شیعری کلاسیکی کوردی
3.55K subscribers
158 photos
1 video
43 links
تەنیا ئامانجمان خزمەت بە زمان و کلتوور و ئەدەبی کوردیە
(تەبلیغ و تەبادوڵمان نییە)
Download Telegram
تەبەسسوم دەردەخا حوققەی دەم و جەوهەر لەنێو ئەودا
بەڵێ مسقاڵە زەڕڕە زاهيرە جيلوەی لە پڕتەودا
بە پارێك نامەوێ دەرمان، لە نەشئەی چاوييە عيلەت
بە پوولێك ناكڕم عەنبەر، لەگەڵ زوڵفی ئەوە سەودا
ڕەقيبی جوفتەلی، نابێتە نەخچيرت، كە خەركووڕه
ئەليفی چايرە دائيم لە قەشقەی كەردڕ و جەودا
سيلاحی پەرچەمی پڕ خەم ئەگەر تارە و ئەگەر ماره
برۆ و غەمزەی كەوان و تير ئەگەر هەودا و ئەگەر مەودا
لە ئەشكەنجەی شكەنجی زوڵفی ئەو بێ وەعدە مورغی دڵ
دەناڵێنێ وەكوە بولبول لە سوبحی كازيبی شەودا
بە تيرێ دوو نيشانە چا نييە ئەی رۆحەكەم! شيرين
بە غەمزەی، تاقەيەك تيری لە فەرهاد و لە خوسرەو دا
وەها مەستی تەماشای چاوته نالی كە نازانێ
بە بێداری دەبينی، يا لە نەشئەی مەستی و خەودا
( نالی )

@KurdishClassicPoem 📖
گوتت: (نالی) ئەتۆ بمرە ئەمن دێم
خودا کەی بێ! خودا کەی بێ! خودا کەی!

@KurdishClassicPoem 📖

http://youtu.be/44vbWVJ15ek
مەلا خدری ئەحمەدی شاوەیسی مکایەڵی(نالی)

((نالی)) کە سەدری مەسنەدی تەمکینی تەکیە بوو
بــۆ تـۆ بــووە بــە دەربــەدەری کــووچــە و سوقاق
۸/۲٥۸
سەدری/لای سەروی مەجلیس
مەسنەد/جێگای پاڵدانەوە،،پاڵ پشت
تەمکین/ڕێز و قەدر لێگرتن
تەکیە/ئەوەی پاڵی پێوە بدرێ
کووچە/کۆڵان
سوقاق/ناگاتە ڕادەی شەقام و لە کۆڵانیش گەورەترە

#واتە:: نالی جاران پاڵی بەو پشتیەوە ئەدایەوە کە بۆ نیشانەی قەدر و حورمەت گرتن لای سەرەوە دائەنرا، ئێستا لە پێناوی خۆشەویستی تۆدا دەربەدەری کوچە و کۆڵانان بووە..

دوریش نیە وشەی (تەکیە)ئیشارە بێ بۆ (تەکیەی قەرەداغ) کە مەشهورە نالی لەوێ خوێندویەتی و (ئایشێ) ناوێکیشی تیا خۆش ویستووە..

@KurdishClassicPoem 📖
‎موســـاوی وەک یەکــو لــولــــن لە دوو لاوە زوڵفەینی
‎نمونەی عەکسی حەڕفی میم و نون و واوە زوڵفەینی

‎بە داوە ، گــرژ و خـاوە ، یەعـنی ئــاڵــۆزاوە زوڵفەینی
‎دوو تاو ، دوو سیـان و شێــوەکەی شـێواوە زوڵفەینی

حەزرەتی نالی

واته:

‎دێری یەکەم :
‎هەر دوو زوڵفی یار لە هەر دوو لای ڕوویەوە یا لەسەر و خواری هەردوو زوڵفیەوە وەک یەک وان و هەر دوکیشیان لولن ، ئەڵێی حەڕفی ( میم )و( نون )و( واو) ن ، بە ڕاست و پێچەوانە ئەخوێنرێتەوە ، یا ئەگەر شێوەی ئەم سێ حەڕفە هەڵگێریتەوە ، بە خۆیان و پێچەوانەکەیانەوە وەک زوڵفی چوون یەک و لوولی یاریان لێ دەر ئەچێ .

‎دێری دووەم :
‎زوڵفەکانی یار ، دڵدار ئەکەن بە داوەوە و ، ئاڵۆزن ، بە شێکیان کرژ و بەشێکیان خاوە و ، لە گرژی و خاویدا چوون یەک نین ، نە هەموویان گرژن نە هەموویان خاون ، بە دوو جۆر هۆنراونەتەوە ، دوو زوڵفی ڕەشن و شێوەکەی شێواو و تێکچووە .

@KurdishClassicPoem 📖
‎چاوەکەت ئاگر لە سینەی عاشقی مسکین دەکا
‎مەستە، مەیلی چەن کەبابێکی دڵی خوێنین دەکا

نالی#

@KurdishClassicPoem 📖
‎زوڵفینی بە خەم مار و بە حەڵقەن وەکوو عەقرەب
‎شیعری لەف و نەشرن،چ موشەووەش،چ مورەتتەب

‎جێی دەم دەمە،جێی لەب لەبە،ساقی وەرە ئەمشەب
‎هەم ماچی دەمــــادەم بدە،هەم جامی لەبا لەب

‎بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەتافەت
‎لەززەت دەگەیێنێ بە دڵ و زیهنی موخاتەب

‎عاجز مەبە لە درۆ و ئیفکی حەســــوودان
‎دونیایە، دەبێ سەگ بووەڕێ،شیعە بکا سەبٌ

‎وەک سۆفیی سافی مەبە ئالوودە بە دونیا
‎بێهوودە موکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشرەب

‎عاشق هەوەس مەیکەدە و عیلمی بەسیتە
‎عاقڵ تەلەبی مەدرەسە و جەهلی مورەککەب

‎قاڕوونە فەلەک،موستەحەقی گرتن و خەسفە
‎زیو و زەڕی شەمس و قەمەرە،دیرهەمی کەو کەب

‎قەللابی جیهان نەقدی عەیاری نییە قوربان!
‎"نالی"مەحەکی هیممەتی کردوویە موجەڕڕەب
‎ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@KurdishClassicPoem

خاو و بێ خاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز
چاوە چــاوی یــەک غـەزالـە چاوم ئەز
گــەر نیە ئــاور لە سـینــەمــدا بە تــاو
بۆچ لەبەر قـۆلـقۆل غەریقـی ئاوم ئەز
نــاری سینەم گەر نـەبێ ، غـەرقم ئەمن
ئــاوی چاوم گەر نــەبێ، ســووتاوم ئەز
غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عـومرمە
دەس لە ( مافیها )ی زەمـان بڕیاوم ئەز
تــازە ئەبرۆت وسـمە کـێـشـاوە بـە نــاز
دڵ لـەتـی شـمـشـێری تـازە ســـاوم ئەز
ئەی ڕەفیقان ســوحبەتی( نالی ) مەکەن
بــۆچ ؟ کە من لەوڕا وەکوو بەدناوم ئەز

نـــــــــــــالـــــــــی

@KurdishClassicPoem 📖
هەندێک شعرم بۆ ئامادە کردون کە شاعیر تێیدا وشەی (برۆ) ی بەکار هێناوە.. بفەرمون خوێنەری بن
بە هیوای سوود
برۆت هەر چین و پەرچەم چین لەسەر چین
ئەمــەندە چـینە، قــوربان، پێـم بڵـێ چـیـن؟
نالی

به‌ هه‌وری په‌رچه‌م و زولفی ڕوخو ئه‌برۆی كه‌ داپۆشی
له‌شه‌وقی روئیه‌تی به‌در و هیرلی یه‌ك شه‌وه‌ی كردم
ناری

شیری ئـه‌برۆت ، تیری غـه‌مزه‌ت وا له‌ جـه‌رگم کارییه‌
دێت لـه‌ تۆفـانـی دوو چاوم له‌ت‌له‌تـی خوێنی جــگه‌ر
نالی

‎تاقی ئەبرۆت دەرخه دیسان تا منیش ئاسووده بم
‎جێژنی قوربان دێ به شەرتی دیتنی شیری برۆت
موحیب

‎كه‌ شه‌یتان تاقی میحرابی برۆی تۆی دی وتی یا رب
‎له‌ سه‌جده‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌ری خۆم بۆ چ باداوه‌
‎حاجی قادری كۆیی

کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی؟
برژانگی؟برۆی؟ئەگریجەی خاوی؟
گۆران

تێگەیشتووم چاوی مەست و ئەبرۆ بۆ کەوتوونە یەک
نیم نیگاهی ئەم ئیشارەی کوشتنە و فەرمانە ئەو
حەمدی

بەتیغی ئەبرۆانی خۆی ئیشارەی کرد کە بۆ قەطلم
لە بەر ئەو مژدە ئەسڵەن مەیلی قەڵغان و سوپەر ناکەم
حاجی قادری کۆیی

‎وتم بەو تیغی ئەبرۆتە ، دڵـم لــەت لــەت بــووە قوربان
‎کەچی فەرمووی ، ئەگــەر بیشـتکوژم تۆ ھەربڵێ چاکە
ئەحمەد موختار بەگی جاف

‎"بە هەوری پـەرچەم و زولفی ، ڕۆخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
‎لەسـەیری روئیــەتی بەدرو و هیــلالی یەک شەوەی کردم
ناری

‎موسەللەح بوو بە موژگانی سیاهو تیغی دوو ئەبرۆ
‎مەزەندە مایلی فیتنەو شەر و دەعوایە ئەو چاوە
ئەحمەد موختار بەگی جاف

‎کە نەیبێ چاو و ئەبرۆ و خاڵ و خەت و پەرچەم و زولفی
‎بەخـۆر تەشبیهی ئـەو حوورە مەکـەن بۆ خاتری ڕوویێ
حەمدی

@KurdishClassicPoem 📖
ئەحوەلی تەفرەقە نەزەر تەقوویەتی سەبەب دەکا
عاریفی وەحدەت ئاشنا لەم قسەیە ئەدەب دەکــا(1)
.
واتە:ئەوەی چاوی دلی خێڵ بێ تەماشای (سەبەب) ئەکا و هەرچی ڕوو ئەدا ئەیبیستێ بە هۆیەکی تایبەتییەوە و ئەوەش لە ئەنجاما ئەکێشەتەوە بۆ هاوبەش بۆ خوا دانان ، وەک چۆن ئەوەی چاوی ڕاستەقینەی خێل بێ یەکی بە دوو دێتە پێش چاو. بەڵام ئەوەی کە خوا بناسێ و دڵی بە بیری یەکێتی خواوە ڕاهاتبێ ، شەرم ئەکا قسەی وای لە دەم بێتە دەرەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــ
بەندە ئەزەل بە خەتتی خۆی قابیلی ئەزەل بووە(2)
ئێستە بە ئیقتیزای عەمەل جێگەیی خۆی تەلەب دەکا

واتە:ئادەمیزادی موسلمان لە ڕۆژی ئەزەڵدا بە دان پیانانی خۆی ڕازی بووە بە بەشی خۆی و لە وەلامی ( ٲلست بربکم؟)دا واتە : ئاخۆ من خوای ئێوە نیم ؟ کە پەروەردگار لە خەلکی پرسیوە، وتوویەتی( بلی ) واتە: تۆ خوای ئێمەی . بەم پێیە ئیتر ئەبوو سەبەب و سەبەبکاری نەهاتایەتە ئاراوە. کەچی ئێستا وا بە کرداری پێچەوانەی پێ لێ نانەکەی خۆی ئەجولێتەوەو بە نسبەت دانی کار بۆ لای خۆی داوای جێ و ڕێیەک ئەکابۆ خۆی گوایە ئەویش لەگەل خوادا هاوبەشە لە دروستکردنی کردار...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
داری ئیراک و داری هیند هەردوو کە عوودە ئیسمیان
هەمدەمی سوننەتە ئەوەم مەیلی ئەبوو لەهەب دەکا
.
(3)واتە: بۆ ئیسباەی ئەوەی کە ئەنجامی هیچ شتێ پەیوەندی بە بناخەکەیەوە نیە و هەمووی هەر بە دەستی خوا خۆیەتی و ئەو چارەنووس دائەنێ، سەیری داری ئیراک و داری هیند بکە، هەردووکیان داری عادەتین کەچی ئەویان سوننەتی پێغەمبەری (د.خ)پێ جێ بەجێ دەکرێ و ئەمیان بەلای ئەبولەهەبدا دەڕوا، واتە دەسوتێنرێ و دووکەلی پێ دەکرێ،
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەهم و نەسیبی ئەسڵییە، بەحسی گیاهـ و گڵ نییە
تووتنە خەرجی سووتنە،موودنە ماچی لەب دەکا(4)
.
واتە:چارەنوسی هەر کەس چی بێ هەر ئەوە دێتە ڕێ. مەسەلەکە پەیوەندی بە ڕیشە و بنەڕەتەوە نییە، ئەوەتە تووتن کەمەبەستی ئەسلی جگەرە خۆرە، بەشی سوتانە، ئەوەش دار جگەرەیەکە لە هۆیەکی جگەرەکێشان بەو لاوە نیە، بە شوێنێکی نازداری لێویەوەیە و هەمیشە ماچی ێو دەکا!.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەومەی زەمان دەکەی کە بۆچ خواری ڕاستی دەوێ؟!
غافڵی دەستی ڕاستی خۆت خزمەتی دەستی چەپ دەکا(5)
.
واتە:سەرزەنشتی گەردوون ئەکەی کەوا بۆچ کارێ ئەکا ڕاستی هەر لە بنەوە بێ ... ئاگات لەوە نییە کە تەنانەت لە خۆیشتا دەستی ڕاستت خزمەتی دەستی چەپت دەکا و مل کەچی ئەوە....
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
.
توتیی تۆ لە حیرسی دڵ داوی تەمەع دەکاتە مل(6)
بولبولی من لە عەشقی گوڵ تەغنیە و تەرەب دەکا
.
واتە:من و تۆ ئەی بەدکار زۆرمان جیایە لەیەک تۆ تووتیت... ئیش و کارت هەر قسەی ئەم و ئەو گێڕانەوە و هێنان و بردنە، بۆیە لەبەر تەماع کۆتی بەندەگیت لە مل کردووە و بووی بە نۆکەر ئەم و ئەو . بەلام من بولبولم . دلداری گوڵ و باخم ، هەمیشە گۆرانی بۆ جوانی و شینایی و سروشت ئەلێم ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(نالی) حەریفی کەس نییە، ئیلف و ئەلیفی کەس نیە
بەیتی رەدیفی کەس نییە، هەرزە نویسە گەپ دەکا(7)
.
واتە: چش هەر چۆنە با هەر وا بێ ... دیارە من شایانی پایە و ڕێ و شوێنی ئەم خەلکە نیم و لە نمونەی کەسیان نیم و شیعرە کانیشم شیعری هەرزە نووسییە، بۆیە ڕێ و شوێنیشم لە کۆمەڵدا ئەمەیە کە هەیە...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نـــالــی
@KurdishClassicPoem 📖
‎خاو و بێ خاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز
‎چاوە چــاوی یــەک غـەزالـە چاوم ئەز
‎گــەر نیە ئــاور لە سـینــەمــدا بە تــاو
‎بۆچ لەبەر قـۆلـقۆل غەریقـی ئاوم ئەز
‎نــاری سینەم گەر نـەبێ ، غـەرقم ئەمن
‎ئــاوی چاوم گەر نــەبێ، ســووتاوم ئەز
‎غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عـومرمە
‎دەس لە ( مافیها )ی زەمـان بڕیاوم ئەز
‎تــازە ئەبرۆت وسـمە کـێـشـاوە بـە نــاز
‎دڵ لـەتـی شـمـشـێری تـازە ســـاوم ئەز
‎ئەی ڕەفیقان ســوحبەتی( نالی ) مەکەن
‎بــۆچ ؟ کە من لەوڕا وەکوو بەدناوم ئەز

‎نـــــــــــــالـــــــــی

@KurdishClassicPoem 📖
مەمخـــــەرە هاویـــیەی هەوڵی فیراق
دەستــــی من دامــــــەنی تۆ ڕۆژی قیا
گـێل ئەگەر تورکی تەعال گەر عەرەبی
بێ ئەگـــەر کـوردی ئەگەر فورسـی بیا
.
.
حەزرەتی نالی

@KurdishClassicPoem 📖
لەعلی شەککەر باری تۆ ، تێراوە شەککەر باری یە
لێـوی میحنەت باری من ، بێ ئاوە بـاری گرتـووە

( نالی )

@KurdishClassicPoem 📖
یار دڵی خوێنین و چاوی پر له‌ گریانی ده‌وێ
ئاری ئارێ گوڵ له‌ باغان ئاوی بارانی ده‌وێ

هه‌ر که‌سێ ڕوی تۆ ده‌بێنێ خۆی به‌ قوربانت ده‌کا
چونکه‌ ئه‌برۆی تۆ هیلالی عیده‌ قوربانی ده‌وێ

نالی

@KurdishClassicPoem 📖
یار دڵی خوێنین و چاوی پر له‌ گریانی ده‌وێ
ئاری ئارێ گوڵ له‌ باغان ئاوی بارانی ده‌وێ

نالی

@KurdishClassicPoem 📖
#_نالی

شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو
كە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو

دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو

دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو

كە تۆی شای كەچکولاهی دیدەمەستان
چ باکم قەیسەر و فەغوورە ئەمشەو

لە خەو هەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت
هەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو

سورشكم نەقشی چاوی تۆ دەكێشێ
جێگەم سەردارەكەی (منصور]ـە ئەمشەو

موسڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە كونجی بێكەسی مەهجوورە ئەمشەو


● لە کەسێکم بیست کە شیعرەکە لە دیوانەکانی [نالی] و [کوردی]ـدا هەیە! بەڕای دوکتور مارف شیعرەکە هی [کوردی]ـیە؛ بەڵام بەڕای مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس شیعرەکە هی [نالی]ـیە.


@KurdishClassicPoem 📖
بە سەدایی دەنگی خاتوو (گۆنا محێدین) دەچینە خزمەتی شیعرێکی حەزرەتی (نالی)

حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەھادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم

گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من؟
برۆی ھێنایە یەک، وەک شکڵی «لا» یەعنی کە بێزارم

عەجەب ئەستێرە شەو ھەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە ھەڵنایێ شەو و ڕۆژ، ئەرچی بێدارم

تەبیبی من دەبێ دەخڵی ھەبێ، ساحیب ئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارم!

بە سەروم وت کە ڕاستە سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی:
کە فەرقیشم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارم!

لە شیرینی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، ڕەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرھادی ھاوارم

برۆت باڵی ھوما سایەی سەری سوڵتانی حوسنت بوو
خەتت ھات و وتی: من ناسیخی توغرایی خونکارم

سەراپا ھەروەکوو حەڵقەی زرێ پەروێزەیی خوێنم
بە یەک یەک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم

حەمایێڵ کە دەمی تێغت لە حەڵقەی گەردنی (نالی)
مەگەر تێراو ببم بەو ڕەنگە، تینووی ساعیدی یارم

@KurdishClassicPoem 📖

https://www.youtube.com/watch?v=M7mpEXmYNnU&t=19s
عاشقی بێ دڵ ده ناڵی، مه یلی گریانی هەیه
بێ شـکه هەوره تریشـقه تاوی بـارانی هەیه

چاوی من ده‌م‌ ده‌م دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵـێن ده‌ریای عـومـانـه‌ دوڕڕ و مـه‌رجـانی هـه‌یـه‌
...
په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه‌
دا به‌ ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه‌

ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له‌ ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه‌

هه‌ر له‌بت، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه‌، دابڵێن:
له‌علی ڕوممانی هه‌یه‌، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه‌

وه‌حشیه‌ لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته‌ هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه‌ شه‌یتانی هه‌یه‌

دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له‌ به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت
حه‌یفه‌ قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه‌ شانی هه‌یه‌

له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به‌ چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله‌ مه‌یلی ئینسانی هه‌یه‌

تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له‌ جێ ڕاوه‌ستی دێو و کافریش
دێن ده‌ڵێن: به‌ خودا قیامه‌ت ڕاسته‌ هه‌ستانی هه‌یه‌

فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به‌ ده‌فته‌ر گرتووه‌
(نالی) ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه‌، دیوانی هه‌یه‌

@KurdishClassicPoem 📖
‎عاشقی بئ دڵ ده‌ناڵئ مــه‌یلی گـــریانی هه‌یه‌
‎بێـشک هه‌وره‌ تـــریشـقـه‌ تاوی بــارانی هه‌یه‌

نالی

@KurdishClassicPoem 📖
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم شەرت بئ هەتا ئەم خوارە بێ تۆ

دەروونم خاڵیە،وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ

بیناییم کوێرە،هەڵنایێ بە ڕوی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ

هەموو ئەعضایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میثلی مۆسیقارە بێ تۆ

قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ

لە کن تۆ خاروخەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ

لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدانییە ئەم شارە بێ تۆ

هەتا تۆم ئاشنا بوی،ئاشنام بوون
ئەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تۆ

هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ

لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی نالی
دوو جۆگە،بەڵکو دوو روبارە بێ تۆ

( نالی )

@KurdishClassicPoem 📖
‎مەستی خــەیاڵی ئەوە لەحزە ژمێری شـــــــــــەوە
‎دوژمنی خــــوێنیی خــــەوە، دیدەیی بێــداری من !

نالی