#ئەخۆل
وەرە ئەی گیانی شیرینم ئەمان دەستم بە دامانت
بکە ڕەحمێ بە حاڵی عەبدەکەی بەردەرک و دیوانت
لە حاڵی نەزعدام ڕۆحم لەسەر لێو چاوەڕێی تۆیە
دەسا تاکوو نەمردووم بێرە لام بمکە بەقوربانت
یەخەت دەگرم لە مەحشەردا لەبەر دیوانی یەزدانا
کە تۆ قاتیلمی کوشتوومت بە نووکی تیری موژگانت
دڵم وەک قیمە جنراوە بە [ذوالفقار]ـی ئەبرۆکەت
کەبابئاسا جگەر برژا بە ئاخ و داخی ھیجرانت
ئەگەر تۆ ھێندە ڕەحمت بێ بەقوربان کەعبە کەچ نابێ
ئەوەند ڕوخسەت بدەی جارێک ئەمن بێم ببمە میوانت
خەمی چەند ساڵەم و گریەی شەو و ناڵینی ڕۆژانم
بەبا دەی ئەم ھەموو دەردە بە ماچێکی لە لێوانت
ئەگەر پێت عەیبە من ببمە خوڵامی دەرگەکەت حەقتە
بەڵام خاڵی نییە ھەرگیز لە دڕک و تیشە باغانت
شەو و ڕۆژ شێتووێتئاسا کە من ئەم مەسرەعەم ویردە
وەرە ئەی گیانی شیرینم ئەمان دەستم بە دامانت
@KurdishClassicPoem 📖

#هەردی
ئەی دیدەپەری بەو دەمە بەو کوڵمە گوڵینە
بۆ کەس نییە تا سەر ئەوەرێ ئەم گوڵی ژینە
تا سەر نییە ئەم نازە وەھا دووری مەبینە
ئەو چاوە گەلاوێژە خەڵاتی کە برینە
ئەو زوڵفە کە ئێستاکە دوو توێی عەنبەری چینە
ڕۆژێکی کە دێ تێکەڵی توێی خاکی زەمینە

✓ #_ئەحمەد_موختار_جاف
نموونەی چاو و ڕووتن مانگ و پەروین
نەخۆشە دڵ لە لێوت بێنە ھەنگوین
لەسەر دینت ئەگەر تۆ موستەقیمی
دە ئەمرم پێ بکە لاچم لەسەر دین
پەشێوە بولبولی دڵ بۆ گوڵی ڕووت
فیداتم بۆچ ئەکەی زوڵفت بە پەرژین
وەکوو ڕەشماری زامار پێچ ئەخۆم من
کە دیم وەستاوە زوڵفت چین لەسەر چین
خودایا چی ئەبێ زستانی مەیلی
لە حەق ئەحمەد بکەی تاوێ بە ھاوین
@KurdishClassicPoem 📖
نموونەی چاو و ڕووتن مانگ و پەروین
نەخۆشە دڵ لە لێوت بێنە ھەنگوین
لەسەر دینت ئەگەر تۆ موستەقیمی
دە ئەمرم پێ بکە لاچم لەسەر دین
پەشێوە بولبولی دڵ بۆ گوڵی ڕووت
فیداتم بۆچ ئەکەی زوڵفت بە پەرژین
وەکوو ڕەشماری زامار پێچ ئەخۆم من
کە دیم وەستاوە زوڵفت چین لەسەر چین
خودایا چی ئەبێ زستانی مەیلی
لە حەق ئەحمەد بکەی تاوێ بە ھاوین
@KurdishClassicPoem 📖
[بارك الله] بۆ نەمامت ئەی گوڵی گوڵزاری دڵ
جوانیی تۆ خۆی بە مانگێ یا بە ڕۆژ پیشان ئەدا
تەرکی دنیا چۆن نەکەم بۆت ئەی شەھی خووبانی من
ڕووی گوڵی بێستانی ژینم چین بە چین خەرمان ئەدا
جلوەیەک لەو نووری چاوەت دای لەسەر سینەم ئیتر
بۆ غوڵامی دەرگەھی تۆ حازرم تا جان ئەدا
سەد وەکوو بۆجەھل و شەیتان نەعلەتم لێیە ئەگەر
ناوی تۆ من کەم فەرامۆش تا خودا سەیوان ئەدا

#_جەلال_مەلەکشا
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆ چییە
من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە
@KurdishClassicPoem 📖
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆ چییە
من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە
@KurdishClassicPoem 📖
قەبووڵ نابێ حەجی کەعبەی ویساڵت
ئەگەر دڵ حەڵقەیی ئەو زوڵفە بەر دا
لە جێی تیرت دڵم دەردێ لە سینەم
بەئیستقباڵی تۆ گەر بێی لە دەردا
دەڵێم وەک قامەتت دڵگیرە سەرویش
ئەگەر سیب و گوڵ و سونبول سەمەر دا
#سالم
@KurdishClassicPoem 📖
ئەگەر دڵ حەڵقەیی ئەو زوڵفە بەر دا
لە جێی تیرت دڵم دەردێ لە سینەم
بەئیستقباڵی تۆ گەر بێی لە دەردا
دەڵێم وەک قامەتت دڵگیرە سەرویش
ئەگەر سیب و گوڵ و سونبول سەمەر دا
#سالم
@KurdishClassicPoem 📖
😔
من و تۆی تووشی قەعری دۆزەخی ھیجرانی غەم فەرموو
ئەگەرچی خۆی لە ئەوجی قەسری فیردەوسا سوباتی کرد
#بێخود
@KurdishClassicPoem 📖
من و تۆی تووشی قەعری دۆزەخی ھیجرانی غەم فەرموو
ئەگەرچی خۆی لە ئەوجی قەسری فیردەوسا سوباتی کرد
#بێخود
@KurdishClassicPoem 📖
#_ئەحمەد_موختار_جاف
نموونەی چاو و ڕووتن مانگ و پەروین
نەخۆشە دڵ لە لێوت بێنە ھەنگوین
لەسەر دینت ئەگەر تۆ موستەقیمی
دە ئەمرم پێ بکە لاچم لەسەر دین
پەشێوە بولبولی دڵ بۆ گوڵی ڕووت
فیداتم بۆچ ئەکەی زوڵفت بە پەرژین
وەکوو ڕەشماری زامار پێچ ئەخۆم من
کە دیم وەستاوە زوڵفت چین لەسەر چین
خودایا چی ئەبێ زستانی مەیلی
لە حەق ئەحمەد بکەی تاوێ بە ھاوین
@KurdishClassicPoem 📖
نموونەی چاو و ڕووتن مانگ و پەروین
نەخۆشە دڵ لە لێوت بێنە ھەنگوین
لەسەر دینت ئەگەر تۆ موستەقیمی
دە ئەمرم پێ بکە لاچم لەسەر دین
پەشێوە بولبولی دڵ بۆ گوڵی ڕووت
فیداتم بۆچ ئەکەی زوڵفت بە پەرژین
وەکوو ڕەشماری زامار پێچ ئەخۆم من
کە دیم وەستاوە زوڵفت چین لەسەر چین
خودایا چی ئەبێ زستانی مەیلی
لە حەق ئەحمەد بکەی تاوێ بە ھاوین
@KurdishClassicPoem 📖
بە سەدایی دەنگی خاتوو (گۆنا محێدین) دەچینە خزمەتی شیعرێکی حەزرەتی (نالی)
حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەھادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم
گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من؟
برۆی ھێنایە یەک، وەک شکڵی «لا» یەعنی کە بێزارم
عەجەب ئەستێرە شەو ھەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە ھەڵنایێ شەو و ڕۆژ، ئەرچی بێدارم
تەبیبی من دەبێ دەخڵی ھەبێ، ساحیب ئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارم!
بە سەروم وت کە ڕاستە سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی:
کە فەرقیشم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارم!
لە شیرینی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، ڕەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرھادی ھاوارم
برۆت باڵی ھوما سایەی سەری سوڵتانی حوسنت بوو
خەتت ھات و وتی: من ناسیخی توغرایی خونکارم
سەراپا ھەروەکوو حەڵقەی زرێ پەروێزەیی خوێنم
بە یەک یەک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم
حەمایێڵ کە دەمی تێغت لە حەڵقەی گەردنی (نالی)
مەگەر تێراو ببم بەو ڕەنگە، تینووی ساعیدی یارم
@KurdishClassicPoem 📖
https://www.youtube.com/watch?v=M7mpEXmYNnU&t=19s

بفەرموون بۆ ئەم شیعرە جوانەیی بێخود
لە دوڵبەر گوفتوگۆیێکم نەبیست، ئەی سینە ئەفغانێ
لە لێوی پێکەنینێکم نەدی، ئەی دیدە گریانێ
دەسم ناگاتە شووشەی گەردنی مینایی، ئەی ساقی
دەمم ناگاتە چاوی، ئەی عەرەقخۆرینە فنجانێ
پەرێشانم، لەڕووی ئەو شۆخە لاچۆ ساتێ ئەی پەرچەم
دڵم بەینێکە زۆر تاریکە ئەی شەو ماھی تابانێ
گەھێ زامداری تێغی ناز و غەمزەم، چارێ ئەی جەڕڕاح
گەھێ بیماری چاوم، ئەی ڕەئیسی سیححە دەرمانێ
بە شەو شێواوی زوڵفی عەنبەرم، ئیمدادێ ئەی سونبوڵ
بە ڕۆژ چەوتاوی باڵای دڵبەرم ئەی سەرو جەولانێ
لە شەوقی ماھی ڕووی ئەو شۆخە تۆخوا پڕتەوێ ئەی ڕۆژ
بە یادی چاکی سینەی، ئەی سەحەر سا دەی گریبانێ
بەتاو ھات لەشکری غەم، سا لە خۆ ڕۆییشتنێ ئەی دڵ
مناڵی زۆرە شاری سینە، ئەی مەجنوون بیابانێ
زەلیلم، بگرە دەستم کەوتووم، سا ڕەحمێ ئەی گەردوون
فەقیرم، نامورادم، بێنەوام، ئەی مونعیم ئیحسانێ
وەکوو بێخود لەمەولا بگرە بۆ خۆت ڕێگەیێ ئەی پێ
لە مەولای خۆت بووێ تۆش چەشنی ئەو ئەی دەست دامانێ
بێخود
خوێندەوەی: خاتوو گۆنا محدین
@KurdishClassicPoem 📖
https://www.youtube.com/watch?v=84o4MY1goYQ&t=2s

دڵ کە مەشــغوڵە بە یادی حـــــەزرەتـــــی دڵـــــدارەوە
بێ خەبەر مــاوە لە حاڵـــــــــی ئاشـــنا و ئەغـــــیارەوە
یادی دیداری جەماڵت گەر غـــــەم ئەنگـــــێزە غـــەمت
جەژنی دڵ بێدارە ئازیز بێ جیهەت مـــــەیــــشـــارەوە
تازە دڵ بڕیاری داوە ساعـــــــــەتــــێ بـــــێ تۆ نـــەژی
چونکــــە بێ تۆ وا ئـەزانـــــێ وا بە دەم ڕەشـــــمارەوە
سەر ئەگەر سەودا زەدەی مەیلــــــت نەبێ بۆ وائەبێ
هەر وەکو نوکی قەڵەم بخــــــرێتە سەر پـــەڕگــــارەوە
باوەڕت بــــێ تا کەســــــێ تامی فیــراقـــــی دڵ نەکا
قەدری وەسڵی لا نیە وەک مەی بە دەس مەیخوارەوە
شۆڕشی بازاڕی عەشــــقت شۆڕشــــێکە بێ نەظیر
سا مەگەر دەوری فەلەک بیکا بە بەزمــــی شــــارەوە
#حەزرەتــــی_فەنایـــــی

عاشقی بێ دڵ ده ناڵی، مه یلی گریانی هەیه
بێ شـکه هەوره تریشـقه تاوی بـارانی هەیه
چاوی من دهم دهم دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گهش
دا بڵـێن دهریای عـومـانـه دوڕڕ و مـهرجـانی هـهیـه
...
پهرچهمی ڕوو دادهپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچهیه
دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شهمعی شهبوستانی ههیه
ئاسمانی حوسنی مهحبووبهم له ئهبرۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شهو و دوو ماهی تابانی ههیه
ههر لهبت، یا سینهشت ههر دوو بهدهرخه، دابڵێن:
لهعلی ڕوممانی ههیه، یا لهعل و ڕوممانی ههیه
وهحشیه لێمان لهبهر تهعنهی ڕهقیبی سهگ سیفهت
ڕاسته ههر زییڕۆحێ بۆ وهسواسه شهیتانی ههیه
دڵ موشهببهک بوو له بهر ئێشانی نیشانی موژهت
حهیفه قوربان! ئاخر ئهم نیشانهیه شانی ههیه
لهحزهیێک و لهمحهیێک چاوم به چاوی ناکهوێ
کێ دهڵێ وهحشی غهزاله مهیلی ئینسانی ههیه
تۆ ئهگهر ههستی، له جێ ڕاوهستی دێو و کافریش
دێن دهڵێن: به خودا قیامهت ڕاسته ههستانی ههیه
فارس و کورد و عهرهب ههر سێم به دهفتهر گرتووه
(نالی) ئهمڕۆ حاکمی سێ موڵکه، دیوانی ههیه

#ئەحمەد_موختار_جاف
نموونەی چاو و ڕووتن مانگ و پەروین
نەخۆشە دڵ لە لێوت بێنە ھەنگوین
لەسەر دینت ئەگەر تۆ موستەقیمی
دە ئەمرم پێ بکە لاچم لەسەر دین
پەشێوە بولبولی دڵ بۆ گوڵی ڕووت
فیداتم بۆچ ئەکەی زوڵفت بە پەرژین
وەکوو ڕەشماری زامار پێچ ئەخۆم من
کە دیم وەستاوە زوڵفت چین لەسەر چین
خودایا چی ئەبێ زستانی مەیلی
لە حەق ئەحمەد بکەی تاوێ بە ھاوین
@KurdishClassicPoem 📖
نموونەی چاو و ڕووتن مانگ و پەروین
نەخۆشە دڵ لە لێوت بێنە ھەنگوین
لەسەر دینت ئەگەر تۆ موستەقیمی
دە ئەمرم پێ بکە لاچم لەسەر دین
پەشێوە بولبولی دڵ بۆ گوڵی ڕووت
فیداتم بۆچ ئەکەی زوڵفت بە پەرژین
وەکوو ڕەشماری زامار پێچ ئەخۆم من
کە دیم وەستاوە زوڵفت چین لەسەر چین
خودایا چی ئەبێ زستانی مەیلی
لە حەق ئەحمەد بکەی تاوێ بە ھاوین
@KurdishClassicPoem 📖
#ئەحمەد_موختار_جاف
ئەی دڵە بەسیە تەپوکۆ چیتە ئارامت ببێ
تێپەڕی ئەو وەختە ئیتر دڵبەرا ڕامت ببێ
سەرسەری و ئەوباش و بەدئەتواری وەک تۆ چۆن ئەبێ
ببیە پیاوێکی زەریف و شوھرەت و نامت ببێ
بولبولی دڵ تا بەکەی ناڵە و فوغانی بێ سەمەر
زۆر مەحاڵ و موشکیلە شۆخی گوڵەندامت ببێ
چەرخی بەدبەختی وەھای ھێناوە قەت مومکین نییە
دڵبەر و ساقی و شەراب و موتریب و جامت ببێ
چونکە عاشق تۆ شەھیدی تیغی ئەبرۆی دولبەری
حەیفە گەر ترست لە ڕۆژی مەحشەری شامت ببێ
چەندە خۆشە مورغی دڵ بۆ دانەیی خاڵت بچێ
تا ئەبەد مەحبووسی بەندی حەڵقەیی دامت ببێ
بەختەکەی تۆ نووستووە زەحمەت مەکێشە [ئەحمەدا]
غەیری ئیمکانە لە دنیادا دەمێ کامت ببێ

گوڵم!
دڵم پـڕه له دهرد و کوڵ
ئهڵێم بڕۆم له شارهکهت
ئهڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێیهکهم
عیلاجی کهم کوڵی دڵی پـڕم، له دهردی ئینتیزارهکهت
وهڕهز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئهو
له ڕۆژی چڵکن و نهخۆش و تاو و یاوی شهو
ئهڵێم بـڕۆم له شارهکهت
له شاری چاو له بهر چرای نیئۆن شهوارهکهت
بـڕۆمه دێ که مانگه شهو بزێته ناو بزهم
چلۆن بژیم له شارهکهت
که پـڕ به دڵ دژی گزهم؟!
له شارهکهت، که ڕهمزی ئاسن و منارهیه
مهلی ئهوین غهوارهیه
ئهڵێی له دهوری دهست و پێم
ئهوهی که تێل و تان و ڕایهڵه، کهلهپچهیه
ئهوهی که پهیکهره میسالی داوهڵه
ئهوهی که داره تێله، مهزههری قهنارهیه
له شارهکهت کهمهندی دووکهڵه
که دێته دهر له ماڵی دهوڵهمهند
و تیشکی بێگوناهی خۆرهتاو ئهخاته بهند
له ههر شهقام و کووچهیهک شهپۆڕی شینه
دێ بهرهو دڵم
دهستی گهرمی ئاشنا نییه که ئهیگوشم
دهستی چێوییه
له شارهکهت زهلیله شێر،
باوی ڕێوییه
به ههر نیگایهک و پهتایهکه
ئهڵێم بـڕۆم له شارهکهت
گوڵم، ههرێمی زۆنگ و زهل
چلۆن ئهبێته جاڕه گوڵ
له شاری تۆ، له بانی عهرشه قۆندهرهی دڕاو
شارهکهت
ئاسکه جوانهکهم!
تهسکه بۆ ئهوین، بۆ خهفهت ههراو
کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی ههژار
گوێ ئهداته ئایهتی پهڕاوی دڵ؟
منێ که گۆچی تاوی گهرمی بهردهوارهکهی عهشیرهتم
به داره تهرمی کووچهکانی شارهکهت
ڕانههاتووه لهشم
بناری پڕبههاری دێ
ڕهنگی سوور و شین ئهدا
له شیعر و عاتیفهی گهشم
ئهڵێم بڕۆم له شارهکهت گوڵم
📝" سوارە ئیلخانی زادە "

ئەو دڵەی وەك بت پەرستێ رووئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێك ئاڵاوەکەت
.
.
.
.
.
.
دوو چەشن دڵداری
ئەو دڵەی وەك بت پەرستێ رووئەکاتە چوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێك ئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بەدڵرەق باست ناکەم نایزرێنم ناوەکەت
چونکـــــە ئەیزانم تەڵاری یارە خوا پێداوەکەت
مەستی کردووی، بۆیە نایبینێ لەعاستم چاوەکەت
باغەوان بۆ ئەو مەبەستە گوڵ ئەڵاوێنێتەوە
بۆ ئەوەی گەورەی بکا و بۆ پارە بیگۆرێتەوە
بیفرۆشێ بەوکەسی خەڵقی ئەروتێنێتەوە
کچ لەلای ئێمە ش گولێکە بۆیە پەروەردەی ئەکەن
تا برازێنێتەوە مــــێزی شەرابی دەوڵـــــەمەن
ڕەنگە لات وابێ کەگوایە یارەکەت مارەت ئەکا
یــــا بەکەیبانووی تەڵاری بەرزی ئەم شارەت ئەکا
ئەم خەیاڵەت خاوە تووشی داوی ئەو مارەت ئەکا
چونـــکە وەك گورگێکە مەیلی ئەو کوش و لارەت ئەکا
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵی سەرمێز و بادە تۆی ئەوێ
هەرکە جارێ بۆنی کردی جا گوڵێکی نوێی ئەوێ
ئەو، گولـــی بۆمێزی بادە و پۆکەر و یاری ئەوێ
واتە تۆی بۆ تێپەرینی کاتی بێزاریی ئــەوێ
من گوڵم بۆ تۆوی باجی ژین و دڵداری ئەوێ
یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومری یەكجاری ئەوێ
تۆم ئەوێ وەك گوڵ لەباخی ماڵی مندا هەڵبدەی
نەك گوڵی سەر مێزی ئیمرۆنیت و پێخوستی سبەی
من ئەوینم هینی عومر و هی خەوی شەوگارنیە
وەك خەوی خاوەن تەلار و خاوەنی دینار نییە
هـــــەر بووە و هەرگیزنەمێنێ هینی جاروبار نییە
ئاوی لێڵی کوێرەشیوێ چەشنی هی رووبارنییە
جا ئیتر من وا قسەی خۆم پێ گەیانی ، بێ دڕۆ
حەزئەکەی هەروەك پەپوولە روو لە ئاگـرکەو بڕۆ
ئەحمەد هەردی
بە کوالیتی HD
https://www.youtube.com/watch?v=TC49m4l6mhc

کە ڕۆحم تێ گەیى تۆ حەز بە دەرچوونى دەکەى دەرچوو
دەبێ عاشق کە دى بێزارە یارى بێ بڕۆ بڕوا
وتم با لەم دەر و لەم کۆیەدا ئانێ سکوونەت کەم
وتى عاشق دەبێ هەر دەربەدەر بێ کۆبەکۆ بڕوا
وتى [مەحوى] من و تۆ ئافتاب و سایەتیمسالین
جەنابى من کە دەرکەوتم دەبێ تەشریفى تۆ بڕوا
#مەحوی
#شیعری_کلاسیکی_کوردی

مامۆستا ماملێ و حەزرەتی وەفایی
پێشکەش بە ئازیزانمان لە شەوێکی هاوشێوەی ئەم شەوا
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
کە سادق بێ تولووعی ئافتابە
دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو
هەتاکەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە؟
بڵا بەو رۆژە نیلۆفەر بسووتێ
بە مەرگی من سەری زولفت وەلابە
لە عەکسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی رووتە هەم خوونابی نابە
وەرە بنوێنە خۆت، بمکووژە قوربان
بە دینێک کوشتنی عاشق سەوابە
وەرە بنواڕە بەزمی عالەمی دڵ
چ خۆش دەورێکە هۆشیاریی خەرابە
ئەگەرچی ناڵەیە هەر شەوق و زەوقە
ئەگەرچی گریەیە عەینی سەوابە
بە ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هەموو هەر نەغمەیی چەنگ و روبابە
بە چاو و گەردەن و روخساری ساقی
هەموو هەر شاهید و شەمع و شەرابە
کوتم با قیمەتی وەسڵت بە دڵ بێ
بە ماچێکش لە زاری خۆت رەزابە
کەچی فەرمووی: دڵت نەشکێ وەفایی
ئەوە سەودایە، زەڕڕێکیش حیسابە
وەفایی
خوێندنەوە: محەمەدی ماملێ
https://youtu.be/uYMQ_NiRUrM

YouTube
وەفایی دەفەرمووێ: لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە...
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
کە سادق بێ تولووعی ئافتابە
دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو
هەتاکەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە؟
بڵا بەو رۆژە نیلۆفەر بسووتێ
بە مەرگی من سەری زولفت وەلابە
لە عەکسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی رووتە هەم خوونابی نابە
وەرە بنوێنە خۆت،…
کە سادق بێ تولووعی ئافتابە
دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو
هەتاکەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە؟
بڵا بەو رۆژە نیلۆفەر بسووتێ
بە مەرگی من سەری زولفت وەلابە
لە عەکسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی رووتە هەم خوونابی نابە
وەرە بنوێنە خۆت،…