیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدی
تۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشت,
لێی نەگیرا دەوروپشت و چوار تەنیشت,
ئەو کەسەی خواردی و لە بن سێبەر کەوت
شەو لەبۆ کەیفێ لە ماڵێ دەرکەوت:
بۆ دەبێ بێت و بکا مەیخانە تەنگ؟!
شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگ...
................*
ئەو کەسەی ڕاوی نەنێن لێرە و لەوێ,
ئەو کوڕەی ماچی کچانی دەس کەوێ,
ئەو کوڕەی ھێشتا لە ژوانێ ڕێی ھەیە,
سەیرە, زۆر سەیرە کە ئالودەی مەیە.
ئەو کوڕەی دۆی داوەتی دەستی دەنێ
بێتە ئێرە, چۆنە ھەی دێی ناکەنێ!؟
ئەو کەسەی ((دەستی لە مەمکان گیر ببێ)) (٢)
ئەو کەسەی ((تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ)) (٣)
ئەو کوڕەی کیژێک بەرەو ڕووی پێکەنێ
ئەو کەسەی ھەر سووکە ئاوڕێکی دەنێ
ئەو کەسەی پەنچۆڵە بکوشێ جار و بار,
ئەو کەسەی دەستی بگاتە گەردنی یار,
ئەو کەسەی ڕامووسێ کوڵمی تاسولووس,
ئەو کەسەی تێی ھەڵنەدابێ چارەنووس
ئەو کەسەی بمژێ خوناوەی گەردەنێ
کوفرە یەک قەترە شەرابی گەر دەنێ
.....................*
ئەو کەسەی ئاسوودە و خۆش ڕایبوارد,
قەت خەمی یەخسیر و کۆیلانی نەخوارد,
یەک لە ماڵێ چاوەڕێی بوو بێتەوە,
دەرکی نێو ماڵێکی لێ بکرێتەوە,
خەمڕەوێنێک گوێ بداتە ڕازی ئەو,
نازەنینێک بێ بکێشێ نازی ئەو,
بگرێ پەنجەی نەرم و نۆڵی ناسکێ,
بۆی کرابێتە سەرینێ, باسکێ,
ھەیبێ ھێز و گورد و تین و تاو و گوڕ,
ڕۆژگاری ڕەش نەبێ, بەختی مگوڕ,
ئەو کەسە جێگای لە مەیخانە نیە.
ئەو کەسە بادە و شەرابی بۆ چییە؟!
................*
ساقییا, وا وەرگەڕێ, وا وەرگەڕێ!
ڕوو لە لای من کە, مەچۆ بۆ سەرپەڕێ...
لەنگەرێ بگرە, مەبە وا بەرزە فڕ
بێنە بۆ من, بێنە بۆ من, جامی پڕ
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ
بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردە نشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارە و دوورە وەتەن
بولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن
پەڕ وەریوی, باڵ شکاوی, دەنگ بڕاو
بێ بژێوی, بەش خوراوی, دەرکراو
پیری زورھانی, کەنفتی, دەربەدەر
دیدەسووری، دڵ مەکۆی دەرد و کەسەر
داتەپیوی, بێ پەسیوی, بێ قەرار
بێ کەسی, دەستەشکاوی, کۆڵەوار
لێوبەباری, دەردەداری, ڕەنجەڕۆ
شاعیری جوانی پەرستی دڵ بەسۆ...
...........*
ساقییا! بۆ کوێ دەچی, بۆ کوێ دەچی؟
تۆش لەبەر ئەو ملھوڕانە ملکەچی؟
تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟
چاوی تۆشی ھەڵفریواند زێڕ و زیو؟
تۆش دەگۆڕِیەوە دەگەڵ گەوھەر ھونەر؟
کەنگێ گەوھەر جوانی کردن بەختەوەر!
زێڕ بەڵایە, بێ وەفایە دەوڵەمەند
ھەر ھونەر نەمرە, ھونەروەر مەرد و ڕەند
((چڵکی دەستە ماڵی دنیا)) (4) وەک دەڵێن
ماڵ پەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵ پەرست!
جوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و ھەست
................*
نا مەچۆ, جوانێ مەچۆ, واوە مەچۆ
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ!
ئەو ھەوەسبازانە جێی متمانە نین
ھەر دەزانن گوڵ چنین و بەی ڕنین
وا وەرە, دەی وا وەرە, نێزیک بە لێم
بمدەیە مەی, بمدەیە مەی تا دەڵێم:
((مست مستم ساقیا, دستم بگیر!
تا نە افتادم ز پا دستم بگیير!)) (5)
جا کە سەرخۆش بووم بە دەنگێکی نەوی
بۆت دەڵێم ئەو شیعرە بەرزەی مەولەوی (6)
((بشنو از نی چون حکایت میکند
از جدائیھا شکایت میکند))
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز!
تا بناڵێنم وەکو بلوێر بەسۆز!
نابێ قەت ناڵەی جودايی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەر بەدەر
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با ھەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانیيه
شیوەنی من شیوەنی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و ھەشە
با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شێعر
با فراوانتر
بکەم ئاسۆی شێعر
پارچە گۆشتێکە دڵی من, ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە, زوو نیە
دەردی دووری... دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم, ساقی! ئەدی!؟
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە ھەر لایەک دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونە لانی خۆم
ڕوو لە ھەر لایێ دەکەم بێگانەیە
ژین لەنێو بێگانەدا تەنگانەيه
شەو دەکێشم شەونخونی و بێ خەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئهوی
................*
چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ ھەستی من؟!
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!
چۆن نەناڵێ ئەو دڵە تەنگاوتەیە؟!
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی ھەیە
ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
ھەرچی خۆشم ویستووە جێم ھێشتووە
ھەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین
بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات
بەکرە شۆفارە ئەوی مووخەی چنیم
زێی مەم و زینان وڵاتی لێ تەنیم
کەوتمە نێو چاڵی دیلی وەک(مەمێ)
(یایە زین) لە کوێیە ھاواری کەمێ!
کوا (قەرە تاژدین) (شەکۆ) و (عەرفۆ) لە کوێن؟!
بێنە ھانام وەک پڵينگی چەنگ بە خوێن
(لاس)ە شۆڕێک بووم غەنیمی دوژمنان
ئێستە ئەنگواوم بە تیری چڵکنان
وام بە تەنیایی لەنێو خوێنا شەڵاڵ
کوانێ عێل و, کوانێ خانزاد و خەزاڵ؟!
زۆر لەمێژە نارە ناری منی نەبیست
ھەروەکو (شەمزین), (شەمیلە)ی خۆش ئەویست
وەک (سیامەند) ێ لە چۆڵ و بەندەنێ
جەرگی لەت کردم پەلی دارە بەنێ
شەتڵی جواناوم منی ساردە برین
کوا (خەج)م تا بۆم بگێڕێ گەرمە شین!؟
مانگی ((کانوونێ بەچلوان دەرکرام)) (7)
وەک (برایم) لەم وڵاتە ڕاونرام
کوا (پەریخان) بەند و باوم بۆ بڵێ؟!
بۆ نەسووتێم نەبمە پۆلووی سەر کڵێ؟!
ئەو لە زۆزان, من له ئارانێ دەژیم
کێ دەڵێ ئەمنیش (وەلی دێوانە) نیم؟!
..............*
کوردەواری, ئەی وڵاتە جوانەکەم!
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا
ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن, ئەرێ دەمناسنەوە؟
ڕۆژگار ھاڕیومی وەک ئەسپۆنی ورد
ھێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد!
بوومە گەپجاڕ و دەکا گاڵتان بە من
ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چووبوو لە من
..............*
ئەی ڕەفیقان, ئەی عەزیزانی وڵات!
ئەی برای ھاوسەنگەری جەرگەی خەبات!
گەر دەناڵێنم, ئەمن پەککەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەصڵ تاکو دەژیم
کۆششی من زۆر بەجێیە و زۆر ڕەوا
چونکە قانوونی تەبیعەت وایە, وا:
((ھرکسی کو دور ماند از صل خویش
باز جوید روزگار وصل خویش)) (8)
ڕێگە دەبڕم, کوانێ ھەنگاوم شلە
ڕاستە بێ ھێزم, دەکەم ئەمما ملە!
ھەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەھەشت
دێم بەرە و زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم
دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە
دێم بەرەو زوورک و تەلان و کەند و لەند
دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند
دێم بەرەو پاناوک و ھەوراز و نشێو
دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پەسێو
دێم بەرەو بەفر و چلوورە و بەستەڵەک
دێم بەرەو شیخاڵ و ڕێچکە و ڕەشبەڵەک
دێم بەرەو لێڕ و چڕ و بەستێن و چۆم
دێم بەرەو ھەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم
دێم بەرەو ھۆبە و ھەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ بەرەو کانگەی وەفا
دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم
دێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگ
دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ
دێم گراويی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێم نەھێڵم بەرھەڵست و بەرگرم
دێم و ھەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب
دێم و ناترسم لە پەرژینی بە زی
ھەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی
تا بمێنێ نووری چاو و ھێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم ودێم و دێم
دێم ھەتا ھەمبێ بڕست و بیر و ھۆش
گەر گلاشم, کوردەواری و ئێوە خۆش!
ھێـــمن موکريـــانی
1974
https://www.youtube.com/watch?v=Wg1HPHKLerE
پارچە گۆشتێکە دڵی من, ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە, زوو نیە
دەردی دووری... دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم, ساقی! ئەدی!؟
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە ھەر لایەک دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونە لانی خۆم
ڕوو لە ھەر لایێ دەکەم بێگانەیە
ژین لەنێو بێگانەدا تەنگانەيه
شەو دەکێشم شەونخونی و بێ خەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئهوی
................*
چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ ھەستی من؟!
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!
چۆن نەناڵێ ئەو دڵە تەنگاوتەیە؟!
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی ھەیە
ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
ھەرچی خۆشم ویستووە جێم ھێشتووە
ھەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین
بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات
بەکرە شۆفارە ئەوی مووخەی چنیم
زێی مەم و زینان وڵاتی لێ تەنیم
کەوتمە نێو چاڵی دیلی وەک(مەمێ)
(یایە زین) لە کوێیە ھاواری کەمێ!
کوا (قەرە تاژدین) (شەکۆ) و (عەرفۆ) لە کوێن؟!
بێنە ھانام وەک پڵينگی چەنگ بە خوێن
(لاس)ە شۆڕێک بووم غەنیمی دوژمنان
ئێستە ئەنگواوم بە تیری چڵکنان
وام بە تەنیایی لەنێو خوێنا شەڵاڵ
کوانێ عێل و, کوانێ خانزاد و خەزاڵ؟!
زۆر لەمێژە نارە ناری منی نەبیست
ھەروەکو (شەمزین), (شەمیلە)ی خۆش ئەویست
وەک (سیامەند) ێ لە چۆڵ و بەندەنێ
جەرگی لەت کردم پەلی دارە بەنێ
شەتڵی جواناوم منی ساردە برین
کوا (خەج)م تا بۆم بگێڕێ گەرمە شین!؟
مانگی ((کانوونێ بەچلوان دەرکرام)) (7)
وەک (برایم) لەم وڵاتە ڕاونرام
کوا (پەریخان) بەند و باوم بۆ بڵێ؟!
بۆ نەسووتێم نەبمە پۆلووی سەر کڵێ؟!
ئەو لە زۆزان, من له ئارانێ دەژیم
کێ دەڵێ ئەمنیش (وەلی دێوانە) نیم؟!
..............*
کوردەواری, ئەی وڵاتە جوانەکەم!
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا
ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن, ئەرێ دەمناسنەوە؟
ڕۆژگار ھاڕیومی وەک ئەسپۆنی ورد
ھێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد!
بوومە گەپجاڕ و دەکا گاڵتان بە من
ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چووبوو لە من
..............*
ئەی ڕەفیقان, ئەی عەزیزانی وڵات!
ئەی برای ھاوسەنگەری جەرگەی خەبات!
گەر دەناڵێنم, ئەمن پەککەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەصڵ تاکو دەژیم
کۆششی من زۆر بەجێیە و زۆر ڕەوا
چونکە قانوونی تەبیعەت وایە, وا:
((ھرکسی کو دور ماند از صل خویش
باز جوید روزگار وصل خویش)) (8)
ڕێگە دەبڕم, کوانێ ھەنگاوم شلە
ڕاستە بێ ھێزم, دەکەم ئەمما ملە!
ھەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەھەشت
دێم بەرە و زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم
دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە
دێم بەرەو زوورک و تەلان و کەند و لەند
دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند
دێم بەرەو پاناوک و ھەوراز و نشێو
دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پەسێو
دێم بەرەو بەفر و چلوورە و بەستەڵەک
دێم بەرەو شیخاڵ و ڕێچکە و ڕەشبەڵەک
دێم بەرەو لێڕ و چڕ و بەستێن و چۆم
دێم بەرەو ھەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم
دێم بەرەو ھۆبە و ھەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ بەرەو کانگەی وەفا
دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم
دێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگ
دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ
دێم گراويی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێم نەھێڵم بەرھەڵست و بەرگرم
دێم و ھەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب
دێم و ناترسم لە پەرژینی بە زی
ھەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی
تا بمێنێ نووری چاو و ھێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم ودێم و دێم
دێم ھەتا ھەمبێ بڕست و بیر و ھۆش
گەر گلاشم, کوردەواری و ئێوە خۆش!
ھێـــمن موکريـــانی
1974
https://www.youtube.com/watch?v=Wg1HPHKLerE
لێمگەڕێ شینێکی ڕەنگین بابکەم بۆ حـاڵی خۆم
دیدە داوێنم بە گوڵشەنکا لە خوێنی ئاڵی خۆم
هەروەکو زیبای بەرگرگی خاسی بەر جانانەیە
کەی لە عوشاقابوە شەیدایەکی ئەمسالی خۆم...
گەر ببینی خونچە ڕەنگە هەر لەداغا شەق بــبا
خونچەیی ئاڵـی دەمی مەحبوبی دەیدەکاڵی خۆم
نوقوڵی دا جانان بە ئەغیار و جنێوی دا بەمن
هەر وەکو شاخی نەباتم دی جنێــوی تاڵی خۆم
ئیشتیاقی من بە جێیە عەرزی کەن وەختی ویسال
بەم سکوتە شەرحی بۆ دەکرێ زمانی لاڵی خۆم
مالیکی حوسنە بە خەت و مۆر و توغرایی خودا
ئاشنا نەبووون بە زوڵـفی یاری شیرین خاڵی خۆم
خاتیمی فیکری قەناعەتکارە ئستیغــنیا غەنی
دائیما موحــتاجە ئەلحەق ئافەرم بۆ حاڵی خۆم
من لە ئەوجی ئولفەتا حەمدی ئەوەندە بەرز فڕیم
تا بە نوری شەمسی ڕوومەت ئاگرم دا باڵی خۆم
یاخودا دەستەکانت خۆشبێە بەڕێزەکەم...
حهمدی ساحێب قڕان
خوێندەوەی: خاتوو نیان مەحمود
https://www.youtube.com/watch?v=liYFVoBTA_E
دیدە داوێنم بە گوڵشەنکا لە خوێنی ئاڵی خۆم
هەروەکو زیبای بەرگرگی خاسی بەر جانانەیە
کەی لە عوشاقابوە شەیدایەکی ئەمسالی خۆم...
گەر ببینی خونچە ڕەنگە هەر لەداغا شەق بــبا
خونچەیی ئاڵـی دەمی مەحبوبی دەیدەکاڵی خۆم
نوقوڵی دا جانان بە ئەغیار و جنێوی دا بەمن
هەر وەکو شاخی نەباتم دی جنێــوی تاڵی خۆم
ئیشتیاقی من بە جێیە عەرزی کەن وەختی ویسال
بەم سکوتە شەرحی بۆ دەکرێ زمانی لاڵی خۆم
مالیکی حوسنە بە خەت و مۆر و توغرایی خودا
ئاشنا نەبووون بە زوڵـفی یاری شیرین خاڵی خۆم
خاتیمی فیکری قەناعەتکارە ئستیغــنیا غەنی
دائیما موحــتاجە ئەلحەق ئافەرم بۆ حاڵی خۆم
من لە ئەوجی ئولفەتا حەمدی ئەوەندە بەرز فڕیم
تا بە نوری شەمسی ڕوومەت ئاگرم دا باڵی خۆم
یاخودا دەستەکانت خۆشبێە بەڕێزەکەم...
حهمدی ساحێب قڕان
خوێندەوەی: خاتوو نیان مەحمود
https://www.youtube.com/watch?v=liYFVoBTA_E
کهر و ماکهر
کهر:ماکهر گیان تۆم خۆشدهوێ
ماکهر:بۆم بسهلمێنه منت خۆشدهوێ
کهرهکه زهری ماکهرهکه ههرپهڕی
گیانهکهم تۆ جوانتری له پهری
ماکهرهکه تۆ جوانترین کهری
تۆ ههستدارتی له بهشهری
کهر گیانهکهم شووم پێدهکهی
شهوانه له تهنیش خۆت جێم بۆ ڕادهخهی
ماکهرهکه به دهگهکی ناسک فهرمووی
حهیوان بێسهقافهت شتی وا نهخۆی
ههتا نهیه داوام قسهی وا نهکهی
کهر غهزری له جێگای خۆی چهقی
ئهوه عهیب ناکهی قسهی وادهکهی
نایهمه داوات مادابم وتت وا نهخۆی
ئهمهیه کۆتایی چیڕۆکی ئهشقی کهر
وهکو کۆتاییهکانی نێوان دوو بهشهر
کهر:ماکهر گیان تۆم خۆشدهوێ
ماکهر:بۆم بسهلمێنه منت خۆشدهوێ
کهرهکه زهری ماکهرهکه ههرپهڕی
گیانهکهم تۆ جوانتری له پهری
ماکهرهکه تۆ جوانترین کهری
تۆ ههستدارتی له بهشهری
کهر گیانهکهم شووم پێدهکهی
شهوانه له تهنیش خۆت جێم بۆ ڕادهخهی
ماکهرهکه به دهگهکی ناسک فهرمووی
حهیوان بێسهقافهت شتی وا نهخۆی
ههتا نهیه داوام قسهی وا نهکهی
کهر غهزری له جێگای خۆی چهقی
ئهوه عهیب ناکهی قسهی وادهکهی
نایهمه داوات مادابم وتت وا نهخۆی
ئهمهیه کۆتایی چیڕۆکی ئهشقی کهر
وهکو کۆتاییهکانی نێوان دوو بهشهر
بە دوای ئەشقا کەوا من وێڵی شارانم
وەک برینداری زەبری گەستەی مارانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ یاران حەشر نەکرێم
حەریفێکم لە خێڵی شێخی سەنعانم
کە حاڵی خۆم ناتوانێ باسکا زمانم
لەناو فرمێسکی خۆما غەرقی تۆفانم
ئیتر تاکەی وەکو مەجنوون شیفا نەدرێم
دەسا بۆ نایە کوا حەکیمی لوقمانم
بادەی عەشقی نۆشیوە هەستو ویژدانم
کە بەد مەستم لێم مەگرن چیە تاوانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ مەستان حیساب نەکرێم
کە من هاو جامی بادەی پیری موغانم
.
.
لەبەهجەد یاحیاوە
وەک برینداری زەبری گەستەی مارانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ یاران حەشر نەکرێم
حەریفێکم لە خێڵی شێخی سەنعانم
کە حاڵی خۆم ناتوانێ باسکا زمانم
لەناو فرمێسکی خۆما غەرقی تۆفانم
ئیتر تاکەی وەکو مەجنوون شیفا نەدرێم
دەسا بۆ نایە کوا حەکیمی لوقمانم
بادەی عەشقی نۆشیوە هەستو ویژدانم
کە بەد مەستم لێم مەگرن چیە تاوانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ مەستان حیساب نەکرێم
کە من هاو جامی بادەی پیری موغانم
.
.
لەبەهجەد یاحیاوە
پــەیـــامے ڕانهگهیهندراو
پهیامی من به گوێی ئهم دولبهره نازداره ڕاناگا
نهسیم بێسیم دهبینئ شل دهبئ بهم کاره ڕاناگا
گوتی سهبرت ههبئ دووباره دێمه دیتنت ئهمما
له کورتی دا تهمهن, وا دیاره بهو کاره ڕاناگا
وهکوو پهروانه دهوری لئ دهدهن لاوانی خۆ وڵاتی
گوڵی ئێره به ژوانی بولبولی ئاواره ڕاناگا
نهخۆش و دهردهدار و دڵ بریندارم، پهرستارێک
به حاڵی ئهم دڵه پڕ ژان و پڕ ئازاره ڕاناگا
دهکهی ماچی دهم و لێوان ئهگهر هێز و گوڕێکت بئ
دهنا جوانێک به دهردی ئاشقی بێچاره ڕاناگا
ههتا کۆمتر دهبێ پشتم پتر ههڵدهکشێ مینی ژۆپ
ئیتر دهستم به داوێنی کچی ئهم شاره ڕاناگا
دهبئ بولبول له من فێر بێ غهزهلخوانی بهڵام چ بکهم
گرفتارم چریکهم بهو گوڵ و گوڵزاره ڕاناگا
هێمن
پهیامی من به گوێی ئهم دولبهره نازداره ڕاناگا
نهسیم بێسیم دهبینئ شل دهبئ بهم کاره ڕاناگا
گوتی سهبرت ههبئ دووباره دێمه دیتنت ئهمما
له کورتی دا تهمهن, وا دیاره بهو کاره ڕاناگا
وهکوو پهروانه دهوری لئ دهدهن لاوانی خۆ وڵاتی
گوڵی ئێره به ژوانی بولبولی ئاواره ڕاناگا
نهخۆش و دهردهدار و دڵ بریندارم، پهرستارێک
به حاڵی ئهم دڵه پڕ ژان و پڕ ئازاره ڕاناگا
دهکهی ماچی دهم و لێوان ئهگهر هێز و گوڕێکت بئ
دهنا جوانێک به دهردی ئاشقی بێچاره ڕاناگا
ههتا کۆمتر دهبێ پشتم پتر ههڵدهکشێ مینی ژۆپ
ئیتر دهستم به داوێنی کچی ئهم شاره ڕاناگا
دهبئ بولبول له من فێر بێ غهزهلخوانی بهڵام چ بکهم
گرفتارم چریکهم بهو گوڵ و گوڵزاره ڕاناگا
هێمن
ئەم دڵە باڵندەیەکە شەوانە دێ
پەڕوباڵی لەدەرگەتان هەڵئەسوێ
کەواتە چۆن دەمەو ئێوانێ کەدێی
نــــەزانـــانــــە پـــێی پـــیـا ئـــەنــێــی
@KurdishClassicPoem 📖
پەڕوباڵی لەدەرگەتان هەڵئەسوێ
کەواتە چۆن دەمەو ئێوانێ کەدێی
نــــەزانـــانــــە پـــێی پـــیـا ئـــەنــێــی
@KurdishClassicPoem 📖
به سهرگهردانی ژێر گهردانهكهت بم
بـــهڵا گـــــهردانی باڵا جوانهكهت بم
ئهواتۆم دی لهسهركوشتهم دهكهی شین
بــه گـــــۆڕی چاوه پـــڕ گریانهكــهت بم
هەژار
@KurdishClassicPoem 📖
بـــهڵا گـــــهردانی باڵا جوانهكهت بم
ئهواتۆم دی لهسهركوشتهم دهكهی شین
بــه گـــــۆڕی چاوه پـــڕ گریانهكــهت بم
هەژار
@KurdishClassicPoem 📖
نانـێکی رەقــــو پەرداخە ئـاوێ
کەلـاوە کـۆنی چـــــرا شـــکاوێ
گەرموڵکی من بێ بەدڵێکی شاد
حاشابــێ قەسری شاهانم نـاوێ
نەدیم
@KurdishClassicPoem 📖
کەلـاوە کـۆنی چـــــرا شـــکاوێ
گەرموڵکی من بێ بەدڵێکی شاد
حاشابــێ قەسری شاهانم نـاوێ
نەدیم
@KurdishClassicPoem 📖
ئەگەر گوڵ ئابڕووی مابێ ئەبێ ھەر سەربەزانوو بێ
ئەگەر عیرفانی بێ بولبول بە ڕووی گوڵدا نەوا ناکا
ئەگەر قومری درۆ ناکا لە دەردی ھیجرە ناڵینی
لە دەوری گوڵ لە گوڵشەندا بەجوز نەعرەی بەبا ناکا
#_ناری
@KurdishClassicPoem 📖
ئەگەر عیرفانی بێ بولبول بە ڕووی گوڵدا نەوا ناکا
ئەگەر قومری درۆ ناکا لە دەردی ھیجرە ناڵینی
لە دەوری گوڵ لە گوڵشەندا بەجوز نەعرەی بەبا ناکا
#_ناری
@KurdishClassicPoem 📖
تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژووان ببمەوە
بمدەیە ماچێكی تەڕ لەو لێوە با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆكم هەتا تێیدایەهێزی بەی گوشین
لێمگەڕێ تاوێ لە باغی سینە میوان ببمەوە
#هێمن_موكریانی
بمدەیە ماچێكی تەڕ لەو لێوە با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆكم هەتا تێیدایەهێزی بەی گوشین
لێمگەڕێ تاوێ لە باغی سینە میوان ببمەوە
#هێمن_موكریانی