Kurdipedia - کوردیپێدیا
4.72K subscribers
2.38K photos
566 videos
3.29K links
كوردیپێدیا، پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به‌ كوردستان و كورد و به‌هیوایه‌ له‌ پاشه‌ڕۆژدا ببێته‌ پڕزانیاریترین سه‌رچاوه‌ی كوردی و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ئاسانی بزانرێت: كێ، كێیه‌؟! و كوێ، كوێیه‌؟! و چی، چییه‌؟!...
Download Telegram
چایخانە کۆنەکانی شاری سلێمانی:
 
-
مێژووی پەیدابوونی چا لە کوردستاندا زۆرکۆن نییە. پێشتر قاوە هەبووە، هەر بۆیە شوێنێکی وەک قاوەخانەی سەرچیمەن پەیدا بووە. یەکەم جار چا لە ساڵی 1895 دا هێنرایە سلێمانی. بازرگانێک کە ناوی محەمەد ئەمین مەحمود بوو، و لەنێوان سلێمانی و ئێراندا کاری بازرگانی دەکرد لەو ساڵەدا چای وشکی هێنایە سلێمانی. سەرەتا ماڵە دەوڵەمەندەکان (بەتایبەت ماڵی عیزەت بەگی وەسمان پاشا) لەو چایەیان دەکڕی و لە دیوەخانەکانیاندا بە لێنراوی پێشکەشی میوانەکانیان دەکرد. وردەوردە دیاردەکە بڵاوبووە و گەیشتە ئەو ڕادەیەی کە ئێستا چا لە سلێمانی و کوردستاندا زۆربەی کات دەخورێتەوە، بە تایبەت دوای ژەمە سەرەکییەکانی خواردن. هەروەها شوێنی تایبەتیی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چا کە بە چایخانەکان ناسراون بەشێکی دانەبڕاوی کەلتوور و مێژووی شاری سلێمانییە.

چایخانە کۆن و بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی ئەمانەن:
 https://www.kurdipedia.org/?q=2012081114045272102&lng=1


-کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان
و کورد دەنووسێتەوە..
 
 
15👍7
-کارمەندانی کێڵگەی نەوتی تەقتەق لەسەر قوفڵی یەکەم بۆڕی نەوتی باشووری کوردستان لە ساڵی 1999.

https://www.kurdipedia.org/?q=20260327183859681526&lng=1

 
-وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
 
14👍3😢1
-ناونیشانی پەرتووک: بزووتنەوەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری لە بەڵگەنامەکانی بەریتانیادا
ناوەرۆک: بەڵگەنامەیی
ناوی وەرگێڕی عەرەبی: تیلی عەلی ئەمین
وەرگێڕان لە زمانی:ئینگلیزی
ناوی وەرگێڕ: زێبار عەزیز مهاجیر
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: هزر
ساڵی چاپ: 2026
ژمارەی چاپ: دووەم

بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=20220402094528409773&lng=1

 - کوردیپێدیا بەهیچ جۆرێک، هیچ پەڕتووکێک لە کاغەزەوە دیجیتایز ناکات، هەر پەڕتووکێک لەم پەڕتووکخانەیەدا لەلایەن کەس و رێکخراوانی سێیەمەوە دیجیتایز کراوە و کوردیپێدیاش وەریگرتووە یان لە خاوەنەکەیەوە بۆمان نێردراوە.. تکایە ئاگاداربن 
👍97
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
-ڤیدیۆیەکی دەگمەنی شاری سلێمانی لە ساڵی 1983.

زۆرتر بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=20200526001557384308&lng=1

 
-وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
 
 
8👍2
- کارمەندانی کێڵگەی نەوتی تەقتەق لەسەر قوفڵی یەکەم بۆڕی نەوتی باشووری کوردستان لە ساڵی 1999.


https://www.kurdipedia.org/?q=20260327183859681526&lng=1


-وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
8👍6
-ناونیشانی پەرتووک: ئەحمەد موختار جاف
ساڵی چاپ 2016

بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=2012061016514967636&lng=1

 - کوردیپێدیا بەهیچ جۆرێک، هیچ پەڕتووکێک لە کاغەزەوە دیجیتایز ناکات، هەر پەڕتووکێک لەم پەڕتووکخانەیەدا لەلایەن کەس و رێکخراوانی سێیەمەوە دیجیتایز کراوە و کوردیپێدیاش وەریگرتووە یان لە خاوەنەکەیەوە بۆمان نێردراوە.. تکایە ئاگاداربن 
👍84
ئەڤین بولدان:

ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.

سەبارەت بە ژیانی بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=20170403084327100097&lng=1

-هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە
تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
😢102👍2
- شێخ نووری نەقیب و شێخ مەحموودی حەفید لەگەڵ کۆمەڵێک لە چەکدار و پاسەوانەکانی لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1928.


https://www.kurdipedia.org/?q=20260328110650681659&lng=1


-وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
8👍6
-ناونیشانی پەرتووک: کورد و سەلجوقییەکان
نووسەر: نیشتمانی بەشیر محەمەد
وەرگێڕ: ئیدریس عەبدوڵڵا مستەفا
2006

بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=2010122702075619778&lng=1

 - کوردیپێدیا بەهیچ جۆرێک، هیچ پەڕتووکێک لە کاغەزەوە دیجیتایز ناکات، هەر پەڕتووکێک لەم پەڕتووکخانەیەدا لەلایەن کەس و رێکخراوانی سێیەمەوە دیجیتایز کراوە و کوردیپێدیاش وەریگرتووە یان لە خاوەنەکەیەوە بۆمان نێردراوە.. تکایە ئاگاداربن 
 
👍6
سمکۆ ناکام:

نووسەر و ئەکتەر، کوڕی نووسەر و چالاکی سیاسیی بەناوبانگ سەعید ناکامە ، برای هونەرمەند پشکۆ ناکام و نەرمین ناکام ە. نێوبراو نووسەری شانۆیی خولە چەخماخە، گوڵەمێخەک، گوڵعومەر و بەیتی ڕێزانکێ-یە.
شانۆیی چەخماخە لە ساڵی 1970 لە سلێمانی نماییش کرا و گەورەترین دەنگدانەوەی هەبووە.

سەبارەت بە ژیانی بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=201009020926489308&lng=1

-هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە
تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
👍11😢21
گروپی موزیکی دەستان:

ساڵی 1991 بە هاوکاری کۆمەڵێک ئامێرژەنی گەنج دامەزرا، لەوانە: حەمید موتەبەسیم، محەمەد عەلی کیانی نیژاد، مورتەزا ئەعیان، کەیهان کەڵهوڕ، بیژەن کامکار، پەشەنگ کامکار و ئەردەشیر کامکار.
ئەم گروپە یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو ئیرەج بەستامی بڵاوکردەوە و لە درێژەدا لە گەڵ ئەم گۆرانیبێژانەدا کاری هونەری کردووە: بێژەن کامکار، شەهرام نازری، سەدیق تەعریف، سالار عەقیلی، خاتوو سیما بینا، خانمی پەریسا و هۆمایوون شەجەریان.

سەبارەت بەم بابەتە بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=200909071358011980&lng=1

-هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە
تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
9👍4
- پێشمەرگەیەک لەنێو دەریاچەی دوکان ساڵی 1974.

https://www.kurdipedia.org/?q=20260405100641682701&lng=1


-وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
11👍6
-ناونیشانی پەرتووک: کەرکووک لە چەرخە کۆنەکاندا
د. جەمال ڕەشید ئەحمەد
وەرگێڕ:حەسەن جاف
2008

بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=2010122702075619781&lng=1

 - کوردیپێدیا بەهیچ جۆرێک، هیچ پەڕتووکێک لە کاغەزەوە دیجیتایز ناکات، هەر پەڕتووکێک لەم پەڕتووکخانەیەدا لەلایەن کەس و رێکخراوانی سێیەمەوە دیجیتایز کراوە و کوردیپێدیاش وەریگرتووە یان لە خاوەنەکەیەوە بۆمان نێردراوە.. تکایە ئاگاداربن 
 
9👍4
کارلێنێ چاچانی:

ڕۆژی 09-04-2012 دکتۆر کارلێنێ چاچانی لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە شاری یەریڤان لە پایتەختی ئەرمەنستان کۆچبار بوو.
کارلێنێ چاچانی لە ساڵی 1929 دا، لە گوندی جەرجەرێسێ لە دەڤەری ئەلگەزێ لە ئەرمەنستان لە دایک بووە. ئەو گوندە ئێستاکە ناوەکەی گۆڕاوە بۆ (دێرک) و گوندی ئێزیدیانە.
 
سەبارەت بە ژیانی بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=2012041721531264557&lng=1

-هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
4👍4
زانکۆی سلێمانی:

زانکۆی سلێمانی (بە ئینگلیزی: University Of Sulaymaniyah) یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ساڵی 1968 دامەزراوە، سەرەتا لە سێ کۆلێژ پێکهاتبوو بەڵام دواتر ژمارەی کۆلێژەکان زیادی کرد بەهۆی ویستی خوێندنی زیاتر لە زانکۆکە، کەمپی سەرەکی زانکۆ دەکەوێتە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان و زانکۆ هەر بە ناوی شارەکەوە ناونراوە.
ساڵی 1981 حکوومەتی ئێراقی زانکۆکەی هەڵوەشاندنەوە و گواستییەوە بۆ شاری هەولێر و ناوی لێنرا زانکۆی سەڵاحەدین، ساڵی 1992 بۆ جارێکی دیکە زانکۆی سلێمانی بنیاتنرایەوە لەلایەن چەندین کەسی ڕۆشنبیر و زانستخوازەوە و بە شێوەیەکی فەرمی لە 14-11-1992زانکۆ کرایەوە.

سەبارەت بە زانکۆی سلێمانی بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=20081220174231872&lng=1

-هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە
تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
👍76
- عوسمان میرانی شەقڵاوا و تەها ئەحمەد بندیان لە ساڵی 1950.

کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە: (عوسمان میرانی شەقڵاوا و تەها ئەحمەد بندیان)
سەرنج: عوسمان میران ئەم ئۆتۆمبییلەی لە چلەکانی سەدەی بیستەم لە ئەمریکاوە هێنایە کوردستان.

https://www.kurdipedia.org/?q=20260409122057683290&lng=1


-وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
👍15
-ناونیشانی پەرتووک: کولتوور و ناسنامەی کورد
نووسەر: فیلیپ کرینبروک - کریستییەن ئاڵیسۆن
وەرگێڕ: وریا ڕەحمانی
دەزگای پەخش: کولتوور، بۆ چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی
ساڵی چاپ: 2008
نۆرەی چاپ: یەکەم

بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=2010122702075619949&lng=1

 - کوردیپێدیا بەهیچ جۆرێک، هیچ پەڕتووکێک لە کاغەزەوە دیجیتایز ناکات، هەر پەڕتووکێک لەم پەڕتووکخانەیەدا لەلایەن کەس و رێکخراوانی سێیەمەوە دیجیتایز کراوە و کوردیپێدیاش وەریگرتووە یان لە خاوەنەکەیەوە بۆمان نێردراوە.. تکایە ئاگاداربن 
👍84
فەخری خورۆش:

فەخری ئەسودی کە ناسراوە بە (فەخری خورۆش) لە ساڵی 1929 لە شاری کرماشان لەدایکبووە و، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە و خاوەن کاری زۆرە لە سینەماو شانۆ دا. ناوبراو لە سەردەمی شاهەنشاهی ئێران بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی کردووە و، یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی سەردەمەکەی بوو. ئەو یەکەم ئەکتەری ژن بوو ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکانی بەباشی گێڕاوە و بەشداری زۆرترین فیلمی سینەمایی کردووە لە سەردەمی شای ئێراندا.

سەبارەت بە ژیانی بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=200903121124021638&lng=1

-هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە
تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
3👍3👏1
بەنی برای ئاوريشمە:

وتراويشە(ريسە بێرە موويە) مرۆڤ لەبەر ئەوەی بونەوەرێکی کۆمەلايەتيە بێ يەکتر هەڵناکەن بەتايبەت ژيانی خوشک و برا، خوشک لەکۆمەلی کوردەواريدا برای زۆر خۆش دەوێت، هەرشتێک لەلای براوباوانيەوە بچێت بۆی ئه و بەنرخ و ڕێزەوە لێی دەڕوانێت ئەگەر داوەبەنێکی بزنێکيش بێت يان داوە بەنێکی خوری و سوف بێت ئه و وای لێک دەداتەوە بەنێکی(ئاوريشميە) چونکە ئەوەندەی براکەی خۆش دەوێت هەموو شتەکانی ئه و بەجوان دەبينێت بۆيە لە ئيديۆمی کوردەواريدا بووە بەدەربرێکی زۆر جوان بۆ خۆشەويستی خوشک بۆ برايان وتراوە(بەنی برای ئاوريشمە) واتە گفتوگۆ هەڵناگرێت و تەنەکەی بەر دەرگاشيان زيووە و تەپاڵە و ڕيخيان پشکۆی شەوی تارە.

سەبارەت بە ژیانی بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=20181215080146177956&lng=1

-هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە
تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!

 
7👍4
دە دیناری ئێڕاقی:

ئەم کاغەزە وێنەی بەستی دوکانی لەسەرە، تا ماوەیەکیش دوای هاتنە سەر حوکمی دیکتاتۆر سەددام حسێن ئەم دە دینارە گەورەترین دراوی کاغەزی ئێڕاق بوو و بەرامبەر 30 دۆلاری ئەمریکی دەوەستایەوە. پێشی دەگووترێت دە دیناریی چاپی سویسری، ماوەیەکی زۆر لە باشووری کوردستان ئاڵوگۆڕی پێدەکرا و بەهایەکی زۆر زۆرتری لە دراوی نوێی ئێڕاقی هەبوو.

سەبارەت بەم بابەتە بخوێنەرەوە لەڕێگەی:
https://www.kurdipedia.org/?q=2010110817122510631&lng=1

-هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە
تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!


 
8👍1