Kurdish Book House
9.36K subscribers
164 photos
11 videos
86 files
426 links
✍️مەکۆی ناساندن و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی کتێبخانەی کوردی و ئەو پەرتووکانەی سەبارەتن بە کورد و کوردستان

✍️کانال معرفی و نقد آثار کتابخانه کُردی و منابع کُردشناسی


✉️ارتباط باما/پەیوەندی:
Admin: @KurdishBookHouse1
kurdishbookhouse@gmail.com
Download Telegram
💫چاپکراوی نوێ

📘کتێبی "کۆچ" چاپ و بڵاو کرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: "کۆچ، کۆمەڵەشێعر بۆ سەر کێل و بەردی کۆچکردووان"، سەید #نووح_عینایەتی (نەبەز)، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "#گوتار"، چاپی یەکەم ساڵی ۱۴۰۰.

▫️کتێبی "کۆچ" کۆمەڵەێک شێعر بۆ سەر کێل و بەردی مەزاری خۆشەویستان لە لایەن شاعیری مەهابادی، سەید #نووح_عینایەتی (نەبەز) چاپ و بڵاو کرایەوە. شێعرەکانی ئەم کتێبە کە پێک هاتوو لە پتر لە ۴۰۰ دوو بەیتییە، بۆ دایک و باوکان، جگەرگۆشەکانی لە دەست‌چوو، شەهیدانی وەتەن و... نووسراون کە هەر کەسێکی ئازیزێکی لە دەست داوە دەتوانێ بۆ مەبەستی خۆی شێعری لێ هەڵبژێرێ و لە سەر کێلی کۆچکردووانی بنووسێ.

▫️دانەر لە پێشەکی کتێبەکەدا نووسیویەتی: «لە وەتای فامم کردۆتەوە و بیرم هەتەر دەکا، بە دەیان و سەدان جار ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دیتوومە و بیستوومە، زۆربەی ئەو کەسانەی دایک و باوک یان ئازیزێکیان لە دەست دەدەن، حەز دەکەن نیشان بدەن لە ڕێز و حورمەتێکی زۆریان بۆ قایلن و لە بە خاک ئەسپاردن و ڕێ و ڕەسمی تازیەداری و سەرەخۆشی و سازکردنی کێل و بەردی شیاو، ئەوەندەی لە دەستیان بێ کۆتایی ناکەن و بە پێی توانا هەوڵ دەدەن بە باشترین و جوانترین شێوە، ئەمەگداری خۆیان دەرببڕن. لە کاتی ساز کردنی کێل و بەردی سەر مەزاری خۆشەویستانیان حەز دەکەن کوڵ و کۆی خۆشەویستی خۆیان لە چوارچیوەی ڕستەیەکی جوان و پڕ مانا یان بە هۆی شێعرێکی پڕ ناوەرۆک دەرببڕن و بیکەنە نەخشی سەر کێل و بەردی ئازیزەکەیان. جا بۆ ئەم مەبەستە دەست و داوێنی شاعیران و ئەدیبان دەبن و داوای جوانترین و پڕ ماناترین شێعر و دەقیان لێ دەکەن و لە ئاکامدا بە نووسراوەیەکی پڕ سۆزی ئەدەبی ئەرکەکانیان دوایی پێ دەهێنن. منیش کەم و زۆر بە پێی توانام لەو کاتانەدا کە داوایان لێ کردووم چم لە دەست هاتبێ بە گیان و دڵەوە هاوکایم کردوون بەڵام هەموو جارێ بیرم لەوە دەکردەوە چەند خۆش دەبوو کتێبێکی شێعریش بۆ ئەو بابەتە هەبا تا تازیەداران هەم بە خوێندنەوەی سوکناییان بێت و هەمیش بۆ نووسینی سەر کێل و بەردی کۆچکردووانیان لێی بەهرەمەند بن. بەو ویست و حەزەوە چەند ساڵان هەوڵم دا و ئەوانەی هەمبوون لە دەفتەراندا کۆم کردنەوە و دەستم پێدا هێنان و لێم زیاد کردن و لە ئاکامدا لە توێی چوارسەد دوو بەیتی لە کێشی جۆراوجۆر و تایبەت بە چەند بۆنەوە ئامادەی چاپم کردن و ئێستا لە بەر دەست ئێوەی خوێنەری خۆشەویستدایە.»

▫️#فەریدوون_حەکیم_زادە لە ژێر سەردێڕی «کتێبێکی تاقانە و هەڵبژاردەیەکی دەگمەن» بەمجۆرە باسی ئەم بەرهەمە دەکات: «زۆرجار کە کەسێک بابەتێکی ناوازە هەڵدەبژێرێ و لە ڕەوتی کاروانی دەسەمۆ لادەدا، دەکەوێتە بەر دڵم. ژانڕەکانی ئەدەبی کوردی زۆربەیان تەنیا لە زاران دا ماونەوە و نەهاتوونە بواری کردوەو نووسین. یەکێک لەو گرینگانە نووسینی شێعر بۆ کێلی ئازیزانی کۆچکردومانە. لە منداڵییەوە کە هاتوچۆی قەبرانم دەکرد ئەو شتە لە زەینم دابوو کە بۆچی نووسراوەی فڵانەکەس وەک هی فڵانەکەس دەچێ؟ وەک یەک وان. لە خەیاڵی خۆمدا پێموابوو ئەوەش وەک فاتیحا دەبێ هەریەک بن. تا کەمێک فامم کردەوە زانیم بنووسی هەموو ئەو کێلانە یەک کەسە کە دوایی ئەوانیش واتە کێل نووسەکانیش زۆر بوون. کاتێک کتێبی کۆچ نووسراوی کاک سەییدنووح عینایەتی(نەبەز)م چاو پێکەوت، ڕێک ئەو تاسە و ئاواتەم هاتە دی کە ساڵانێکە خەممان لێ نەخواردووە. کاتێک پێشەکییە جوانەکانی مامۆستا #سووتاو مامۆستا #هەڵۆ و خودی نووسەرم خوێندوەوە، ئەرخەیان بووم کە داهێنان تایبەتە بە ویستەکانی کۆمەڵگا و هەڵوارتەکان ئەرکی جێ‌بە‌جێ کردنییان لە ئەستۆیە. هیوادارم ڕۆژ بە ڕۆژ شاهیدی سەرکەوتنی ڕێگای پیرۆزی سەروەری بین بەو هەنگاوانە پتەو ژیرانە.

▫️ئەم کتێبە لە پاییزی ساڵی ۱۴۰۰ چاپ و بڵاو کرایەوە، کە پیت‌چنی و دیزاینەکەی بەرهەمی دەست و پەنجەی ڕەنگینی خودالێخۆشبوو کاک #ئاوات_حەکیمزادە یەکێک لە هونەرمەندەکانی ئەو بوارەیە کە خۆشەویستی هەموو شاعیران و ئەدیبان بوو و هەر کەسێک ناسیبای هەرگیز فەرامۆشی نەدەکرد کە بەداخەوە گەرچی گەلێک تامەزرۆی دیتنی چاپی ئەو کتێبە بوو، بەڵام ئەجەل مۆڵەتی نەدا و سەد مخابن پەتای کڕۆنا ئەو گوڵە نازەنینەی لێ هەڵوەراندین و بە کۆچی ناوەختی بۆ هەمیشە خەمبار و تازیەداری کردین.

🔻بەشەکانی ئەم کتێبە بریتین لە:

١- پێشەکی مامۆستا ڕەسووڵ کەریمی (سووتاو)
٢- پێشەکی مامۆستا قاسم موئەییەدزادە (هەڵۆ)
٣- پێشەکی شاعیر
٤- سۆزێک لەگەڵ کردگار
٥- شێعر بۆ شەهید
٦- شێعر بۆ دایکی شەهید
٧- شێعر بۆ دایک و بابی کۆچکردوو
٨- شێعر بۆ جگەرگۆشەکانی لەدەست‌چوو
٩- شێعر بۆ هەر ئازیزێکی کۆچکردوو
۱۰- شێعر بۆ برای کۆچکردوو

🛒 بۆ کڕینی کتێبی «کۆچ»، پێوەندی بگرن بە کتێب‌فرۆشی #شەپۆل ۰۹۱۴۳۴۲۷۰۱۹

🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-687/

■ ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫سنندج پایتخت کتاب ایران شد

▫️امروز دوشنبه ششم دیماه 1400 در مراسمی با حضور وزیر و فرهنگ ارشاد اسلامی، معاونت امور فرهنگی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی، دفتر مطالعات و برنامه ریزی فرهنگی، ستاد هماهنگی شهرها و روستاهای دوستدار کتاب و سایر نهادها و سازمانهای همکار، آیین انتخاب و معرفی همفتمین پایتخت کتاب ایران برگزار شد و از میان شهرهای راه یافته به مرحله پایانی رقابت کسب عنوان هفتمین پایتخت کتاب ایران، سنندج به عنوان شهر برگزیده انتخاب و معرفی شد.

▫️گفتنی است: در شش دوره برگزاری این برنامه به ترتیب شهرهای اهواز (۱۳۹۴)، نیشابور (۱۳۹۵)، بوشهر (۱۳۹۶)، کاشان (۱۳۹۷)، یزد (۱۳۹۸) و شیراز (۱۳۹۹) توانسته‌اند عنوان «پایتخت کتاب ایران» را کسب کنند. شهر شیراز از آغاز فروردین ۱۳۹۹ تا آذرماه ۱۴۰۰ عنوان پایتختی کتاب را در اختیار داشت.

💫سنە وه‌ک پایتەختی کتێبی ئێران دەستنیشان کرا

▫️ئەمڕۆ دووشەممە شەشەمی سەرماوەز ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، جێگری کاروباری فەرهەنگیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، نووسینگەی توێژینەوە و بەرنامەداڕشتنی کولتووری، بنکەی هاوئاهەنگیی شار و گوندەکانی هۆگری کتێب و دیکەی دامەزراو و ڕێکخراوەکانی هاوکار، مەراسیمی هەڵبژاردن و ناساندنی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران بەڕێوە چوو و لە نێو شارە دەرچووەکانی قۆناغی کۆتایی کێىبەرکێ وەرگرتنی نازناوی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران، شاری سنە وەک شاری براوە، هەلبژێڕدرا و دەستنیشانکرا.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

▪️به‌شی فارسی:

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-460/

▪️به‌شی کوردی:

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-460/



#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse
🎙ئەزموونەکانی فەرهەنگنووسیی کوردیی
(وتووێژ له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی نانه‌وازاده)

▪️سازدانی دیمانه: دوکتۆر #مه‌سعوود_بینه‌نده

▫️"فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردیی" فه‌رهه‌نگێکی ڕیشه‌ناسانه‌یه که له لایه‌ن مامۆستا #عه‌لی_نانه‌وازاده، وه‌رگێڕ و فه‌رهه‌نگنووسی به‌توانای کورد بڵاوکراوه‌ته‌وه. چاپ و وه‌شانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه له ساڵی۲۰۱۷ی زایینی ده‌ستی پێکردووه و تا ساڵی ۲۰۲۱، پێنج به‌رگی له ڕۆژه‌ڤی فه‌رهه‌نگنووسیی کوردیدا دره‌وشاوه‌ته‌وه. به‌رگی شه‌شه‌می ئه‌م فه‌رهه‌نگه بڕیاره هاوکات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ۲۰۲۲ وه‌کوو پێشکه‌شییه‌ک بۆ هه‌موو هۆگرانی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی بێته ڕووپه‌ڕی کتێب و چاپ و بڵاو بکرێته‌وه. ڕیشه‌ناسی(etymology) و فه‌رهه‌نگی ڕیشه‌ناسانه بوارێکی گرنگی زمانناسییه که له به‌ستێنی زمانه‌وانیی کوردیدا، ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌یه و که‌متر له به‌شه‌کانی تر ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه. پاش هه‌ندێ هه‌وڵی سه‌ره‌تایی له‌م بواره‌دا "فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردیی" یه‌که‌مین هه‌وڵی چڕوپڕ و تۆکمه‌یه که به ڕه‌چاوکردنی چوارچێوه و میتۆدی زانستی له بنه‌چه‌ی وشه‌ی کوردیی کۆڵیوه‌ته‌وه و ڕه‌چه‌ڵه‌کناسییه‌کی زمانه‌وانیی به‌پێی زمانناسیی مێژوویی به‌رهه‌م هێناوه. نووسه‌ر له پێشه‌کیی به‌رگی یه‌که‌می فه‌رهه‌نگه‌که‌دا ناوه‌رۆکی فه‌رهه‌نگه‌که‌ی له چه‌ند دێڕدا به‌م شێوه‌یه ناساندووه:

🔻ئه‌م فه‌رهه‌نگه تایبه‌ت دراوه به پێناسه‌ی وشه و به‌م شێوه‌یه داڕشتراوه:

1️⃣ یه‌که‌م: پێشینه‌ی به‌شێک له ده‌نگه‌کانی ئێستای زمانی کوردیی به به‌راورد ده‌گه‌ڵ زمانانی کۆنینه که وه‌ک محه‌ک پرۆتۆئێرانیی له‌به‌رچاو گیراوه...

2️⃣ دووهه‌م: ئێتیمۆلۆژیی یا پێشینه‌ی وشه...

3️⃣ سێهه‌م: فۆرمناسیی یا شی ‌کردنه‌وه‌ی ده‌نگ و بیچم و ڕواڵه‌تی ئێستای وشه ده‌گه‌ڵ ڕیشه‌ی کۆنی خۆی(که وه‌ک محه‌ک پرۆتۆئێرانیی له به‌ر چاو گیراوه) و لێکدانه‌وه‌ی یاسا و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و ئاڵوگۆڕه.

4️⃣ چواره‌م: هاوڕیشه‌کانی ئه‌و وشه‌یه، ده زمانانی کۆنی هیندیی و ئێرانیی دا + ده زمانانی میانه‌ی ئێرانیی دا + ده زمانانی نوێی ئێرانیی دا + ده زاراوه و بنزاراوه کوردییه‌کان دا.

5️⃣ پێنجه‌م: مۆرفۆلۆژیی و دابه‌ش کردنی وشه به چووکترین کوت و پاره‌کانی.

6️⃣ شه‌شه‌م: باری ڕێزمانیی وشه + گه‌ردانی چاوگ + ڕه‌گی چاوگ.

7️⃣ حه‌وته‌م: مانای به‌ربڵاو به وێنه هێنانه‌وه و هاوکات دیاریی کردنی هاوماناکانی ده زاراوه و بنزاراوه‌کان دا.

8️⃣ هه‌شته‌م: ئه‌و وشانه‌ی که له‌م وشه‌یه په‌یدا بوون(اشتقاق) و هه‌روه‌تر، ئه‌و وشانه‌ی که تێکه‌ڵ به‌م وشه‌یه بوون(ته‌رکیب) و ...

▫️به مه‌به‌ستی ناساندنی ئه‌م زنجیره فه‌رهه‌نگه وه‌کوو به‌رهه‌می هه‌وڵ و تێکۆشانی ماندوویی‌نه‌ناسانه‌ی مامۆستا #عه‌لی_نانه‌وازاده و هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌ی بواری ڕیشه‌ناسیی وشه‌ی کوردی، وتووێژێک له لایه‌ن توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان و به پێشکه‌شکاریی دوکتۆر #مه‌سعوود_بینه‌نده له ڕێکه‌وتی ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان ساز دراوه که لێره‌دا ده‌یبینن:


🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-461/

📎داگرتنی PDF

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫چاپکراوی نوێ

📘فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی دانانی دکتۆر بەختیار سەجادی چاپ و بڵاو کرایەوە

▫️ئەم کتێبە لە دووتوێی ٦٠٠ لاپەڕەدا لە لایەن ماڵی وەفایی لە هەولێر بڵاو کراوەتەوە. نووسەر دوو پێشەکیی دوورودرێژی بۆ کتێبەکە نووسیوە. پێشەکیی یەکەم سەبارەت بە مێژوو و ڕەوتی زاراوەسازی و وشەڕۆنان لە دوو زاری کوردیی ناوەندی و سەروودا پێشکەش‌کراوە. سەجادی نووسیویەتی: "یه‌کێک له‌ گرفته‌ سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و وه‌رگێڕانی دەقی سەر بە لقە جیاجیا زانستییەکان بۆ توێژەر و وەرگێڕی کوردی‌نووس بریتییه‌ له‌ چۆنیه‌تیی به‌کارهێنان و وه‌رگێڕانی زاراوه‌ و چه‌مکه‌ زانستی و تیۆریکەکان." هەروەهاش ئاماژەی بەوە کردووە کە "زاراوەسازی، وشەڕۆنان و هاوواتادانان بۆ چەمکە زانستی و تیۆریکەکان، پێوەندیی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ بابەتی پەرەسەندنی زماندا." سەجادی پێی وایە وشەڕۆنان بە گشتی و زاراوه‌سازیی ئه‌ده‌بی، ڕه‌خنه‌یی، تیۆریک و زانستی بە تایبەتی، له‌م ساته‌وه‌خته‌ی گوتاری ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی کوردیدا بە هەر دوو بەشی ئەکادێمیک و دەرەوەی ئەکادێمیاوە و هەروەهاش بە سەرنجدان بە ئاست و چۆنایەتیی بەکارهێنانی ڕۆژانەی هەندێ دەستەواژە و وشەی گشتی لە لایەن خەڵکی ئاساییەوە و لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا به پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر ئه‌ژمێردرێ."

▫️نووسەر لە پێشەکیی دووەمی کتێبەکەدا پەنجا خاڵی سەبارەت بە گیروگرفتەکانی زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا و کۆمەڵێ ڕێکار و پێشنیازی ئاراستە کردووە. مەبەستی سەرەکیی سەجادی لە دانانی ئەم فەرهەنەگە وەک خۆی ئاماژەی بۆ کردووە بریتییە "له‌ هه‌وڵدان‌ بۆ دانان و گشتگیرکردنه‌وه‌ و مسۆگه‌رکردنی شێوازی زانستی له‌ زمانی کوردیدا به‌ شێوه‌یه‌کی پاراو و یه‌کگرتوو." نووسەر قامکی لەسەر ئەو خاڵەش داناوە کە "تایبەتمەندیی سەرجەم زار و بنزار و شێوەزارەکانی زمانی کوردی یارمەتیدەری بوونە لەم پێناوەدا." سەجادی پێی وایە "پێویستە کەڵک لە قامووسی بەرفراوانی وشەی سەرجەم شێوەزارەکان وەربگرین و لە وشەبژێریدا ڕەچاویان بکەین. پێویستە سەرنجی زیاتر بدەین بەو لایەنانەی پێوەندییان بە توانستی زمانی کوردییەوە هەیە لەم ڕووەوە (وەک ئاوڕدانەوە لە سەرجەم پێشگر و پاشگر و ناوگرەکانی سەرجەم شێوەزارەکانی زمانی کوردی). بایەخدان بە مۆرکە ئاشکرا و شاراوەکانی زمانی کوردی چ لە ڕووی ڕستەسازی، پێکهاتەناسی و بە تایبەت دەستەواژەسازییەوە و چ لە باری وشەناسییەوە ئاماژەن بۆ پۆتانسیەل و توانستەکانی ئەم زمانە لە وشەڕۆنان و زاراوەداناندا.

▫️نووسەر ئەو نووسین و سمینارانەی لەسەر زاراوەسازی و شێوازی زانستیی زمانی کوردی نووسراون ناساندووە. هەروەهاش پێڕستێکی تیروتەسەلی لە سەرچاوەکانی بواری فەرهەنگ‌دانان و زمانی زانستی بە زمانەکانی ئینگلیسی، فەرنسی، فارسی و کوردیی ناوەندی و سەروو داناوە کە بەسەر دوو بەشی فەرهەنگ و لێکۆڵینەوە ڕەخنەییەکاندا پۆلێنبەندیی کردوون.

▫️فەرهەنگەکە نزیکەی ٧٠٠٠ زاراوەی لەخۆ گرتووە و زاراوەکان زیاتر بواری ڕەخنە و تیۆریی ئەدەبی دەگرنەوە، بەڵام زاراوەکانی زانستە مرۆییەکان و بە تایبەت دەڤەری زمانناسی، کۆمەڵناسی، دەروونناسی و دەروونشیکاری تێدایە. هاوواتای فارسی و کوردی بۆ هەموو زاراوەکان دانراون. نووسەر کۆمەڵێ پێشنیازی تازەشی بۆ وەرگێڕانی دروستی زاراوەکان بە فارسی پێشکەش‌کردووە. لە وەرگێڕانی کوردیی زاراوەکاندا هاوواتاکان بە هەر دوو زاری کوردیی ناوەندی و سەروو دانراون. هاوواتای زاراوەکان لە کوردیی ناوەندیدا بە ئەلفوبێی عەرەبی و لە کوردیی سەروودا بە ئەلفوبێی لاتینی دانراون.

▫️سەجادی خاوەنی چەندین نووسینە سەبارەت بە زاراوەسازی و وشەڕۆنان بۆ چەمک و زاراوە ڕەخنەییەکان و کۆمەڵی وەرگێڕانیشی لە ڕواڵەتی کتێب و وتاردا پێشکەشی کتیبخانەی کوردی کردووە. دکتۆر سەجادی پرۆفیسۆری هاوکارە لە ئەدەبی ئینگلیزی و ئەندامی توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستانە لە سنە. سەجادی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کوردستان لە سنە و لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٠ سەرۆکی ئەو بەشە بوو.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-471/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫چاپکراوی نوێ

📘کۆمەڵە چیرۆکی «دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا» بڵاو کرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: کۆمەڵەچیرۆکی «دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا»، #جەلیل_ڕەحیمی، ۲۲۰لاپەڕە، چاپەمەنی #خانی ۱۴۰۰.

✍️ #چاپەمەنی_خانی

▫️جەلیل ڕەحیمی پێش‌تر کۆمەڵەچیرۆکی #شەدەی_سووری لێ بڵاو بۆتەوە. کۆمەڵەچیرۆکی شەدەی سوور لەچاو ئەوەی یەکەم بەرهەمی چاپ‌کراوی نووسەر بوو، پێشوازی باشی لێ کرا و چەند وتاری لەسەر نووسرا.

▫️کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە... لە یازدە چیرۆک و ۲۲۱لاپەڕە پێک هاتووە.

▫️ئەوەی کە زۆری نەخایاند و نووسەر دوای شەدەی سوور، بە نەفەسی تازە و درێژەوە بەرهەمی تازەی نووسیوە، نیشانەی شێلگیربوون و جیددی بوونی نووسەرە و دەیسەلمێنێ نایەوێ تەنیا بە کۆمەڵەچیرۆکێک‌ واز بێنێ. ئەوە خۆی جێگای دڵخۆشی و دەست‌خۆشییە.

▫️بە گشتی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە... ئەوەیە کە نووسەر لەو کۆمەڵەچیرۆکەدا چیرۆک و داستانی نووسیوە نەک فەلسەفە و کۆمەڵناسی و وتار! زمان و گێڕانەوەی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە زمان و گێڕانەوەی چیرۆک و داستانە. نووسەر فەلسەفەبافی ناکا و چیرۆک ناکاتە بەهانە بۆ وتارنووسین یان دەربڕین و ڕاگەیاندنی ئایدۆلۆژی و بیروباوەڕی خۆی یان گرووپێکی تایبەت. بە بێ ئەوەی فشار بۆ خۆی و بۆ چیرۆک بێنێ بە ساکاری چیرۆک دەگێڕێتەوە.

▫️کەسایەتییەکانی زۆر ئاسایین و لە ڕەوتی چیرۆکەکان‌دا گەشە دەکەن. زۆربەی کەسایەتییەکان لە نێو خەڵکی ئاسایی و بازاڕ و دێهات و دەوروبەری خۆمانن و هەموویانمان دیوە و دەیاناسینەوە.

▫️چیرۆکەکان هەر لە یەکەم ڕستەوە سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە دەسپێکی بەهێزی چیرۆکەکانن کە دەبنە هۆی ئەوەی خوێنەر کونجکاوانە بە دوای چیرۆک بکەوێ و تا کۆتایی بیخوێنێتەوە.

▫️تەعلیق و ئەوەی کە دواتر چی ڕوودەدا دەبێتە هۆی سەرنج‌ڕاکێش‌بوونی چیرۆک. داستان و بەسەرهاتەکانی کۆمەڵەچیرۆکەکە زۆر سەرنج ڕاکێشن و چیرۆک بە بێ هۆ درێژ نابێتەوە.

▫️بە گشتی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە کۆمەڵەچیرۆکێکی خۆش و لەزەت‌بەخشن بۆ خوێندنەوە. بێجگە لە چەند دەنگی جیاواز نەبێ، بە جۆرێک لە جۆرەکان چیرۆکی کوردی ئەمڕۆکە کەمتر وایە لەززەت‌بەخش بێ.
ئەم چیڕۆکانە زۆر خۆش و لەزەت‌بەخشن.

▫️جەلیلی ڕەحیمی دەتوانین بە درێژەدەری دوو چیرۆک‌نووس بزانین کە کورتەچیرۆکەکانیان لەزەت‌بەخش بوون و بە دوای نووسین و گێڕانەوەی چیرۆکەوە بوون نە شتی تر، #مەحموود_نەجمەدین لە کۆمەڵەچیرۆکی هاوشێوەکانی سەلیم‌جەودەت و #عەزیز_مەحموودپوور لە کۆمەڵەچیرۆکی پیاوێکی ڕیش‌خەنەیی‌دا.

▫️بە قەبارە و بارستی چیرۆکەکان‌دا و بە پێداگری‌کردن لەسەر نووسینی تازەدا دەردەکەوێ کە کاک جەلیلی ڕەحیمی وردە وردە دەبێتە یەکێک لە دەنگە جیدییەکانی چیرۆکی کوردی و بێ‌گومان لە داهاتوودا قسەی زۆرتری هەیە لە بواری چیرۆک‌نووسی‌دا بیکا.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-476/


#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘پڕۆژەی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ١٩٢٠- ٢٠١٠)

▫️ئەم پڕۆژەیە ۵۶۸۰ كتێبی تێدا ناسێنراوە و لە ۵۲۰۶ لاپەڕە پێكهاتووە و بەسەر ۱۲ بەرگ و بەشدا دابەشكراوە. پڕۆژەی "كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا" تایبەت كراوە بەو كتێبانەی لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۰- ۲۰۱۰دا، لەبارەی (كورد و كوردستان)ـەوە نووسراون.

▫️#بوار_نوورەدین، لە پێناوی تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیەدا، بە درێژایی ۱۲ ساڵ، هەر دوو كتێبخانەی گشتیی سلێمانی و هەولێر و كتێبخانەی ۱۰ دەزگا و پتر لە ۴۰ كەسایەتی و چەند كتێبفرۆشێكیش گەڕاوە، پێشوودرێژ بووە و ڕەنجی زۆری بۆ كێشاوە، ناسنامە و ناوەرۆكی بۆ هەموو كتێبەكان ئامادە كردووە و بە پەراوێزیش، كۆد و ژمارەی زۆربەی كتێبخانەكانی، لەسەر كتێبەكان نووسیوە.

▫️لەم پرۆژەیەدا، هەوڵی دروستكردنی شێوازێكی تایبەت دراوە لە ئامادەكردنی بیبلیۆگرافیادا، ئەویش سەرەڕای ئەو شێوازانەی پێشتر لە ئامادەكردنی بیبلیۆگرافیای كتێبی كوردیدا بەكارهاتوون، بایەخ بە (ناوەرۆك)ی كتێبەكانیش دراوە و وەك (ئامانج)ێكی سەرەكیی بیبلیۆگرافیاكان لەبەرچاو گیراوە، هەر كتێبێكیش ناوەرۆكی بۆ ئامادە نەكرابێت، ئەگەر ناونیشانی تێدا بووبێت، ناونیشانەكان كۆكراونەتەوە و بۆیان كراوە بە (ناوەرۆك)، ئەوانەشی ناونیشانیان تێدا نەبووە، بەشی ئەوەندەیان لەبارەوە نووسراوە، كە وەڵامی خوێنەر بدەنەوە.

▫️پڕۆژەی ئەم بیبلیۆگرافیایە، واتە هەڵبژاردنی ئەم كتێبانە و دابەشكردنیان بەسەر چەند بەرگێكدا، مەبەست لێی كۆكردنەوەی سەرچاوەی ئەو زانست و زانیارییانەیە، كە بە (كورد) و (كوردستان)ـەوە پەیوەستن و لە ئەرشیڤی كتێبی كوردیدا هەبوون و پەیوەندییان بە كولتووری (كورد و كوردستان)ـەوە هەیە ، واتە هەر كتێبێك ئەگەر بە زمانی كوردیش نووسرابێت و پەیوەندی بەم دووانەوە نەبووبێت، فەرامۆش كراوە.

🔻پڕۆژەكە لەم بەرگ و بەشانە پێكهاتووە:

1️⃣ بەرگی یەكەم: مێژوو و جوگرافیا- چاخ و سەردەمە مێژووییەكان تا یەكەم جەنگی جیهانی (١٩٢٥- ٢٠١٠)

2️⃣ بەرگی دووەم: مێژووی هاوچەرخ (پڕۆسەی سیاسی، پێڕەو و پڕۆگرام و چالاكیی بزووتنەوە و حیزب و حكوومەتە كوردییەكان، ناوداران و بیرەوەری، جینۆساید، ژیاننامە، یادنامە، وتار، چاوپێكەوتن ۱۹۲۸- ۲۰۱۰)

3️⃣بەرگی سێیەم: ئەدەب (مێژوو، تیۆر، میتۆد، دەق، فەلسەفە، لێكۆڵینەوە، ڕەخنە، وتار، ژیاننامە و بیرەوەریی ئەدیبان، چاوپێكەوتن ۱۹۳۵- ۲۰۱۰)

4️⃣ بەرگی چوارەم: زانستە مرۆڤایەتییەكان (مێژوو، فەلسەفە، بیر، كۆمەڵناسی، دەروونناسی، ئابووری، شارستانیی كۆمەڵایەتی، گەشتنامە، شار، هۆز، گوند، بیرەوەری، كەسایەتی، ڕێكخراوە جەماوەرییەكان ۱۸۶۰- ۲۰۱۰)

▫️ پاشكۆی زانیارییە گشتییەكان: سروشت، كشتوكاڵ، پیشەسازی، تەلارسازی (۱۹۳۵- ۲۰۰۹)

5️⃣ بەرگی پێنجەم: ڕاگەیاندن (١٩٧٠- ٢٠١٠)
6️⃣ بەرگی شەشەم: ئایینەكان (١٩٢٥- ٢٠١٠)
7️⃣ بەرگی حەوتەم: زمان (١٩٢٠- ٢٠١٠)
8️⃣ بەرگی هەشتەم: هونەر (١٩٣٤- ٢٠١٠)


▫️بوار نوورەدین سابیر ساڵی ۱۹۶۲ لە شارۆچكەی #قەڵادزێ‌ لەدایك بووە. سەرەتای هەشتاكان دەستی بە نووسین كردووە. ساڵانی ۲۰۰۲- ۲۰۱۲ لە ئینستیتیوتی #كەلەپووری_كورد كاری كردووە، چەند ساڵێك هاوكاری #بنكەی_ژین بووە، لە ۲۰۱۴ تا ئێستا بەرپرسی (ئەرشیڤی بڵاوكراوەكان)ی دەزگای چاپ و پەخشی #سەردەمە، ساڵانی ۲۰۱۴- ۲۰۱۸، ئیدیتۆری پڕۆژەی ئینسایكلۆپیدیای پارێزگای سلێمانی بووە. دەیان بابەت، لێكۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای تایبەتی بڵاوكردووەتەوە، كاری ئیدیت و پێداچوونەوەی بۆ زۆرتر لە ۱۰۰ كتێب كردووە.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-477/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘ئێژامەندی خانای قوبادی لە هزر و ئەندێشەی کوردیدا

✍️ #کەیهان_عەزیزی

▫️ئەوەی کە مێژووی شێعری کوردی بۆ کام شاعیر و بۆ کام دیاردە و بۆ کام ڕوداو لە چ سەدەیەک دەگەڕێتەوە، گەلێ بیروڕای جیاواز و چەشناوچەشن لە ئارادان زۆر جاریش باسەکان ئاڵۆز و تەنانەت تێکەڵ و هەستاوین. لەوانەیە ئەم مێژووە بۆ پێش ئێسلام و لە سەردەمی کەوناراوە بۆ سەدەکانی یەکەم و دووهەمی کۆچی، لەوانەشە بۆ سەدەکانی چوارەمی کۆچی لە هەڵکشان و داکشاندا بێت، بەڵگەکان و بنەماکانیش بڕێجار یەکسەرە ناتەبان. دیارە هەر قۆناغ و دیاردەیەک بە ژێدەری شیعر و ئەدەبی کوردی هەژمار بکرێت، هەندێ گریمانە و بەڵگەی تایبەتیی پێویستە، واتە دەبێ لە پێشەوە دەیان پرس و ئەگەر و هۆکار، وڵام بدرێنەوە و بکۆشین چەند ڕەهەند پرسەکان شەنوکەو بکەین. ئەمەش لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕی گەرەکە و لە مەبەستی ئەم وتارەوە دوورە. بەڵام کاتێ خوازیاریش بین سەرەتاکانی مێژووی شێعری بەرگری یان شێعری نەتەوایەتی دیاری بکەین، دووبارە و جارێکی ‌تر لەگەڵ ئەو ئەگەر و مەگەرانەی کە بۆ سەرەتاکانی شێعری کوردی هەیە، لێرەش لەم جۆرە شێعرەدا ڕووبەڕوومان دەبنەوە. چون زۆرجار سەرەتاکانی شێعری کوردی بە سەرەتاکانی شێعری بەرگرییەوە گرێ دەخوات و هەر دوو، یەک مێژوویان هەیە؛ واتە دەکرێ یەکەم شێعری کوردی، یەکەم شێعری بەرگریش بێت. ئەمەش خاڵێکی گرنگە لە مێژووی کورد، کە پێویستە ئاوری لێ بدرێتەوە و شرۆڤە بکرێت. لەبەر ئەوەی یەکەم شێعرەکانی ئەدەبی کوردی یەکەم هاوارەکانی گەلیشن. ئەمە ئەوە پێشان دەدات کە "مێژووی سەرهەڵدان و گەشەکردنی شێعری نەتەوەیی بۆ پێش بزووتنەوەی سیاسی دەگەڕێتەوە، ئەویش زیاتر لە ئەنجامی ئەو سۆز و هەستە نەتەوەیییە بوو کە چەوسانەوەی نەتەوەیی یان بێدەوڵەتی ورووژاندبوونی." (ئەرسەلان بایز ئیسماعیل، ٢٠٣: ٩٢)

▫️ئەگەر گریمانەکان و ئەگەرەکان، واتە ئەو پرسانەی لەسەر دەقی بەناوبانگی "هۆرمزگان" هەن بڕوێنەوە، بە دڵنیایییەوە ئەو دەقە بە نـمونەی هەرە باش و سەرکەوتووی شێعری بەرەنگاری هەژمار دەکرێت. لە ڕاستیدا ئەم دەقە بەم شێوازە کە ئێستا لە بەردەستمانە لە رووی ناوەڕۆکەوە مێژووەکەی دەبێ بۆ دەوروبەری سەدەی یەکەمی کۆچی بگەڕێتەوە، کەوابوو لە دیرۆکی بیر و هزری کوردیدا ئەم بەرهەمە بەم تەرزە، قەڵەمبازێکی ناوازەیە. بۆیە ئەگەر ئەم دەقە هی ئەو سەردەمە بێت، بۆ ئەدەبی کوردی بایەخێکی یەگجار زۆر و شوێندانەری هەیە و ئەدەبی کوردی نەتەنیا دەتوانێ پێی بنازێت، دەتوانێ لە زۆر باریشەوە وەک بەڵگەیەکی چەند لایەنە پشتی پێ ببەستێت. هەروەها ئەگەر ئەو ڕاڤەگەلەش کە بۆ دوو بەیتیەکانی"ماریفەتو پیر شالیاری" کراون ڕاست دەربچن، بەدڵنیایی ئەو دوو بەیتیانەش دەکرێ سەرەتاکانی شێعری بەرگری کوردی بن. بابا سەرهەنگ دودانیش لە سەرەتاکانی سەدەی چوارەمی کۆچی لە ڕێی دوو بەیتیە بەناوبانگەکەیەوە، یەکەمین جرەقەکانی شێعری بەرگری کوردی لێ داوە. نزیکی پەنج سەدە دواتر شاوەیس قولی، ڕاشکاوانە جەخت لە کوردبوون و ڕەگەزی خۆی دەکاتەوە.

▫️پاش ئەم نمونانە، کاتێ لە سەرەتاکانی شێعری کوردی دوور دەکەوینەوە و ئێتر ئەگەر هەندێ وردە باسی دواتریش لەبەر چاو نەگرین، #ئەحمەد_خانی (١٦٥٠ – ١٧٠٧ ز) لە ڕێی بەرهەمی ئێژامەندی مەم و زینەوە لە ساڵی ١٦٩٢ی زایینی یەکەم سووچی شێعری نەتەوایەتی و شێعری بەرەنگاری چێ دەکات. ئەحمەد خانی سەرکەوتوانە بە هیوای پاشەڕۆژێکی گەش، ئەدەبی بەرگری ڕەنگڕێژ دەکات. نزیک بە نیو سەدە دواتر #خانای_قوبادی (١٧٠٠ – ١٧٧٠ ز) ئەو سووچەکەی ئەم سێگۆشە گرنگە دەکێشێتەوە. ئەگەر ئەحمەد خانی نوێنەری سەدەی هەڤدەهەم بێت، خانای قوبادی نوێنەری بێ ڕکابەری سەدەی هەژدەهەمی ئەدەبی گەلەکەمانە. لە سەدەی نۆزدەهەمیش لەسەر دەستی تەوانای #حاجی_قادر_کۆیی (١٨١٦ – ١٨٩٧ ز) سێگۆشەکەی شێعری نەتەوەیی تەواو دەکرێت. ئەم سەردەمە واتە سەرەدەمی حاجی، لە مێژووی کورد، بە سەردەمێکی ناوازە و گرنگ و تایبەت ئەژمار دەکرێت. بۆیە لە حاجییەوە بیر و هزری نەتەوەیی ئێتر ڕەنگێکی ئەزموونکراو و خاوەن پێناسە وەردەگرێت.

▫️لەم نووسینەدا هەوڵدەدەین دەور و پێگەی خانا لە بیر و هزری نەتەوەیی وەک یەکێ لە کاریگەرترین و گرنگترین سێکوچکەی شاعێرانی نیشتمانی لە سەردەمی کلاسیکدا زیاتر لە ڕێی موتیڤەکانی کورد و کوردستانەوە بە جەختکردن لەسەر شیرین و خه‌سره‌و و دیباچەکەی، بە تایبەت لە ڕووی شناس و نەریتی کوردییەوە شی ‌بکەینەوە. تا بزانین خانا لە ڕووبەری فەرهەنگ و سیاسەت و ئەندێشەدا لەم ڕۆژگارە بۆ گەلی کورد دەتوانێ چ ڕۆڵێک بگێڕێت.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-483/

📎داگرتنی PDF

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫چاپکراوی نوێ

📘 «بەردینە» نوێترین ڕۆمانی سەیدقادر هیدایەتی بڵاوکرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: ڕۆمانی «بەردینە»، سەید #قادر_هیدایەتی، ۲۴۰لاپەڕە، چاپەمەنی #خانی ۱۴۰۰.

✍️ چاپەمەنیی #خانی

▫️بەپێی ئەو چەند ڕۆمانەی چاپەمەنیی خانی لە سەیدقادر هیدایەتی چاپ کردووە، ئاشکرایە ڕۆمان لە لای ئەو تەنیا بەسەرهات و چیرۆکێک نییە کە بیگێڕێتەوە. ڕۆمان لە لای سەید #قادر_هیدایەتی‌ لە ئەنجامی کار کردن لەسەر زمان، تکنیک، گێڕانەوە، گەڵاڵە، دیالۆگ و... لە زەمینەی کۆمەڵگادا بەدی دێ.

▫️ئەمجارەیان لە #بەردینەدا، نووسەر بە شێوازێکی جیاواز کاری لەسەر زمان، شێوازی گێڕانەوە، دیالۆگ، گەڵاڵە و تەرحی چیرۆک کردووە و لە پەنای ئەوانەوە پەرژاوەتە سەر خاڵێکی گرینگی مێژوویی.

▫️بەردینە، لە ئەنجامی پێکگەیشتی ماکەکانی مێژووی ڕەسمی لەگەڵ مێژووی سانسۆرکراو، پێکگەیشتنی ئەدەبی زارەکی لەگەڵ ئەدەبی نووسیاری سەرهەڵدەدا.

▫️چیرۆک و بەسەرهاتی ڕۆمانەکە لەسەردەمی شاعەباس‌دا ڕوو دەدا، ڕووداوی مێژوویی و کارەساتی دمدم یەک لە تەوەر و تێمە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکەیە. نووسەر بۆ گێڕانەوەی ئەو بابەتە، گێڕانەوە و زمانێکی تایبەتی خولقاندووە کە لە ئەدەبی کوردی‌دا قەتی کەڵک لێ وەرنەگیراوە. شێوازی نووسین و پەخشانی ڕۆمانەکە جێگای لێکۆڵینەوە و وردبوونەوەیە.

▫️وەک هەرکام لە بەرهەمەکانی پێشووی نووسەر، لە باری زمانییەوە هەوڵ دراوە زمانێکی تایبەت بە فەزا و زەمان و شوێنی ڕۆمانەکە بەدی بێنێ. واتە زمان بەپێی مەنتقی ناوەوەی ڕۆمانەکە دەخوڵقێ.

▫️وەک زۆربەی ڕەخنەگران ئاماژە دەکەن، سەیدقادر هیدایەتی پێشتر بۆ نۆڤلێتی #دەنگی_نوختە زمانێکی دینامیک و بەگوڕ، بۆ ڕۆمانی #تۆقی_عەزازیل زمانێکی خانەقایی و دەروێشانە، بۆ #گابۆڕ زمانی کووچە و بازاڕ و بۆ #گۆڕەشار لە زمانێکی زۆرجار مووزیکاڵ و بزۆزی زەینی کەڵک وەردەگرێ.
ئەمجارەیان لە بەردینەدا زمانێکی کەونارای بەیت‌بێژانە، زمانێکی دیوانی و دیوانخانی یان میرزایانە دەخوڵقێنێ.

▫️ئەو زمانە کەونارایە لە بەردینەدا کۆڵەکەیەکی سەرەکییە. لە زۆر شوێن‌دا وەک زمانی حەیران و بەندە کوردییەکان لیریک و ئاشقانە و لە کاتی پێویست‌دا حیماسی و پڕشکۆیە.

▫️بەردینە لە ئەنجامی بەرخورد و پێکگەیشتنی مێژوو لەگەڵ ئەفسانە و بەیتی کوردیدا، فۆرم و گێڕانەوە و زمانێکی تایبەت بەدی دێ.

▫️کارەساتی مێژوویی قەڵای دمدم لە بەردینەدا لە ململانێی مێژووی ڕەسمی و باڵادەست لەگەڵ بەیتی دمدم وەک مێژووی ناڕەسمی و پەڕاوێزخراو، پێک دێ.

▫️جودا لە گێڕانەوە و زمان، یەکێکی تر لە خاڵە بەرچاوەکانی بەردینە، چیرۆک و گەڵاڵەی پێچەڵاوپێچی چیرۆکەکەیە، کە وەها داڕژاوە تا کۆتایی خوێنەر ڕابکێشێ.

▫️دیالۆگ لەو ڕۆمانەدا ئەرکێکی سەرەکی دەگێڕێ و تەنیا قسەکردن نییە.

▫️شوێن لە بەردینەدا لە سەرەتاوە، شاری شنۆیە، دواتر دەبێتە قەزوین و ئیسفەهان(تاراوگە)، دواتر کەسایەتی دەگەڕێتەوە بۆ ورمێ و شنۆ(وڵات، نیشتمان).

▫️ڕوانینی بەردینە بۆ کارەساتی مێژوویی دمدم چەند لایەنە و نایەوێ بە زمانێکی گێڕانەوەیی سانتیمانتاڵ لەو کارەساتە بدوێ. کارەساتی دمدم لە بەردینەدا، شکست و دابڕانە، شکست مرۆڤی تایبەت دەخوڵقێنێ. دوای کارەساتی دمدم دێمۆگرافیای کوردستان دەگۆڕێ و کورد لە ڕووی ڕووبەر و هێز و دەسەڵات و هەموو شتێکەوە لە کزی دەدا. بەڵام دوای دابڕان و تێکشکانی گەورە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەیەک هەیە و کەسایەتی سەرەکی کۆڵێک گرێ و ڕق و تووڕەیی لە ناخدایە. بەردینە بە هیوایەکی کەمەوە دەست پێ دەکا و تەواویش دەبێ. کەسایەتی سەرەکی دوای شکست و داڕمانی گەورە، هیوا و ئومێدێکی زۆرکەمی لە دەروون ماوە، کە ئیمکانی سەرهەڵدانەوە و گەشانەوەی هەیە و نییە!

▫️ڕاویی بەردینە هەوڵ دەدا ئەو بەشانەی ئەسکەندەربەگی تورکمان نووسەری کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی بە قازانجی دەسەڵات سانسۆری کردوون، هەر لە زمانی ئەسکەندەربەگەوە، بگێڕێتەوە!

▫️نووسەر هەوڵی داوە کەسایەتییە مێژووییەکان بکاتە کەسایەتی ناو ڕۆمان و لە مێژوو بە قازانجی ڕۆمان کەڵک وەرگرێ.

▫️سەیدقادر هیدایەتی لە بەرهەمەکانی پێشووی‌دا، کووچە و بازاڕ و خانەقا و نەخۆشخانە و بە گشتی بەشەکانی خوارێ کۆمەڵگای ڕەوایەت دەکا، لە بەردینەدا کامێرای گێڕانەوە سەرتر دەڕوا و دەچێتە ئاستی دیوان و دەرباری شا و وەزیرەکان و زمانێکی دیوانیی کوردی دەخوڵقێنێ.

▫️وشەی بەردینە واتا سێبەری بەرد. ئیستعارەیە بۆ خولیای میرخانی برادۆست و هاوڕێیانی لە قەڵای دمدم


🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-493/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫چاپکراوی نوێ

📘«ئەو هاوارەی نەبیسترا» نوێترین ڕۆمانی ئارام محەمەد بڵاوکرایەوە

▫️وەشانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا‌ ڕۆمانی (ئەو هاوارەی نەبیسترا)، ڕۆماننووس #ئارام_محه‌مه‌د چاپ و بڵاوکردەوە‌. ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی هونەریی و مێژووییەوە، ئاوڕی لە کەسایەتی و بنەماڵە و خەون و ئارەزووەکانی (#دڵدار)ی شاعیر داوەتەوە. جێیی ئاماژه‌یه‌ دوای ڕۆمانی (ڕۆژێك له‌و ساڵانه‌ هه‌ڵده‌گرم)، ئه‌مه‌ دووه‌م‌ ڕۆمانی نووسه‌ره‌، له‌ وه‌شانی نووسیار چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

▫️له‌باره‌ی ئه‌م ڕۆمانە ئارام محەمەد دەڵێت: "ئەگەر گێڕانەوەیەکی گشتیی ئەدەبی جارێک دژوار و سەخت بێت، گێڕانەوەیەکی بایۆگرافی له‌ فۆڕمی ڕۆماندا دەیانجار زەحمەتترە، چونکە نووسەر لەبەردەم پرسیارێكدایه‌، چۆن ئەو دیمەن و وێنە ناته‌واو و تۆزلێنیشتووانه‌ بگوازێتەوە و هاوسه‌نگی ئێستاتیكیش بپارێزێت؟ وێنه‌كان بە دەیان ڕووداوی مێژوویی، سیاسی و کۆمەڵایەتی داپۆشراون و لە چەندان لاوە شێوێنراون، ڕووخساریان ناناسرێتەوە. ئەوە بە تەنیا ئەدەبه‌ وەک هێزێکی ڕزگارکەر دێت ڕۆح بە بەر چیرۆکێکی له‌بیرچووه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌. هێزی ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه‌ له‌وه‌دایه‌، تیشكێكی تایبەتی هەیە و ورد درز و کون و قوژبنەکان ڕووناک دەکاتەوە. ئەو دیوه‌ی فۆتۆ پێشانی نادا، مێژوو بە گرنگی نازانێت، یاداشت تۆماری ناکات و له‌ هەقایەت و سەربردەی زارەکیش فه‌رامۆش ده‌كرێت، گێڕانەوە لە قووڵایی و لە تاریکییه‌وه‌ وێنەی دەکێشێت. خوێنەر دەتوانێ وێنای ژیانێکی تەواو بزربوو بکات، كه‌ نه‌ بیستوویەتی، نه‌ بینیویه‌تی و نە قەت خوێندوویەتیەوە."

▫️لە بەشێکی ڕۆمانەکەدا هاتووە: وه‌ک بریندارێکی به‌جێماو، به‌ ڕۆحێكی هه‌لاهه‌لا‌، لاشه‌م به‌دوای خۆمدا ڕادەکێشا. بۆ ئه‌وه‌ی بنووسم پێویستیم به‌ هه‌ناسه‌ی قووڵ و تووڕه‌بوون بوو‌. ده‌منووسی و نه‌مده‌زانی چ ده‌نووسم. وه‌ک ته‌رزه‌ وشه‌كان بەر کاغەز دەکەوتن. كاغه‌ز له‌ ده‌ستمدا لۆچ ده‌بوو، کونکون دەبوو، ده‌دڕا. هه‌موو گیانم ئاره‌قی لێ ده‌چۆڕایه‌وه‌. وه‌ک عاشقێک دەبوو بنووسم، ده‌منووسی‌ و ده‌مسڕییه‌وه‌. ئه‌نگوستم‌ وه‌ک پێنج چه‌قۆ له‌ كاغه‌ز و قه‌ڵه‌م ئاڵابوون. ده‌ستم خوێنی لێ ده‌هات. باکم نه‌بوو،‌ با ئه‌نجن ئه‌نجن بێت جه‌سته‌م، با وه‌ک هه‌ڵۆیه‌كی ناو قه‌فه‌ز خه‌ريکی خواردنی خۆشم بم، ده‌بوو بنووسم. دواجار نووسیم: كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه‌، كورد زیندووه‌.

▫️ئارام محەمەد لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٥، دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی زانكۆی دهۆكە، ئێستا دانیشتووی هەولێرە، لە ڕۆژنامە و گۆڤارە ئە‌دەبییەكان چەندان وتار و لێكۆڵینەوە و وەرگێڕانی ئەدەبی بڵاو كردوونەتەوە. براوەی خەڵاتی لاوی ساڵه‌ بۆ ڕۆمان و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می چیرۆكه‌ له‌ فێستیڤاڵی گەلاوێژ.

🔻بەرهەمەكانی نووسەر:

۱- ڕۆمانی (سەمای سڕبوون) ساڵی ۲۰۱۲/ چاپخانەی هێڤی.

۲- ڕۆمانی (خەوتوو) ساڵی ۲۰۱۴/ چاپی خانەی ئەربیل.

۳- ڕۆمانی (مەرگی مێژوونووس) ، ساڵی ۲۰۱۶/ چاپی ناوەندی ئاوێر.

۴- كۆمەڵە چیڕۆكی (دەرگەكانیش هیلاكن) ساڵی ۲۰۱۸/ چاپی ناوەندی ئاوێر.

۵- ڕۆمانی (ڕۆژێك لەو ساڵانە هەڵدەگرم) ساڵی ۲۰۲۰/ وەشانی نووسیار. (ئه‌م ڕۆمانه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ بۆ زمانی عه‌ره‌بی له‌ ئوردن چاپ و بڵاو بووه‌ته‌وه‌.)

۶- (پۆوڵ ڕیکۆر و پرسی گێڕانەوە) ڕەخنە و لێکۆڵینەوە. پڕۆژەی ڕێگە و دەزگای ڕۆسا/ ساڵی۲۰۲۱.

۷- (ئادۆرنۆ و ڕەخنەی کەلتووری) ڕەخنە و لێکۆڵینەوە/ پڕۆژەی ڕێگە و دەزگای ڕۆسا ۲۰۲۱.

۸- ڕۆمانی (ئه‌و هاواره‌ی نه‌بیسترا) ساڵی ۲۰۲۲/ وه‌شانی نووسیار.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-495/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💐 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز بێت

📘 زمان لە نێوان سێکوچکەی: سیاسەت، تیۆری و ئایدۆلۆژیدا

🌸 بە یادی مامۆستای پایەبەرز دوکتۆر #ئەمیر_حەسەن_پوور کە تا دواساتەکانی ژیانی لە خەباتی زمانەوانی بەردەوام بوو.

📚 هەڵسەنگاندنی کتێبی "سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا: تیۆری، سیاسەت و ئیدەئۆلۆژی" نووسینی دوکتۆر ئەمیر حەسەنپوور

✍️ #فەرشاد_سەلیمی

▫️ "سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا..." کتێبێکی ٢٥٥ لاپەڕەییە، کە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە چوار بەش لە خۆ دەگرێت. چوار بەش کە لە ڕوانینی یەکەم دا و بە پێی سەردێڕ و کاتی نووسین بابەتی لێک دابڕاو دێنە بەرچاو و تەنیا دوای ئاوڕدانەوە و پیاچوونەوەی بابەتیانە هێڵی پەیوەندی و پێکەوە بەستراوەییان دەردەخەن.

1️⃣ بەشێ یەکەم بە ناوی: "سەرەتا: زمانی کوردی وەک گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و ئیدەئۆلۆژی" تیشک دەخاتە سەر چارەنووسی زمانی کوردی لە پانتایی گۆڕانکارییەکانی مێژووی سیاسی کورد لە سەدە ڕابردوودا.

▫️نووسەر لەم بەشەدا تێکڕای هەڵسەنگاندنی ئەو فەزا مێژووییە سیاسی و ئایدۆلۆژیکیە کە بە سەر بەشەکانی کوردستاندا زاڵ بووە، شێوازی کاردانەوە و کرداری ڕۆشنبیران و نووسەران و تێکۆشەرانی بواری زمان و وێژەی کوردیش دەخاتە بەر باس.

2️⃣ بەشی دووهەم، واتا "پێشەکی: تەقەللا بێسوودەکانی دوێنێ و ئەوڕۆ" کە بریتیە لەو پێشەکییە بە چاپ نەگەیشتووەی نووسەر کە پێشتر بۆ کتێبی "گوتوبێژێکی دەگمەنی #تۆفیق_وەهبی و خوێندنەوەیێکی ڕەخنەگرانە" نووسرابوو، کۆمەڵێک بابەت لە خۆ دەگرێت کە گرنگترینیان بریتین لە: دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی و بابەتە جۆراوجۆرەکانی، باسێک لە سەر لێکۆڵینەوەکانی نووسەرە لەمەر ستانداردکردنی زمانی کوردی، هەوڵ و تەقەلا پێشەنگەکانی مێژووی خەباتی زمانی کوردی لە باشووردا.

3️⃣ بەشی سێهەمی کتێبەکەش لە ژێر ناوی: "وتووێژێک لە گەڵ تۆفیق وەهبی، لەندەن، ٢٨ی تەمموزی ١٩٧٦" بریتیە لەکۆی ئەو وتوویژەی #تۆفیق_وەهبی لە سەر باروودۆخی زمانی کوردی لە دەوڵەتی تازە دامەزراوی عێراق و تێکۆشانەکانی خۆی لە پێناو ستانداردکردن و گەشەی زمانی کوردی، کە بە گشتی کۆمەڵیک چالاکیی زانستی و زمانەوانی و سیاسی لە خۆ دەگرێت.

4️⃣ "دوو تەقەلای بێسوود" وەکوو بەشی چوارەم و کۆتایی کتێبەکە بریتیە لە نامیلکەیەکی پێکهاتوو لە دوو عەریزەی محەممەد ئەمین زەکی کەنساڵانی ١٩٣٠-١٩٣١ز بۆ مەلیک فەیسەڵ و مەندووبی سامی نووسراون و تێیدا ڕەخنە لە لایحەی لوغاتی محەللی لە عێراقدا دەگرێت.

▫️کتێبی "سەدیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا..." لە دیدێکی ڕەخنەگرانەوە هەم لە ڕووی داڕشتن و هەم لە باری مێتود و تیۆرییەوە بە تایبەت هەڵگرتنی سەردێڕیکی پوخت و گرنگ و نەپەرژانە سەری لە ناوەڕۆکدا، جێی چەندین خاڵی ڕەخنەییە....

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-900/


📎داگرتنی PDF

#International_Mother_Language_Day

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📩 نامەی برتراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر جەماڵ نەبەز

📨لە برتراند ڕاسێڵەوە بۆ بەڕێز جەماڵ نەبەز

📆 ۵ی ژوولای ۱۹۶۳

▫️بەڕێز جەماڵ نەبەز

▫️زۆر سپاس بۆ نامەکەت لە ۲۵ی ژووئەن. من زۆر نیگەرانم لەو هەڵسووکەوتە دڕندە و بێ بەزییانەی حکومەتی عێراق لەبەرامبەر بە گەلەکەت و هەموو ئەوانەی کە ڕق یان لێیانە، کردوویانە و ئاگاداری ئەو هەموو ڕەنج و نەهامەتییە ڕۆحپرووکێنەرانە هەم کە خەڵکی کورد لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئێوە ئاماژەی پێ دەکەن، بینیویانە.

▫️بێگومان هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم بۆ ئەوەی ئەو دڕندەیی و توندووتیژییەی بەرامبەر گەلەکەت کردوویانە، لە بەر سەرنج و ئاگاداری هەمووی ئەوانەی کە خوازیار و تامەزرۆی بیستنن دابنێم و سپاسبژێریت دەبم گەر هەر زانیارییەکتان لەمەڕ شەڕی هەنووکەی کوردستان پێدەگات، بۆم بینێرن.

▫️هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا نوێنەرانێک بۆ عێراق بنێرم بۆ لێکۆڵینەوەی ڕاستەوخۆی بارودۆخی ئەو وڵاتە.

🌸لەگەڵ ڕێز و حورمەت
▫️برتراند ڕاسێڵ



▫️نامەی برتێراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر #جەماڵ_نەبەز لە وەڵامی نامەی ئەودا بۆ پشتگیری لە مەسەلەی کورد… ئەوەی سەرەوە وەرگێڕانەکەیەتی کە بەڕێز #سەحەر_ساڵحیان زەحمەتی کێشا وەریگێڕاوە. زۆر گرینگە #جەماڵ_نەبەز لە ساڵی ۱۹۶۳دا چ تێکۆشان و تەقەلایەکی بووە بۆ ئەوەی پرسی کورد لە ئاستی جیھاندا بگەیەنێت بە گوێی کەسە ناودارەکان… مرۆڤی وەکوو جەماڵ نەبەز لە ھەر نەتەوەیەکدا بە دەگمەن دەست ئەکەوێت.

📘سەرچاوەی ئەو نامەیە: کتێبی #کاژیکنامە لاپەڕەی ۱۳۲

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-903/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📨نامەیەکی کراوەی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو

▫️هاوڕێم!
دیوانە شیعرەکەتم بە دەست گەیشت. خوێندنەوەی چەشنە بێگارێک بوو. تا من جارێک ئەوم تەواو کرد، ئەو هەزار جار منی تەواو کرد.
هاوڕێم گوێم لێ بگرە، هەر لەگەڵ تۆم نیە، لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆرتانمە:
شیعری "تازە"ی کوردی لەسەر دەستی خواستراوی ئێوە خەریکە دەدۆڕێ. لە ریشەی خۆی پچڕاوە، نامەیەکە ئەدرێسەکەی ناخوێندرێتەوە، ناگاتە دەست خاوەنی خۆی. ئەوەی ئێوە ناوی دەنێن شیعر، تەنکە ئاوێکی لێڵە، ئێوەش بۆق‌ئاسا هەم لێی دەخۆنەوە، هەم تێیدا دەڕشێنەوە!
شیعر ـ یا قینێکی زۆر ئەستوورە، یا خۆشەویستی‌یەکی زۆر تەنک: بە شیعری ئێوە نە ئاگری قینم کڵپە دەستێنێ، نە ئەستێرەی خۆشەویستی دادەڕژێنە ژوورەکەم.

▫️هاوڕێم، هەر لەگەڵ تۆم نیە، لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆرتانمە:
بە من بێ حوجرەیەکتان بۆ دەکەمەوە. هەمووتان داوێمە بەر خوێندن، بۆ ئەوەی لە بەیانیەوە تا ئێوارێ شیعری بەردەشانی و جزیری و خانی و حاجی و نالی و مەحوی و مەولەوی و گۆران و پیرەمێرد و هەردیتان بۆ بخوێنرێتەوە. ئێوارانیش، کۆمەڵێک هەقایەتخوان و لاوکبێژ و حەیرانبێژ و زوڕناژەن و دۆڵەنگێوتان بەگژەوە دەنێم تا تاریک و روونی بەیانیان لە بنگوێتان بخوێنن و "میزاجی کوردەواریتان" ببووژێتەوە.

▫️هاوڕێم، هەر لەگەڵ تۆم نیە، لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆرتانمە:
شیعر ـ کۆترێکی ماڵی‌یە. حەز لە خوێندنی ناو حەوشە و بەر پەنجەرەی ماڵان دەکا: باڵی مەکەن.
شیعر ـ ئەسپێکی شێ‌یە، هاوڕێی دێرینمانە: چوار پەلی لە مس مەگرن.
شیعر ـ مناڵێکی سادیستە، باوکی خۆی یا ئازار دەدا یا دەیکوژێ. ئەگەر زۆر دەربەستی تەمەنی درێژن، باشترە وەجاخکوێر بن.
شیعر ـ خەنجەرە، ئەوەی نایوەشێنێ، با هەڵی‌نەکێشێ!

✍️ ئیمزا ـ برات عەبدوڵڵا پەشێو
📆 تەمووزی 1978 ـ پۆتسدام


🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-906/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘رۆمانی «تەنیا»؛ گێڕانەوەیەکی راستگۆیانە

✍️
#مەحموود_محەمەدیان

▫️ رۆمانی «تەنیا» لە نووسینی #ئۆژن_یۆنسکۆ یەکێک لە دوایین کارەکانی ئەم نووسەرە فەڕەنسییەیە. یۆنسکۆ پێشتر بەهۆی شانۆنامەکانیەوە ناسرابوو و لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا دەست دەداتە نووسینی ئەم رۆمانە.

▫️«تەنیا» مۆنۆلۆگێکی تاڕادەیەک دوور و درێژە و بەسەرهاتی ژیانی کەسێکمان بۆ دەخاتە روو کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم و سەروبەندی رووداوەکانی دەیەی ٦٠ـدا دەژی، سەر بە چینی مامناوەندی کۆمەڵگایە و پاش ئەوەی میراتێکی پێ‌دەبڕێ و خۆی خانەنشین دەکات، دەست دەکات بە گێڕانەوەی خۆی. بە رستەی کورت بەڵام وردبیانە درێژە بە کارەکەی خۆی دەدات و دوای ئەوەی دەستی لەدڵی دەبێتەوە کە ئەو پووڵەی وا بە میرات پێی بڕاوە خەرجی بکات، مەنزڵ دەگۆڕێ و لەوێوە بەرەبەرە شەڕ دەست پێدەکات و ریتمی گێڕانەوەکەش توندتر دەبێ. وای لێدێ ئەو ڕستە خەمۆکانەی وا لەسەرەتاوە رەنگە خوێنەر وەڕەز بکات لەنەکاو یەک یەک و دوو دوو مانا لەخۆ دەگرن. ئەو کەسایەتییە نەوسن و چاوبرسییەی وا تەنیا لە فکری خۆشبژێویی خۆیدا بوو، لە رواڵەتێکی زۆر ئاوەزمەندانەدا دەردەکەوێت و ئیتر بە ئاسانی ناتوانین لە تەنیشت رستە کورت و خزەکانییەوە تێپەڕ بین.

▫️ئەم ئاماژانەی سەرەوە کە پێناسەیەکی کورتن لە رۆمانی «تەنیا»، هەموویان سەر بە روانگەیەکی فکری دیاریکراون کە بە دەرکەوتەوەی جۆراوجۆر بەڵام هاوشێوە، لە کاری باقی نووسەرانی ئەم رێبازەدا بەدی دەکرێت. ئەم رۆمانە وەکوو هەموو کارەکانی پێشووی یۆنسکۆ دارماڵە لە هزری ئەبزۆردیستی و هاوکات دەتوانین ریشەگەلی ئیگزیستانسیالیستیشی لێ دەرباوێین. ئەگەرچی بۆخۆی هەرگیز ئەم شتەی قەبووڵ نەکردووە و دایمە لۆمەی ئەو رۆژنامەوان و لێکۆڵەرانەی کردووە کە لێرە و لەوێ بەم جۆرە باسی دەکەن و دەڵێ من تەنیا ویستوومە ناخی خۆمتان بۆ هەڵڕێژم. بەڵام تازە خۆشی بێ و ترشی بێ لەم فیگۆڕە فکرییەدا پۆلێن کراوە و بەڕاستیش هەر وایە.

▫️وەرگێڕانی ئەم رۆمانە لە زمانی سەرەکییەوە بۆ زمانی کوردی چەند مانگ لەمەوبەر لەلایەن چاپەمەنیی #خانی و بە قەڵەمی وەرگێڕی بەتوانا #ئاکۆ_عەباسی هاتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە. ئاکۆ عەباسی پێشتر بە چەندین وەرگێڕانی دیکە خۆی لە گۆڕەپانی وەرگێڕاندا تاقی کردووەتەوە. جێی ئاماژەیە سەرجەم کارەکانی ئەم وەرگێڕە لە زمانی فەڕەنسییەوەن.

▫️ئەگەر بمهەوێ بەکورتی وەرگێڕانی رۆمانی «تەنیا» و کارەکانی دیکەی عەباسی (شانۆنامەی دادپەروەران-کامۆ، کۆچیرۆکی باوەتوان-موپاسان و ...) پێک بگرم دەتوانم بڵێم ئەم دوایین وەرگێڕانەی، سەر و گەردنێک لەوانی دیکە بەرزترە. وەرگێڕ لەم کارەدا بە باشی توانیویەتی ئیمکاناتی زمانی کوردی بناسێت و بیخاتە خزمەت وەرگێڕانەکەیەوە. ئەگەر لە کارەکانی پێشوویدا لە هەندێک شوێندا رەنگە بە شێوەیەکی ناپێویست کەڵکی لە ئیدیۆم و دەستەواژەکان وەردەگرت، ئەوە لەم کارەیدا زۆر بە باشی شوێنی نیشتنەوەی هەر کامەیانی دۆزیوەتەوە و دەکاری کردوون.
تەنز و گەمە بە وشە، هەر وەک لە پێشەکی کتێبەکەدا ئامێژەی پێکراوە، بەشێکن لە ناسنامەی نووسراوەکانی یۆنسکۆ. دیارە وەرگێڕ بەباشی ئەم شێوەنواندنەوەیەی لە زمانی مەخسەددا بەکارهێناوە، بە چەشنێک کە هەندێک جار لەبیرت دەچێتەوە لەگەڵ دەقێکی وەرگێڕدراو رووبەڕووی و لەهەمانکاتدا کەمتر تووشی گرێ و گۆڵی زمانی و داڕشتنی نامۆی رستەکان دەبی.

▫️#کۆندرا دەڵێ نووسینی رۆمان کارێکی توێژینەوەییە و نووسەر دەبێ پڕاوپڕ بێ لە زانیاری و شارەزایی لەمەڕ ئەو مژار و بابەتەی وا بڕیارە بیگێڕێتەوە و هەروەها ئەو قاڵب و چوارچێوەیەی کە قەرارە کارەکەی لەودا پێشکەش بکات. بە بڕوای من وەرگێڕی رۆمانیش دەبێ هاوشانی نووسەر، زاڵ بەسەر چوارچێوەی کارەکەدا و بگرە زیاتریش، چون ئەو دەبێ هاوکات چاوی لە زمانی سەرەکی و لە زمانی مەخسەد بێ و ئەمەش کارەکەی ئەو ئەستەمتر دەکاتەوە. هەر بۆیە من لام وایە ئەم وەرگێڕە جگە لە ئاشنابوون لەگەڵ ئەم چەشنە نووسینە کە لە پێشتر باسمان کرد، شارەزاییەکی باشیشی لەسەر مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسیی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی فەڕەنسا هەیە و ئەم زانیاریانە بە شێوەیەکی ژێرپێستی لە زمانی وەرگێڕانەکەدا خۆ دەنوێنن.

▫️واوێدەچێ وەرگێڕ بە ئاگاهییەوە دەستی دابێتە وەرگێڕانی دەقێکی لەم چەشنە. چون ئەگەر چاوێک بە دەوروبەری خۆماندا بگێڕین دەبینن کەم نین لەو کەسانەی کە ئەگەرچی هەگبەیەکن لە زانست و مەعریفە بەڵام هیچ بزوێنەرێکی دەرەکی و تەنانەت دەروونیش شک نابەن بۆ ئەوەی لێهاتووییەکانیان بخەنە خزمەتی بەرەپێشچوونی مێژووەوە.

▫️لەکۆتاییدا دەستخۆشی لە #ئاکۆ دەکەم بۆ هەموو ماندووبوونەکانی بەدیار وەرگێڕانی ئەم رۆمانەوە کە ئاگادارم چەندە بە هەستیارییەوە وشە و رستەکانی شەن و کەو دەکرد.

🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-907/

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫چاپکراوی نوێ

📘«فەرهەنگی زارەکیی موکریان»؛ هەوڵێکی مرۆڤ‌ناسانە بۆ زیندووکردنەوەی زمان و شوناس

✍️دکتور #ئەحمەد_محەمەدپوور – مامۆستای مرۆڤ‌ناسی و کۆمەڵ‌ناسی

🏛زانکۆی ماساچۆسێت، ئەمهێرست

▫️فەرهەنگی زارەکیی #سەلاح_پایانیانی هەندێک تایبەتمەندیی کەم‌وێنەی هەیە کە کردوویەتی بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی لە مێژووی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا. تا ئێستا ١٠ بەرگ لەم فەرهەنگە تێروتەسەل و گەورەیە نووسراوە و بەرگی ئێستا بەرگی یازدەهەمە کە تایبەتە بە پیتی «ق». ئەم فەرهەنگە بەرهەمی مەعریفەی کەلتووری و زمانیی کەم‌وێنەی سەلاح پایانیانی‌یە کە بەشێوەیەکی کەم‌وێنە بەسەر زمانی کوردی و لەویش گرینگ‌تر بەسەر هەموو بەستێنە کلتووری، مێژوویی و مانایی‌یەکانی هەرکام لە وشە نووسراوەکانی ناو وشەدانەکەدا زاڵە. مەعریفەی تێروتەسەل و فراوانی #سەلاح_پایانیانی توانای ئەو لە بەستێن‌مەندکردنی هەرکام لە مەدخەلەکان/ وشەکان، فەرهەنگی وشەی زارەکیی موکریانی لە ئاستی فەرهەنگێکی وشە فروان‌تر کردووە و گۆڕیویەتی بۆ ئینسایکلۆپێدیایەک یان کتێبێکی ڕێ‌نوێنیی ڕەچەڵەک‌ناسیی کەلتووری و زمانیی وشە کوردی‌یەکان.

▫️ئەو بە لێ‌هاتوویەوە هەرکام لە وشەکانی نەک هەر لە گۆشەنیگای مانایی جۆراوجۆرەوە شی کردووەتەوە و لێی‌دەکۆڵێتەوە، بەڵکوو دەکارکردنشیان بە یارمەتیی نموونە و میناک لە کەلتووری گشتی، مێژووی زارەکی و بەستێنی قسەی ڕۆژانە شی دەکاتەوە؛ لێرەدا پایانیانی ڕۆڵی مرۆڤ‌ناسێک دەگێڕێ کە تێ‌گەیشتنێکی قوڵ و هاوکات فرەڕەهەندی خۆی لەسەر زمانی کوردی هەم لەباری پێک‌هاتە و هەم لەباری کارکردی کەلتووری و زمانی‌یەوە پێشان دەدات. لەم بارەوە فەرهەنگی زارەکیی موکریان بەرهەمێکی نوێ، هەرمان و لە چەشنی خۆی‌دا بێ‌وێنەیە لە بواری مرۆڤ‌ناسیی زمانی‌دا. پایانیانی تەنیا باسی ڕەچەڵەک‌ناسیی وشەکان ناکات، بەڵکوو دەیهەوێ نەک هەر بەستێنی کلتووری و مانایی ئەم وشانە ڕوون‌تر بکاتەوە، بەڵکوو ماناکانیان لە بەستێنە جیاوازەکانیش‌دا لە ناو خودی کەلتووری کوردی‌دا باس بکات، لێرەدایە کە ڕەهەندی بەراوردکاری و تەنانەت بەجۆرێک نێوان کەلتووری پڕۆژەکەی پایانیانی زیاتر خۆ دەنوێنێ و فەرهەنگەکەی زیاتر دەخاتە خانەی مرۆڤ‌ناسیی زمانیی بەراوردکاری و زمان‌ناسیی بەراوردکاری. تێ‌ڕوانینێکی وەها فراوان، ورد و مێژوویی بۆ پێک‌هاتە و کارکردی وشەکان نەک هەر لە کۆمەڵگای کوردی بێ‌وێنەیە، بگرە نموونەی هاوشێوەی کاری لەم چەشنە لە ڕێک‌خراوترین هەوڵە هاوشیوەکانی تەنانەت ناوەندە زانستی و زانستگەیی‌یەکان کە لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ نابیندرێ.

▫️سەلاح پایانیانی بناغەیەکی وەها گەورە، بەهێز و بێ وێنەی بۆ زمانی کوردی، مرۆڤ‌ناسیی زمان و زمان‌ناسیی کۆمەڵایەتی و کلتووریی لە کوردستان داناوە کە ئەم زمان و کەلتوورە لە هەرچەشنە ئەگەرێکی لەبیر کردن، یان نکۆڵی دەپارێزێ.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-912/

📎داگرتنی PDF

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫چاپکراوی نوێ

📘دیوانی حەریق (ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی نوێ) لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان بڵاو کرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: دیوانی حەریق (ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی نوێ)، ساخکەرەوە: #جەعفەر_قارەمانی، #محەممەد_ئیسماعیل‌_نەژاد، ٢٠٦ لاپەڕە، چاپەمەنی: پەخشانگای زانکۆی کوردستان ١٤٠٠ ک. هـ..

#جەعفەر_قارەمانی

▫️#حەریق یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی قوتابخانەی کوردیی ناوەندییە کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم ژیاوە. دیوانی حەریق تا هەنووکە چەندجار چاپ و بڵاو کراوەتەوە؛ بەڵام سەرەڕای هەوڵی ساخکەرەوان ئەو دیوانە تووشی ناتەواوییەکی زۆر وەک: هەڵەی ڕێنووسی، گۆڕانکاریی و دەست‌تێوەردانی هەڵە، داکەوتنی پیت و وشە، هەڵەی پیتچینی، نەپاراستنی مەودا و نیومەودای نێوان وشەکان و هتد، بووە، تاڕادەیەک کە خوێندنەوەی شیعرەکانی حەریق ئاستەم بووە و گەر خوێنەر وردبین نەبێت، ڕەنگە تووشی هەڵەی خوێندنەوەیی و تێگەیشتنی ناتەواو ببێت، بۆ نموونە لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی دیوانی حەریق لە لایەن #نەوزاد_کەڵهوڕ لە ساڵی ٢٠١١، نەتەنیا هەڵەکانی پێشووی ئەو دیوانەی کەم نەکردۆتەوە؛ بەڵکوو ڕەچاو چاپەکانی پێشوو هەڵەی زیاتری تێکەوتووە. ئەم ساخکردنەوەیە بەپێی کۆنترین نوسخە خەتتییەکان شیعری حەریق ساخ‌کراوەتەوە.

▫️لەم دیوانەدا بە پشت‌بەستن بە نوسخە خەتتییەکان و سوودوەرگرتن لە پێوەری زمانی و ڕەوانبێژی لێکدانەوەی دێڕە ساخکراوەکان بە شێوەی ڕووکەشی کراوە، هەرچەند زانستیی ساخکردنەوە جیاواز لە لێکدانەوەیە و لە ساخکردنەوەدا هەر جۆرە لێکدانەوەیەک هەڵەیە، بەڵام لەم دیوانەدا بۆ سەلماندنی دروستی وشە و لێکدراوە ساخکراوەکان بە شێوازێکی ڕووکەشی واتای دێڕەکان شی‌کراوەتەوە. مەبەست لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە، تەنیا ساخکردنەوەی شیعری حەریق نییە؛ بەڵکوو لە ڕوانینێکی بەربڵاوتردا سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە ساخکەرەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک جیا لە پشت‌بەستن بە نوسخە خەتتییەکان- وەک بناغەی ساخکردنەوە- دەبێت شارەزای زانستەکانی شێوازناسی، کێشناسی و ڕەوانبێژیی ئەدەبیش بێت. ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک بێ‌ڕەچاوکردنی مێتۆدۆلۆژی زانستی، ناسینی پێوەرەکانی ساخکردنەوە و ڕوانینی ڕەخنەیی بە دەق کارێکی ناتەواوە. ساخکردنەوەی ئەو دیوانە بەپێی پێوەرەکانی زانستیی ساخکردنەوەیی دەتوانێت یارمەتیدەری ساخکەرەوانی تر بێت و ڕێگە لە دووپاتی هەڵەی هاوشێوە لە ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیکی کوردی بگرێت.

🔻ئەو دیوانە (حەریق) لە چوار بەش پێک‌هاتووە:

1️⃣ بەشی یەکەم: پێش‌باس

▫️لەم بەشەدا بەپێی زانستیی شێوازناسی، شێوازی شیعری حەریق لە سێ ئاستی زمانی، ئەدەبی و هزریدا بە شێوەیەکی پوخت شی‌کراوەتەوە و بابەتە دیارەکانی ئەو سێ ئاستە پشکنینی بۆ کراوە. دیاری‌کردنی شێوازی شیعری حەریق تەنیا بۆ سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە شیعری حەریق سەر بە قوتابخانەی کوردیی ناوەندییە.

2️⃣ بەشی دووهەم: پێشەکی

▫️ئەو بەشە لە چەند تەوەر پێک‌هاتووە؛ تەوەری یەکەم: لەم تەوەرەدا زانستیی ساخکردنەوە و شێوازەکانی ساخکردنەوەی دەق تاوتوێ کراوە، پاشان نوسخە خەتتییەکانی دیوانی حەریق بۆ ساخکردنەوەی ئەو دیوانە پێناسە کراون. لە تەوەری دووهەمدا بە شێوەیەکی ورد هەڵە و ناتەواوی چاپەکانی پێشووی دیوانی حەریق و جیاوازییەکانیان لەگەڵ ئەو دیوانە لە پەراوێزدا خراوەتە ڕوو. لە تەوەری سێهەمدا ئاماژە بە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی هەڵە و ناتەواوی لە دیوانی شاعیرانی کلاسیک و بەتایبەت دیوانی حەریق کراوە. لە تەوەری چوارەمدا ژیاننامەی حەریق و چەند گێڕانەوەیەکی پەیوەندیدار بە حەریق و ڕوانگەی توێژەرانی پێشوو، لەسەر ڕێکەوتی لە دایک‌بوون و کۆچی دوایی و ڕووداو دیارەکانی ژیانی حەریق باس‌کراوە.

3️⃣ بەشی سێهەم: لەم بەشەدا شیعرە کوردییەکانی حەریق بەپێی دوایین پیتی سەروای دێڕەکان پۆلێن کراون، پاشان هەرکام لە شیعرەکان بەپێی نوسخە خەتتییەکان بەردەست ساخکراونەتەوە. لەم بەشەدا جیاوازیی چاپەکانی پێشوو لەگەڵ ئەو دیوانە دیاری‌ و نووسراوە.

4️⃣ بەشی چوارەم: لەم بەشەدا شیعرە فارسییەکانی حەریق بەپێی نوسخە خەتتییەکانی بەردەست ساخکراوەتەوە و جیاوازیی شیعرە فارسییەکانی حەریق لەگەڵ چاپەکانی پێشووی دیوانی حەریق خراوەتە ڕوو.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-914/

📎داگرتنی PDF

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫 تازه‌های نشر

📘کتاب «پرتوی از دیارِ کهن» منتشر شد

📚شناسنامه‌ٔ کتاب: «پرتوی از دیارِ کهن»، #عزیز_ولیانی، نشر سرای #هیمن، مهاباد ۱۴۰۱.

▫️فهرست عناوین مقالات، تنظیمی در ١٠ فصل، خود گویای چکیدەایست از کتاب پیش رو. تمامی مطالب مندرج در کتاب دلالت دارند بر اذعان این واقعیت کە تدوین مبانی مطالعاتی ادبیات شفاهی کردی، بە منظور تجلی اعتلای هویت فرهنگی از اهم اهداف غایی این پژوهش می‌باشد.

▫️موضوعیت کلی این تحقیق را می‌توان بازخوانی، پی‌جویی و کندوکاو در لایەهای متنوع ادبیات مزبور دانست؛ با تاکید بر محوریت "بیت"، "افسانە"، "حکایات" و دیگر چکامەهای منظوم از قبیل "بند" و "حیران".

▫️مۇلف در برخی از فصول کتاب بر آن است کە نخست، وقایع تاریخ را در وادی جوامع اولیە بنگریم تا در بطن آن، مناسبات اقتصادی ـ اجتماعی کردستان را کە بستر تکوین فرهنگ غنی این دیار را تشکیل می‌دهد؛‌ بهتر واکاوی نماییم. سپس شاخص‌های ارزشی این بخش از فولکلور را زینت‌بخش موضوع نمودە تا خوانندگان این پژوهش، با اشتیاق و ذوق ادبی و نە از سر رفع تکلیف، پیگیر متون دیگر صفحات شوند.

▫️نگارندەی کتاب" پرتوی از دیار کهن" می‌نویسد: در خصوص پژوهش در مبانی ادبیات مزبور، شوربختانە در برابر ارزش بی‌بدیل منظومەها، بە لحاظ کمی، تحقیقات در خور توجهی، چاپ و نشر نیافتە است. شاید بە سبب همین واقعیت، همچون یکی از دلایل است کە جوانان این دیار هنوز آنچنان کە باید با ادبیات فولکلور مانوس و دمساز نگشتەاند. فراتر از آن بندرت آثاری از رمان‌نویس، داستان‌سرا یا شاعر کُرد را می‌یابی کە با عناصر اسطورەایی یا زبان نمادین، موجب استغنای اثر گشتە باشند. عناصر بدیعی کە در چشمەی جوشان ادبیات روایی جاری و ساری است.

▫️فرهنگ بە مثابە عصارەی زندگی اجتماعی، رمز پویندگی و استمرار یک جامعە محسوب می‌شود. با بسط میراث فرهنگی و غنای روزافزون آن، تکامل و پیشرفت جوامع میسر گشت. تامل و تعمق در زوایای بەظاهر مفقود گذشتگان، بلاخص سنجش ادبیات شفاهی، مدد و رهنمونی خواهد بود در تبیین شناخت ما از عناصر فرهنگی جوامع کنونی و یافتن پاسخ بە چیستی‌های مطرح امروز. بازنمایی و بازشناسی این قسم از ادبیات نانوشتە بطور اعم و گزینەی "بیت و افسانەها" بطور اخص، این هدف ستُرگ را مَد نظر دارد کە با واکاوی پتانسیل‌های فرهنگی گذشتگان و متُد بازنگری امروز، بە ارزش‌های شامخ آن نظام معنایی نهفتە، روشنی بخشیم.

▫️در بخشی از کتاب آمدە است: ''بیت‌ها'' حامل آن پتانسیل و بستر مناسب هستند کە می‌توان مزید بر دیدگاه و ژانرهای ادبی همچون تراژدی، رمانتیسم، سمبولیک، سوررآلیسم و... نیز بە لحاظ اسلوب‌های: جامعە‌شناسی، روان‌شناسی، زبان‌شناسی و تاریخ، مورد مطالعە و ارزیابی قرار گیرند. و بر مبنای همین دادەها می‌توان اذعان داشت کە #بیت همچون مهمترین بخش از ادبیات روایی کُردی، مستمسکی بودە است در پیشگاە جامعەی کُرد تا هستی‌شناسی خود را روایت نماید.

🔻فهرست مطالب:

1️⃣فصل اول: حوزه‌ی جغرافیایی نضج و رشد بیت

2️⃣ فصل دوم: بازتاب سلایق و تفکر راویان در ادبیات شفاهی کردی

▫️مقوله‌ی تغییر در آینه‌ی روایات ادبی
▫️بازتاب نقش‌آفرینی راوی در بیت
▫️بیت مم و زین

3️⃣فصل سوم: قرائتی از " بیت" در گذشتەهای دور

▫️زنان در حوزەی اقتدار
▫️لاس و خزال
▫️محمل و ابراهیم دشتستان
بهرام و گل‌اندام

4️⃣ فصل چهارم: تاملی بر جایگاە بیت در روند تاریخ

▫️بیت قوچ عثمان
▫️بیت قلعەی دم‌دم
▫️بازتاب خاستگاە و مواضع ملی احمد خانی
▫️خوانشی گذرا بر مواضع شاعر در پروسەی ناسیونالیسم

5️⃣ فصل پنجم: کنکاشی در مضامین افسانە‌ای بیت و‌ حکایات کردی

6️⃣ فصل ششم: تاملی بر مضامین اسطورەای در ادبیات روایی کُردی

▫️شرحی بر زنبیل‌فروش
گذری کوتاە بر مضامین اسطورەای در بیت سیدوان
▫️نگرشی بر اسطورەهای قربانی و باران در بیت سیدوان
▫️رهیافتی بە اسطورەی پسر‌کشی در بیت سیدوان

7️⃣ فصل هفتم: گذری کوتاە بر حوزەی نمادپردازی در ادبیات

8️⃣ فصل هشتم: غمکدەهای نهان

▫️شرحی باختصار در مضمون آوای گوڵێ
▫️بازتاب مضامین رمانتیک در برخی چکامەهای روایی
▫️زبان سمبولیک در نوای پاییزە

9️⃣ فصل نهم: جایگاە عشق در ادبیات روایی

▫️حیران، میعادگاە عشق
▫️کنش‌های روابط اجتماعی در حیران
▫️اشارەای کوتاە بە تقسیم‌بندی حیران

🔟 فصل دهم: برگردان سە آوای منظوم

▫️شرحی موجز بر گنج خلیل
▫️سوارەی ئایشە‌گل

🔻ادامه مطلب... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/100-506/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ به کانال "خانهٔ کتاب کُردی" بپیوندید:

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘دەسەڵات و نەریتی فەرهەنگ‌نووسی

✍️دکتور #کەماڵ_سولەیمانی

▫️«فەرهەنگی زارەکیی موکریان» ئەرشیڤێکی زمانیی نەتەوەیی و ئینسکلۆپیدیای ئەدەبی زمانی کوردی‌یە. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» بەبایەخ‌ترین خەڵاتی مێژوویی‌یە کە تا ئێستا بە زمانی کوردی پێشکەش کراوە و گەورەترین فەرهەنگی وشەی نەتەوەیی‌یە کە تا ئێستا کوردستان بەخۆیەوە بینیویه. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە ڕاستی‌دا قەڵایەکی لەبن‌نەھاتوو و مێژوویی دروست کردووە و یەکێک لە بزێوترین پارێزەرانی زمان و ئەدەبی کوردی‌یە کە ئەم زمانە بۆ هەمیشه له با و باران دەپارێزیت.

▫️دەبێ لەبیری نەکەین کە وشەنامە نەتەوەیی‌یەکان، فەرهەنگ‌گەلێکی تایبەتن کە ڕووی قسەیان لە نەتەوە و وڵاتانێکی تایبەتە، هەر بۆیە دەتوانن بڵاوکەرەوە، هەڵگر و نیشانەی شوناسی نەتەوەیی بن و ببنە گرینگ‌ترین ئامێری ڕەوتی پلان‌ڕێژی زمانی نەتەوەیی. ئامانجی وشەنامە بەخشینی مانای هەمیشەیی بە وشە و چەمکی بگۆڕی زمانە کە کارامەیی زمان و هەلی لێک‌تێ‌گەیشتنی بەکارهێنەرانی بەرز دەکاتەوە؛ شڵەژاویی زمانی کەم دەکاتەوە، بواری پەیوەندی ڕێک‌وپێک دەکات و ئامێری زمانیی پێویست دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی زمانێک. وشەنامە، ژینگە و ڕوانگە و بەستێنی سازێنەری زمان تۆمار دەکات و دەیگوازێتەوە و لە ڕاستی‌دا بەردی بناغەیی ئەرشیڤی زمانی نەتەوەیەک دادەنێت. بەم شێوە، فەرهەنگ‌نووسی جگە لە تۆماری مێژووی نەتەوەیەک، هەوڵێکە لەپێناو ڕێک‌وپێک کردنی زانستی نەتەوەکە. زانست لە ڕێگای جۆرێک پۆلێن‌بەندی نەتەوەیی و پێداویستی‌یە تایبەتەکانی شێوازی نەتەوەیی بەخۆوەدەگرێت. فەرهەنگ ڕووی ناوازەی ئەم زانستە نەتەوەیی‌یە دێتە ئەژمار کە بە بەڵگاندنی زمان جگە لە تۆمار کردنی گۆڕان‌کاری‌یەکانی زمانی نەتەوە، زانستی نەتەوەییش سەقام‌گیر و فۆڕم‌ڕێژ دەکات.

▫️فەرهەنگێک بە پێوەجێیی و پتەوی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» خۆناوەندبینی، زمانی زاڵ بەئاسانی تووشی تەنگژە دەکات و بە دزەکردنە ناو کەشی تاک‌دەنگیی زمانی زاڵ، خۆگێڕانەوەیی، ئەو تووشی کێشە دەکات. ئەم فەرهەنگە وەکوو ئەرشیڤێکی مەزن، شەرعییەت و خواستی سروشتیی زمانی زاڵ بۆ زمان‌کوژی دەخاتەژێر پرسیار. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە مەقامی ئەرشیڤێکی نافەرمی بنەڕەتی لۆژیکی ئەرشیڤی زمانی زاڵ و مێژوونووسی پشتیوانی ئەو لۆژیکەش لەرزۆک دەکات. ئەم فەرهەنگە بەڵگەنامەی بێ‌ژماری تێ‌دایە و دەربڕی ئەم ڕاستیەیە کە زاڵێتی زمانێک حەتمەن بەمانای توانایی لۆژیکی، شەرعییەتی جەوھەری و ڕەزامەندی ڕەھا ئەوانەی کە ناچارن بیخوێنن و ئاخاوتنی پێ‌بکەن، نییە. لە باری ئەرشیڤەوە، ئەم فەرهەنگە جگە لە تێک‌شکاندنی تاک‌دەنگی زمان‌کوژ، چییەتی لەرزۆکی ڕەوایەتی زاڵ لە بەرانبەر توانایی پەراوێز، لە پێک‌ھاتەشکێنی و تێک‌ھێنانی زمانی زاڵ، نیشان دەدات.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-918/

📎داگرتنی PDF

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
💫 تازه‌های نشر

📘كتاب "شور شاعری: جستاری در زيبايی‌شناسی منظومه‌های کلامی مولوی كُرد منتشر شد

▫️كتاب «شور شاعری(جستاری در زیبایی‌شناسی منظومه‌های کلامی مولوی کرد)» اثر دكتر #هادی_رضوان عضو هيئت علمی دانشگاه كردستان و عضو گروه پژوهشی زبانشناسی و ادبيات كُردی پژوهشكده كردستان شناسی دانشگاه كردستان در ۱۶۰ صفحه توسط كردستان‌شناسی دانشگاه كردستان چاپ و منتشر شد.

▫️سیّد عبدالرحیم حسینی متخلّص به معدومی و مشهور به مولویِ کُرد، از جمله شاعرانی است که منظومەهای تعلیمی او هیچ‌‌‌‌‌ گاه با شعر پیوند نگسستەاند؛حتّی آن جا که پای آموزش کلام و حکمت در میان است.او در منظومەی عربی (الفضیلة) حکمت و کلام را در سطح عالی و بر پایەی منابع درسی زمان خود آموزش می دهد و در عین حال شاعری است پُرشور و شیفته که هم در مقدمه و خاتمه و هم در سایر مباحث کتاب،به خوبی این توانایی خود را ظاهر ساخته است.در منظومەی فارسی (فوائح) گویی سایەی مولوی ،عطار و سنایی پیوسته بر سر اوست و در منظومەی کُردی (العقیدة المرضیة) از همین تخییل و موسیقی و احساس بهره گرفته و حکمت و کلام را به میان مردم برده است.

▫️کتاب شور شاعری شامل چهار فصل است؛ در فصل اول به تفصیل به زندگی، شخصیت علمی، شعر و آثار مولوی، از جمله سه منظومه فضیله، عقیده مرضیه و فوائح پرداخته شده است.

▫️در فصل دوم برجسته‌ترین زیبایی‌های منظومه کردی عقیده‌ی مرضیه بررسی شده است. مولوی در مباحث ایمان، وحدت، روئیت، رسول، معراج و ولایت بیشر مجال هنر نمایی و خیال پردازی داشته است. همچنین مقدمه و خاتمه این منظومه به تمامی ادبی و احساسی و نشان‌دهنده قریحه خلاق و شور شاعری مولوی هستند. در این منظومه مولوی مخاطب عام کرد‌ زبان را در نظر داشته و با رعایت مقتضای حال مخاطبان، مسائل کلامی را بیان کرده و خیال و استدلال را در هم آمیخته است.

▫️ در فصل سوم کتاب، زیبایی‌ها و هنرنمایی‌های موجود در منظومه عربی الفضیله بررسی شده‌اند. در این منظومه نیز علاوه بر مقدمه و خاتمه، در مباحث دیگری هم شور شاعری مولوی نمایان است. این منظومه اثری کلامی در سطح عالی است و به همین دلیل با منظومه عقیده‌ی مرضیه تفاوت فراوان دارد، اما مباحث خشک و مغلق کلامی نتوانسته‌اند این منظومه را در حد منظومه‌ای تعلیمی و عاری از زیبایی شعری نگه دارند و به همین دلیل الفضیله در میان منظومه‌های تعلیمی کم نظیر است.

▫️فصل چهارم کتاب از منظومه فارسی فوائح سخن می‌گوید؛ در این منظومه ردپای دو منظومه کردی و عربی مولوی به عیان دیده می‌شود و تبویب منظومه مانند تبویب الفضیله هنری است. مبحث احسان یکی از زیباترین مباحث این منظومه است که مولوی در آن به شیوه عرفا از مراتب سیر و سلوک سخن گفته است.

▫️نگارنده در این مختصر کوشیدە است تا گوشەهایی از زیبایی این سه منظومه را در حد توان بازگو کند تا آنان که با دیوانِ گورانی این شاعر بزرگ آشنایی ندارند،تا اندازەای با قدرت شاعری و روح لطیف و شور و حال او آشنا شوند و آنان که طعم شعرش را در دیوان چشیدەاند بر سفرەی منظومەهایش هم تذوّقی بنمایند و سویەهای دیگری از شاعری او را به عیان ببینند.این جا مبنای نویسنده بر اختصار است و همەی آن چه که باید گفته شود نیامده است، با این حال کتاب برای مشتاقان شعر مولوی خالی از فایده نیست.

▫️در بخشی از کتاب آمده است: به گفته‌ی #علاءالدین_سجادی «بی گمان مولوی بزرگترین شاعر کُرد سده نوزدهم و شاید هم بزرگترین شاعر سده نوزدهم و قبل از آن در میان شاعران کُرد و غیر کُرد باشد.». سید #طاهر_هاشمی هم مولوی را به خاطر قریحه و استعداد والایش ابوبجدّه‌ی فن شاعری می‌نامد و معتقد است مولوی سرآمد سخن‌سرایان عصر اخیر و خلاق‌المضامین بوده و سبکی مختص به خود داشته است و از زمره‌ی بزرگترین شعرا و علما و عرفا به شمار می‌آید.

🔻ادامه مطلب... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/100-511/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ به کانال "خانهٔ کتاب کُردی" بپیوندید:

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘فەرهەنگی زارەکیی موکریان و دواگوژمەکانی گەمییەوانی زەریای زمانەوانی

✍️دوکتۆر
#ئەحمەد_ئەحمەدیان

▫️لەم دواییانەدا دووبەرگی تر لە پڕۆژەی پڕپیت و فەڕی خەرمانی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە لایەن «خانەی موکریانی» چاپ و بڵاوبۆوە و چاو و دڵی هەموو نووسەران و وێژەران و توێژەران و فەرهەنگدۆستان و مشوورخۆرانی ڕاستەقینەی زمان و کەلتوور و کەلەپووری کوردی پێ ڕوون بۆوە.

▫️ئەم دوو بەرگە بریتین لە بەرگی ۱۱ کە لەخۆگری ماکەکان و نێرتکەکانی پیتی «قاف»‌ـە لە ‌۸۸۲ لاپەڕەدا و هەروەها بەرگی ۱۲ کە لەخۆگری ماکەکان و نێرتکەکانی پیتی «کاف »ـە لە ۱۳۳۴ لاپەڕەدا.

▫️پڕۆژەی فەرهەنگ‌نووسی زارەکیی موکریان تا ئێستا سەرجەم ۱۲ بەرگی فەرهەنگی ئەلف‌وبێیی، لە ۹۵۲۵ لاپەڕەدا و، دووبەرگی سەربەخۆی، واتە: «فەرهەنگی زارەکیێ موکریان، خورد و خۆراک» و «فەرهەنگی زارەکیی، بەشی ژنان» لە ۸۵۶ لاپەڕەدا لێ چاپ و بڵاوبۆتەوە (سەرجەم لە ۱۴ بەرگ و لە ۱۰۳۸۱ لاپەڕەدا).

▫️پڕۆژەی فەرهەنگی زارەکیی موکریان بە چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەم دوو بەرگە تەکووز و دڵ‌ئەنگێوەی، هەنگاوی ناوەتە قۆناغ و وارگەیەکی کۆتاییی دڵ‌ئەرخەیانکەر و جێ‌گرتوو و سەقامگیر کە وەک هەتاوی پڕتین و تاوی هاوینانی سارا و گەرمێنان تیشک و پڕشەنگی زێڕینی هاویشتووەتە گشت قەد و لاپاڵەکانی گەرمێن و کوێستانی کوردستان و لق و پۆپی داکوتاوەتە ناو هەناوی دڵ‌بزوێن و ڕۆح‌‌هەژێنی جەستەی فەرهەنگ‌نووسیی کوردیی سەردەمەوە.

▫️مامۆستا #سەلاح_پایانیانی ورەبەرز و لێهاتوو و بەئەزموون، وردەوردە و وارگەوارگە پێی سەلماندین کە دەکرێ زمانی کوردیش وەک زمانانی تری خاوەن پلەوپایەی گەردوون، دەراوی ڕوون بەخۆیەوە ببینێ و ببێتە خاوەنی فەرهەنگێکی زانستی و وڵامدەر و کارا و داگر و تەکووز، لەسەر بنچینەی ماکە زمانی‌یەکانی زمان-وێنەی زارەکیی ئەم بەشەی کوردستان. گەر بە چاوێکی وردبینانە و شڕۆڤەکارانە و لێزانانە و پێزانانەوە بڕوانینە مێژووی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی، لە سەردەمی ئەحمەدی خانی‌یەوە تا چاخی ئێستا، تاک‌وتەرا بیرۆکەی وەگەڕخستنی پڕۆژەی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی لە بیرگەی زمان‌ناسان و زمان‌زانانی کورددا گەرای خستووە، بەڵام تاقە پڕۆژەیەکی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی کە تا ئێستا توانیبێتی لە وارگەی بیرۆکەی گەرا خستنەوە بۆ قۆناغی کردەیی، وەگەڕ و گەڕیان کەوتبێ و بەو جێگەوپێگە دڵ‌ئەرخەیانکەر و سەقامگیر و جێ‌گرتووە گەیشتبێ، تەنیا پڕۆژەی تاک و بێ‌میناکی فەرهەنگ‌نووسیی زارەکیی موکریان ـە و بەس؛ بەتایبەت کە ئەم فەرهەنگە هەرمانە گەیشتۆتە قۆناغی هەرە کۆتایی و وارگەی دڵنیایی و بستووی دڵئەرخەیانی لە بەستێنی داهێنان و ڕۆنان و ئافراندن و خوڵقاندنی فەرهەنگنووسیی گشتگیردا.

▫️بەئەوپەڕی دڵخۆشی و گەشە و نەشەوە دەبێ ڕایگەیێنم کە گەمییەوانی فەرهەنگی زارەکیی موکریان تەنیا و تەنیا گوژمێکی ماوە تا گەمییەکەی لە زەریای بێ‌بنی فەرهەنگنووسی و کەلتوورناسی و زمانەوانی‌دا و بەسەر شەپۆلە فیتەر و زەبەلاح و باڵکێشەکانی ئەم زەریا زراوتۆقێن و پیرۆزەدا بگەیێنێتە ڕۆخی دڵنیاییی کۆتایی و کەناری ئاکامی پڕپیت و فەڕی دوایی.

▫️ئەو دیاردەیەی وا جێی تێ‌ڕامان و ئاماژەیە ئەوەیە کە ئەم پڕۆژەیە هەتا هاتووە هەم لە باری ناوئاخن و کاکڵەوە و هەم لە بواری توێکڵ و ڕواڵەت و دیمەنەوە بەرەژوورتر چووە و هەنگاوی تەرز و بەرزی ناوەتەوە و گەشەونەشەی بەردەوامی بەخۆیەوە بینیوە، بەو نێونیشانەیەی وا لەم دوو بەرگەش‌دا هەر وەک چواربەرگەکەی پێشوو،جیا لەوەی بەهۆی بەئەستۆگرتنی ئەرکی تاقەت‌پڕووکێن و دژواری «پێداچوونەوەی زانستی» لەلایەن مامۆستا #عەزیز_ئالی، وەک ئیدیتۆڕێکی لێهاتوو و شارەزا و وردبین و پسپۆڕ، نرخ و بایەخی ئەم ئاسەوارە بەپێز و بەهێزە، هێندەی تر بەرزبۆتەوە، هەروەها مامۆستا عەزیز ئالی لە ژێرەوەی بەشێکی زۆر لە ماکە و نێرتکە زمانی‌یەکانی ئەم دوو بەرگەدا تێبینی و شڕۆڤە و لێک‌دانەوەی وردبینانە و زانستیانە و ڕوونکەرەوە و بەراوردکارانەی لە بواری ڕێزمان و وشەناسی و ڕەچەلەک‌ناسی و ئێتیمۆلۆژیی وشەکان و زاراوەکان بەدەستەوەداوە کە بەبێ پیاهەڵگوتن و «مُجاملە»، جیا لەوە کە نرخ و بایەخ و ئاستی ئەم ئاسەوارەی فرە پێ چۆتە بان، لەلایەکی تریشەوە پتر لە پێشوو ئاستی بەرزی زمان‌زانی و زمانەوانیی خۆی بە خوێنەری زیت و لێزان و وریا ناساندووە و سەلماندووە. مامۆستا عەزیز ئالی لە ڕاستی‌دا ئەو بۆشاییەی لەو فەرهەنگەدا پڕکردووەتەوە کە ماوەی نیوسەدە دەبێ لە فەرهەنگە پێشکەوتووەکان‌دا لە ژێر سەردێڕی «بەکارهێنانی کردەیی» (=practical usage)، وەک بەشێکی پێویستی ڕێزمانی و وشەناسی و ڕەچەلەک‌ناسی، لە ژێر تاقمێک لە ماکە و نێرتکەکان کە پێویستییان بە تێبینی و لێکدانەوەیە، تۆمار دەکرێ.

🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-920/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
📘ناساندنی کتێبی «فیکری ڕادیکاڵ؛ دەربارەی سەید قوتب و سلاڤۆ ژیژێک و لیبراڵیزم»

✍️ د. #مەریوان_وریا_قانع

▫️ئەم کتێبە باس لە دوو شێوازی تایبەتی ڕادیکالیزمی فیکری، لە ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست دەکات، یەکەمیان ڕادیکالیزمی دینییە لای سەید قوتب، دووھەمیان ڕادیکالیزمی نادینییە لای سلاڤۆ ژیژێک، یەکەمیان ئیسلامیەکی میسریە و بەباوکی بزوتنەوە جیھادیستە توندڕەوەکانی ئەمڕۆکەی جیھان دادەنرێت، دووھەمیان چەپگەرێکی ئەوروپییە، کەبە چەپی چەپ ناودەبرێت و نوێنەری شێوەیەکی نوێی مارکسیزمی ڕادیکاڵە، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم کتێبە ئەوەیە نیشانی بدات، ئەگەر چی ئەم دوو شێوازە لە ڕادیکاڵیزم لەڕوکەشدا لە یەکتری جیاوازن و ھێما بۆ دوو پڕۆژەی ئایدۆلۆژیی جیاواز دەکەن، بەڵام ھەم لە ئاستی بونیادی و ھەم لە ئاستی ئامڕازو ھەڵسوکەوت و کردەشدا، تەواو ھاوشێوەو وەک یەکن، بەزۆر مانا دەکرێت، ژیژێک وەک سەید قوتبی ناو ھێزە نادینیە چەپەکان ببینین و سەید قوتبیش وەک ژیژێکی ناو ھێزە نادینیە توندڕەوەکان، ھەردووکیشیان لەوەدا ھاوڕێ و ھاودەمن کەبە گژ لیبرالیزم و لیبرال دیموکراسدا دەچنەوە.

▫️ئەم کتێبە لە سێ بەش پێک ھاتووە. بەشی یەکەم؛ لێکۆڵینەوەیەکی درێژە لەسەر چۆنیەتیی دروستبوون و سەرھەڵدانی ڕادیکاڵیزمی دینی لای سەید قوتب و دەرەنجامەکانی بۆ مێژووی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا. بەشی دووھەم؛ لێکۆڵینەوەیە لە ھەندێک ڕەھەندەی سیاسیی فیکری سلاڤۆ ژیژێک و ئەو دەرەنجامانەی دەشێت لەم تەرزە تایبەتەی فیکر و فەلسەفەی سیاسییەوە لەدایک ببێت. بەشی سێھەمیش تەرخانە بۆ باسکردنی لیبراڵیزم وەک خاڵێک، کە ھەم ڕادیکاڵیزمی دینی لای سەید قوتب و ھەم ڕادیکاڵیزمی نادینی لای سلاڤۆ ژیژێک، بە گژیدا دەچنەوە و پەلاماری دەدەن. ھەموو ئەمانەش لە پەیوەندییاندا بە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی ئێمەوە و لەدایکبوونی گوتارێکی ڕادیکاڵی چەپگەر، لەناو ڕۆشنبیریماندا. ھێڵێکی سەرەکی کە لە ھەرسێ بەشی کتێبەکەدا ئامادەیە، بریتییە لە ئەنجامدانی جۆرە بەراوردکارییەک لە نێوان ئەو دوو فۆڕمە لە ڕادیکاڵیزمی دینی و نادینی لەگەڵ یەکدا و نیشاندانی ڕووکارە سەرەکی و گرنگەکانی لێکچوونیان.

▫️وەک گوتم ئەوەی ئەم کتێبە لەسەر ژیژێک دەیڵێت، قسەکردنە لەسەر دونیابینییە سیاسییەکەی، لەسەر ئەو فیکرە سیاسییە، کە ئەم نووسەرە لە زیاد لە کتێب و نووسین و چاوپێکەوتنێکدا، نمایشی دەکات. ھەر لێرەدا و بە شێوەیەکی سادە و ڕاستەوخۆ، دەمەوێت بە خوێنەر بڵێم، کە فیکری سیاسیی ژیژێک، چ لە ژینگە ئەورووپییەکەدا و چ لە دەرەوەی ئەو ژینگەیەدا، فیکرێکی پەڕگیر و مەترسیدارە و دواھەمین دەرەنجامیشی، ئاوکردنە بە ئاشی دەسەڵاتدارێتییەکی ستەمگەر و تاکڕەو و خراپەکاردا. ھاوکات تێگەیشتنی ژیژێک بۆ سیاسەت خۆیشی، وەک چالاکییەکی ئینسانیی گرنگ و بنەڕەتی، تێگەیشتنێکی تەواو نوخبەویی سنووردار و ناڕاستە.

▫️ئەوەی خوێنەر لەم کتێبەدا دەیخوێنێتەوە، ھێنانی ئەو ھێڵە ڕاست و چەپە نییە بەسەر فیکری ژیژێک و ھەوادارەکانیدا لە کوردستان، بەھیچنەزانینی کارەکانیان و بێنرخ و بێبایەخکردنی ھەوڵە فیکرییەکانیان نییە، بە پێچەوانەوە، بەشێک لەو ھەوڵانە کاری گرنگن و شوێنی نرخاندن و ڕێزلێگرتنی تایبەتن، وەک چۆن بەشێکن لە هەوڵدانی خەمخۆرانە بۆ تازەکردنەوە و دەوڵەمەندکردنی کایەی ڕۆشنبیریی ئێمە. ئەوەی ئەم کتێبە ئەنجامی دەدات، ھەوڵدانە بۆ نیشاندانی ھەندێک لە ڕووکارە ترسناکەکانی ئەم فۆڕمە تازەیە لە ڕادیکاڵیزمی فیکری لە دونیای ئێمەدا، کە لە ئاستە سیاسییەکەیدا، دەچێتە خزمەتی بەرگریکردنێکی ڕاستەوخۆ لە فۆڕمێکی ترسناکی دەسەڵاتگەری و ستەمگەری و لە بێنرخکردنێکی ترسناکی بەھاکانی پلورالیزمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی، ھەروەھا دەچێتە خزمەتی گاڵتەکردن بە دیموکراسییەت و بێنرخکردنی مافەکانی مرۆڤ و بەگژداچوونەوەی ئەو لانی ھەرە کەمەی ڕێژەگەرایی، کە ڕەنگە بەسەریەکەوە لە دونیای ئێمەدا بتوانن سنوورێک بۆ ستەمگەری و موتڵەقگەرایی و بێڕیزیکردن بە مرۆڤ دابنێن.

▫️دواھەمین خاڵێکی بمەوێت ھێمایەکی خێرای پێ بکەم، ئەو ڕاستییە کە ئەم ناوچەیەی ئێمە، لە سەد ساڵی ڕابردوودا، ھەرچییەکی لێ بڕابێت، ڕادیکاڵیزمی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و دینی و فیکری دۆگمایی لێ نەبڕاوە، کە ھەڵگرەکانی لە کاتێکدا وێنەیەکی شەیتانی بۆ دەرەوەی خۆیان دەکێشن، ئاکاری فریادڕەسێکی پێغەمبەرانەش بە خۆیان و بیرکردنەوەکانیان دەبەخشن. ڕادیکاڵیزم لەم ناوچەیەدا، ھەر جارە لە فۆڕم و بەرگێکی نوێدا دەرکەوتووە، جارێک لە فۆڕمی ڕادیکاڵیزمی دینی و جارێکی تر لە فۆڕمی ڕادیکاڵیزمی نادینیدا، جارێک وەک ڕادیکاڵیزمی ناسیۆنالیستی و جارێکی تر وەک ڕادیکاڵیزمی سۆسیالیستی، جارێک لە فۆڕمی ئیسلامیست و جارێکی تر لە فۆڕمی سێکیولاریستدا...ھتد.

🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-922

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی